انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 61 از 103:  « پیشین  1  ...  60  61  62  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
تـــــاكه‌ی فه‌له‌ك ئاواره‌و مه‌حرومی گـــــه‌لم كــــــه‌ی ؟
لـه‌م به‌ختی بـــه‌دو تـــــالعی به‌رگــــه‌شته خــودا وه‌ی

من ده‌روێش نیم كــه‌وتومه‌ دوو عیله‌ت بـــه حه‌ی حه‌ی
له‌یلا من مه‌جنون نیم به‌رو بــــه‌حرت له‌ دووبـــكه‌م په‌ی

موتریب وه‌ره بــــه‌فیدات بـــــم بۆ ده‌فعی هــه‌موو غه‌م
لێ‌ده له‌ ده‌ف‌ و به‌ر بـــــه‌ت‌ و ســـاز و چـــه‌قه‌نــه‌و نه‌ی

سه‌متوره به تـــــه‌نبــــوره ده‌ڵـــــێ بــه فـــــه‌سیـحــی
كه‌س به‌زگ وه‌های نه‌بوه، جـــم كـــه‌ی بــووه ‌كه‌ی‌كه‌ی

‌هاتونــه ره‌قس مــــوشته‌ری و زوهــــره لـــــه خـۆشی
ئه‌م‌ به‌زمه ‌كه« خاڵی له ره‌قیب» بــــی به‌ده ‌هه‌ی‌هه‌ی

ساقی وه‌ره بــۆ خـــــاتـــری ئــــــه‌و پیری مـــوریـــدان
هه‌‌ڵبــــــگره‌ پیـــاڵــــه به‌قـــــــه‌ڕابه بـــم‌ ده‌رێ مــه‌ی

ساقی سه‌ره‌كه‌م بێ به فیدای گــــه‌ردنـــی شوشه‌ت
له‌و جـــــامه بلورینه لـــــه بـــۆم تێــــــكه پـــه‌یــــا په‌ی

ساقـــــی قـــــــه‌دی زۆر نـــــازك و بـاریــــكه‌ و چـــاكه
دوو باره بــــــــكه‌م« قاڵ» هه‌نـاسه‌م بۆ هــه‌یـــاسـه‌ی

ساقـــــــی ئــــه‌گه‌ر ئـــــه‌م له‌نــــجـه‌یه‌ بێنێته فـرۆتـن
مولك و دین و دنیام، كـــــه‌مه بۆ قیمه‌تی لــــه‌نــجــه‌ی

ساقی تـــــه‌ڕ و مه‌جلیس پـــه‌ڕ و مه‌عشوقــه به‌رابه‌ر
ئــــــــه‌م ده‌ردی سه‌رو میحنه‌ت و غه‌م خواریــه تاكه‌ی

فـــــه‌خری كـــه تۆ روحت بكه‌یه ‌ پێشكه‌شی ســاقـی
فــــه‌رقت چیه‌ بــــه‌د به‌خت له گــه‌ڵ هــاته ‌مه‌كـــه‌یتی


"شێخ ئه‌حمه‌د محێدین به‌رزنجی"
     
  
مرد

 
لەم شیعرەدا (مەدهۆش)گەردوون لەناو جوانی دولبەردا
دەتوێنێتەوە، ئەوهەموو شتێکە بۆی
ئەم شیعرە لەسالی(١٩٤٢)هۆنیویەتیەوە....



قوربــــان وەرە زوو دەسکە ملم مــاڵ و سەرم تۆی
فـــەوتاوی دەستی تۆم و بەڵــــێ چارەسەرم تۆی

بەینێکە لەژێر دەستی جەفـــا وتەعنەیی عەشقم
یەك دەفعە دڵــــم بێنەوە جێ خێر و شــــەرم تۆی

ڕوو دەرخــــە پەچــــەت لابەرە لێـــو بێنەرە پێشێ
ماچێــــك ئەفڕێنم لە دەمـــــت نەشئە دەرم تــۆی

من بولبول و تۆ غـــونچەیێکی سەر چڵی عەشقی
ئێشکچییە دڵ شەو کە ئــــومێدی سەحــەرم تۆی

عەشقت کــــە هەموو ئــــان و سعاتێك لە دڵم دا
کردوویە بە غـــەوغایە کەچــــی بێ خەبەرم تۆی

(مەدهۆش) کە وەکو شایە لەژێر سێبەری عەشقا
غـــەم لەشکر و دڵ دوژمنە مــــایەی زەفەرم تۆی


شاعیری گەورەی کورد
حەمە عەلی کوری حەمە ساڵحی کوری محمدی قوربانی)
ناسراو بە
(مـــــــەدهـــــۆش)
     
  
مرد

 
[b]پێنج خشتەکی "دیلان" لەسەر شیعرێکی "سالم"


من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
قوژبنی مه‌یخانه‌ دایم گۆشه‌ی ته‌دبیرمه‌
سوجده‌ بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و ته‌فکیرمه‌
شێخی ئەو پیر و موسینە، من جوانــــێک پیرمە


نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ، ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی، بە پولـێک بەرهەم و مایەت
ئەوی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێک، لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچـێنم تۆوی هەر خارێک، لە دڵ شایەت
کە بــێی بۆ سەر مەزارم، دامەنت بگرن ئەگەر مردم
[/b]
     
  
مرد

 
چاوه‌روانی


وا مه‌غريب هات هــه‌تا ئێستا چــاوه‌رِوانــى زه‌نگێكى تۆم
که‌چى هێشتا تۆ نــازانــى كـه‌ چــه‌نده‌ تؤ پێويستــى بۆم

ئاهــى دڵــم چـه‌نده‌ گه‌رمه‌ هـه‌ر ته‌نها خه‌م له‌تـۆ ده‌خۆم
تـه‌مــه‌نــى گةنجيم وا فه‌وتا لــه‌ بۆ تۆ ده‌سوتێ وه‌ك مۆم

بــه‌ڵام هێشتا من نــازانـــم گـونــاهــى مــن چییـه‌ گيانه‌
بۆ هـــه‌ر ده‌بێ به‌هۆى تۆوه‌ فرمێسكــى بێ ئــه‌و چاوانه‌

دلــم وه‌ك ئاسمانــى زستان پڕ لــه‌ هــه‌وره‌و خه‌م بارانه‌
هه‌رچى هه‌ستى خۆشى هه‌يــه‌ لـه‌ دڵم بــه‌ره‌و نه‌مانه‌

هه‌تاكو كه‌ى رِه‌حمێ ناكه‌ى كۆتى بێ ده‌نگى ناشكێنى
هه‌موو شه‌وێ ئــه‌و دڵه‌ى من وه‌فادارى خــۆى ده‌نوێنى

بـه‌لاَم چى لـه‌دلــى تۆ كه‌م تۆوى بێ هه‌ستى ده‌چێنى
هه‌ستـى جــوانـى خۆشه‌ويستى له‌ دڵى من ده‌مرێنى


دانا
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت : بنواڕە حاڵی خۆت
بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟


جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر تاقەت ببێ لەحزێ
لەناو ئاوێنەدا بنــواڕەرە حوســـن و جەماڵـی خۆت !!!




"مەحوی"


مه‌یخانه‌ په‌رست نه‌بوم و تووشت کـــردم
بـه‌و پیریه‌ به‌ره‌و پیــری ئـــه‌وینـــت بـــردم

ڕوبــــیــنی که‌ ڵـــــێڵاوه‌ تـــکا تۆبه‌ شـــکـا
دیـنـــداری که‌ ڕه‌نــــگی ڕیـــابوو شــــــردم
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
تیر و کمان ابرو...


بیلا دل اسیرم بوده نشان ابرود
من ای دله هه دیرم ، ییشم وبان ابرود

هرچی قِران سعده بوده قمر له عقرو
وقتی که زلف هیولد دس خیده شان ابرود

او محشره که عالم لرزی له تاو ناوی
حتما و پا بو اما ، گرد تکان ابرود

یا باو ارای نجاتم ، یا فکر کشتنم بو
پس کی و درد من خوی ، تیر و کمان ابرود

هر کس له ای زمانه ، هولی ارای الانه
من هامه هول فتنه ی آخر زمان ابرود

هر شو ، چه که نیووشن گرد مه بی اشاره
کی ای قصیل خاصه ، ناسه زوان ابرود

من منکر چو ه د نیم ، اما تو خود و من بیوش
ابرو وه بان چو یا ، چو هاله بان ابرود
     
  
مرد

 
ئاخۆ ژیانم بۆچییه‌ !!؟


گه‌ر هه‌مو وه‌رزه‌کانی من به‌س پایز بێت

ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین خه‌مم دورکه‌وتنه‌وه‌ی دوو ئازیز بێت

هه‌موو خه‌مه‌کانی دڵم له‌ بێنازی ئه‌وانا بێت

گشت فرمێسکه‌ ئاڵه‌کانم ته‌نیا بۆ دوری ئه‌وان بێت

به‌ڕێکردنی ڕۆژگارم هه‌ر به‌ خه‌یاڵی ئه‌وان بێت

هه‌موو ئاواتم له‌ ژیان ته‌نیا دیداری ئه‌وان بێت

شادبونه‌وه‌ به‌ ئه‌وانیش زۆر ئه‌سته‌م بێت

هه‌تا مردن ئه‌فسانه‌و خه‌ون و خه‌یاڵ بێت

ئاخۆ من ژینم بۆچی بێت !!؟؟؟



تینا
     
  
مرد

 
شه‌وێکی شاد


شه‌وت شـــاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی کردت به‌ خۆڵ هیواکانم
وا نــیــوه‌ی شـــه‌ویش تێپه‌ڕی هـــه‌ر بێداره‌ چــــاوه‌کانـــم

خــــۆ ده‌زانــم گــوڵــم دووری تۆ بی ئــاگای لـــه‌ سووتانم
پێڵوی چـــاوت له‌ خـــه‌ودایا مــنـیش هـــاوڕێی بێ دارانـــم

هه‌ر چه‌ند دووریت خــۆشه‌ویستیت گه‌وره‌ ده‌بئ له‌ ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کــاتــه‌ی ده‌ردی دووریت ئـــامخاته‌ گڵ

دڵنیا به‌ مه‌گـــه‌ر بمرم مــن عه‌شقـــی تــۆ بــکه‌م لـــه‌ یـــاد
ئێستاش بنوو بـــه‌ ئــارامـــی به‌ ئــومیدی شــــه‌وێکی شاد


عومران
     
  
مرد

 

جاران که‌ خۆشت دویستم ،،،



وامئه‌زانی رۆژێ نایێ له‌ بیرم که‌ی!

جاران که‌ بۆ یه‌ک ده‌سووتاین،،هه‌روه‌کو ماسی و ئاو وابووین،،

چرکه‌یه‌ک لێک دانه‌ ئه‌براین . هه‌ر له‌ خه‌یاڵی یه‌ک دابووین.

تا ناومان له‌ یه‌که‌م مناڵ ناو ئاخ بۆ رێنسانس!

به‌قه‌د بوونی خۆشه‌ویستی له‌ بوونی ئه‌و دڵنیا بووین!

ڕۆژان هاتن و به‌سه‌ر چوون...

تۆ وون بوویت زۆر شت وون بوون

عیشقی ئێمه‌ش بووه‌ شه‌وێک،،،

له‌ شه‌وانی درێژی هه‌زار و یه‌کی بوون و نه‌بوون!

ئه‌ عیشقه‌ی که‌ پێی کوڵا بووین،

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی، که‌ له‌وێوه‌ هه‌ڵقوڵابووین،

ئه‌و شێتی یه‌ی که‌ هه‌ردووکمان به‌ شێتی تیایدا فه‌نا بووین!

ئێستا بوونه‌ بیره‌وه‌ری!

نه‌ تۆی په‌ری نه‌ منی کوره‌ کۆچه‌ری!

نه‌مانتوانی بۆ سه‌بووری ئاواتێکیش ، ببینه‌ سایه‌ و سێبه‌ری!

ئه‌وسای جاران که‌ له‌ ژووری ئه‌ڤینداری یه‌ک دڵا بووین!

تۆ سوێندت به‌ سه‌ری من ئه‌خوارد.....من قه‌سه‌مم به‌ چاوی تۆ!

چه‌ند زوڵممان له‌ عه‌شق کرد!

له‌ کاتێکا. هه‌ر به‌قسه‌ش سه‌رسه‌ختی چیاو پۆڵا بووین!

هه‌ر وه‌کو دوو ده‌ڵاڵی زام!

دوو درۆزنی ساخته‌چی و چه‌رچی حه‌زی نقۆڵا بووین



سه‌رکه‌وت ره‌سوڵ
     
  
مرد

 

گیانه‌ له‌ پای چی لیك جیابوینه‌وه‌
وه‌ك دۆخی جاران یه‌ك بگرینه‌وه‌

له‌دوای جودایی ده‌با ئه‌م جاره‌
له‌دل ده‌ربكه‌ین خه‌م و په‌ژاره‌



شاعير-عامر رووستايى


من عاشقم


ژانـــی ئێوارانی مـــه‌رگ و شه‌ونمی خـــه‌مــی بــــه‌یانیانم
بــــه‌ دلـشکــاوی بــه‌رێم کرد نـــه‌مدی خۆشی لـــه‌ ژیـــانم

بـــاشه‌ گریمــان منت کــووشت بــه‌ گوێپێنه‌دانــی عـــه‌شقم
چۆن خۆت ده‌‌که‌یت بـــی گووناح له‌ ده‌رهه‌ق مردنی هه‌ستم

چوونکه‌ من عاشقم بـــه‌ رووت بـــێ تۆ ژینـــم بــێ هــۆیه‌
هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک هـه‌لکێشم دووه‌م هـــه‌نـــاســه‌م بــۆ تــۆیه‌


هيمن


     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
صفحه  صفحه 61 از 103:  « پیشین  1  ...  60  61  62  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA