انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 36 از 103:  « پیشین  1  ...  35  36  37  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
ه‌م شه‌و نیگات ته‌رماییه‌ له‌ ژور سه‌رم سه‌ما ئـــــه‌کــــــا
دڵم ده‌روێشی ته‌کیه‌ته‌ له‌ خانه‌قا دوعــــــــــــا ئـــــه‌کـــــــا

خه‌فه‌ت مه‌ خۆ زه‌مه‌نێکه‌ له‌یه‌کی دور خستینـــــــــــــــه‌وه‌
رۆژێک دادێ وه‌کو جاران به‌یه‌کتر شاد ب...ـــــــــــــبینــــــــه‌و ه‌

که‌س شک نابه‌م بێجگه‌ له‌ تۆ له‌م شاره‌دا بم لاوێنـــــــێ
ماڵێ ته‌نیایم خامۆشه‌ واخه‌ریکه‌ هه‌ره‌س دێــــــــنـــــــێ

هه‌ر چه‌ن ئه‌که‌م ده‌نگێ نێیه‌ سه‌بوری بێ بۆ گشت گیانـم
گۆچانێ بێ بۆ ماندوێتیم ده‌ستم بگرێ بۆ هه‌ڵسانـــــــم

له‌ و رۆژه‌وه‌ که‌ ئاشنات بوم هه‌ر ناوی تۆم له‌ سه‌رده‌مـــه‌
خوا ئه‌زانێ حه‌زی ئێمه‌ وه‌ک عه‌شقه‌که‌ی وه‌لی و شه‌مه‌

به‌ پێکه‌وه‌ له‌م ژینه‌دا تروسکه‌ی حه‌ز و هیوا بیـــــــــــــــــن
بۆیه‌ک بژین بۆ یه‌ک بمرین هه‌ڵگری ئاڵای وه‌فا بیــــــــــــن

ئه‌و سا ژیان به‌هه‌شتێکه‌ من و تۆ تیا یا ساوابیـــــــــــــــن
له‌ ئامێزی یه‌کتری دا تا دنیا مابــــــــــێ پیر نابــــیـــــــــــن
     
  
مرد

 
خوانەكردە
ئەگەر تۆ، دوربی لە من.
ئەگەر تۆ ،لای من نەبی.
كورتترین شەوی دونیا
یەڵدایە بۆ من!.

ئەگەر تۆ
میوانی دڵی من بی.
ئەگەر تۆ
میوانی ماڵی من بی.
یەڵدا
كورتترین شەوی دونیایە!.

یەڵدا
لە بێ‌ رەحمی تۆ و
تەنیایەكانی من ئەچێت،
یەڵدا...


" نەبەز گۆران
     
  
مرد

 
چه‌ند ڕۆژێكه‌ ، دڵم مه‌یلی ئێوارانی وڵات ده‌كا
چاوم مه‌یلی سه‌رچنار و شنه‌ و ئاوی وڵات ده‌كا

چۆن بیر ده‌چن باده‌ی ئه‌وێ و ، چپه‌ و ڕازی دڵدارانی
گه‌ڵای زه‌ردی پیره‌ دار و ، كوانووی گه‌رمی دڵدارانی

خۆزگه‌ ده‌كرا له‌سه‌ر باڵی ، گۆرانیه‌ك ده‌هاتمه‌وه‌
له‌شه‌قاما ، له‌كۆڵانا ، وه‌ك مناڵی ده‌خولامه‌وه‌

ئه‌ی نیشتمان قه‌زای به‌فری ، كۆێستانه‌كه‌ت له‌ئێره‌ خه‌م
قه‌زای هۆبه‌ی گه‌رمیانه‌كه‌ت ، سه‌د هه‌زار جار له‌ئێره‌ خه‌م

چۆله‌كه‌ی سه‌ر هه‌ر چڵێكت ، سه‌د كه‌ناری ئێره‌ دێنێ
شه‌رم و بزه‌ی هه‌ر شۆخێكت ، سه‌د فریشته‌ی ئێره‌ دێنێ

ئه‌ی نیشتمان ئێمه‌ بێ تۆ ، ڕوبارێكین ، ڕۆخمان كوژراو
ئێمه‌ لێره‌ ، ئێمه‌ بێ تۆ ، به‌هارێكین ، گوڵمان كوژراو

ئه‌ی كوردستان دۆزه‌خیش بی ، هه‌ر به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا
خوێنمان بۆ تۆ ، دڵمان بۆ تۆ ، تۆ به‌هه‌شتی ئێمه‌ی به‌خوا



ئیسماعیل خورماڵی
     
  
مرد

 
دایــــه‌ دایــــه‌


دایه‌ دایه‌ شه‌وانێكه‌ په‌پوله‌ی خه‌و نیگه‌رانه‌
دیده‌ و دڵه‌ بچكۆله‌كه‌م وه‌كو هه‌ورێ له‌بارانه‌

دایه‌ دایه‌ بارانی دڵ سرودێكه‌ گریانێكه‌
كه‌شتی نوحه‌ ئه‌ویش وه‌ك من وێڵی ده‌ستی زریانێكه‌

ئه‌و له‌كۆشی تۆفانێكدا منیش له‌تاو ئه‌شكی یاقووت
ئه‌و له‌تاو رِقی ده‌ریا منیش له‌تاو پایزی رِووت

دایه‌ دایه‌ زویر مه‌به‌ ئه‌گه‌ر بڵێم حه‌زم وایه‌
لێت بپرسم ده‌نگی بابه‌ بۆچی ده‌ڵێ ی هاورِێ ی بایه‌

تاوێ ده‌شت و سنور ده‌برِی تاوێ وونی و بێ ده‌نگی یه‌
ده‌سا دایه‌ ده‌ده‌ی دایه‌ ماڵی بابه‌ له‌كام لایه‌

منیش وه‌كو هاورِێكانم ئه‌م ئێواره‌ بابه‌م ده‌وێ
له‌هه‌ر كوێ یه‌ ناز و ماچ و ده‌نگی بابه‌م ده‌وێ

ده‌سا دایه‌ ده‌ده‌ی دایه‌ تاوێكی تر كاتی خه‌وه‌
ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ت خه‌می منه‌ یاخود خه‌م و یادی ئه‌وه



ئیسماعیل خورماڵی
     
  
مرد

 
ئازیز ئه‌مشه‌و گوڵی ڕه‌عنا له‌چاوانتا سه‌رده‌ردێنێ
به‌ئاگـــــابه‌ نه‌با نیگـــای په‌پـــووله‌یه‌ك بسوتێنــــێ

چونكه‌ ئه‌مشه‌و له‌م گه‌ڕه‌كه‌ نه‌رمه‌ بایه‌ك پۆسته‌ دێنێ
زۆر ده‌تـــــرسم بـــڕیارێكــی وه‌نه‌وشــــه‌ی بدركــــــێنێ

به‌ڵام نـــازه‌ ئه‌گه‌ر باسی مه‌رگی من بـــوو مه‌قــیژێنه‌
نه‌كه‌ی ئه‌شك سه‌رپۆش ته‌ركا قژی خاوت مه‌شمزێنه‌

نانا ئازیز نه‌كه‌ی بگری و هـێشوو هێشوو خه‌نده‌ بـڕنی
باخی نیگاش بێ گه‌ڵا كه‌ی دوا لاپه‌رِه‌ی ته‌مه‌ن بدڕی



ئیسماعیل خورماڵی
     
  
مرد

 
ئەمشەو
گوێم لە گریانی
هەورە
ڕەنگە
ئاسمان دڵی تەنگ بێ
نا
لەوەیە باران
حەزی لە ماچی زەوی بێت !!


پەری ڕەش
     
  
مرد

 
تۆ دەریاکان ڕێت پێ نادا سەرێ بدەی

بوی بەو خەمەی ئۆقرەت لە چاوانم بڕی

ئاسمان گەرچی تاوێ دای نەکردە باران

هەر نەهاتی ئازیز دوری چی لێ کردی

ئەزانی لەوەتەی رۆشتوی چۆنە ماڵم

لێوان لێوە لە غەریبی کوچەی ماڵم

لەوەتەی کە تۆ جێت هێشتووم هەراسانم

هوناهت کرد لەبەر چی خۆت لێ تۆرانم

ئێستا بە چی دڵنەوایی خۆم بەمەوە

چۆن بتوانم کە بیر لە تۆ نەکەمەوە

بوی بەو زامەی سەراپای گیانی تەنیووم

بڵێی چۆن بێ دوای تۆ عومری خێر نەدیوم

ئەی جوانترین خەمی دڵم بۆ وا ئەکەی

بۆ وا غەرقی ناو تەنیایی خۆمم ئەکەی



ئیسماعیل سالح
     
  
مرد

 
ئاخ هەزاران خۆزگە دەریا

‌نەیئەهێڵا موسافیر بڕوا بە سەریا

‌خۆزگە ئاسمان

‌هێندەی سلێمانی ئەبوو

‌خۆزگە لەودیوی شارەوە

‌ئیتر شەقام تەواو ئەبوو

‌ئەوکاتە وشەی سەفەریش

‌نەئەبوو لەناو فەرهەنگا

‌ئەوکاتە منیش بۆ دووریت نەئەگریام

‌لە شەوێکی وا دڵتەنگا.



‌ڕەنج سەنگاوی
     
  
مرد

 
چ پەت پەتێنێکم پێدەکەن
خەیاڵە گەڕۆکەکانم
تاوێ
بەرەو مناڵیم دەبەن
تاوێکیش بەرەو پیری
تاوێ
بەرەو دنیای ئەشق
و
تاوێکیش بەرەو حوزنی دابڕان
تاوێ
ئەمگریێنن
و
تاوێکیش قاقا
تاوێ
هەژار
و
تاوێکیش دەوڵەمەند
تاوێک گۆرانیەکی گەنج و
تاوێکیش ئاوازێکی پیر
ئای لە
خەیاڵەکانم
بەرەو
هەموو جیهانم دەبەن
و
دواجار دەمسپێرنەوە
بە تەنیایی



پەری ڕەش
     
  
مرد

 
ئه‌ی بارانی به‌خته‌وه‌ریم به‌خوڕ داكه‌ بابتبینم
كزه‌ و كسپه‌ی ئێوارانم ، به‌تاو وه‌ره‌ بابتبینم

هێن له‌مێژه‌ له‌یه‌ك دورین وه‌خته‌ دڵم ببێ به‌ئاو
بۆمن سه‌خته‌ ئه‌م غوربه‌ته‌ وه‌كو ماسی له‌ئاو بڕاو

منێك جاران به‌یانیه‌ك ، له‌سێبه‌رتا نه‌بوومایه‌
وه‌كو هێرۆی نزاری شین ، پێكه‌نینم نه‌گرتایه‌

ده‌بوو وه‌كو به‌فر به‌دیار خونچه‌وه‌ من چرۆ بگرم
له‌تاو پایز وه‌كو پشكۆ سه‌حه‌ر تا شه‌و ئێشك بگرم

ئیدی ئێسته‌ چۆن نابرژێم ئه‌م فیرقه‌ته‌ چۆن نامكوژێ
وه‌كو گێلاس له‌كۆشی ژین ، ئه‌م ئازاره‌ چۆن نامڕێژێ

من ڕۆشنایی كانیه‌كم ، عیشق نه‌بێ قه‌وزه‌ ده‌مخوا
ڕه‌ز و ترێ ی وڵاتێكم ، عیشق نه‌بێ ئاگر ده‌مخوا
     
  
صفحه  صفحه 36 از 103:  « پیشین  1  ...  35  36  37  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA