انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 66 از 103:  « پیشین  1  ...  65  66  67  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
دوورى...


هەتاسەر ئاوا دوورنابین

ڕۆژگارێک دێ هەر پێک بگەین

بەدوو ئەڵقەى پەنجەکانمان

ڕۆژێکى نوێ تۆمار بکەین
ڕاستە ئێستا ساتێک نیە

پۆلێک فرمێسک نەڕێژین

کەپێک گەیشتین بەیەک ماچێ

هەرچى ئازارە ئەینێژین
هەتا دووربین ئەم ئەوینەى

نێوانمان شیرنترئەبى

لانەى دڵمان بۆ کۆترى

عەشقمان بەرینترئەبى
نیگەران مەبە بەدوورى

لەدڵمانا گوڵێک ڕواوە

عەشقى ئێمە بە هاوشێوەى

خۆشەویستى ماسى وئاوە
بەم دووریە غەمبار مەبە

ئێمە هەمیشە یەک دڵین

وەک عەشقى گوڵ وپەپوولە

تینوى ماچ وشیلەى گوڵین
ئیتر کە ئێمە بەڕوح و بەجەستەش

هەر هەمان ناوبین

دوورى چیە کەهەمیشە

دوو هەناسەى یەک هەناوبین
گۆران دوکانى
     
  
مرد

 
بۆنی شیعری...
ئێستا شنه‌یه‌ك له‌سه‌رخۆ

ره‌نگاڵه‌یی به‌ نیگای نه‌رمی هێورتا گوزه‌ر ده‌كات

بێده‌نگییه‌ك سه‌رنجه‌كانت ده‌فرێنێ‌ و

مانگه‌شه‌وێ‌ له‌ تریفه‌ت هه‌لده‌كێشێت

كۆترێك له‌ گمه‌ی ده‌گه‌رێ‌ و..

تاڵێك قژی ئه‌ستێره‌یت

بۆ هێلانه‌ی به‌ربارانی ته‌ربووی ده‌بات

ــ٢ ــ
جگه‌ره‌كه‌ت داگیرسێنه‌

له‌گه‌ڵ سووتان و دووكه‌ڵیا

پۆلێ‌ په‌پووله‌ی ناو مشتت

ده‌رژێنه‌ نێو دارستانی عه‌شق بردووی په‌نجه‌كانم

من ده‌ستێكم بوو به‌ باخچه‌ و له‌ سێبه‌ری رۆژا جێمهێشت

تۆ هه‌ردووكیان ..

قه‌ڵه‌مێكم له‌ هه‌ناسه‌ی قووڵتا وونكرد

تا له‌ بناری شیعرێكما بته‌قییه‌وه‌

وه‌كو كانی ..

غه‌ریبیم لێ‌ رابماڵی و..

دڵم ته‌ركه‌یت به‌ ئاونگی كازیوه‌یه‌كی خه‌مناك و

جه‌سته‌م بچنی به‌ نۆته‌و ..

رۆحم پر كه‌یت له‌ گۆرانی


-- ٣--

له‌ نێوانی من تۆدا

ووشه‌یه‌ك باڵی باده‌دا و ..

ده‌فرێت به‌سه‌ر وه‌رزی گوڵ و

به‌رامه‌كانی شه‌پۆلی نه‌ترووكانی چاوه‌كانا

له‌ ناو له‌پم راده‌مێنم

بۆنی چرۆی حه‌رفی سپی و ..

به‌رسیله‌ی شیعرێكیان لێدێت

تۆ به‌خشیتنه‌ ره‌وه‌ هه‌وری گلاراو .. و

هاژه‌ی چه‌می راچڵه‌كین و

كسپه‌و گڕی تێرامانا

به‌ ته‌نیایی له‌ ئه‌لبومی هاروهاجی مناڵیتا پیاسه‌ ده‌كه‌م

دره‌خته‌كان رووتده‌بنه‌وه‌

گه‌ڵاكان نوقمی خه‌و ده‌بن

ره‌نگه‌كان ده‌رژێنه‌ جۆگه‌ی دوا چركه‌ی لێكدابرانا
-- ٤ --

دووری هه‌ڵیژه‌ندووم له‌ تۆ

لێوان لێو بوومه‌ له‌ سۆزی روانینێكی ئه‌رخه‌وانی

به‌ باڵای ئاوێته‌ بوونا

هێشووی ووشه‌م

بۆنی ده‌ست و په‌نجه‌ و شیعری تۆیان لێدێت

له‌ ژێرسۆمای ساباتێكی نێرگسیدا

جه‌نگ و شه‌یتان و ئیره‌یی

فواز فواز ده‌بن

ئاشتی له‌ جێگه‌یان ده‌روێت
فاتیح سه‌لام
     
  
مرد

 
ئه‌وباڵانه‌ى كه‌له‌ هزردا نافرِن


(1)
من ده‌مه‌وێت تۆ له‌ بیركه‌م،
به‌ڵام كه‌ تۆیه‌كى تر ده‌ناسم...
هه‌موو ئێسك و پروسكى خه‌یاڵم،
هه‌موو چڵ و چێوى هه‌ناسه‌م،
هه‌موو سه‌رئێشه‌ى ئاخ و ئۆفم
هه‌ر ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر تۆ...!!

(2)
كه‌ناره‌كان رِووبار جێناهێڵن
ئه‌وان له‌هزریاندا باڵێك شك نابه‌ن،
بۆ شنه‌ شن چونكه‌بۆ هه‌میشه‌ تینوون...!!

(3 )
یاده‌وه‌رى شتێكه‌ میراتمانه‌،
له‌ هزرماندا هه‌ڵنافرِێ...
مانگ گۆرانى له‌ناو گۆمدا ده‌چرِێ و
ده‌چێته‌ چاوى من و تۆ
ئینجانه‌ له‌ دوا هه‌ناسه‌دا تابووتى گوڵه‌كانه‌و
ده‌بێته‌ حه‌سره‌تى من وتۆ
په‌پووله‌ پایزه‌ له‌ سه‌ر به‌له‌مى (با) زیكره‌كاو
ده‌بێته‌ تێرِامانى من و تۆ
مۆمێك شه‌و له‌ ئامێز ده‌گرێ و
توانه‌وه‌ى ته‌مه‌ن،
ده‌بێته‌ میراتى من و تۆ...!!

(4)
فرِین له‌ زیندانا ته‌نها خۆزگه‌یه‌كه‌ شیرین،
به‌ڵام كه‌ شكان له‌ باڵه‌كاندا رِووا
جورئه‌تى جووتێك پێڵاو،
له‌ كوێدا هه‌یه‌ بۆ فرِین...!!

(5)
جۆگه‌كان له‌ دڵى دره‌خته‌كاندا هه‌ن،
كه‌چى بۆ هه‌میشه‌ چاوه‌رِێن،
ئاوێزانى دره‌خته‌كان بن...!!

(6)
گۆرِستان شوێنێكه‌ دوا سه‌فه‌رى ئاوه‌دانى
نه‌نوسینگه‌ى خانووبه‌ره‌و
نه‌فێرگه‌ى شوفێرى و
نه‌پێشه‌نگه‌ى مۆدێرنه‌و
نه‌بازارِى زێرِنگه‌رى...
نه‌هزرى جووتێك باڵ و
نه‌مینرِێژى ئاسمان به‌جریوه‌..
گۆرِستان ئه‌مانه‌ ناناسێ،
گۆرِستان ئاوه‌دانییه‌كه‌ سه‌راپا نووستوو...!!

(7)
هه‌موو دیل و به‌ندییه‌كان مه‌حكومن،
له‌و دیو ده‌رگاوپه‌نجه‌ره‌وه‌ بن...
هه‌مووئێشگره‌كان مه‌حكومن،
هه‌ر شتێك له‌بیر نه‌كه‌ن
قفڵ و كلیلێكى ماندوو...!!

(8)
ژن ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ردا به‌ ئارام بێ،
به‌رد ده‌بێته‌ماڵى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چاوى دره‌ختا یار بێ،
دره‌خت ده‌بێته‌ رِێگه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كانى هاوزمان بێ،
كانى ده‌بێته‌ ئاوێنه‌ى...
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ (با)دا هاوڵاتى بێ،
(با) ده‌بێته‌ له‌نجه‌ولارى كراسه‌كه‌ى...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئاگردا
فێرى فرِین بێ..ئاگر ده‌بێته‌ گۆرِى هه‌میشه‌ى....!!

(9)
ئه‌وه‌ عیشقه‌ له‌ هزردا نافرِێ...
پله‌ى په‌یژه‌یه‌كى نییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن،
لقى دره‌ختێكى نییه‌بۆ خۆهه‌ڵواسین،
باڵى جاده‌یه‌كى نییه‌بۆ پیاسه‌یه‌كى شین.
عیشق باكى چییه‌؟!
گه‌ر پله‌ى په‌یژه‌ولقى دره‌خت و
باڵى جاده‌ى ده‌بوو
گه‌ر عیشق خاوه‌نى ئه‌مانه‌ بێ،
عیشق یانى كۆتایى..ّ!!

(10)
ماڵئاواى له‌ تۆ بالێكه‌له‌ هزرما نافرِێ...
له‌ دیوارێك ئه‌چێ هه‌ر باڵاى به‌رز ده‌بێ و
ته‌واو نابێ...
له‌پیاده‌رِه‌وى دره‌ختێكى قژدرێژ ده‌كاو
هه‌رناگاته‌ جێ...
له‌حیكایه‌تى كاتژمێرێكى زیره‌ك ده‌كاو
خه‌وى نییه‌ و بێده‌نگ نابێ...!!

(11)
باران بالێكه‌ له‌ هزرما بێ ئاسمان
باران له‌ شێوه‌ى پیاوێكدا رِاده‌كاو
شوێنم ده‌كه‌وێ..
قژم ده‌گه‌زێ و
كراسه‌كه‌م ختوكه‌ ئه‌دا...
پێستم ده‌كاته‌ مه‌مكه‌مژه‌،
واى له‌ باران چه‌ند مناڵه‌...!
زۆر له‌وه‌ ئه‌ترسم به‌هانه‌ بگرێ و
تۆف داگیرسێنێ و
دڵم نغرۆكا..واى له‌ باران چه‌ند له‌پیاو ئه‌چێ...!!

(12)
له‌ قوڵاى تارى تاریكیا
لێدانى دڵى خۆر..
له‌ قوڵاى جۆگه‌ى ئاسماندا،
شنه‌ى چیمه‌نى شین شین..
له‌ قوڵاى ژێر پێى ده‌ریادا،
جیلوه‌ى شه‌قامى مروارى..
له‌ قوڵاى درزێكدا،
چنینى كه‌ڵه‌كه‌ى بینین...
له‌ قوڵاى دڵى منیشدا،
لێدانى دڵى تۆو ته‌رجه‌مه‌ى باڵ و
خه‌مه‌ ئاوییه‌كانى شیعرستان..!!

(13)
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن
ماڵه‌ باجێنه‌ به‌خاتوونى بچكۆله‌وه‌..
ده‌ست له‌ دیوار به‌گره‌وى قاقاوه‌..
جۆلانه‌ به‌ دڵى دره‌خته‌وه‌..
چاوشاكێ به‌حه‌شاردانى كۆڵانه‌وه‌..
هه‌موو یارییه‌كان جێده‌مێنن،
مناڵیش ئه‌و باڵانه‌ن كه‌له‌ هزردا نافرِن..!!

(14)
كه‌ خۆڵه‌مێشێك ده‌خوێنمه‌وه‌..
حیكایه‌تى هه‌موو باڵێكن كه‌ له‌هزردانافرِن
باڵى كۆترێك به‌ نیشانه‌ى گولله‌وه‌،
خوێنى دار هه‌نارێك به‌ گه‌مه‌كانى ته‌وره‌وه‌،
عه‌ترى گوڵێك له‌ زیندانى شوشه‌وه‌،
چه‌هچه‌هه‌ى بولبولێك له‌ تارى كه‌مانه‌وه‌...!!

(15)
زنجیر مه‌لێكى جوانه‌ نافرِێ...
به‌ڵام له‌ گه‌ردن و ملدا ده‌جریوێنێ...
زنجیر هزرى جه‌للادێكه‌ خاڵى له‌ فرِین،
ده‌ست و پێ ده‌خنكێنێ...!!


رۆژ هه‌ڵبجه‌یی
     
  
مرد

 
وا که چاک سینه گه د ده رس و کتاوم هه ر یه سه
بوومه نه زر ئه و ده مه جام شه ر اوم هه ر یه سه
رووژ تا شه و کار و بارم شین و شیوه ن کردنه
تاق وه سانم هه ر یه سه باخ سه راوم هه ر یه سه
هه م په ر و بالم به سانه هه م ده مم دیوراننه
تا م بووم و حه رف حه ق نه یوشم جوواوم هه ر یه سه
گش که سم ! ده ردد وه گیانم ! نیور دیده راسه گه م !
م چوه بیوشم تا تو نادانی عه زاوم هه ر یه سه
شار کرماشان دیار عشقه خاپووری نه که ین
خه رگ کووره بنیشم خاک و ئاوم هه ر یه سه
په رته و ئه ر ئاواره م و باوان خراو و ده روه ده ر
ئیوشم ئی زولمه نه مینید ناحساوم هه ر یه سه
     
  
مرد

 
( دایە )


خۆشم ئەوێى ...
هێندەى خۆشى هەموو ژیان ...
هێندەى خۆشى لایە لایەى نیوە شەوى لەخەو زڕان
ئەى دایە گیان ... هەروەک جاران
هەموو شەوێ ........
تاکو وەنەوز پێڵوى چاوم پێ لێک ئەنێ
تارماییەکەت لەژوور سەرم
تەنیاییەکەم ڕائەژەنێ ..
ئەى پەرستگەى ... پەرستگاکان
ئەى فریشتە پیرۆزەکەى ...
ڕەوێنەوەى ئازار و ژان
بڵێى غوربەت .. دەرفەت بدات...منى (ئارام)
شادبێتەوە بەڕوخسار و سۆزى نیگات



ئارام هەڵەبجەیى
     
  
مرد

 
دڵ نه وایی عاشق



له ده م‌و لیوی یار ئه بارێ گۆڵ
ئه و پێکه نین و من گریان و کۆل


وه ک په روانه مه ست به ده وری به ڵای
ئه و ئه خولمه وا تێر نابم له لای


شیرینه جوانه ڕۆخساری گه شی
وێنه ی گۆڵ وایه ئه ندام و له شی


لێوی ته نک ۆ ئاڵ چون ئه م سوتێنێ
چۆن ڕازی دڵم پێ ئه درکێنێ


کاتێ ئه م ڕوانی له عیشوه و نازی
پێ که نی و وتی چیم لێ ئه خوازی؟

منیش وه کو چۆن به گۆڵ دام ناوه
هه ست و سۆزی دڵ ئه نێمه لاوه


ناتۆانم بڵێم ئه ی ئاواتی دڵ
ساتێ لێم دور بی لام خۆشتره گڵ


ناتوانم بڵێم دڵم ناسره وێ
که بێ گۆمانه من تۆم خۆش ئه وێ


ئه ڵێم نه بادا زیز بێ ئه و یاره
به دڵ بچێشێ خه م و په ژاره


بۆیه به هه ڵبه ست ئه ڵێم گیانه که م
تۆی ته نیا هیوای ڕێگه ی ژیانه که م


تۆ گۆڵ به هار و من ئاوه نگی ڕون
تا ئه گه‌ین به یه ک با بسوتێ ده رون
     
  
مرد

 
کازیوه یی به یان


ئه م ئیواره یه چه ند جوانی ..
له تابلویکی جوان ئه چی ..

له له یلا و خاتوو زین ئه چی
یا شیرینی له وان ئه چی

بیجگه له من چه نی ترت
گیروده ی ئازار کردوو، وه ؟

ترسی خوات له دلا نیه
له بی دین و ئیمان ئه چی

ئه وه ختانه یی به نازه وه
خه نده ئه به خشی به خه لکی

گزنگ له تو ئه چی؟ یا تو ؟
له کازیوه یی به یان ئه چی .
     
  
مرد

 
پێشەکى


کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی ماڵئاوایی
لەڕوخساری خۆر ئەکات ...
کەفرمێسک مەست ئەبێت و ماڵئاوایى لە گلێنە ئەکات ..
کەتەنیایی لەدەرگای دڵەکان ئەدات...و
یاد مۆمی هەڵهاتنی دائەگیرسێنێت....
کاتێک .. نیگا لەمیحرابی چاوەکانا زیکری تەنیایی دایئەپۆشێ ...
من سەرگەرمی زیکری شیعرم.......
زیکرێک لێوان لێو لەخشوع و لێوان لێوە لەیادی تۆ .....
خوازیارم ئەو زیکرەی ناخم دڵی تۆی عاشقی شیعر بێنێتەگۆ ...


ئارام هەڵەبجەیى
     
  
مرد

 
پەرى شیعر


کەتۆم بەشیعرم ئاشنا کرد ووشەکانى هەموو گریان
چۆن بتوانن وەێفى جوانیت بدرکێنن لەحزورى باخ و گوڵان

هەرچى گوڵە لێى زیز ئەبێت پەپولەکان بۆى ناڕوانن
چونکە ئەوان هەتا ئێستاش وا هەست ئەکەن کەشاى جوانن

ئیتر بولبول ناچێتەوە ناو باخ و دەست بەخوێندن بکات
لەپەیکەرى جوانى باڵات جوانترین شیعر ڕێکئەخات

شیعرێک بەباڵات ئەدورێ هەموو گوڵێک بۆى ڕاچەنێت
ئاوازێکت بۆ ڕێک ئەخات هەموى ژەنیارێک بیژەنێت

ئەو ئاسمانەش کە بارانى خۆشەویستى ئەبارێنێت
هێندە سەرسامە بەجوانیت بەهەتاوت ئەشوبهێنێت
     
  
مرد

 

(نەورۆزى تاراوگە )



خۆشەویستم ...
لەنێو مەستی چاوەکانا ...تیشکێک هەیە
نیگای تیژو جوانی تۆیە...
لەکوێستانی لێوەکانی نامۆیدا ...
تینێک هەیە...
ئەوە گڕی ماچی تۆیە...
لەحەسرەتی ئاوارەیەى دڵەکانا ...
دەنگێک هەیە...
ئەوە ترپەى دڵی تۆیە...
لەپشت هەورە بەرزەکانا ...دوندێک هەیە
هەربەتەنها ...
دواترۆپکی چیای تۆیە ...
دڵدارەکەم..ئەوینەکەم..
کوردستانە شیرینەکەم ....
لەنێو جەژنی عاشقانا ...
زیکرێک هەیە...
دەروێشانە...پڕی سۆزە
ئەوە سەمای ڕۆحەکانە...
لەم دەڤەری تاراوگەیە..
یادی ئاهەنگی نەورۆزە...



ئارام هەڵەبجەیى
     
  
صفحه  صفحه 66 از 103:  « پیشین  1  ...  65  66  67  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA