انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 59 از 103:  « پیشین  1  ...  58  59  60  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
لەیلەکەى بێ مەیلەکەى مەحبووبەکەى عەییارەکەم
شۆخەکەى پڕ حەملەکەى بێ ڕەحمەکەى غەددارەکەم

زاڵمەى لەخوا نەترســـەى کافرەى بێ مروەتـــــە
قاتلەى عاشق کوژەى جەللادەى خون خوارەکەم

گوڵ بەدەن، سیمین زەقەن خەت یاسەمەن فندق دەهەن
ئەسمەرەى قەد عەرعەرەى نازو نەزاکەت دارەکەم

نەوجەوان ئەبرۆ کەمان شیرین دەهان و نیکتە دان
تورک رەفتار و پــــــەرى ڕوخسار و کاکۆڵدارەکەم

ئەى ڕەقیب سەد جار دەرم کەى یا جوێنم پێ
نا عیلاجم هەر دەبێ بێم بۆ عێلاجى کارەکەم

ژەهرى دوورى چەشتووە (هیجرى) ئەمێستا بۆیە وا
تەڵخ گوفتارە کەلامــــى لەعلی شەکەر بارەکەم
     
  
مرد

 
ئەو کەسەی ئەمنی بەجێ هێشت بێ خەتا ! یادی بەخێر
ئەو کەسەی ئمنی بەخـــەم کرد مــــــــوبتەلا ! یادی بەخێر

ئەو کـــــوڕەی جــەرگ و دڵی بابی کەبــــاب کرد و هەڵــات
وا بە ئــــــاوری دوری برژاندی کـــــــــــــــــــووا ! یادی بەخێر


سەید کامیلی ئیمامی
     
  
مرد

 
له‌و ده‌مه‌ی ڕا دڵم لێی داوه‌ بۆ ژوان
من دێوانه‌ی چاوی جوانم ، چاوی جوان

گه‌رچی خه‌ڵكی وڵاتی چاو جوانانم
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانم

هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو
په‌چه‌ و رووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو

ئێستا پیرم و كه‌وتومه‌ته‌ ئاویلكه‌
چاوی جوانم لێ ون ده‌كا چاویلكه


مامۆستا هێمن
     
  
مرد

 
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆڵی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵبریندارانی شەو
نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دووعای ناڵانی شەو


وێڵم و تاریکە دەورم، فەرشی رێگەم مەینەتە
بێ کەسم، تەنیا ئەناڵم، مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاهەنگی شەوانم، سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەر و یاری ئەنیسم ئاهو ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین ئەی بارەکەڵڵا، دیدەیی گریانی شەو


وا نەزانی دەستی خەم یادت لە دڵدا دەرئەکا
ئەشکی خوێنینم دەلیلە بۆ کەسێ باوەر نەکا
گیانەکەم بەو تیشکی چاوەی شەر لەگەڵ ئەختەر ئەکا
دڵ ئەبێتە قەترەیێ خوێن و لە دیدەم سەر ئەکا
هەر کە ڕابوورێ بە دڵما سوحبەتی جارانی شەو


هاودەمێ فەرمووی: لەبەرچی کردەوەت گریانە هەر؟
تافی لاوێتیتە، لاویی، قەڵبەزەی سەیرانە هەر
من وتم سەیران و خۆشی پێشکەشی شادانە هەر
ئەشکی حەسرەت لازمی جەمعی سیابەختانە هەر
شەونمی سوبحە دەلیلی قەترەیەک گریانی شەو


هەوڵی زۆرم دا، لە داوی زوڵفی ئەو بێ مروەتە
دەرچم و دوایی بیهێنم بەم عەزاب و مەینەتە
پێی وتم بێ سوودە هەوڵت، تاکو ماوی جێگەتە
نووری لەم پێچ و خەمی زوڵفە نەجاتت زەحمەتە
لای سەخی تەبعان مەحاڵە روخسەتی میوانی شەو
     
  
مرد

 
لەسەردەمی نالیدا، شیعر نووسین بە کوردی شێوەزاری سۆرانی وەک عەیبەیەک وابوە، نالیش یەکەم کەس بووە کە زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی شیعر بنووسێت، بۆیە کاتێک کە خەڵکان و رۆشنبیران و شاعیرانی ئەو سەردەمە شیعرەکانی نالی دەبینن، دەست دەکەن بە تانە لێدان لەنالی و لەشیعرەکانی، نالیش بەم شێوەیە وەڵامییان ئەداتەوە.


تەبعی شەکەرباری من، کوردی ئەگەر ئینشا دەکـــــــا،
ئیمتیحانی خۆیە مەقـــسودی، لە(عمدا) وا دەکــــــا

یا لەمـــــەیــدانـی فــەســاحــەتدا بە میسلی شەھسەوار
بێ تەئــەمـــــمول بـــەو ھەمـــو نەوعـــە زوبــــــانی رادەکا

کــــەس بە ئەلـــــفازم نــــەڵــــێ خۆ کردییە خۆ کوردییە
ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبـی مــــەعنــا دەکــــا

بــــێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکــڕێ بەڕۆح،
ھـــــــەرکەسێ کوتاڵ و پارچەی بێ بەدڵ سەودا دەکــــا

شــــــــیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکـی؟!
کەی لە دیـــــققەتدا پەتــــــــک دەعوا لەگەڵ ھەودا دەکـا ؟!
     
  
مرد

 
صــوبـح پـێ نـاکـەنـێ تا بـێ نـەوایـێ شــەو بـە دڵ نـەگـری
گــوڵـێ ناپـشـکـوێ تا بـولبـولی صـوبـحـێ بە کــوڵ نەگــری


بـەری نـابـێ درەخـتـی باغـــی عـالـەم تا هەمـوو وەک یەک
بە یەک سۆز و بە یەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بەچڵ نەگری



"حەمدی"


     
  
مرد

 
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەند پەشێوە
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم
لە دەروونەوە بەربۆتە جەستەم
هەر خۆم ئەزانم داخی دڵی خۆم
توخوا هەر باخۆم بۆ خۆم خەم بخۆم
هەر خۆم ئەزانم چەند بەسەرسامی
گرتومە ملی رێی بێ ئارامی
دەست لەناو دەستی دڵەی ڕەنجەڕۆم
بەڕێی دڕکاوی مەینەتا ئەڕۆم


کاکه‌ی فه‌لاح
     
  
مرد

 
بەغەمزەی چاوی مەخموری سیاهی مەستی مەی کردم
بەماچی لێوی موستەغنی لەئەنواعی مەزەی کردم

ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئا هی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باغی بەی کردم

بە هەوری پەرچەم و زوڵفی ڕوخ و ئەبرۆی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیە تی بەدر و هیلالی یەك شەوەی کردم

ئەگەر چی کوشتمی خۆ قابیض و لئەرواحی موژگانی
بە قانونی مەسیحایی بە خەندەی لێوی حەی کردم

بە عینوانی حەیا طوغرا میسالی زولفەکەی پوشی
له کەسپی شێوە خطط و طوررەیی شاهانە کەی کردم

گوناهی من نه بوو زاهید که مەیلم دا بە بتخانە
هه موو تاوانی دڵ بوو عاشقی تەرسا پەچەی کردم

کەناری ئاو کەنارم بوو قەدی سەروی چنارم بوو
لە سەر چی بوو بە ئاڵۆزی لە سەیری نار و بەی کردم

شکاتی زەخمی دڵ (ناری) لە طاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵ ئە ندانێ بە تیرێ جەرگی پەی کردم !!!



"ناری"
     
  
مرد

 
مادام که‌ به‌ شمشێری برۆت له‌ت له‌ته‌ جه‌رگم
لازم نییه‌ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌، کردووته‌ به ‌به‌ردا

دوو دیده‌یی مه‌خمووری نیگارم به‌ شه‌باهه‌ت
وه‌ک ئاهوو وه‌هایه‌، که‌ له‌خه‌و بێ له‌سه‌حه‌ردا

ده‌ستێ که‌ به‌ داوێنی ئه‌تۆ، ده‌ستێ به‌ دڵ بم
چی بکه‌م، که‌ نییه‌ ده‌ستێ، بکه‌م خاکێ به‌سه‌ردا


ئه حمه د موختارجاف
     
  
مرد

 
"یادگاری شیرن"


چاوه‌که‌م! چاوی ڕه‌شی تۆ ئافه‌تی گیانی منه‌
گیانه‌که‌م! برژانگی تیژت نووکه‌ ڕمبی دوژمنه‌
شیری ده‌ستی شێری ئاڵایه‌ برۆ ڕاکشاوه‌که‌ت
جه‌رگی لاوێکی هه‌ژاری کوردی ورد پێ بنجنه‌

دیده‌که‌ی به‌خوماری تۆ، تورکانه‌ به‌دمه‌ستی ده‌کا
بۆیه‌ مه‌یلی وا به‌ کێشه‌ و فیتنه‌ و خوێن ڕشتنه‌
به‌ژنه‌که‌ت سێداره‌یه‌، که‌زیه‌ت ته‌نافه،‌ زووبه‌ ده‌ی!
بیخه‌ ئه‌ستۆی من که‌ کوردم، کورد به‌شی خنکاندنه‌

زامی جه‌رگی من به‌ فه‌رمووده‌ی گراوی سواری کورد
مه‌لهه‌می هه‌ر ژه‌نگی گواره‌ وئاره‌قی به‌رگه‌ردنه‌
ئاره‌زوومه‌ هیچ نه‌بێ جارێکی ماچ که‌م زاری تۆ
ئاره‌زووی من چووکه‌، ئه‌مما تا بفه‌مووی شیرنه‌

دڵ به‌ گرمه‌ی تۆپی گه‌وره‌ی دوژمنیش ڕانه‌چڵه‌کێ
داده‌خورپێ ئه‌م دڵه‌ ئه‌مما به‌ خرمه‌ی بازنه‌
خه‌ڵکی دنیا ڕازی دڵداری به‌ بێته‌ل پێک ده‌ڵێن
ڕاسپارده‌ی لاو و کیژی کورده‌ ئێستاکه‌ش شنه‌

ڕۆژی به‌ختی هه‌ر له‌ژێر هه‌ورێکی ڕه‌ش دا لاوی کورد
تاکوو ڕوخساری کچی شاری له‌ پێش چاوان ونه‌
نایه‌ڵێ گۆشه‌ی برۆکه‌ت ده‌رکه‌وێ چارشێوه‌که‌ت
ئه‌ی له‌ ده‌س ئه‌و چڵکه‌ هه‌وره‌ مانیعی مانگ گرتنه‌

چۆن ده‌بێ سه‌ربه‌ست، گه‌لی ژێرده‌ست، که‌ کچ دابه‌سته‌ بێ؟!
به‌س نه‌بێ ئه‌و کۆیله‌تی و ئه‌و کچ له‌ ژوور دابه‌ستنه!‌
ده‌رکی داخستوه‌ له‌ تۆ بابت که‌چی ده‌رکی نیه‌
ده‌رکه‌ داخستن له‌ تۆ ، ده‌رکی هومێد داخستنه‌

داڕزینه‌، مردنه‌، ئاخر هه‌تا که‌ی پێت بڵێن
نابێ بێته‌ده‌ر له‌ ماڵێ، مافی ژیانی کوا؟ ژنه‌
لاده‌ چارشێوی ڕه‌شت با ده‌رکه‌وێ کوڵمه‌ی گه‌شت
چون له‌ قه‌رنی بیسته‌ما زۆر عه‌یبه‌ ئه‌و ڕووگرتنه‌

کیژی خه‌ڵکی بۆمی ئاتۆمی دروست کرد و ئه‌تۆش
هه‌ر ده‌زانی ناوی(ئه‌ستێوڵک) و (ده‌رخۆنه‌) و (پنه‌)
فێری زانست و هونه‌ر بوو ئه‌و له‌ سایه‌ی خوێندنی
تۆش ته‌شیمان بۆ ده‌ڕێسی یادگاری شیرنه‌

ئه‌و به‌ ئاسمانا فڕی، دنیا گه‌ڕا، چوه‌ بن به‌حر
ده‌ک نه‌مێنم کاری ئێوه‌ش هه‌ر له‌ ژوور دانیشتنه‌
کوڕ به‌زێنه‌ ئه‌و له‌ عیلم و ئه‌و له‌ کار و سه‌نعه‌تا
گۆره‌ویشه‌ سه‌نعه‌تی تۆ، پێت خه‌نی بووم بیچنه‌!!

ئه‌و په‌چه‌ و ڕووبه‌ند و چارشێوه‌ی نه‌دیوه‌ نه‌نکی تۆ
ئه‌و شڕ و شاڵاته‌ دیاری دوژمنی دڵ چڵکنه‌
کیژی شێخ و کیژی حاجی و کیژی ئاغا ڕه‌نجه‌ڕۆن
کیژی ئازاده‌ ئه‌وی ژینی به‌ نووکی گاسنه‌

شه‌نگه‌بێری یار و ده‌سباری کوڕی کۆچه‌ر نه‌بێ
چۆن ده‌گاته‌ جێ هه‌وار و هۆبه‌ ئه‌و بارگه‌ و بنه‌؟
قه‌ڵشی ده‌ست و کوڵمی سووتاوی کچی لادێ نه‌بێ
چۆن ده‌گاته‌ ده‌ستی ده‌سبڕ ئه‌و هه‌موو تا تووتنه‌؟

نیسک و نۆک و ماشی ناو عه‌مباری ئاغای مفته‌خۆر
پاک له‌ سایه‌ی ده‌سکه‌نه‌ی(زین) و (مرۆت) و (سوێسنه‌)
شۆڕه‌ژن بنکۆڵ نه‌کا بڕکه‌ی به‌ قرچه‌ی نیوه‌ڕۆ
چۆن له‌ کاڵه‌ک تێر ده‌بێ ئه‌و زگ زله‌ بێستان ڕنه‌؟

کوا مه‌تاعی کورده‌واریمان ده‌چوو بۆ هه‌نده‌ران؟
گه‌ر به‌ سه‌ربه‌ستی نه‌ژیابا ئه‌و کچه‌ مازووچنه‌
بێر و هاوێری له‌ گه‌ڵ کاکی نه‌کردبا بن پشک
چۆن ده‌مانبوو ئه‌و هه‌موو گۆشت و په‌نیر و به‌رگنه‌ ؟

ده‌ست و که‌رکیتی کچی نازداری هه‌وشاری نه‌با
چۆن ده‌ڕازاوه‌ به‌ قاڵی شار و بازاڕی سنه‌ ؟ قالی = فه‌رش، مافوره‌
با هه‌زار(زێ) و (گاده‌ر) و (لاوێنی) ڕوونیشمان هه‌بێ
تاکوو ژن ئازاد نه‌بێ، سه‌رچاوه‌که‌ی ژین لیخنه‌

کۆیله‌تی باوی نه‌ماوه‌، کیژی کوردی خۆشه‌ویست!
ڕاپه‌ڕه‌، هه‌سته‌ له‌خه‌و، ئاخر چ وه‌ختی خه‌وتنه‌ ؟
ده‌رکه‌ بشکێنه‌، په‌چه‌ بدڕێنه‌، ڕاکه‌ مه‌دره‌سه‌
چاری ده‌ردی کورده‌واری خوێندنه‌، هه‌ر خوێندنه‌

دایکی زانایه‌ کوڕی ئازا ده‌نێرێته‌ خه‌بات
من گوتم تۆش تێبگه‌(ناگاته‌ ده‌ریایه‌ زنه‌)
گواره‌که‌ی زێڕت به‌کار نایه‌، له‌ گوێ بگره‌ قسه‌م
لایقی گوێی تۆ عه‌زیزم شیعری ساده‌ی (هێمنە)



هێمن
     
  
صفحه  صفحه 59 از 103:  « پیشین  1  ...  58  59  60  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA