انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 38 از 103:  « پیشین  1  ...  37  38  39  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ

دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ
هەوارێکی چ پڕ هاوارە بـــــێ تــــــۆ

بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕوی کەس
موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ

هەمــــوو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ
سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ

قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت
شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تـۆ

لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ مــن
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ

لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدانییە ئەم شارە بــــێ تــۆ

هەتا تــۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون
ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ

هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مـردنـی پێرارە بــێ تــــــــۆ

لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی نالی
دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بـــێ تــــــــــۆ

نەمـردم مـن ئـەگـەر ئـەمـجـارە بـــــێ تــــــــۆ
نـەچـم،شەرت بـێ،هـەتـا ئـەم خـوارە بـێ تـۆ


نالی
     
  
مرد

 
وه‌ره‌ مه‌ی گێڕ ده‌مه‌وێ ئه‌وشۆ خه‌می دڵ که‌م که‌م
لووزه‌وم به‌رده‌ سه‌رێ،نامه‌وێ جورعه‌ی که‌م که‌م

ته‌شه‌نا بۆته‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنه‌و به‌ مه‌یی کۆنی ده‌بێ مه‌ڵهه‌م که‌م

مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنه‌یی ژه‌نگاوی خه‌یاڵ
مه‌ست وگێژم که‌،هه‌تا گاڵه‌ به‌ جامی جه‌م که‌م

ئێستا بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌یه‌ جێم
من که‌ڕۆژێک ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌که‌م بێ خه‌م که‌م

تا نه‌ڕوخاوه‌ بڵا پڕ بێ له‌ خۆشی و مه‌ستی
تازه‌ پێی ناوێ ئه‌من هۆده‌یی خۆم مه‌حکه‌م کم

چۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه‌ په‌نا تێگه‌یوم
له‌و وڵاته‌ هه‌موو شت زۆره‌ به‌نی ئاده‌م که‌م

پیر و زورهانم و ئێستاش دڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ
سه‌روماڵم به‌ فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م

داستانی مه‌م و زین کۆنه‌،کچێکم گه‌ره‌که‌
شلکه‌ڕانی بگوشم بۆنی له‌ سینگ و مه‌م که‌م

من له‌ جوانێ ده‌گه‌ڕێم،تێپه‌ڕه‌ زستانی دزێو
کچ که‌ ڕووم ناده‌نێ،با سه‌یری گوڵ و شه‌ونم که‌م

شه‌ڕه‌بایه‌ له‌ چیاکان و هه‌وا تووشه‌ ده‌نا
وه‌کوو شێتان ده‌مه‌ویست ڕوو له‌ چیای ئه‌سته‌م که‌م


مامۆستا هێمن
     
  
مرد

 
ئه‌ی ڕه‌فیقانی طه‌ریقه‌ت ده‌ردی عیشقم چاره‌كه‌ن
یان به‌جارێ بمكوژن، جه‌رگم به‌ خه‌نجه‌ر پاره‌كه‌ن
بۆچ ئه‌من سووچم چییه‌ ئه‌ی سه‌روی بوستانی ئیره‌م؟
بۆی كه‌بابی جه‌رگه‌كه‌م باهه‌ر به‌شی كافر ببێ

رۆژی جه‌ژنه‌و چاوه‌كانم مه‌وسمی ئازادییه‌
بۆ به‌ڵاگه‌ردانی باڵات قۆچی قوربانم وه‌ره‌
سه‌د حه‌كیم هات و عه‌لاجی ئه‌م برینه‌ی قه‌ت نه‌كرد
تۆ عيلاجی زه‌خمه‌كه‌م كه‌زووبه‌، لُقمانم وه‌ره‌

چاوه‌كه‌م بۆ ڕووی فیراقت دڵ ده‌ناڵێ وه‌ك روباب
به‌و دوو ئه‌برۆی میثلی تاقت به‌ندی جه‌رگم بوو كه‌باب
هه‌ركه‌سێ هات و وتی: من عاشقم بڕوامه‌كه‌
تاله‌سه‌ر گۆنه‌ی نیشانی زه‌خمی مارانگه‌ز نه‌بێ

رۆژی جه‌ژنه‌و چاوه‌كانم مه‌وسمی ئازادییه‌
بۆ به‌ڵاگه‌ردانی باڵات قۆچی قوربانم، وه‌ره‌
من كه‌ سووتانم نه‌دیوه‌، مه‌نعی گریانم مه‌كه‌
عاشقی ڕووتم به‌قوربان، تیره‌بارانم مه‌كه‌
     
  
مرد

 
ئه‌مه‌تان بیر ماوه‌:


جه ژنه جه ژن و ئاهه‌نگه
دنیامان ڕه‌نگاو ڕه‌نــــــگه
بابچینه باخچه ی شاری
بۆ گۆڕه‌پانی یــــــــــــاری
وه‌رن با له‌گه ڵ یه‌ک بین
سواری چه رخ و فه له ک بین
ئای له‌م خۆشی و هه‌رایه
دونیا ئاڵا و واڵایــــــــــــــــه‌
بێژن به‌ دڵی به‌ســـــــــــۆز
جه ژنی هه‌مووتان پیـرۆز



كاكه‌ی فه‌لاح
     
  
مرد

 
چ سڕێكتــــ له‌ ناو دڵـــــدا ،حه‌شـــــارداوه‌ به‌ په‌نهـــانی

كه‌ چاوت چه‌شـــنی ئاوێنه‌ وه‌ها بـــــێ په‌ده‌ دركانــــی

ئه‌زانم دڵ هه‌یه‌ ،وه‌ك مس، كه‌ ژه‌نگ دێنێ به‌ ئاسانی

دڵی تۆ زێــڕی تێزابـــه‌ له‌ كوێــوه‌ ژه‌نــگی هه‌ڵــهــانــی؟

ئه‌مانه‌ گه‌رچــی تێناگـــــه‌م،به‌ڵام پێویســـته‌ بــیــزانـــی

هه‌تا ماومـــ له‌ دنیـــادا ،فریشتــــــه‌ی باخـــــی ئاواتـــم

به‌ دڵ هه‌ر چه‌شنی خه‌رمانه‌، له‌ ده‌وری مانگی گۆناتم


ئه‌حــــمه‌د هـــــــــــــه‌ردی
     
  
مرد

 
قانع و کەرەکەی


کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك باو بۆران
کەرێکم بوو چ کەر؟ باركێشی دەوران

کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك شێری مەیدان

کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو
لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان

بە لاشە بەرز و، زک ئەستوور و سەر زل
کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان

شەقاودار و دووشانە بەرز و مل قنج
کلك شۆڕ و سی تووك و قەوی دان

لە کەوشی سم، هەتا لاری رەفیسگەی
خەتێکی موستەقیم بێ کەسر و نوقسان

شەوێ پێم وت چلۆنی یاری دێرین؟
یەوا سەرمابزووت، دەستم بە دامان

ئیتر زستان و کاتێ دارکێشانە
وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە مەیدان

نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی
نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان

هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین
بنرکێنی بە بارۆ و بێیتە مەیدان
     
  
مرد

 
عه‌جیبم دێ‌ له‌ عه‌قڵێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ی وا تێده‌كات مه‌رده‌
كه‌چی وه‌ك خان و خانم دائیمه‌ دڵ خۆش و بێ‌ ده‌رده‌

به‌پیری مه‌رگه‌وه‌ فرسه‌خ به‌ فرسه‌خ ڕۆیون مه‌ردان
ئه‌وی باكی له‌ مردن بێ دیاره‌ بڵح و نامه‌رده‌

له‌ به‌ر قاپی مه‌حه‌به‌ت ئه‌و خودا پێداوه‌یه‌ ڕوسۆر
حه‌زینه‌ دیده‌ پڕ ئه‌سرینه‌ دڵ خوێنینه‌ ڕو زه‌رد

له‌ ئه‌حبابی قه‌دیمی به‌زمی ئولفه‌ت ماوه‌تن دو ته‌ن
یه‌كێ‌ په‌روانه‌ هه‌م ده‌رده‌ یه‌كێ‌ بول بول كه‌ هه‌م فه‌رده‌


"مه‌حوی"
     
  
مرد

 
دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه‌ ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له‌سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ

ئه‌گه‌رجوانیت سه‌رنجم رابکێشێ، مه‌گره‌لێم چونکه‌
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ

په‌چه‌ت لاده‌ ببینم رووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له ‌رووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ

که‌ تیشکی رۆژ ئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت
له‌لام قه‌وس‌ و قه‌زه‌ح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ

به‌وه‌ش دڵشاد و خۆشحاڵم که ‌یادی نائومێدی‌ خۆم
به‌ خوڕ ئه‌شکی له‌ چاوانا قه‌تیس ماوم ئه‌بزوێنێ

ته‌مه‌ن روو بۆ خه‌زان ئه‌ڕوا که‌چی گه‌ردون ئه‌وا تازه‌؛
له ‌وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ

به ‌چه‌شنێ خۆشه‌ویستی‌ تۆ له‌ سینه‌ و که‌لـله‌ما چه‌سپه‌
مه‌گه‌ر جامی ئه‌جه‌ل ئه‌و تین و تاوه‌ی لێ هه‌ڵنجێنێ .



مامۆستا ئه‌خۆل
     
  
مرد

 
عاشقی خەندەێکی تۆم با بەس بە ئا‌ه و ناڵە بم
بوڵبوڵم، پەروانە نیم، حەز لە سوتانم مەکە

دڵ بە من ناکا لە بەر ئاوری دەروونم دێتە جۆش
تۆ کە سووتانت نەدیوە مەنعی گریانم مەکە

مەمدە بەر تابووی موژگانت هەتاکوو غەمزە بێ
ها بە جارێك بمکوژە، یەخسیری تورکانم مەکە

سەد کەرەت کوژراوی یار بم، لێم مەپرسە ئەی تەبیب!
دەردی یارم خۆشترە، بێهوودە دەرمانم مەکە

عەرزەچی نی تۆ، بەقوربان، پادشاهی عالەمی
دادی مەزڵوومان بپرسە، حەیفە بێدادیی مەکە

پێم بڵێ: یاقووت و رێحان خەتتی کامیان خۆشترە؟
وا عەیارە چاوەکانی، لەعلی خەندانم مەکە

حەقیەتی بەو چاوە کاڵانە کە تاڵانم دەکا
تیفلی نادانم لەسەر ماچێك لە گریانم مەکە

پەنجەکەی پاکی لەسەر خوێنی وەفایی بۆتە گوڵ
دەمکوژێ و پێشم دەڵێ ئالوودە دامانم مەکە



حەزرەتی وەفایی
     
  
مرد

 
ئەوە هەرگیزد ڵت ورکی کەسێکی دووری لێ گرتووی؟
هەستت کردووە تەنیایت و
لەتاوانا فرمێسکی خۆت ماچێکی ڕوومەتی کردووی؟!

خۆشەویستم ئەوە هەرگیز تۆ بۆ نوسینی نامەیەک
بەدیار لاپەڕەیەکەوە ڕاکشاوی؟!
وەک ئەستێرە..
بۆلای هیچ کەسێک کشاوی؟

ئەوە هەرگیز چیرۆکی خەیاڵیت دروست کردووە..
دڵی خۆتی پێخۆش بکەی؟!
... هێندە ئازارت چەشتووە لە تاوانا
ئاواتێکت سەرخۆش بکەی؟

ئەی ئاخۆ ئاواتت هەیە؟!
تۆش وەکوو من ئەوینێک دڵت لێبەرێ..
لەو ڕێیە نەجاتت هەیە؟

ئەی لەبارەی ئەوینەوە
ئاخۆ شتێکت بیستووە؟!
مامۆستایەک پێی نەوتووی..
مەم چەن زینی خۆشویستووە؟!

ئەوە هەرگیز دنیات لێبووە بەکەسێ.
لەتاو جوانی ئەو دنیایە
بەیانیان لە خەوی شیرین
دڵت لەپێش خۆت هەڵبسێ؟!

تۆ سپێدان هیچ جارێ لەخەو هەستاوی و
... شەونمی بەهارت دیوە؟
بەیادی گریانێکی خۆت..
پەڕەی گوڵێکت سڕیوە؟

تۆ قەت چەترەکەت لا ئەبەی
بۆ ئەوەی ماچت کا باران؟!
تۆ هەست بە ڕابردوو ئەکەی..
ئەتگرێنێ یادی جاران؟

ئەوە هەرگیز بە گەردوونێ خەیاڵەوە
هیچ شەقامێک بۆ ماڵەوە ئەبەیتەوە؟
کە گوێت لە زەنگی دەرگا بێت
بە پڕتاوێ ئەڕۆی دەرگا ئەیکەیتەوە؟

ئەشڵەژێی گەر ئەو نەبوو؟
تۆ بیری ئەستێرە بکەی..
تێر بۆی ئەگریت گەر شەو نەبوو؟!!

ئەوە تۆ هەرگیز هەناسەت بووە بە ئاهێکی قوڵ و
لە سینەت هاتۆتە دەرێ؟
ئەوە چی ئەڵێی بەکەسێ بۆ ئەوەی دنیای خۆشبوێ..
بەس ئەوینی تۆ شک بەرێ؟!

باشە، ئەگەر کەسێک هەبێ بۆتۆ وابێ..
هەموو ڕۆژێ لە ڕێگاکەتا ڕوابێ..

کەسێ لە سەرەمەرگا بێ..
بتوانی زیندووی کەیتەوە..
بۆ ژیان بدات لە دەرگات
ئەتوانی لێی نەکەیتەوە؟



رەنج سەنگاوی
     
  
صفحه  صفحه 38 از 103:  « پیشین  1  ...  37  38  39  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA