انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 70 از 103:  « پیشین  1  ...  69  70  71  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
خه يال ... !


گوتم ئه بی بروين ...
هاواری کردو گوتی :
به ره و کوی ؟
گوتم : بو شوينيکی بی ناوو نيشان ...
به ناو غوربه تی کولانه کونه کاندا ...
ئه بی بروين !!!
سووکه بال و پر له ئاواز ...
گوتم : تو له کويی ؟
گوتی : له سيبه رم
له ناو خه يالی دوينی و دله خورپه ی سبه ينی ... !
گوتم : تو کيی ؟
پيکه نی ، به وينه ی مناليکی ليو به بزه ...
گوتی :
خه يالی شه ويکی زستان !


« سه هه ند »
     
  
مرد

 
بی ده نگی


بی ده نگی يه کی سامناک
چوار ده وری قه لبی منی ، ديوار کيشاوه
هه موو ئه و عه شق و هيواو ئا ره زوه ش
د لوپ...
د لوپ ...
د لوپ ...
بوته په روش !!
ئه و په روشانه ی که ئه بن به هونراوه و
به سه ر هه موو شوينيکا ئه بارين ...
نا زانم بو ؟! بيری هاتنی تو ته نيا له د لی هو نراوه کان دا د يته ده ر !
به لام به و حاله شه وه ....
باوه رم پيت کرد !!!
له و باوه ره شا ...
هه موو شتيک بو من جوانه !!
     
  
مرد

 
خوزگه!!


خوزگه هه روا بمينيته وه !!
ئه مروکه هه ر ئه م چه ند ده قه يه ش به س بوو...
ئيستاکه ئه گه ر بارانيش نه باريت و
هه موو ژيانمان له ته پ و توز دا بژين ،
نه شه ريش بيت و نه ئاشتی ،
ئه گه رکو له چاوه کانيشتا ،
شتيک وه کوو ته عليق وجوودی نه بی ...
گرنگ نی يه ...
من هه ر خوشم ئه ويی ...!!
تا ئه و روژه ی که
ئيتر نه مينم!!


« سه هه ند »
     
  
مرد

 

لـه‌دڵـمـای


پـــــــــــــــــڕ لــه‌ ڕاز و نـهـێـنـی یـه‌
چــاوه‌کـــانـت وه‌ک: ئـه‌فســـــــــــانـه

بـــــوویـتـه‌ ئـه‌و ڕووحــه‌ شـیـریـنـه‌ی
کـــه‌لای مـــــرۆڤ وا پــــه‌نــــهـانـــه‌

ئــــــــــــاوازێـــکی نــه‌بـیـســــتراوی
لـــه‌گـۆرانـــی و شــــیـعـر و جـوانــی

کــــات ســــــه‌فــــه‌رێـکــی خــێـرایـه
بـــێـده‌نـگـــــی یــه‌ لــــــــه‌ چــاوانــی

هـــــــه‌نــاســــه‌ی ژانــێــــکی مـنــی
لــــه‌نــاو بــــه‌خــتـــێــکــی تــه‌مــاوی

بــــــــێ خــــه‌م بــنــو... لــــه‌م دڵـــه‌دا
چـــــونــکـه‌ لـــــــه‌ مـێـژه‌ دامـنـــاوی

فـــــرمـێـــــسکـه‌کـانــم زۆر مــاتـــــن
مـانـدووی ڕێــگـای پــڕ ســــــه‌فــه‌ره‌

هـــــه‌مـیشــــه‌ وای لـــــه‌ بـــه‌ر چـاوم
ئــــــــه‌ڵــێــی تـــــارمــای ســێــبـه‌ره‌


ڕێبوار ئالانی
     
  
مرد

 
سفر

به منداڵی
ته نها ئه‌وه‌نده‌ له سفر ده‌گه‌یشتم
کا تی نوستن، دایك و باوکم
که گلۆپی ئاساییان ده‌کوژانده‌وه‌
گلۆپی سفریان هه ڵده‌کرد

کاتێ چوومه قوتابخانه
له وانه‌ی ژمێریاری بوو
فێری ژماره‌ی سفر بووم
له قۆناغی ئاماده‌یی
له وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی
مامۆستا قۆپیه‌ی لێگرتم
سفری دامێ
له وساته‌وه‌ ڕقم له ژماره‌ی سفربوو
له زانکۆش که‌وتمه داوی کیژێکی زۆرزان
دڵم دایه و دڵی دامێ
خۆپه‌رست بوو
منی فرۆشت بۆ یه‌کی تر
ژینی زه‌ربی سفر کردم
نه‌گه‌یشتین
به هیچ ئه‌نجام و ئاکامێ
له‌سه‌ر سفر مامه‌وه‌
که‌س دڵی نه‌دامه‌وه‌
،، ،، ،،
ڕۆژگار هاتن، ڕۆژگار ڕۆین
جارێ زه‌نگێکم بۆ هه‌ڤاڵێکی خۆم لێدا
به بێ‌ئه‌وه‌ی ئاگاداربم، ژماره‌یه‌کم هه‌ڵه‌کرد
پێنجه‌که‌م لێ بوو به سفر
سفرم له جیا تی لێدا بوو
تۆ به ده‌نگه ناسکه‌که‌ت
بیستۆکی ته‌له‌فۆ نت هه‌ڵگرتوو وتت
ببوره‌ ژماره‌که هه‌ڵه‌یه کاکه
منیش ووتم. خه‌جاڵه‌تم
وتت هیچ نیه،قه‌یناکه
ئه‌ی نازداری برۆ په‌یوه‌ست
له وساته‌وه‌
جگه‌ره‌ی گوێچکه‌ی ته‌نها ییم
فێره‌ حه‌شیشی ده‌نگت بوو
له‌و ساته‌وه‌ سۆزی ده‌نگت
وا زاخاوی مێشکی ئاودام
خووم پێوه‌گرت
هه‌مووجار به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست
ژماره‌که‌م هه‌ڵه ده‌کرد
هه‌ندێ جار باوکت ده‌هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فۆ ن
هه‌ندێ جاریش براکانت
ده‌مگوت ماڵی قاسم ئاغای سرێشمه‌یه
ده یان ووت نه‌خێر کاکه گیان
یا ته‌له‌فۆنه‌که‌تان شه‌کلی کردوه‌
یا ژماره‌که‌ت هه‌ڵه‌یه
ئه‌گه‌ر تۆش هه‌ڵتگرتبایه
درێژدادڕیم ده‌کرد له قسه‌کانم
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنام بیت
بۆوه‌ی لێت نزیک ببمه‌وه‌
تا ساڕێژکه ی زامه‌کانم
تا جارێکیان به ته‌نیا له ماڵ بووی ئه‌تۆ
ئه‌وه‌بوو تۆ هه‌ڵتگرتوو
که‌وتینه قسه‌ و گفتوگۆ
که‌واته‌ من
چۆن چۆنی سوپاسگوزاری سفر نابم
خۆم به قه‌رزاری ده‌زانم
هه‌تاکو له ژیان مابم
له داها تو
ده‌بێ ژماره‌یه‌کی پیرۆز بێ له‌لام
چونکه گه‌ر سفر نه‌بوایه
من هه‌رگیز تۆم نه‌ده‌ناسی
سه‌رمه‌ستی سیحری دوو چاوانت نه‌ده‌بووم
ئه‌ی گوڵ ئه‌ندام
چونکه ئه‌گه‌ر سفر نه‌با
ڕێڕه‌وی داهاتووی ژینم نه‌ده‌گۆڕا
به ڕه‌به‌نی ده‌مامه‌وه‌
لا شه‌یه‌کی بێ گیان ده‌بووم
تۆ نه‌ده‌بووی به قیبله‌گام


که‌مال رێناس
     
  
مرد

 
غه ریبی


من غه ریبی شا رێ د ه که م
سه رتا پا ی گشت یا د گا ریمه
گشت کوچه و کۆڵانی شا رم
جێی ژووانی مند ا ڵیمه
له کا تێکا که مندا ڵ بوم
نه م ده زانی خۆ شه ویستی
بێ ئا گا بوم له عه شقی تۆ
بۆ یه هه ر زوو به جێم هێشتی
ئێستا که من که وا پیربوم
د ڵم شه یدای جوانیت بوه
ئه ڵێم خوا یه من چه ند شێت بووم
چۆن ئه م شا ره م جێ هێشتوه
بڵی خوا یه جا رێکی که
من به م شا ره شا د که یته وه
د ڵی تۆراوی شا ره که م
له گه ڵ مندا ئا شت که یته وه
من نا زانم ده ردی دووریت
چۆن سا ڕێژ که م سلێمانی
دووریت زامێکی زۆرسه خته
سا رێژ نا بێ به ئا سا نی
ده ڵێم خوایه به مه ر گیشبێ
بێم به یته وه بۆ سلێما نی
له با وه شی شا ره که مدا
چا و لێک بنێم به ئا رامی


15/11/2010
ئالان ته‌نیایی‌
     
  
مرد

 
بمگره‌خۆم
و لێت نه‌ترازم
له‌ گۆچووی دۆعای داییک و
بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم
له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه ‌!
کۆمکه‌روه و
له‌ لۆچی وێردێکتاسپێده‌م که‌ و
بم روانه‌ به‌
ئه‌رخه‌وانتا
تا ئه‌م کفنه‌ بشه‌رمێ و
بمڕژێنێته‌ ‌باڵاتا !؟
قه‌ره ‌قه‌ره‌ی ته‌ورداسه‌ !
مناڵیم پیابده‌نه‌وه.
ترازانی بزه‌یێک و
دوایین دۆعا
ره‌نگه‌
خۆر له ‌په‌نجه‌م گرێ بدا !
     
  
مرد

 
ئێره ...
...ئێره سه‌قزه و

تۆ به‌ئیشتیای باران

خه‌یاڵت تاو و توێ ئه‌که‌ی

به پێی دڵ ته‌نگیت گوڵێ له مانا سه‌وڵ ئه‌ده ی!

ئێره سه‌قزه و

له‌م شه‌قامه‌دا

نه بیانوی ژیر بوونه‌وه‌ی نه ته‌ماحێ بۆ نه‌فه‌وتان

چرکه ته‌مه‌ن ئه‌کرمێنێ و وشه‌کان پڕ زارم حه‌رام...

ئێره....

کۆڵانه‌کانی شه‌وانه‌یش

باوێشکی چه‌قۆ و برسیه‌تی

گۆناکانی ماره‌ ئه کا!

قاچاخ و ره‌نجه‌ڕۆیی و... گاوه‌ڵکێ له کۆرپه ئه‌خا!!!

شان کزی

کانی و چوله‌که و بارانم

نه خه‌یاڵم.....

نه په‌نجه‌م تامی سووره گوڵێ ئه‌کا!!

ئێره‌ییمه و

له که‌ناره‌کانیا

ئه‌زێمه‌وه به باڵاما

داڵده‌ێه‌ک دا ئه‌که‌م

سه‌فه‌رێ دا ئه‌م مه‌زرینی

تا به ئیشتیای پاساری

ئه‌و کاته‌ی فڕین ته‌عارفی قه‌فه‌سێکه...!!!

چیم لێ ئه‌که ی ،دا ئه‌شۆرێیم به ژیانا و

هیلاکم له گۆرکه‌نا ،ئه‌و کاته‌ی ده‌ستت هه‌ڵم ناپێکێ له ئه‌وین.

تا بینه قاقام پێکه‌نین لۆچ که‌وتوه و

کرێ چی که‌وشه‌کانمم و

که‌س و شارێ ڕام ئه‌ده ن

غه ریبی ئێسکی خۆیانن!!!

له کام ده روازه ی بیانوا

ئاسوده‌ییت شپرزه‌ییم رسوا ئه‌کا

له کام شه‌پولی تیشکتا

مناڵیم گه‌رم ئه‌که‌یته وه!!!

باوان ئێره سه‌قزه و

پڕ به منیش وێران

تلم بخه جوڵه‌ێیک هه‌ره‌س به‌م ته‌لسمه بێنێت

پڕ خه‌یاڵ تر سه‌قزیم کا و

تۆش شنه ‌هه‌ر تاقه‌تت و

بم خه‌سه‌ر پشت .

خانمی به‌ر په‌نجه‌ره

هه‌ندێ خۆت بارانیتر و

نیسکێ من کۆتری تر که‌و

ته‌ڕبونیی باڵه‌کانمه‌و

ئامێزت هێلانه !!!!

ئوخژنێکی سه‌قزی تر

رێم لێ بگرێ

سه ر هه‌ڵ بڕێ!!!


     
  
مرد

 
به‌ندیخانه‌


باڵدارێك بووم
به‌سه‌ر ده‌ریای فێداره‌وه‌
سه‌وڵی باڵم لێده‌دان و
سه‌رانسه‌رم بریندار بوو ،
ئه‌نگێورا بوو
ئه‌وه‌نده‌ی چاو هه‌ته‌ر بكا
سروشت هه‌مووی له‌ سه‌ر پاشوو ،
ده‌ریا خجڵی كوده‌تا بوو .
له‌ پڕێكا ،
دامڕوانی و تۆم به‌ دی كرد ،
شاگه‌شكه‌ بوو !
هه‌روام زانی دورگه‌یه‌كی بچكۆلانه‌ی ،
بۆ ئارامی و فه‌رامۆشم داڵده‌ و لانه‌ی ...
كه‌ نیشتمه‌وه‌ تێگه‌یشتم :
تۆ داڵده‌ نیت ،
شیرینترین به‌ندیخانه‌ی !


Abdulla Peshew
     
  
مرد

 
سه‌ری ساڵ


سه‌ری ساڵه‌وبێ شه‌معی ڕووت

خێر نابینم له‌م سه‌رساڵه‌ش

گوڵی ده‌ستم بۆ کێ ببه‌م

دیاری کێ بگرم له‌ باوه‌ش

ئیتر بۆ مۆم داگیرسێنم

دووا ڕۆژی من پڕ گریانه‌

حه‌زم وایه‌ زووتر بمرم

ڕزگارم بێ له‌م زیندانه‌

من گیرۆه‌رده‌ی ده‌ردی خۆمم

شیرینیشم له‌لا تاڵه‌

یه‌ک شادیه‌ک ڕووم لێ ناکا

چیبکه‌م له‌ گه‌ڵ سه‌ری ساڵه‌

هه‌موو خه‌ ڵکی بۆ ئه‌م جه‌ژنه‌

نوور دێته‌ خوار بۆ سه‌ر ماڵی

به‌س بۆ عمران خه‌م ده‌بارێ

جه‌ژن و بۆنه‌و سه‌ری ساڵی

...................................

له‌ م سه‌ر ساڵه‌ شدانه‌ هاتی

کچێ دیسان سه‌ری ساڵه‌و

تێ ده‌په‌ڕێ ساڵێکی تر

ڕۆیشتنێ تۆ ڕۆیشتی

نه‌هاتیوه‌ جارێکی تر

جه‌ژنی قوربانم تێپه‌ڕ کرد

هه‌ر ده‌ژیام له‌ گه‌ڵ ئومێدا

ده‌مگوهات من هه‌ر چاوه‌ڕوانم

به‌ڵکوهات له‌ ساڵی نوێدا

به‌ڵام دیسان تۆ نه‌هاتی

تێربم له‌ نیگای شیرینت

تۆ له‌ کۆێیت و منیش له‌ کوێ

چاوو ده‌گێڕم بۆ بینینت

هه‌ر چه‌ن یه‌کجاری ڕۆیشتی

بێ به‌ش بوم له‌ خه‌نده‌ی کاڵت

به‌ڵام سه‌د جار پێرۆزت بێ

قوربانی جه‌ژنی سه‌ر ساڵت


عمران خمبار
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
صفحه  صفحه 70 از 103:  « پیشین  1  ...  69  70  71  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA