انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 22 از 103:  « پیشین  1  ...  21  22  23  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 

زولفت له قه د ه ت دا که په ریشان و بلاوه

ئه مرو له منی شیفته به ئالوز و به داوه

بو چی نگریم سه د که ره تم دل ده شکینی

مه ی بو چ نه رژی شوشه له سه د لاوه شکاوه

هه ر چنده که روتم به خودا مایلی رووتم

بی به رگی یه عیلله ت که هه تیو مه یلی هه تاوه



ترجمه :


گیسوهایت را که بر اندامت پخش نمو ده ای
روزگارم را پریشان کرده اند .

چرا نگریم ؟ صد بار دلم را می شکنی
چرا می نریزد ؟وقتی که جام می از صد طرف شکسته شده است ؟

گر چه عریانم ولی به خدا سوگند عاشق آفتاب رخسارتم

عریانی سبب شده است که یتیم عاشق آفتاب باشد
     
  
مرد

 
که‌ چاوانم ده‌ جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره‌
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه‌ تييـای دياره‌


ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم ‌يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه‌ له‌ تۆ دڵنیا به‌ بێ تۆ ئه‌مرم


ماوه‌یه‌ که‌ ده‌نگت نایه ‌به ‌به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له‌ من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی


که‌ ئه‌چمه‌ باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به‌ ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم


شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه‌ هۆتێلی گریانم
به‌ کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
     
  
مرد

 
داری هیوام بێ گه‌ڵایه‌ له‌ سێبه‌رم پشوو مه‌ده‌
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به‌ پێشوو مه‌ده‌

له‌ که‌نارم ڕۆمه‌نیشه‌ با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه‌ گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ

زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه‌ ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت

شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته‌ ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته‌ سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم

گه‌ڕانه‌وه‌ت له‌ خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه‌
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه‌

     
  
مرد

 
له‌ به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م
له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئه‌کم


ببووره‌ گه‌ر به‌ به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم
به‌ ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم

بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم
گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه‌ به‌ کێ بخوڕم؟

بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه‌؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ:
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه‌ له‌ جێژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ!


     
  
مرد

 

خــــــــــــــــــــــــــاک


له‌م ئێواره‌ سه‌رسامه‌دا
له‌ پشته‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌غریبه‌وه‌
له‌سه‌ر چیا ڕه‌ش پۆشه‌کان
په‌ڵه‌هه‌ورێ
له‌ هه‌ر دوو چاوی زه‌قیه‌وه‌
هۆن هۆن فرمێسکی ده‌باراند.
**
باران نوقمی ناو خاک ئه‌بوو
درخت و با باوه‌شێنی خاکیان ده‌کرد
له‌ڕێ‌ی هاتوو و چۆی هه‌وره‌وه‌
خاکم بینی
خاکم ناسی
دووئه‌ویندار
له‌ژێر ڕێژنه‌ی بارانه‌دا
ژوانیان هه‌ڵدا
ئه‌ویان ئه‌وه‌ی تری ماچ ئه‌کرد
له‌وانه‌وه‌
ماچم بینی
ماچم ناسی
**
تامی ماچ و پیرۆزی خاک
وایان لێم کرد؛
دانه‌ویم و
چوار ده‌ست و پێ
کڕنۆشم برد، خاکم ماچ کرد.
     
  
مرد

 

به‌ یادی پار


که‌ یار ڕۆیشت؛
داره‌ بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامه‌تیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به‌ یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
     
  
مرد

 
پێش ئه‌وه‌ی خۆشت بوێم
خۆشه‌ویستیم کرده‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ک و
له‌ په‌نجه‌م دای
پێش ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵمابی
شه‌وانه‌ له‌ باوه‌شتا ئه‌نووستم
پێش ئه‌وه‌ی بم ناسی
ناسنامه‌که‌م له‌ ناو جانتای مه‌دره‌سه‌ت دا
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا
پێش ئه‌وه‌ی بم بینی
دزه‌م کرده‌ ناو نیگاکانت و
له‌ ژوانێکی کورتیله‌ دا
تێـــر
تێـــر
ماچم
کـردی!
     
  
مرد

 

ئه‌ی‌ وێنه‌كێش من كچێكم تێپه‌ڕ

لای‌ ئێواره‌یه‌كی‌ سۆعبه‌ت چییه‌وه‌ هاتووم،
له‌ بازگه‌ی‌ دڵشكانه‌وه‌ باز ئه‌ده‌م و تێده‌په‌ڕم،
ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر چه‌مێكی‌ پایزی‌ كه‌ده‌زانم له‌رۆحا له‌یه‌كتری‌ نزیكین
ئه‌و له‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ی‌ هاژه‌یدا ده‌گاته‌ خه‌تمبوونی‌ كه‌نار....
من له‌ ته‌ریقبوونه‌وه‌ی‌ ته‌نیاییمدا ده‌چمه‌وه‌ سه‌ر ئولفه‌ت بوونی‌ یار...
كه‌ من ده‌گه‌مه‌ قه‌ناعه‌تی‌تێپه‌ڕ بوون
هه‌موو كه‌لوپه‌لی‌ ناو ژووره‌كه‌م نابینا
په‌نجه‌ره‌ موتاڵای‌ تاریكی‌ و
كه‌نتۆر شه‌و قه‌د ده‌كا و
سیسه‌م باوێشك ئه‌دا..
.نازانن دره‌ختێك هاتۆته‌ ژووره‌كه‌م
پیاسه‌ی‌ باده‌شێلێ و به‌ حیكایه‌ت شه‌و ڕه‌نگ ده‌كاّّّّّ!!
تۆ ئه‌ی‌ حیكایه‌ته‌كانی‌ من له‌ زیندانی‌ ناخما زیندان...
تۆ ئه‌ی‌ لوغمی‌ نهێنی‌ له‌ قه‌راغ تینوێتی‌ ته‌قینه‌وه‌
من نیشته‌جێی‌ چیرۆكێكم تێپه‌ڕ...
به‌هانه‌یه‌كم نییه‌ بۆ كلۆمدانی‌ شه‌و،
كلیلێك شك نابه‌م بۆ كرانه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانی‌...
من ئاشنام به‌ ته‌لیسمبوونی‌ تێپه‌ڕ
له‌و په‌ڕی‌ قاچاخبوونی‌ ئاسوده‌ییه‌وه‌ هاتووم...
من چاوه‌ڕوانیم ده‌هری‌ بوو،
كه‌ خامۆشیم به‌ست له‌هاواره‌كانم،
كه‌ گه‌شتمه‌حزووری‌ جه‌ده‌له‌كانی‌ تۆ...
تۆ ئه‌ی‌ وونترین یار
بیستومه‌ له‌پردی‌ خه‌یاڵه‌ ئاوییه‌كانته‌وه‌
ده‌په‌ڕێیته‌وه‌ بۆ ده‌فته‌ری‌ وێنه‌ كێشان....
وه‌ره‌ ئه‌م ژووره‌م ڕه‌نگكه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ وونبوونی‌ خۆم....
ئاگادار به‌ گه‌ر ڕه‌نگی‌ خۆڵه‌مێشیت دی‌،
تۆخی‌ مه‌كه‌ نه‌وه‌ك له‌ ناویا
پێكه‌نین بدڕێ و
هه‌نسكی‌ گریانێك له‌ ده‌ماره‌كانیا له‌ت بێ....
وه‌ره‌ وێنه‌یه‌ك بكێشه‌ ...تیشك قاچ درێژكا بۆ سوراحییه‌ك ئاو
تاڵه‌ موویه‌كی‌ پرچم موتوربه‌ بكه‌،
له‌ گه‌ڵا و ڕه‌شه‌با....
چونكه‌ هه‌ندێك جار دره‌خته‌كان
گه‌ڵا ده‌كه‌نه‌شه‌پقه‌یه‌كی‌ شه‌ل و
ڕه‌شه‌باش به‌ بۆینباخێكی‌ شێواو....


* * *
من هه‌موو رۆژێك خه‌یاڵێكم لێده‌كه‌وێت...
نازانم ده‌چنه‌ كۆڵانی‌ خۆشبه‌ختی‌ یان خامۆشی‌
من ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵم له‌ مه‌حه‌به‌تی‌ تۆ
جه‌نجاڵیم پشتی‌ ژان ده‌كاو
ته‌نیاییم تلاوتل....
عیشق ناچێ بۆ ماڵی‌ پرسیار...
تۆ چ پرسیارێك ده‌كه‌ی‌ ئه‌ی‌ وێنه‌كێش؟!
عیشق پێویسته‌ دڵنه‌وای‌ بكه‌یت،
كه‌ دائه‌نیشێ و داڵغه‌ ده‌چنێ،
ئه‌بێت پێی‌ بڵێی‌ زه‌مه‌ن، مه‌رگ
له‌ خوار پێیه‌كانته‌وه‌ نووستوون....
عیشق واته‌ دره‌وشانه‌وه‌....
له‌ دڵۆپێك ئاو
له‌ تنۆكێك ڕووناكی‌
له‌ فه‌نه‌ری‌ فرمێسك و
له‌ چوار ڕیانی‌ ڕۆح...!!
له‌ هه‌ژاركه‌وتنی‌ هزرمدا كه‌ئیتر
ده‌كه‌ومه‌ سه‌ر ساجی‌ عه‌لی‌....
منیش ده‌مه‌وێ خه‌ونێ قه‌رز بكه‌م،
ببمه‌ وێنه‌كێَش....
تۆ وه‌فا ڕه‌نگ ده‌كه‌ی‌ له‌ بێده‌نگی‌ هاوار،
من مناڵی‌ سێوه‌كان له‌ باخی‌ خه‌یاڵ....
تۆ مانگ ده‌كه‌یته‌ حه‌ره‌س بۆ شه‌وی‌ په‌رده‌،
هه‌تا چڵه‌ گیایه‌ك بچێته‌وه‌ سه‌ر ئۆفی‌ ئۆرگازم....
من گومان و گیانه‌ڵڵاو گریان،
به‌ خه‌م ڕه‌نگ ده‌كه‌م،
تا بچنه‌وه‌سه‌ر دڵۆپێك دالی‌ خۆم


* * *
ئه‌ی‌ موحیبه‌ترین مه‌خلوق
مه‌هێڵه‌ئه‌م ته‌نیاییه‌م بچێته‌وه‌ خه‌رابستان...
ئه‌وه‌ چراوگی‌ چرای‌ تۆیه‌
ده‌ڕژێته‌ هه‌وا ته‌ڵخه‌كانی‌ من
ئه‌وه‌ عه‌تری‌ قسه‌كانته‌،
ده‌ڕژێته‌ بیره‌وه‌ری‌ ترش و تاڵیم...
من له‌ دڵێكی‌ نابیناوه‌ ده‌گه‌مه‌ سواغدانی‌ مه‌حه‌به‌ت....
مه‌حه‌به‌ت واته‌:موستیله‌ی‌ تیشك له‌ په‌نجه‌ی‌ تاریكی‌،
گزنگێكی‌ گه‌نجه‌ له‌ گه‌ڵایه‌كی‌ كه‌سیره‌..
سڵاوی‌ په‌روانه‌یه‌كه‌ له‌ چرایه‌كی‌ مه‌لول
گۆرانی‌ گوڵێكه‌ له‌ میلۆدیای‌ بولبول.
شه‌رابی‌ مه‌ستێكه‌ له‌ فه‌نا بوونی‌ ترێ....
سه‌خاوه‌تی‌ ئێواره‌یه‌كه‌ له‌ نووچدانی‌ شه‌و...!!
ئه‌ی‌ وێنه‌كێش له‌م ته‌نهاییه‌م كه‌م مه‌كه‌ره‌وه‌
با به‌كاولاشی‌ بیره‌وه‌رییه‌كانما ڕۆنه‌چم و
نیگه‌رانی‌ كۆبكه‌مه‌وه‌....
من كه‌ باخچه‌یه‌ك ره‌ِنگ ده‌كه‌م،
بۆنی‌ گوڵ چه‌پڵه‌ لێ ئه‌دا...
كه‌ ته‌نهایی‌ ڕه‌نگ ده‌كه‌م،
دڵی‌ به‌رد لێم ده‌گا...
كه‌ گه‌ڵا ره‌نگ ده‌كه‌م،
جریوه‌ كراسی‌ ئاسمان ده‌چنێ....
كه‌ قۆپچه‌ی‌ كراسه‌كه‌ی‌ ئاسمانیش ڕه‌نگ ده‌كه‌م،
ئاوێزه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ و
مانگ ناچێ بۆ مه‌له‌وانی‌،
حه‌وسه‌ڵه‌ی‌ ڕووبارێك بشڵه‌قێ.....
ئه‌ی‌ وێنه‌كێش كه‌ تۆش ڕه‌نگ ده‌كه‌م،
به‌ خه‌یاڵێكی‌ ته‌جرید
چین ،چین به‌خته‌وه‌ری‌ له‌ دڵما نوێژ ده‌كا...
تۆ چیت ئه‌ی‌ وێنه‌كێش له‌ گروپی‌ تێنه‌په‌ڕی‌ یان تێپه‌ڕ؟ّ!
ته‌ماشا من له‌گروپی‌ تێپه‌ڕم بێ باك له‌ ڕه‌هابوون....
به‌ ناو دیوارێكدا ده‌ڕۆم،
هه‌ر چوار په‌لی‌ زیندان....
به‌ ناو هه‌ورێكدا ده‌ڕۆم،
چوار چێوه‌ی‌ له‌ باران....
به‌ ناو حه‌وزێك ئاودا ده‌ڕۆم،
ماسییه‌كانی‌ نغرۆی‌ شوشه‌ به‌ند...
به‌ناو شه‌هید بوونی‌ شه‌قامێكدا ده‌ڕۆم،
پێیه‌كانی‌ له‌و دیو عه‌ده‌م.....
من له‌ گروپی‌ تێپه‌ڕ به‌ڵام كه‌ ده‌گه‌مه‌ تۆ،
تێنه‌په‌ڕ...سه‌رم ده‌به‌ستم به‌ پرسیارێكی‌ قه‌ڵه‌می‌ و
دڵم به‌ملپێچی‌ با..
من له‌ گروپی‌ تێپه‌ڕ ...ئه‌رێ ئه‌م مه‌رگه‌ كه‌ تێپه‌ڕ بێ چه‌نی‌ ئه‌وێ بۆ ژیان!!
كه‌ ئاگر ڕه‌نگ ده‌كه‌م،دڵم ده‌داته‌وه‌و ده‌لێ:
به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ پێكه‌نین،
ده‌گه‌ینه‌ گریانی‌ ئاو...
به‌ درێژ كردنی‌ هه‌نگاو،
ده‌گه‌ینه‌ پرچی‌ هه‌تاو..
گه‌ر به‌ ڕووباری‌ ئاسمانیشدا بفڕین،
به‌ به‌چكه‌ ماسییه‌كانی‌ ده‌ڵێین سڵاو...
من له‌ گروپی‌ تێپه‌ڕ ئه‌ی‌ وێنه‌كێش
ته‌ماشا باران ...باران كه‌ تێپه‌ڕه‌،
به‌دێڕی‌ كراسه‌كه‌مدا ده‌ڕواو
ژێركراس و ستیان ژیر ده‌كاته‌وه‌و
پێم ده‌ڵێ:ئه‌رێ تۆی‌ تێپه‌ڕ گه‌ر بزانی‌
به‌ چه‌ند گۆچانی‌ ئه‌م شه‌پۆلانه‌م
ده‌گه‌مه‌وه‌ گه‌روی‌ گوڵ...
به‌ چه‌ند پێستی‌ با،
ده‌چمه‌وه‌ خانه‌واده‌ی‌ ئینجانه‌؟؟
من كچێكم تێپه‌ڕ...
پێكه‌نین هه‌ڵده‌كه‌م و
باڵنده‌ دائه‌گیرسێنم و
گۆرانی‌ ده‌كه‌مه‌ به‌ر
به‌ڵام كه‌ ده‌گه‌مه‌ تۆ تێنه‌په‌ڕ...
تۆ به‌ ناوشه‌قامه‌ ته‌ڕه‌كانی‌ قه‌سیده‌مدا ڕۆشتی‌ و
ته‌ڕ نه‌بووی‌...
به‌ ناو گۆمی‌ چركه‌ چركه‌كانی‌ دڵمدا ڕۆشتی‌ و
شێدار نه‌بووی‌....
به‌ ناوهه‌ڵمبوونی‌ هه‌ستما رۆشتی‌ و
له‌ خێڵی‌ هه‌ور نه‌بووی‌...
ئه‌م ته‌رازووه‌ لاسه‌نگ ده‌بێ
من كچێكم تێپه‌ڕ....
ئاخر كه‌ دڵی‌ شه‌و پڕ ده‌بێ له‌ زوڵمه‌ت و
تاریكی‌ تۆخ ده‌بێ به‌ كوێر بوون...
ڕووناكی‌ چ خه‌وێك ده‌بینێ؟!
كه‌ شه‌مه‌نه‌فه‌رێك له‌ وێستگه‌ ده‌رئه‌چێ،
ڕێگا هه‌ر قسه‌یه‌ك بكا
چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێ؟!
ئه‌ی‌ وێنه‌كێش من كچێكم تێپه‌ڕ...
كه‌ ده‌گه‌مه‌ ئاستانه‌ی‌ تۆ و هه‌ر وێنه‌یه‌ك،
بكێشم له‌ تۆ ده‌كاو



ڕۆژ هه‌له‌بجه‌یی
     
  
مرد

 
هۆنراوه‌ی قاسم موئه‌ییه‌دزاده‌(هه‌ڵۆ)

چاوم لە چ بێ؟ لە قامەتی ڕەعناییت
یا گوێم لە چ بێ؟ لە زەمزەمەی مەعناییت

ڕووحم بە چ دەم؟ بە ڕوئیەتی ڕوئیاییت
سەودا بە چ کەم؟ دڵ بە دڵی سەوداییت

ئەی ڕیشەیی دڵ! گیان و دڵ قوربانت
عەشقم بە چ بێ؟ بە عەشقی ئاهووراییت

ئەی ڕووحی ئەوین! فریشتەکەی ڕووناکی
شازادە پەری یا نە پەری دەریاییت؟

وا دێ بە سەرمدا کە بڕۆم بۆ ئەوپەڕ
وا دێ بە دڵا، ئێرەیی نی، ئەولاییت.
     
  
مرد

 
سه‌یری پرچی زێوینت

ئه‌وه‌نده‌ی شیری سپیت

ژیانم پێ ده‌به‌خشێ

چاوی پڕ له‌ خۆشه‌ویستیت

ئێستاکه‌ش هێدیم ده‌کاته‌وه‌

ده‌سته‌ ماندووه‌کانت له‌ نێو ده‌ستمدا

زێاتر له‌ منداڵیم

ئارامم ده‌که‌ن و

ده‌نگی پڕ له‌ هه‌ستت

ده‌رمانی ده‌رده‌کانمه

ئه‌ی هه‌موو عه‌شق و به‌خشه‌نده‌یی

دایه‌ گیان

به‌ ته‌نیا جێم مه‌هێڵه‌ !
     
  
صفحه  صفحه 22 از 103:  « پیشین  1  ...  21  22  23  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA