انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 57 از 103:  « پیشین  1  ...  56  57  58  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
حاڵی ده‌ردی منی غه‌مبار بپرسه‌؟
ناڵه‌ی شه‌وی گیانی بیمار بپرسه‌؟

هه‌موو دێن و له‌ ئه‌حواڵم ده‌پرسن !
دڵ و گیانم ده‌ تۆش یه‌کجار بپرسه‌ !؟


بابه‌ طاهیری هه‌مه‌دانی
     
  
مرد

 
بەسەر هاتی ئەستێرەیەک


بانگی شێوان؛لەئاسمانی خۆر نشین،،
ئەستێرەیەک ئەجریوێنێ گەش شیرین
دەورو پشتی دەریای شینەو بەتەنیا
سرنج ئەدا لە ئێوارەی رووی دنیا
لەپرشنگیا هەیە شێوەی چاوی کاڵ
لە لەرزینیازەردەخەنەی لێوی ئاڵ
وەک ئەو گوڵەی ئەیدا لەسەر نازدارێ
تێرنابێ لێی هەرچاوی بۆی ئەروانی
منیش یەکێ لەو تەماشا کەرانەم
دڵ گیرۆدەی ئەمجوانی ئێوارانەم
لەسەر گردێ بەرامبەری ئەوەستم
کەیلی بزەی ئەبی سرنجی مەستم
تاریک دایە ئەستیرەی تر بەرەو دوا
فڕێ ئەدەن چارشێو لە عاستی دنیا
بەڵام ئێستا ئەو ئەسپایی بەرەو خوار
هەڵ ئەخلیسکێ کزکز ئەگاتە لێوار
لێوی تینوی کەل وەک دڵۆپ ئەی مژێ
ئەیداخەکەم مەرگی نیشتن ئەی کوژێ
ئەم ئەستێرە بەسەرهاتی دڵگیری
لەکام ڕۆحا نابزوێنێ سا زوویری


گۆران
     
  
مرد

 
هه‌ر طرف شمعی روخی جانانه‌یه‌
گــــــه‌ردی ئه‌و دائم وه‌كو په‌روانه‌یه‌

ده‌س لـــــــــــه‌تۆ هه‌ڵناگرم تا نه‌مكوژن
حه‌رفی ناصح سه‌ربه‌سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌

موو به‌ موو ئه‌سبابه‌ بۆ من قه‌یدی تۆ
سیلسیله‌ بــــــــۆ گه‌رده‌نی دێوانه‌یه‌

صیدی صیدم گه‌رچی صیادم موادم
ئــــاهووی نه‌خچیری ، تۆ شێرانه‌یه‌

به‌س مصیبت وا له‌ رێ ی مورغی دڵا
تـــــــــا له‌ناو مووخا ...............

هه‌ر به‌یادی بۆسه‌ مه‌ستم گاهی قرب
كـــــۆیی تۆ بۆ مـــــن ده‌ڵێی مه‌یخانه‌یه‌

مه‌شقی غیره‌ت موجبی جه‌وهه‌ر نیه‌
كـــــاری زه‌ن له‌م عه‌هده‌دا مه‌رددانه‌یه‌

خاكی كۆیی تۆ مه‌قامی (ســـالم)
فــــــــی الحقیقة منزڵی شاهانه‌یه‌



سالم
     
  
مرد

 
وه‌فا گه‌ر بوو له‌ لای دڵداری من بوو
كه‌وا به‌م ته‌رحه‌ تا سه‌ر یاری من بوو

كه‌ هه‌وری نه‌گبه‌تی رووی ماهی گرتم
ئیتر نۆری شه‌وانی تاری من بوو

به‌ بێ كه‌سی مامه‌وه‌ بێ ناز و بێ یار
شه‌و و رۆژ ناڵه‌ و هاواری من بوو..،!

كه‌ طالع وه‌رگه‌را لێم بوو به‌ دوشمن
ئه‌وه‌ی هه‌م هام صوحبه‌ت و غه‌مخواری من بوو



دیوانی کوردی
     
  
مرد

 
كه‌ تۆی قیبله‌ ده‌مت سا بێنه‌ ، قوربان!
له‌سه‌ر قوبله‌ دڵم مه‌شكێنه‌ قوربان !

وه‌ره‌ بنواڕه‌ دوو ده‌ستی حه‌ناییم
حه‌نایی چی ؟ هه‌موو خۆ خوێنه‌ قوربان !

شه‌قی كه‌ ، غه‌یری حوببی تۆی تێدا بێ ،
به‌ ده‌ستی خۆت دڵم ده‌ربێنه‌ قوربان

له‌ بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌ خشانی ماچه‌
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆجوێنه‌ ، قوربان !


نالی
     
  
مرد

 
دڵــم تەنگە وەکـو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچـــــەمی تۆ


دڵ و گــــیان و ژیـــانم دا بە ماچـــێ
ووتت پێك نــایە زۆری من کەمی تۆ!!!


شاعیری گەورەی کورد
((مام هەژار))
     
  
مرد

 
ڕێـــــژنه‌...


تۆ به‌ڵــــێنم پێ بده‌ تا من به‌ره‌و ژوان ببمه‌وه‌
بمده‌یه‌ ماچێکی ته‌ڕ له‌م لێوه‌ با جوان ببمه‌وه‌

ده‌ستی له‌رزۆکم هه‌تا تێیدایه‌ هێزی به‌ی گوشین
لێمگه‌ڕێ تاوێ له‌ باخـــــی ســـینه‌ میوان ببمه‌وه‌

شه‌نگه‌بێری! بسڕه‌وه‌ فرمێسکی بێشوانی ئیتر
ره‌نگــه‌ هێشتا له‌و چیا و زۆزانه‌ بۆ شوان ببمه‌وه‌

من گوڵی سه‌ر گۆڕی ئاواتی له‌مێژینه‌م به‌ڵام
رێـــژنێکـــم لــــێ بده‌ پێم وایه‌ بۆ ڕوان ببمه‌وه‌

شێخی سه‌نعان بۆ کچی گاور له‌ ئیسلام وه‌رگه‌ڕا
من خه‌ریکه‌ بۆ کـــــــچه‌ شێخێ په‌ژیوان ببمه‌وه!!!


"هێــــــــمن
     
  
مرد

 
ئاو له‌ چاوانم به‌ خوڕ دێ ئاگری دڵ ناکوژێته‌وه‌
وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م ئه‌م ته‌نوره‌ ئاوی طۆفانی ده‌وێ

عه‌شق سوڵطانێکه‌ هه‌ر گا ڕو له‌ وێرانێ بکات
ئاهی سه‌رد و ئه‌شکی گه‌رم و قه‌لبی بوریانی ده‌وێ

ڕوم ئه‌وا زه‌رد بو وه‌کو پایز له‌ هیجران ((نالیا))
عه‌شق ئیستاکه‌ش له‌ من سه‌یلی به‌هارانی ده‌وێ


نالی
     
  
مرد

 
ووتنی : ئەحمەد کایا
هۆنراوە و ئاوازی: ئەحمەد کایا



گریام و فرمێسکەکانم بوون بە دەریا!
لێ نەمتوانی دەردی خۆم لای کەس دەربڕم.
کە فیشەک دەباری لە گەڕەکی پشتەوە.
پێکرام و خستمیان، کەچی ئۆفێکم نەکرد!

چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

ئۆف ئـــــــۆف... ماڵوێران بیت.

گریام و فرمێسکەکانم بەسەر ئاگردا ڕژان.
کەچی نەمتوانی ئاگرەکە خامۆش بکەم!
بە ناڵە و هاوار تۆم لە ناخمدا نوسی.
لێ یەکجاریش نەمتوانی بە پێکەنینت بهێنم!

چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
زۆریام لێدام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.
چیم بەسەرهات، هیچم بۆت نەگێڕایەوە.
ئەشکەنجەیان دام، کەچی ناوتم هەر نەدرکاند.

ئۆف ئـــــــۆف... ماڵوێران بیت.
     
  
مرد

 
نەوەی شیرکۆ وسەڵاحەدین
پاڵەوانی غەزای ڕێی دین
ئەوەی بۆ پاسی قەڵای قودس
وەک بەردی ڕووی شۆرا بێ ترس
لەبەر شیروتیرا وەستا
تادەنگی هەی ئامان هەستا
لەگرۆی خاچ
کەخاچیان کردبوو بە پاج
بۆڕووخاندن،
بۆئاسیا پڕلەمردن
پڕلەکەلاوەی شار کردن


گۆران
     
  
صفحه  صفحه 57 از 103:  « پیشین  1  ...  56  57  58  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA