انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 43 از 103:  « پیشین  1  ...  42  43  44  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
له ئولكه ى عيشقه دا بى چونه سه ر دار
به ئاسانى مه زانه بونه سه ر دار

هه يه گه ر عيشقى سه ر دارى له سه رتا
بكه مه شقى له وانه ى چونه سه ر دار

عه سايه ك ده ست گير ئيمه نابى
پرى ئه م داره بى گه ر سه ر به سه ر دار

له به ر دارى حه دا من بم ئه تو مه ست
ده قازى حه ق بلى تو (حه ق )ج به ردار

خوشى فه رموو ج مجنون و ج منسور
به شى عاشق درا هه ر به ردو هه ر دار

ئه وى چو بو سوراغى بى سوراغه
خه به ر وايه كه كه س نابى خه به ردار

وتى:ميوه ى به هه شته شعرى (محوى)
خودا نه برى له باغم دارى به ر دار
     
  
مرد

 
خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحــــــــــــــا لام و بێ
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ

غونچه بازاری نه‌زاکه‌ت‌داری و ته‌نگی شـــــــــــــــــــــــکاند
هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوســـــــــنت لام و بێ

له‌ب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت دڵـــم
داغدار و خه‌سته بــــــــــــێ وه‌ک لام و ئه‌لف و لام و هێ

لاله روخسارم له ســـــایه‌ی ئه‌شــکی خوێنین ره‌نـــگه‌وه
چوونکه رووسوورم لــــــــه قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ

عیشقت ئه‌ی جانا،منی ریسوایی عالــــــــــــــــه‌م کردووه
چاکه ئینســــــــــــــافت ببێ بۆ ئه‌لف و سین و تێ و هێ

ئیسته بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عــــــــــــاشقه
نه‌ک هه‌موو کــه‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ

مه‌حوی ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشـــــه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجـــــــــــه دێ


(حزره تى محــــوى )
     
  
مرد

 
زۆر كه‌م ئه‌مێنێ نوێژ و جه‌ماعه‌ت
له‌ ئه‌مانه‌تیش ئه‌كه‌ن خیانه‌ت

عزه‌ت ئه‌چێته‌ لای پیاوی زاڵم،
قه‌در و أیمانی نامێنێ عالم

بره‌و ئه‌سێنێ شه‌راب و قومار،
ماڵ گران ئه‌بێ له‌ شار و بازار

كوشتن و دزی و تاڵانی و درۆ،
فه‌قیر و هه‌ژار ئه‌خاته‌ ڕۆ ڕۆ

ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌كات ناده‌ن به‌ ئیحسان،
ڕاستی نامێنێ زۆر ئه‌بێ بوختان

گۆرانی سوك و قسه‌ی ناڕه‌وا،
په‌سه‌ندتر ئه‌بێ له‌ ذكری خوا

دایك و باب قه‌دریان لای كوڕ نامێنێ،
كه‌س له‌ مه‌كته‌بدا قورئان ناخوێنێ

پیت و به‌ره‌كه‌ت ئه‌ڕوا له‌ عه‌رزی،
كچ و كوڕ پێك دێن له‌ ڕوی بێ عه‌رزی

ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئاخر زه‌مانه‌،
واده‌ی ده‌جال و فیتنه‌ی شه‌یتانه
     
  
مرد

 
‌نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی کاڵم
حـه‌قـم بـه‌ده‌سـته‌ ئـه‌گه‌ر بـناڵــم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خه‌یاڵـم

فه‌رمووت چڵۆنی چ بڵێم عه‌زیزم
دوور له‌ زوڵفی تۆ، کافر به‌حاڵـم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاکوو ماوم
بڵێ به‌ زری برۆ به‌ خاڵـم

ده‌مێکی بابێ ده‌وای دڵم کا
به‌ چاوه‌کانی گه‌لێ بێ حاڵـم

وه‌فایی چی دیت له‌سه‌ر بگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه‌ سه‌ر نه‌ ماڵـم



وفــــــــايى
     
  
مرد

 
ئه‌سـیر و سه‌یدی قه‌یدی که‌ید و شه‌یدی نه‌فسی ئه‌مماره‌م
له‌ ده‌ست ئـه‌م مـاره‌ به‌د چـاره‌ , چیـه‌ چـارم , خودا چـــاره‌م

لـــه‌ حه‌فتــــا تێپــه‌ڕیـــم و حــه‌فتـــه‌یه‌ک بۆ دیــــن و بۆ دنــــیا
بـــه‌ کــاری خۆم و کاری کـه‌س نه‌هــاتم , وه‌ی چ بێ کــاره‌م

چ خۆش وه‌قتێ بوو ئه‌و وه‌قته‌م له‌ گۆشه‌ی بێ که‌سیدا بووم
وه‌کو هــــــایم له‌ ده‌شــتـــــی نـــــاکه‌ســیدا ئێسـته‌ ئـــاواره‌م

بــه‌ ناخــــوون ســـووره‌تی یارم له‌ ســه‌فحه‌ی سینـه‌ نوسـیوه‌
لــه‌ حــه‌شرا وه‌قــتی نه‌شــری نامه‌کردن , منم م و سیپـاره‌م

ســه‌راپامــی به‌ر ئه‌شـــکه‌نـــجه‌ی عــوقووبه‌ت گــرتووه‌ ده‌وران
له‌بـــه‌ر بێ ده‌ســتیيه‌ وا تێـــده‌گه‌ن خــــه‌لقی کـه‌ بێچــــــاره‌م

لـــه‌ جه‌یبـــمدا ئه‌گـــه‌ر یــه‌ک پاره‌ شــــک نابه‌م , چ پــه‌روامــه‌
خــــودا گـــه‌ر قابیلـــی دیبـم هه‌تـا سـه‌ر جـه‌یبی سـه‌د پـاره‌م

نــه‌ شــه‌یتــان و نـــه‌ ده‌وران و نــــه‌ خـــزمانـــم به‌ مــن ناکـه‌ن
ئــه‌وی نه‌فســـی خه‌سیســم <مه‌حویا> کــردوویه‌ ده‌ربـــاره‌م



((محــــــوى))
     
  
مرد

 
وامزانی کە من دڵم دا بەتۆ
دڵی تۆش بۆ من ئەبێ بەمەکۆ

چی بکەم دڵەی شێت تووشی تۆی کردم
بەسەودای بێ سوود لە ناوی بردم

تۆش تێگەیشتی دڵ وا دوشمنە
ئیتر لە لای تۆ، بوو بە گای بنە

ئەگینا ئەگەر دوشمن نەبوایە
نەت ئەهێشت بێتە ئەو بەر دەرگایە

بەڵام گیانەکەم مادەی تۆ بۆشە
لە تێکەڵیدا هەر ڕاستی خۆشە

دڵی ئەڵماسی بێگەردم ئەوێ
شتێ ساختە بێ زوو دەرئەکەوێ

توخوا حەیف نیە وەک ئەڵماس جوان بی
بە ژەنگی خوێنی عاشق بەنهان بی

دڵ بفڕێنی، بەدخووی کەی، وەک خۆت
ئەم جەور و زۆرە خێری چییە بۆت

چی دەبێ ئەگەر رۆژێک ئەگەر هی من بی
دەست نەوەشێنی و ساتێک هێمن بی


(پيره ميرد)
     
  
مرد

 
يارى من غه دداره بويه ره حم و ويجدانى نيه
چاو مه سته زوور به ده سته دينو امانى نيه

حيله بازه زور به نا زه عاله مى گيروده يه
وه صلى خويى كرد كه چى هه روه عد و به يمانى نيه

بى وه فايه پرجه فايه روحى خوى بو فيدا
كه م كه مه هيشته له كن ئه و ته بعى انسانى نيه

موده تى هه تا ئيشى پيم بو ئلتفاتيكى هه بوو
سه يره كه م روى گرزه ئستا كه مه يلى جارانى نيه

نادروسته بول به رسته كه سنه ويسته بو ته ماع
عاشقان تيك به ر ئه دات و باكى دوستانى نيه

خوين رزينه دل شكينه سه ر به فيتنه و شورشه
هه رده مى دوستى يه كيكه و يادى يارانى نيه

به سيه مردم ره نگى زه ردم شاهيدى ئه م حاله يه
نو كه رى ئه م شوخه ناكه م لوتفو ئحسانى نيه
     
  
مرد

 
كجى مهابادى


له بارى نازه نينى نه رمو نولى دل ته رى شادى
له جاوى به د به دور بى ئه ى كجى جوانى مهابادى

له جوانى دا له باكى دا نيه هاو تا تو نازانم
فريشته ى ئاسمانى يانه به روه رده ى به رى زادى

سه رى كولمت گه شه هه روه ك گولى كويستانى كوردستان
له به ر به زنت ده بى سه ردانه وينى خلبى شمشادى

دلى سه د عاشقت كرده نيشانه ى تيرى موزگانت
كجى كوردى مه علومه له تير هاويشتنا ئوستادى

به شمشيرى دوو ئه بروت جه رگى خه لكى له ت ئه كه ى
دياره ده زانى جه ك له كار بينى كجيش بيتورمه ى مادى

له سويانت وه ها ديوانه بوم جاو مه ستى خوين شيرين
له قه رنى بيسته ما ره نگه ره جاو كه م كارى فه رهادى

ئه ميستا تو له وى ديلى ده ستى بيگانه يو منيش
له دورى تو ده كيشم ره نجو ده ردو داخى بى مورادى

زه مانه هيمنى توى ويلى ده شتو جولو سه حرا كرد
فه را موشى مه فه رمو جارو باره هه ر بكه يادى


هيمن
     
  
مرد

 
نوری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ شوكور مەردانە من ڕێم بردە ناو زوڵفی ڕەشی
تا بزانن خەڵكی موڵكی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێوچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ وسەرگەردانە شەو

كوێرو نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەش پۆش و فەقیرو مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە چاوم، شەمع وپەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع هەر شەو، سوتنی پەروانە شەو

عاشق و مەعشوق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵك
گەر پەنای چاكت دەوێ بۆ ئەو دووە؟ بڕوانە شەو

هــەستە (كـــامیل) بەسیە بێداری بڕۆ لێی وەركەوە
تـــــا وڵات بێدەنگ وباسەو تا لە ڕۆژ میوانە شەو


سیدکامیلی ئیمامی
     
  
مرد

 
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە
جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە

من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم
با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە

عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم
خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش‌سەودا مەدە

هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام
عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە

شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ
لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە

با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم!
توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە!

چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت
تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە

مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە
یا کەرەم کە جامی لەب‌ڕێز، یا شەرابی وا مەدە

نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن!
یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە

ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ
گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە


وفايى
     
  
صفحه  صفحه 43 از 103:  « پیشین  1  ...  42  43  44  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA