انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 33 از 103:  « پیشین  1  ...  32  33  34  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 

كه‌ تۆی قیبله‌ ده‌مت سا بێنه‌ ، قوربان!
له‌سه‌ر قوبله‌ دڵم مه‌شكێنه‌ قوربان !

وه‌ره‌ بنواڕه‌ دوو ده‌ستی حه‌ناییم
حه‌نایی چی ؟ هه‌موو خۆ خوێنه‌ قوربان !

شه‌قی كه‌ ، غه‌یری حوببی تۆی تێدا بێ ،
به‌ ده‌ستی خۆت دڵم ده‌ربێنه‌ قوربان

له‌ بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌ خشانی ماچه‌
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆجوێنه‌ ، قوربان !


(نالی)


قوبله‌ : ماچ ،
حه‌ناییی : خه‌ناوی (خه‌نه‌) ،
به‌خشان : به‌خشینه‌وه‌
     
  
مرد

 


ڕێـــــژنه‌...


تۆ به‌ڵــــێنم پێ بده‌ تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه‌
بمده‌یه‌ ماچێکی ته‌ڕ له‌م لێوه‌ با جوان ببمه‌وه‌

ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا تێیدایه‌ هێزی به‌ی گوشین
لێمگه‌ڕێ تاوێ له‌ باخـــــی ســـینه‌ میوان ببمه‌وه‌

شه‌نگه‌بێری! بسڕه‌وه‌ فرمێسکی بێشوانی ئیتر
ره‌نگــه‌ هێشتا له‌و چیا و زۆزانه‌ بۆ شوان ببمه‌وه‌

من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام
رێـــژنێکـــم لــــێ بده‌ پێم وایه‌ بۆ ڕوان ببمه‌وه‌

شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له‌ ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریکه‌ بۆ کـــــــچه‌ شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه!!!



"هێــــــــمن"
     
  
مرد

 

ئاو له‌ چاوانم به‌ خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه‌
وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره‌ ئاوی طۆفانی ده‌وێ

عه‌شق سوڵطانێکه‌ هه‌ر گا ڕو له‌ وێرانێ بکات
ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ

ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له‌ هیجران ((نالیا))
عه‌شق ئیستاکه‌ش له‌ من سه‌یلی به‌هارانی ده‌وێ



نالی
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 


ووتنی : ئەحمەد کایا

هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا



گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!
لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.
کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.
پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد!

چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

ئۆف ئـــــــۆف... ماڵوێران بیت.

گریام و فرمێسکەکانم بەسەر ئاگردا ڕژان.
کەچی نەمتوانی ئاگرەکە خامۆش بکەم!
بە ناڵە و هاوار تۆم لە ناخمدا نوسی.
لێ یەکجاریش نەمتوانی بە پێکەنینت بهێنم!

چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

ئۆف ئـــــــۆف... ماڵوێران بیت.


* وه‌رگیراوه‌ له‌ په‌یجی كورده‌واره‌كه‌م
     
  
مرد

 
نەوەی شیرکۆ وسەڵاحەدین
پاڵەوانی غەزای ڕێی دین
ئەوەی بۆ پاسی قەڵای قودس
وەک بەردی ڕووی شۆرا بێ ترس
لەبەر شیروتیرا وەستا
تادەنگی هەی ئامان هەستا
لەگرۆی خاچ
کەخاچیان کردبوو بە پاج
بۆڕووخاندن،
بۆئاسیا پڕلەمردن
پڕلەکەلاوەی شار کردن



گۆران
     
  
مرد

 

نامه‌ی بۆ من نووسیبوو!
رابردوومان تێپه‌ری....دلداریمان هه‌مووی هه‌وه‌س بوو
منیش وه‌لامم داوه‌!
راسته‌ بۆتۆ هه‌وه‌س بوو...به‌لام بۆ من هه‌روه‌ک نه‌فه‌س بوو
خۆزگه‌ قه‌ت نه‌ت ده‌زانی،من شێتی یه‌ک نیگارتم
من مشته‌ خۆلێکی،ژێری پاتم
خۆزه‌ لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه‌ قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو
نوسی بووی هه‌رچی بوو ته‌واو بوو
نوسی بووم عومری من به‌با چوو
نوسی بووی رۆیشتی له‌ یادم
نوسی بووم منیش ره‌نجی فه‌رهادم
نووسی بووی له‌ دلم هه‌وه‌س مرد
نووسی بووم دلم له‌ قه‌فه‌س مرد
خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌مده‌فرۆشت گیانم به‌ چاوه‌کانت
خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌مخواردبا به‌ ساده‌یی فریوی قسه‌کانت
خۆزه‌ لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه‌ قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو
نامه‌ی بۆ من نوسی بووی عه‌شق هه‌مووی درۆیه‌،
ته‌نیا قسه‌ی شیعرو داستانه‌
منیش وه‌لامم داوه‌.،راسته‌ لای تۆ درۆیه‌
به‌لام لای من تێکه‌ل به‌ گیانه‌
خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌مده‌فرۆشت گیانم به‌ چاوه‌کانت
خۆزگه‌ هه‌رگیز نه‌مخواردبا به‌ ساده‌یی فریوی قسه‌کانت
خۆزه‌ لێدانی دلم،ده‌نگی دلی تۆ نه‌ئه‌بوو
خۆزگه‌ قه‌ت پێم نه‌گوتبای چاو و دل و عومرم هی تۆ بوو.



شیعر و هۆنراوه‌ی:زیاد ئه‌سعه‌د
     
  
مرد

 
له‌ گۆشه‌ی‌ خه‌ڵوه‌تی‌ پڕ میحنه‌تی‌ ده‌رولفه‌نا چیبكه‌م ؟
له‌ به‌ر زادو زه‌خیره‌ی‌ مه‌نزڵی‌ داروله‌به‌قا چیبكه‌م؟

لیباسی‌ تاعه‌ت و مه‌قبوول و پاكم نه‌پۆشی‌ من
له‌ رۆژی‌ مه‌حشه‌را عوریان و بێ به‌رگ و نه‌وا چیبكه‌م؟

نه‌بوو لێو و ده‌مم یه‌كده‌م به‌ زیكری‌ چاكه‌ مائیل بێ
له‌ ته‌حریكی زوبانی‌ لاڵی‌ بێ حه‌مدو سه‌نا چیبكه‌م
     
  
مرد

 
سەد خۆزگە بێ بەو رۆژە کە نەمبیستبوو ناوت
نەمچێشتبوو تامــــی مەیی مەیخانەیی چاوت
نەیدیبوو دەس و پێی دڵـەکەم،حەڵقەیی داوت
ئازاد بوو لــە پێج و خەمی ئەگـــریجەیی خاوت
وا ئێستە لەتــــاو ئاگــــری هیجرانــی بە تاوت
فرمێسکی ئــــەڵێی تەرزە و بــــارانە دڵی من

خـــــۆ کفری نەکرد تێپەڕی کـــــرد رۆژێ بەلاتا
زوو هۆگـــــرت بوو،وا کە ئەگــــــــریا بـــە دواتا
سوتا وەکـــــو پەروانە لەنــــــاو شەوقی چراتا
ئـــــەتلێتەوە بێچارە لـــــەناو دەرد و بــــــەڵاتا
خوێنی بـــــەهەدەر رۆیی لــــــەپێناوی هەواتا
خــــــۆڕایی نییە مەیلی لــــــە تۆرانە دڵی من



شاعیری گەورەی کورد
((شێخ نوری شێخ ساڵح))
     
  
مرد

 

بەڵێـــــــــــــــــن بێــــــــــــــــــــــــــــ ـــــت دێم


ناڕۆمەوە تا ئەو دەمەی وەڕز ئەبیت
چرای دڵم
جێت ناهێڵم تا كز ئەبیت
بەڵێن بێت دێم

بەڵین بێت دێم
هەرچی جوانبێ لەگەڵ خۆما بۆت بهێنم
چۆنت بوێ بەو شێوەیە خۆم بنوێنم

كام پۆشاكەش لەلات جوانە
پەیمان بێت ئەوە لەبەر كەم
بە هاتنم تاجی سوری
پر خۆشبەختیت لەسەر بكەم
بەلین بێت دێم

قوربانت بم ئەی چاو لەڕێتاقانەكەم
لە شەوانی كڕێوەدا هیلانەكەم
چاوەڕێمبە هاكا هاتم
هاكا لە شەوێكی تاریكا
بە ڕەونەقەوە هەڵهاتم
بەڵێن بێت دێم

بەڵین بێت دێم
لەگەڵ خۆما چی خۆشبەختی دنیا هەیە بۆت بهێنم
هەرچیت بوێ بۆتی بكەم
بە پێلوی چاو هەرچی ناز بو بۆت هەڵ بگرم
دێمو ئیتر ناڕۆمەوە
هەتا ئەمرم
بەڵین بێت دێم ..

چاوەڕێم بە
بەڵین بێت دێم.

بەڵێن سەنگاوی
مرۆف دوو باڵی هەیە
یەک دایک
دوو عەشق
هەر یەکێک لەمانە نەما
رەنگە مردنت مسۆگەربێت
بەلام سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین
هەر دایکە فێری عەشقمان دەکات


(سندی)
     
  
مرد

 
هیجری تۆ چه‌ند سه‌خته‌ دولبه‌ر ماڵه‌که‌م وێرانه‌بۆت
رۆژو شه‌و غه‌مباری روتم دیده‌که‌م گریانه‌بۆت

ئه‌شکی چاوم باده‌یه‌ ناڵه‌ی دڵم عه‌ینی نه‌یه‌
خاک به‌سه‌ر کۆچەر له‌حه‌سره‌ت جه‌رگه‌که‌م بوریانه‌ بۆت

ئه‌ی نیگاری نازه‌نین له‌ورۆژه‌وه‌ دوری له‌من
سه‌یلی دیده‌م وابه‌خور دێ هه‌روه‌کو سیروانه‌ بۆت

شکا پشتم برا جه‌رگم له‌حه‌سره‌ت ورده‌ خاڵانی
خودایه‌ بۆ نه‌ما عه‌هد واقه‌رارو مه‌یلی جارانی

ئه‌ی دڵه‌ به‌سیه‌ له‌غه‌م بۆجی ئه‌ناڵی رۆژ و شه‌و
شه‌هدی لیوی دولبه‌رت بۆده‌ردی تۆ ده‌رمانه‌ بۆت

ده‌میکه‌ من له‌غوربه‌تدا غه‌رقی به‌حری مانم
به‌بی گوڵ خونجه‌م دائیم موقیمی کونجی گریانم

دةڵیم هاوینه‌ بۆ وه‌سڵی به‌ڵام ئه‌و مه‌یلی زستانه‌
خه‌زانی بۆیه‌کرد خه‌ڵقینه‌ عومری وه‌ک به‌هار من
     
  
صفحه  صفحه 33 از 103:  « پیشین  1  ...  32  33  34  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA