انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 62 از 103:  « پیشین  1  ...  61  62  63  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
ئه‌م شه‌و به‌ یادی رۆژی له‌ رۆژان
سه‌رتاپای گیانمی هینایه‌ هه‌ژان


په‌نگی خوارده‌وه‌ فرمیسكی گریان
چاوم نه‌چووه‌ خه‌و هه‌تا به‌ره‌ به‌یان


خۆشه‌ویستی ئازار کێشان و دوری و ته‌نیاییه‌.....
گریان و ئازارو ناڵه‌ی شه‌وانی جوداییه‌......
خۆزگه‌و ئاواتی هه‌میشه‌ییه‌......
برینداری و ئاهی ناچارییه‌.....
داد کێشان و ژانی بێ کۆتاییه‌.....
خۆشه‌ویستی زامی قوڵی شه‌وانی بێدارییه‌.....
فرمێسک و ژان و ئاوێته‌ بونی هه‌تا هه‌تاییه‌.....



سۆزه‌
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
كاتی لیت دوورم گیانی ئازیزم
گه‌ر چی له‌ یادمای دووره‌ په‌ریزم


له‌ هه‌ر شوینی بم دلنیابه‌ كه‌
ته‌نها عه‌شقی تۆ له‌ نیو ئامیزم



یاری قه‌شنگ وبالا باریکم
ڕووناك که‌ره‌وه‌ی شه‌وی تاریکم

ته‌نیا بۆ جارێ گه‌ر تۆنه‌بێنم
تاڤگه‌ی فرمێسکت بۆ ئه‌بارێنم
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 

·.ღ.·.ئه‌گه‌ر من دڵم نه‌بوایه‌ .·.ღ.·


كاتێك ده‌ستم بۆسنگم برد
دڵم له‌سنگم نه‌مابوو
زانیم كه‌بۆلات هاتوه‌
له‌چاوه‌كانتا وادیار بوو
كاتێك زانیم دڵی شێتم
به‌ره‌ولای تۆ باڵی گرتوه‌
شه‌رمم ده‌كرد كه‌پێت
بڵێم: دڵم بۆلات نه‌هاتوه
‌خه‌نده‌ی لێوت بێڕه‌حمانه‌
دڵمی هه‌نجن هه‌نجن كرد
چ رۆژگارێك تۆی پێم ناساند
خۆشی دڵمت له‌ناو برد
ئه‌گه‌ر من دڵم نه‌بوایه‌
بۆ شوێن جوانی تۆ ده‌كه‌وتم
تۆكڵاوی بابردو بویت من
نه‌مزانی و شوێنت كه‌وتم
كچێ خۆتۆش وه‌ك و هه‌موان
خۆشه‌ ویستیت لا عه‌یبه‌یه‌
دڵم هات ببێته‌ میوان
له‌دڵت نوسی: له‌ده‌رگا دان قه‌ده غه‌یه!‌


روژان
     
  
مرد

 
ئه‌و ده‌موچاوه‌ت که‌ چرچه،‌ نه‌قسی ڤیتامینییه‌
ئه‌و مل و شانه‌ت که‌ گێڕه،‌ سه‌به‌ب گۆزه‌ی کانییه‌

تۆ هه‌تا ئێستاش مه‌کینه‌ی قیمه‌که‌ت هه‌ر هاندله‌
هه‌موو ده‌رمان و مکیاجت، مێخه‌ک و سمڵ و کله‌

فه‌قه‌رات و پشتی کۆمت ده‌ردی گسکی ده‌ستییه‌
ڕاکه‌ تاکو جێگه‌ ماوه،‌ ده‌رچۆ له‌و به‌دبه‌ختییه‌

حاجه‌ت و جلشۆردنه‌ وا پێستی ده‌ستتی بردووه‌
فڕه‌ی په‌ره‌مێزی نانه‌ گوێچکه‌تی کپ کردووه‌

ئه‌مه‌نده‌ت بادا ته‌شێکه‌ت وا پڕوزه‌ت لێ بڕا
نابینی خاتوونی میمزات چۆن به‌ دوو ساڵ هه‌ڵگڕا

ڕۆژ له‌ دووی ڕۆژ جوان ئه‌بێت ئه‌م وه‌ک شه‌رابی کۆنه‌ساڵ
تۆش ئه‌ڵێی پۆڕی خوراوی هه‌ر ده‌ مانگ و یه‌ک مناڵ

ئه‌مه‌نده‌ خۆت ڕه‌تان تاکو بووی به‌ دوو هینی هه‌لاج
رۆژێ نه‌ت دی ڕاکشانی سه‌رلمی به‌حر و مه‌ساج

وه‌ره‌ ڕاکه! به‌ گوێی من که‌! ئه‌و ژیانه‌ت هه‌ر نه‌وێت
بۆ ته‌ماته‌ هه‌ڵبژاردن، بۆ به‌قاڵ لێت توڕه‌ بێت؟

دوێنێ هه‌ر وه‌ک شه‌کله‌مه،‌ ئه‌مڕۆکه‌ عه‌ینی نانی جۆی
تاوسی باخی به‌هه‌شت بووی، ئیستا وه‌ک به‌تریق ئه‌ڕۆی

بۆ له‌شی ناساغی تۆیه‌ جه‌رگی پشکۆ ژان ئه‌کا
لێره‌ شه‌سته‌ و، شۆرتی له ‌پیایه‌ و به‌یانیان ڕا ئه‌کا


پشکۆ
     
  
مرد

 
چاوت لێمه‌ چاوم پڕه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌


سلاَوت لێ ناكه‌م ببوره‌،
ئه‌مرۆ خۆر ئاوا بوو
تۆ تیشكێكت به‌ بای‌ سه‌با بۆ نه‌ناردین،
بم به‌خشه‌
له‌نه‌خشته‌ی‌ زه‌مه‌نی‌ من نه‌مردی‌
له‌و دیو تاریكستانی‌ خۆت معجیزه‌ت خوڵقاند!
هاتیه‌وه‌ گرنگ نه‌بوو
منیش خۆم نه‌مزانی‌ ،
دوای‌ مردن له‌چی‌ ده‌گه‌رێی‌!
له‌وه‌ ده‌چێ ژیان رای‌ كێشابیته‌وه‌ بۆ خۆی‌
یان ... تازه‌ له‌شه‌وقی‌ ژیان راماویت
من نارازی‌ نیم.
په‌شیمان نه‌بووم چاوه‌رێم نه‌ده‌كردی‌،
ئا... تێگه‌یشتم
هه‌ڵه‌ش هه‌ڵ چوو
هه‌ڵه‌ش هه‌ڵ فری
چاوه‌رێی‌ هاتنه‌وه‌ت نیم كه‌نایه‌یی.
ده‌مه‌وێت لێوی‌ ئێواره‌ ماچ كه‌م،
بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌نده‌ی‌ سوبع جوان بێت.
منم ده‌مه‌وێت وابكه‌م!
تا بتوانم له‌ هه‌ستكرد قه‌رزدار بارت نه‌بم
له‌ پێده‌شتی‌ ناكانت بوو
خه‌ونێكی‌ قوڵم مرد،
تۆش بێ هوده‌ بووی‌ نه‌ت زانی‌.
ئه‌وه‌ كۆی‌ نیشتیمانی‌ بیره‌
به‌م ئێواره‌یه‌ ژیر بۆته‌وه‌،
چاوه‌روانی‌ زۆر به‌، له‌ خۆت،
بۆ سه‌فه‌ری‌ ئاسمان
كه‌ نزیكه‌ بێ له‌ عه‌رشی‌ پاكی‌ ..
شتی‌ زۆر هه‌ن عه‌یفه‌ كه‌ نه‌زان بی لێی‌
پێت ناڵیم وه‌ره‌...
چاوم پره‌ له‌ چاوه‌روانی‌ ,
ئاسته‌مه‌ وێنه‌ی‌ راسته‌قینه‌ له‌ تاریكی‌ ببینرێت
با چاوی‌ مێژووی‌ درۆ
بگۆرێت،
ناڵێم وه‌ره‌ چاوم پڕه‌ له‌ پارانه‌وه‌،
پره‌ له‌ چاوه‌ڕوانی‌!
كه‌ خۆشم ویستی‌ ده‌بێت بۆ ئه‌به‌د نه‌رۆی‌،
دیسان چاوت لێمه‌ چاوم چاوه‌رێته‌،
نه‌كه‌ی‌ بڕۆی‌ ئه‌ستێره‌كان ده‌وه‌رن!
سه‌یركه‌ دڵم پڕه‌ له‌ باخ
هه‌ستم پڕه‌ له‌ شادی‌
ناڵێم وه‌ره‌
چاوم پره‌ له‌ چاوه‌روانی‌
چاوت لێمه‌ چاوم پڕه‌ له‌ ئومێد...



مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د
     
  
مرد

 
خۆشەویستم


ماوەیەکە نیگای چاوەکانم بەبێ سنوور ئەتدوێنن
پێت دەڵێن کە مەهێڵە بتوانن واز لە بینینت بهێنن

پێویست ناکات لەوەزیاتر هەستەکانم بشارمەوە
ڕوو لەکام لا بکەم نیگای چاوم بۆ لای تۆم ئەباتەوە

هەرچەند بڕۆم هەرچەند دوور بم دڵم لای تۆ جێ ئەمێنێ
چەند تەمەن بڕوا چەند بژیم خۆشەویستیم بۆتۆ هەر ئەمێنێ

خۆشەویستی من بۆ تۆ زۆۆر گەورەیە.... زۆۆر جیاوازە
نازانم چۆن وەسفی بکەم زۆۆر دەگمەن.... زۆۆر شازە

هەرچەند بڵێم هەرچەند بنوسم بڕوا ناکەم کەس تێبگات لێم
زەمەنێکی ترم پێویستە بۆ ئەوەی لەخۆشەویستی تۆ بدوێم


لەنیا
     
  
مرد

 
تا پرته‌قاڵ و مۆز و سێو مابن،
کۆبوونه‌وه‌کان قه‌ت ته‌واو نابن!
گه‌ر ده‌تانه‌وێ
ئه‌و سیسارکانه وه‌ک که‌و که‌وی که‌ن
له‌ به‌غدا چۆنن،
له‌ کوردستانیش
سه‌ری سه‌قه‌تیان وا پێ نه‌وی که‌ن،
توخوا، ئه‌مجاره، که‌ کۆبوونه‌وه‌
چه‌ره‌ز و مێوه‌ی سه‌ر مێزه‌کانیان
هه‌موو وه‌لا نێن:
هێسک و پرووسکی ئه‌نفاله‌کانیان
له‌به‌رده‌م دانێن


عه‌بدوڵڵا په‌شێو
     
  
مرد

 

«بێ تۆ»


رێگام دووره‌ و هه‌ ناسه‌م سواره‌ ئه‌م شه‌و
دووره‌ يارم چارم ناچاره‌ ئه‌ م شه‌و


به‌ جێ یارم، ده‌ س له‌مل مه‌ينه‌ت ده‌كه‌م
بێ ئه‌ و ،چ دڵگيره‌ئه‌ م شاره‌ ئه‌م شه‌و


هه‌ناسه‌ی سه‌ رده‌ مۆسيقای گورانيم
خه‌ماوييه‌ بۆمن ،ئه‌م تاره‌ ئه‌م شه‌و


بڵێ! تاكه‌ی بسووتێم ياری گيانيیم!؟
شاريش له‌ گه‌ ڵ منا نه‌ ياره‌ ئه‌م شه‌و


وه‌كۆ كوێرێکی گۆچان لێ وون بيووم
بێ تۆ ،دڵم ،چ پڕ ئازاره‌ ئه‌م شه‌ و


له‌ ئه‌ ڵقه‌ ی ده‌رگای خوا ده‌س ده‌كه‌م گير
بگرم ئه‌ ڵقه‌ ی زوڵفی ئه‌و ياره‌ ئه‌م شه‌و


به‌ فرمێسكی دوو ديده‌م. ئاو هه‌ ڵده‌ که‌ م
بۆكوژانی ئاگری ئه‌م جاره‌ ئه‌م شه‌و


ئه‌زيزان لێم مه‌گرن، بێ ئۆقره‌ بوومه‌
كه‌ س چ زانێ، چۆنم قه‌راره‌ ئه‌م شه‌و!؟
     
  
مرد

 

ئه‌ و چاوانه‌ ت جوانترن له‌ خۆر
باسی به‌ هارم بۆ ده‌ که‌ ن
ئه‌ و ڕوخساره‌ ت مانگ شێت ده‌ کا
له‌ گه‌ ڵ چاوان هۆشم ده‌ به‌ ن
با وه‌ فا به‌ پڕ وه‌ فا به‌
ته‌ وقی خه‌ م له‌ ملم که‌ ره‌ وه‌
چاو هێلاکی دووری تۆیه‌
شه‌ که‌ تیی له‌ بیر به‌ ره‌ وه‌
وه‌ ک دره‌ ختی گه‌ ڵا وه‌ ریوو
چاوم له‌ نمه‌ ی بارانه‌
داره‌ بییه‌ کیی دڵ سۆتاوم
وه‌ رزم هه‌ ر گه‌ ڵا ڕێزانه‌
خوا که‌ ی هه‌ وری خۆشه‌ ویستی
فرمێسک به‌ سه‌ رما بڕژێنێی
وام لێبکات له‌ ناخمه‌ وه‌
چرۆی ژیانم سه‌ ر ده‌ ربێنێی!
وا به‌ هاره‌ گوڵ ده‌ بینم
گۆنای تۆم دێنێته‌ به‌ رچاو
که‌ ناوێرم سه‌ ر هه‌ ڵبڕم
تۆم بیر ده‌ خاته‌ وه‌ هه‌ تاو
شه‌ رته‌ ڕێگام کوردستان بێی
قه‌ ت کانیم بیر نه‌ چێته‌ وه‌
ئه‌ م دڵه‌ م بێی کانی نه‌ ژێی
بێی نیشتمان نه‌ ژێته‌ وه‌!


امجد محمدی
     
  
مرد

 
هه‌ رێمی ئاسووده‌ !


خۆزگه‌ به‌ هه‌ رێمی ئێوه‌ ! لای ئێوه‌ بولبول سییه‌ کانی له‌ خه‌ فه‌ تی بێ ده‌ نگ کردنی نه‌ سۆتاوه‌
دڵی ئاوه‌ ڵایه‌ کانی،چاوی له‌ دیمه‌ نی به‌ هار دانه‌ خراوه
زه‌ وی، زوقم و شه‌ خته‌ چنگیان له‌ پێستی نه‌ چه‌ قاوه
گوڵاڵه‌ کان ده‌ م به‌ خه‌ نده‌ ن
باڵیان بڵاوه‌ به‌ ئاسماندا ،چی باڵنده‌ ن
خۆزگه‌ به‌ هه‌ رێمی ئێوه‌!
په‌ تای خۆخواردن ،نه‌ که‌ وتووه‌ ناو دارستان
دوورن له‌ بزه‌ ی پاش نیچیری گورگ و تاقمی خۆ په‌رستان
ئاگری جه‌ سته‌ تان نه‌ بینیوه‌
قاڵاو شادانه‌ ی قه‌ نارییه‌ کانتانی نه‌ چنیوه
له‌ ڕه‌ شی ڕه‌ شاوی زۆخی زامی مامزی زخمی دوورن
ڕاوچییه‌ گورگ بیره‌ که‌، په‌ ڕانی نه‌ ته‌ قاندووه‌ به‌ سه‌ رتانا
ئێوه‌ ده‌ نگی شاڵاوی ئه‌ نفاڵتان نه‌ هاتووه‌ چاودا و‌
شارتان خۆره‌ تاوه‌ و پاسه‌ وانتان ئه‌ ستێره‌ س و منداڵی نوورن
په‌ پووله‌ له‌ زه‌ ماوه‌ ندی گوڵانتاندا بێ به‌ ش نییه‌
به‌ ختی نیڕگس له‌ ڕه‌ شی چآوی ئه‌ و ناچێ
چاو ڕه‌ ش و جوانه‌،به‌ خت ڕه‌ ش نییه‌
خۆزگه‌ م به‌ م هه‌ رێمه‌ وا هه‌ تانه‌
لای په‌ رییه‌ کانیش وا خۆش نییه‌ !


امجد محمدی
     
  
صفحه  صفحه 62 از 103:  « پیشین  1  ...  61  62  63  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA