انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 100 از 103:  « پیشین  1  ...  99  100  101  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
من به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م گه ر سه فه ر نه که م گه ر خوێندنه وه م نه بێت
گه ر بۆ ده نگه کانی ژیان گۆێ نه گرم
گه ر بۆ ده ست که وته کانی ژیانم له خۆم ماڵ ئاوایی نه که م
من به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م کاتێک باوه ڕ به خۆم له ده روونم دا بکوژم
کاتێک نه هێلم که س یارمه تیم بدات
به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م گه ر ببم به گه مه جاڕی عا ده ته کانم
گه ر هه موو کات یه ک ڕێگا بپێوم گه ر گۆڕان له ژیانم نه بێت
گه ر ڕه نگه کانی جلوو به رگم نه گۆڕم
گه ر له گه ل که سانێکی نه ناسیاو قسه نه که م
من به ئارامی ده مرم
گه ر له تاموو گه رمی
گه ر له هه ستی بێ ئارام
له و جوانیانه ی که سه رنجم ڕا دره کێشن و لێدانی دڵم توند ده که ن دوور بکه ومه وه
من به هێمنی مردن ده ست پێ ده که م
ئه و کاته ی ئه وینم یا خود کاره که م دڵم ته نگ ده که ن نه یان گۆڕم
گه ر بۆ دڵنیایی له گوماندا مه ترسی نه که م گه ر به باڵی خه یاڵ هه ڵ نه فڕم
گه ر به لانی که مه وه هه موو ژیانم ڕێگای ڕاستی نه پێوم
     
  
مرد

 
ده مێکه ئازیز شای نه و نه مامان
کاغه زی نایه بۆ شیـــــفای زامان

یادی ڕێی دڵی له بیر چۆته وه
مه یلی ئیک جاری سارد بووه ته وه

هه ناسه یه کم هات به زوڕمه وه
بم گه یه ساقی کارم ته واوه

زیندووم که ر ه وه به جامێکی پڕ
به ڵکوو بمێنین بۆ غه مێکی تر

ساقی دادمه بگه ره فریام
له ڕویی نازه وه ده ست بده ره جام

پیاڵه یه ک نۆش که م دیسان وه ک جاران
به ڕه غمی گه رمی گه روویی مه ی خۆران

شه ماڵ چه ن جاران ڕێت ته ی کردووه
ته شریفت بۆ لای ئازیز بردووه؟؟؟؟

نه من له جاران حاڵم خۆشتره
نه ئازیز وێنه ی یارانی تره
ده ی سا شنه ت بێت له سوبح سه حه ردا
وه ک هه ناسه ی من له ئاوی ده ردا
     
  
مرد

 
تایه ر به گی جاف


هه ر له حزه ئه ده ی وه عده ی و‌ه سڵو نیه اسڵی
کارت وه کوو دونیایه هه ر ئه م ڕۆیه به فه ردا

مه قسوودی له سه ر کوشتنی عوششاقی زه عیفه
وه ختێ که ده کا خنجێری تیژی به که مه ردا

هه ر چه نده ده که م سه عی له به ر خۆینی سریشکم
خاکێ نیه بی که م به هه وه س گاهێ به سه ردا

ناحه ق نیه ناوه ستێ ئه گه ر پردی ته حه مموڵ
سیروانی سریشکم که ئه کا هاژه له سه ردا

دڵ ڕۆییوه قوربان له وجودم به خه یاڵت
دایم له سه فه ردایه ئه گه ر چی له حه زه ردا

مه یلت هه یه تایه ر که بپسری له برینم
بڕوانه که ئه و شۆخه چ تیری له جگه ردا
     
  
مرد

 

١
ورە من و تۆ
جاران یەک کەس بووین
ئەمشەو دوانین
دووهەناسەو دووگیانى
لە یەک جیاواز
تۆتۆیت و منیش خۆمم.

٢
کە تۆدڵەکەت پەڕەسێلکەیەک بێ
بە ئارەزووى خۆى
گەرمیان وکوێستان بکات
چۆن دەتوانێ هێلانەکەى
لە سەر سینەى نەرمى ئافرەتێ
دروست بکات.

٣
من ئێستاکە نامەوێ بزانم
تۆ بۆمن کێ بوویت وکێیت ؟
هێندە بەسە بۆ ناسینت
بۆگەیشتن بە خونچەیەک
هەرچى گوڵە ناتە ژێر پێت !

٤
هەرگیز هەرگیز
جارێکى تر
بیر لە تۆ ناکەمەوە
لەگەڵ ژان وئازارەکانتا ناژیم
لەناو بیرەوەریەکانتا ناتوێمەوە
چونکە تۆهەست بە ئازارى عەشقانە ناکەیت.

٥
من وئەوانى دى
دوو دژى ناو کوانویەکین
ئەوەى بیکەم ئەوەى بیڵێم
نیوەى ئەوانى دى نابێ.

٦
ئەمشەو چاوەکانت
کامێرایەکى فۆتۆگرافە و
بە دواى نیگاى مندا وێڵە
وێنەى بگرى
تا بەدیوارى تەمەنتا هەڵیواسى
لێم ببورە من نامەوێ
تابلۆیەکى ،ژوورە داخراوە کەى تۆبم
دوا هەناسەى خۆشەویستى و
حەزى تیا بدەم.

٧
دەڵێ ى دەڕۆمتا دێمەوەتا دێمەوە
تۆپیاوى ماڵکەم بە منیش دەڵێم بە سەرچاو
من دەتوانم پیاوى ماڵەکەى تۆ بم
بەڵام کە سبەینێ گەڕایتەوە
تۆناتوانى دان بەو ڕاستى یەدابنێ ى
نیوەى پیاوى تەواویش بم.

٨
بە هیواوە بڕۆو
بارگەى بیرەوەریەکان
بۆمن جێ بهێڵە
خونچەى پێکەنینەکان لەگەڵ خۆت بەرەو
درەختى خەونە قورسەکان
لێرە بنێژە
چاو بە ئاوێنەى ئاسمان و مانگ و
ئەستێرەکاندا مەگێڕە
ڕوخسارى منى تیادا نادۆزیتەوە
ئەم ئەشقەى من تروسکاى
لە چاوى هیچیاندا نەهێشتۆتەوە ؟

٩
شەوێکى پڕگەواڵە هەورە
لافاوى خەم کەشتى توڕەییم
ڕاو دەنێ
چ ئازارێکى ناوەختە
ئائەم دڵەکوکوختى یەم
نامۆ دەکا.

١٠
ئەمشەو دوا دیرى ئەو ووشانەم
لەفەرهەنگى بیرەوەرىیەکانما
کوژاندەوە
کە ناوى تۆى لێ پێک هاتبوو !


کەژاڵ ئیبراهیم خدر
     
  
مرد

 

1
رووت به‌ره‌وه‌
... وه‌ک رووت بوونه‌وه‌ی خونچه‌ ،
له‌به‌رده‌م بولبولێکی نێرینه‌دا.

2
خێرا ،
گه‌ڵاکانت داکه‌نه‌
هه‌نگێکی وروژاوم .

3
كە رووت دەبیتەوە،
بەلووعە ئاوی دەهێتەوە ،
ئاو، ئاو دەڕێژێت.

4
صابون ده‌می تژی بووه‌ له‌ لینجیی حه‌ز‌ .
لیفکه‌ ،
خۆی له‌ بۆنی جله‌کانت ده‌سوێ.

5
ئاو ، جلكەكانی فڕێ‌ دا.
سەرتاپا.
رووتی تۆی پۆشی .

6
ئاو، پێك پێك ،
لەجوانیت دەخواتەوە.
خەیاڵی رژاوەتە بەر پێت.

7
حه‌مام ،
پڕ بووە لەنووری جەستەت.
دووش ،
بارانی كریستاڵە.

8
بەسەر ئاوێنەی شانتەوە ،
دڵۆپ
دڵۆپی ئاو،
مشتێك مرواری رژاون.

9
هه‌ڵم ، بوه‌ به‌ مینای سه‌هۆڵیی .
قژت ، مه‌مکی داپۆشیوی .
به‌په‌نجه‌ره‌ی داگیرساویان وت :
نه‌زه‌ر حه‌رامه‌ براده‌ر !

10
لەناو هەموو دڵۆپە ئاوێكی سەر سینگت ،
پەلكە زێڕینەیەك.

11
بەچیمەنی داوێنتەوە ،
رێژنەیەك شەونم .

12
تنۆكە ئاوە خزێوەكان ،
لەكانیلەیەكی خنجیلانەی گەرمدا ،
ئاوێته‌ دەبن .

13
له‌نێوان هه‌ردوو پێتدا ،
له‌سه‌ر پشت پاڵ ده‌که‌وم ،
ده‌مم پڕ ده‌که‌م له‌ ئاوی رژاوی
سه‌ر له‌ش و
ناو له‌شت .
ئه‌وه‌ ئاوه ، یا راوی هه‌نگوین !

14
گۆی مەمكت ،
گێلاسی داگیرساون .
حەمام لێورێژە لەورووژان .
هەڵم خۆی نو‌وساندووە .
بەسمتی پەنجەرەوە .

15
كە لەشی پەمەییت ،
لەناو كەفی چڕدا ون دەبێت .
فرمێسكەكانی بن میچ ،
لەداخا، خۆ هەڵدەدێرن .

16
مەمكت دەنووك دەدا ،
لەناو لەپی كەف .
لەقەفەسی ئاو .
لەلێوی هەڵم .

17
ورده‌ که‌ف و
مووه‌ ره‌شه‌کانی بن باڵت ،
گیای پاراوو
شه‌ونمی به‌ر‌به‌یانن .

18
زەنگوڵ زەنگوڵ ، ئاو
لەناوكتەوە ،
دەڕژێتە سەر، قۆخێكی قەڵشیوی
تووكنەوە .

19
پشتت ، تاته‌ به‌ردێکه‌ له‌ په‌نیر .
دلۆپ دلۆپی ئاو ،
به‌ مه‌ندیلی که‌فه‌وه‌ ،
بۆ به‌رزاییه‌کانی خوار که‌مه‌ر،
سوجده‌ ده‌به‌ن .

20
بە لەشی لووستەوە..
ئاو ،
خەیاڵ ،
كەف ،
نوور ،
دەخلیسكێن‌و لەت‌و پەت دەبن .

21
به‌ دوو لقی رانته‌وه‌ ،
سمتت ،
دوو تۆپه‌ گوڵی په‌مه‌یین .

22
لەودیو دەرگاوە .
گوێم لەخوڕەی رووتی ،
لەشڵپە شڵپی لەزەتە .

23
لەچاوەڕوانی تۆدا ، رۆبی حەمام
خۆی بەقەنارەدا ،
هەڵواسیوە .

24
دێیتە دەرێ‌..
هەڵم هەورێكی سپییە ، ئاڵاوە لەبەژنت .
ئاو، فێی لێهاتووە .
جوڕنه‌ وڕێنه‌ ده‌کات .
پەشتەماڵ دڵی بووە بەئاو .
گه‌رماو لەهۆش خۆی چووە .

25
لەودیو پەنجەرەی حەمامدا ،
من
كڵپەیەكم لەئاگر.
لەزەت كۆدەكەمەوە ،
بۆ بارین.


قوبادی جه‌لیزاده‌
     
  
مرد

 

ژن کەعبەی خوایە...



-١-
ئەگەر ئەتوانی
لە ژێر یەک تاڵە
بسکی
خۆتا بمشارەوە
با دەرکەوێ
تۆی ژن
چەند گەورەیت

-٢-
ژنێک
مۆسیقا بۆ ژیان
ئەژەنێ و
ژیانیش گوێکانی
کەڕ بوون

-٣-
ژنێک وتی
جگەرەیەک
بۆ ڕووناک کردنەوەی
خۆر داگیرسێنە

-٤-
ژیان دوای
پێنج سەعاتی تر
ئەوەستێ
ئەگەر ژنێک میلەکەی
نەخاتەوە کار

-٥-
ئێوارەیەک
ژنێک قاپی ماڵەکەی
کردەوە و
بە شەوی وت
تاریکی ناتوانێت لێرە بژی

-٦-
داوام
لە ژنێک کرد
ئیقامەی
بۆن کردنی گوڵەکانم
پێ ببەخشێ

-٧-
یەک کەعبەم هەیە و
ڕووی
تێدەکەم ئەویش
ژنە

-٨-
تەمەنم
دوو ڕۆژی ماوە
هەموویم بەخشیە
ژنێک

-٩-
لە وڵاتی مندا
ژنێک
سەرۆک کۆمارە
هەر لە وڵاتی مندا
ژنێک
نەخشەی ئەشقی جیهان
ئەکێشێ

-١٠-
ئەی ژیان
بە تەنافی
ژنێکدا هەڵمواسە
با تەنیاییم بمرێ


هاوڕێ ڕەش
     
  
مرد

 
که‌سێک ده‌يگوت...

خودايه‌ دوعاکانم گيرا بکه‌يت و
من به‌ريته‌وه‌ بۆ خۆم
خودايه‌ شه‌رعييه‌تی ئه‌وينداری
ببه‌خشيت به‌ من و
شه‌رعييه‌تی شۆڕشگێڕيش
به‌وانيدی
خودایه‌
کاره‌بای گه‌ڕه‌که‌ هه‌ژار نشينه‌کان ببڕيت و
ماڵه‌کانيان پڕ بکه‌يت
له‌ رۆشنایی نان
خودايه‌
گه‌ر مردنت نارده‌
ماڵه‌که‌م
با دوای نان خواردن
بێت
به‌ برسێتی تاقه‌تی
مردنم نييه‌
به کۆڵانێکی هه‌ژار
نيشندا تێپه‌ڕيم‌
گوێم له مناڵێک بوو
ده‌يگوت‌
خودايه‌
دڵی فه‌رهه‌نگه‌کانمان
بۆ نه‌رم بکه‌
با مانايێک بۆ ژيان
بدۆزينه‌وه‌


سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
     
  
مرد

 
شەوێک کەهەر خۆم و تەنیاین...


ئەمشەو
هەرخۆمم و کەسی ترنیە
لە ژورەکەمدا تەنیا پاڵکەوتوم
هەموو شتێک بۆنی تەنیایی لێدێ
دەوەرە و
لە دەرگای ماڵکەم دە
گوڵەکان بیرت دەکەن
نەورەسەکان پێویستیان پێتە
دڵم بێ تۆ وەکو مۆمێک پەیتا پەیتا دەسوتێ
کە هاتی بۆ ژورەکەم
پەنجەرەکان بسرەوە
دەست بە قژی گوڵەکان دابێنە
چاوێک بە دەفتەرەکەما بخشێنە
سەیرێکی ئاوێنەکەم بکە
دەموچاوی غەمبار و گرژ و مۆنم ببینە
بێ تۆ چۆن دەکات وڕێنە
ئاخر من کێم هەیە
بێ تۆ بریتیم لە هیچ
بێ تۆ پێم ناڵێی دڵم بە كێ خۆش کەم
ئاخر من نە هاوڕێ رەشی ڕۆحم
کەعبێکم هەبێت ڕوی تێبکەم و ئەویش ژن بێ
من نە پێشەوا کاکەیم
دیدەوانی گوڵ بکەم
ئەمجارە کە هاتیت بۆ لام
لە دەرگاکەم هاتیتە ژورەوە
دەبم بە پیاو کوژ
چوار دەوری ماڵەکەم
هەمووی مین ڕێژ دەکەم
توند توند
بە سینگمەوەت دەنوسێنم
دەتکەم بە هاوڕێی نەورەسەکان
لەگەڵ گوڵەکاندا دەتانکەم بەیەک
تا قەت لێم جیانەبیتەوە
هەمیشە شێعر ئەکەم بە سینەتا
هەموو کاتێک ڕوت تێدەکەم


دلۆڤان قەڵادزێیی
     
  
مرد

 

" منم دیده‌وانی گوڵ ده‌که‌م"...



ئه‌ى گوڵ.. بۆ حزوور خوايت بۆ ڤانكۆخ نه‌هێنايه‌وه‌؟
ئه‌و له‌ جياتى تۆ/ گوێچكه‌يێكى خۆی بۆ ڕاشيل بڕی/ ئاى ..
چ كاره‌ساتێك بوو/ خوێن وه‌كو كانياو له‌ گوێی هه‌ڵده‌قووڵی/
وای..
وه‌ختێك خوێن پژایه‌ سه‌ر مێزه‌ى كافتريا/ ڕاشيل تاسا..
وه‌ختێك خوێن ببوو به‌ گۆم له‌و ناوه‌دا / ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕا..
وه‌ختێك كه‌ به‌دچاره‌ى گوڵ هات / فڵچه‌كه‌ى له‌ خوێن هه‌ڵكێشا..
وه‌ختێك كه‌ خۆشچاره‌ى گوڵ هات / وێنه‌كه‌ى بۆ ڕاشيل كێشا..
ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه‌ پرسه‌ى تۆ بوو/ كه‌ ڤانكۆخ داى..
ئه‌ى گوڵ.. ئه‌وه‌ ڕۆحى ئه‌و چوو/ له‌ ڤانكۆخ واى..
كه‌ شه‌ويش چۆوه‌ ژووره‌كه‌ى خۆی/ خودا رۆحى هه‌ڵکێشا
سه‌ير له‌وه‌.. له‌ دواى مردنيشی/ دوا وێنه‌ى لێبه‌جێما
كه‌ به‌يانيش خه‌ڵك خۆی كرد به‌ ژووره‌كه‌يدا
لاشه‌ى مردوو.. وێنه‌ى زيندوو.. ده‌دره‌وشايه‌وه‌..
له‌سه‌ر شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌كه‌شی بۆی نووسيبووين:
له‌ تاو رۆحى گوڵ.. ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌م نايه‌وه‌..


پێشه‌وا کاکه‌یی
     
  
مرد

 
ژن...


ببم به‌ بێژه‌ر
هه‌واڵی ژنه‌ وه‌رزشکاره‌کان
پێش هه‌واڵه‌
نيشتيمانيه‌کان ده‌خوێنمه‌وه‌
**
پۆرترێتی ژنێک ده‌کێشم
و
بێکه‌سييم له‌
نيگاکانيا ده‌شارمه‌وه‌
**
دنياش وێران بکات
من ده‌نگ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی
متمانه‌ له‌ ژن
ناده‌م
**
هه‌موو شتێکم هه‌يه‌
ژن نه‌بێت
بۆیه‌ هه‌ست ده‌که‌م
له خوار هێڵی هه‌ژارييه‌وه‌م‌
**
(حه‌بيبه‌) نه‌بوايه‌
(نالی) کۆلکه‌ مه‌لايه‌کی
توندڕه‌و ده‌بوو
**
تۆ نه‌بيت
قسه‌یه‌کم نابێ‌
بيکه‌م
ئیشم ده‌بێته‌
گوێگرتن له‌ ده‌نگی وه‌رينی ژیان
**
ژن دره‌خت بوايه‌
له‌به‌ر پێی پاييزدا
چه‌قۆم ده‌خسته‌ سه‌ر
ملی به‌هار‌
**
ژن
دريژترين ناونيشانی
شيعره‌
**
به‌ره‌نگێک له‌ په‌لکه‌زێڕينه
و‌
دڵۆپێک ئاونگی سه‌ر
سنگی گه‌ڵا
ده‌نووسم – ژن –
**
هيچ بۆ خۆم ناهێڵمه‌وه‌
هه‌موو خۆم بۆ تۆ
**
که‌ ده‌خه‌وم
ئاگاييم لای تۆ داده‌نێم
که‌ به‌ ئاگام خه‌ونه‌کانم
له‌ که‌لێنی مه‌مکه‌کانت
ده‌شارمه‌وه‌
**
که‌ تۆ هه‌ڵدێی
مانگ له‌ پشتی هه‌وره‌کانه‌وه‌
ئاره‌ق ده‌کات
**
ژن ژن ژن ژن ژن ژن
ژن
ژن ژن ژن ژن ژن
ژن ژن ژن ژن
ژن ژن ژن
ژن ژن
ژن
ئاخر شيعر ده‌بێ راگرێکی هه‌بێ‌‌

**

سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
     
  
صفحه  صفحه 100 از 103:  « پیشین  1  ...  99  100  101  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA