انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 71 از 103:  « پیشین  1  ...  70  71  72  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
وه‌مكوژێنه‌
په‌نجه‌ره‌م تا ته‌ماشای

نیئۆنه‌كانی چاو

نوتڕۆنه‌كانی پێكه‌نین و

گه‌دای شه‌رمی دڵه‌ قورمیشیه‌كه‌ت نه‌بێ

له‌ پشت چرای سووری ئه‌م چوارِ ڕێیه‌

سه‌رگه‌ردانه‌ و

تازه‌ شیری قژه‌كانم مه‌ستی تاپۆی بزه‌كانته‌

های ئاگات له‌ كوێیه‌‌

په‌نجه‌ ته‌زیوه‌كانم

چه‌ند جار كووچه‌كه‌تانی سڕِیوه‌ و

ئه‌وا ئیتر سه‌عات دووی نیوه‌شه‌وه‌

به‌ڵام تیشكی مانگ

زایه‌ڵه‌ی ئه‌م فرمێسكه‌چاوه‌

به‌ په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌كه‌تدا تابلۆیه‌

ئای تابلۆ

بۆ هێنده‌ ته‌ڕِ سه‌یرم ناكه‌ی

تا له‌ سه‌فینه‌كانی ئاسمانه‌وه

بێمه‌ سه‌ر بانیژه‌تان و

باگردێنی حه‌زێكی كۆن

به‌ ئیزۆگامی ئه‌م بارانه ‌ بشێوێنم

ته‌ڕ بووی ؟ نانا

تۆ بێده‌نگیت , بێده‌نگ , بێده‌نگی تۆی , بێده‌نگ

بێده‌نگ تۆی

من كه‌ڕم كه‌ڕ

بێده‌نگی تۆ كه‌ڕِی كردووم

هه‌ر تۆ ده‌نگی , بێده‌نگی تۆی

پێ مه‌كه‌نه‌

له‌وانه‌یه‌ شێتابم و

ناوه‌كه‌یشم له‌گه‌ڵ جوابێكی هه‌ڵه‌دا

ئوستاد ئیجازه‌ ؟ تووڕِ ده‌یه‌ ناو سه‌تڵی ئه‌شغاڵ

به‌ڵام له‌م سیاسووته‌ زه‌مانه‌

خۆڵه‌مێشی ئه‌م حه‌زانه‌یش

هه‌تا به‌ كۆشكه‌كه‌تا هه‌ڵ نه‌گه‌‌ڕِێ و

نه‌چێته‌ ناو فایلی گۆرانییه‌كانته‌وه‌

ژیر نابێ

شات داونم كه‌

من هه‌ر هیچم هیچ , هیچ منم .

هیچ ، پووچ نا ، سفر نا ، بێده‌نگی نا

هیچ هیچ نیم...



" فوئاد جه‌هانی " بانه‌
زستانی 82 بانه
     
  
مرد

 
خانم!


خانم !خانم!
که‌ چاو ده‌بڕیه‌ چاوانم،
شێتم ئه‌که‌ی!
خۆم ئه‌زانم!
**
زۆر زۆر حه‌زم له‌ بارانه‌،
وه‌ک ئازادی!
که‌ ئه‌زانم،
هه‌ر کاتێ باران ده‌بارێ،
تۆ دڵشادی!
**
باران، گریانی ئا‌سمانه‌ و
ڕووبار،
گریانی کوێستانه‌!
چه‌ند دیوانی شێعرت ده‌وێ
بۆ گریانی شاعیرانه‌؟
**
وه‌رزی هه‌ناره‌ چاوه‌که‌م!
ده‌ لێم گه‌ڕێ!
‌تا ده‌تبینم،
نیگام له‌ چاوه‌کانت را
به‌ره‌و سنگت داده‌گه‌ڕێ!
**
تا له‌ لای تۆم،
مه‌رگ ونه‌!
چاووڕاوێکی دوژمنه‌!
که‌ لێم دووری،
هه‌موو ساتێکم مردنه‌!
**
‌خانم مه‌ڕۆ!
تا بمێنم؛
ڕێیه‌کانم ده‌گه‌ن به‌ تۆ!
ته‌نیا خاکه‌ مه‌یل بڕه‌!
من تازه‌ بڕوام هێناوه؛
‌زه‌وی خڕه‌!
**
ماڵه‌که‌م بۆنی تۆ ده‌دا!
کام خه‌وه‌ تۆی بۆ هێناوم؟
کام خه‌یاڵه‌،
تۆی هێناوه‌ بۆ ئه‌م ماڵه‌؟
**
هێند ده‌ستوبرد،
‌خه‌یاڵت منی برده‌وه‌؛
تێپه‌ڕبوونی،
شه‌وم به‌ لای په‌نجه‌ره‌ دا،
هه‌ست پێ نه‌کرد!؟
**
كە لە لای تۆ گەڕامەوە؛
له‌شم بۆنی تۆی لیده‌هات!
له‌و شه‌وه‌وه‌،‌
په‌لێک شه‌وبۆ،
له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئاوه‌ڵاوه‌
له‌ به‌ژنی ڕووحم ئاڵاوه‌!
**
که‌ خه‌یاڵت،
به‌رانبه‌رم ڕاده‌وه‌ستێ;
دڵم،
له‌ لێدان ده‌وه‌ستێ!
**
من وكاتژمێری دەستم،
له‌ وه‌رزی ژوان!
کێشه‌مانه‌ به‌ ڕۆژ و شه‌و؛
یه‌ک بۆ فڕین،
یه‌کمان بۆ خه‌و!
**
خۆزگه‌ قه‌ت جێت نه‌ده‌هێشتم!
هیچ یاسایه‌ک،
تۆی لێ بزر نه‌ده‌کردم!
خۆزگه‌ له‌ لای تۆ ده‌مردم!
**
ئێوارانه‌؛
تۆ له‌ قاپی په‌نجه‌ره‌ دا،
چاوه‌ڕوان بووی!
له‌و ساته‌وه‌ چووی بۆ سه‌فه‌ر
من حه‌سره‌ت و خه‌م ده‌نوێنم،
وه‌ک ئاوێنه‌!
په‌نجه‌ره‌ش قاپی بێ وێنه‌!
**
ئه‌مبه‌رانبه‌ر گوڵه‌ هێرۆ
به ‌سه‌رمانا نووشتاونه‌وه‌!
په‌رژینێکی به‌ گوڵانه‌!
بۆیه‌ حاڵم په‌رێشانه‌!
**
مه‌ستم لای تۆ!
نازانم کێم!
ده‌ریای چاوت لێم ناگه‌ڕێ!
تا له‌ دورگه‌ی باوه‌شت دا
بۆ هه‌میشه‌ چاوم لێک نێم!
**
گوڵه‌کانی ئه‌م به‌هاره‌
هه‌موویان بوونه‌ ئاشنام!
که‌ ده‌هاتی،
بۆنی گشتیانت بۆ دێنام!
**
نیگات،
به‌هارێکی سه‌وزه‌!
باوه‌شی تۆ،
هاوینێکی گه‌رم گه‌رم!
پایز،
تۆرانی تاو تاو و
جستان ،دووریت!
بۆیه‌ خانم،
تا ئه‌وینی تۆم له‌ لایه‌،
گش وه‌رزێکم ئاشنایه‌!


نوو‌سراوه‌ی: ك.د.ئازاد ـ
     
  
مرد

 
تاهیر به‌گی جاف


قوربانی روخت بم که‌ شکستی به‌ قه‌مه‌ر دا
حه‌یرانی له‌بت بم که‌ ره‌واجی به‌ شه‌که‌ر دا

هه‌ر له‌حزه‌ عه‌ده‌ی وه‌عده‌یی وه‌سڵ و نیه‌ ئه‌سڵی
کارت وه‌کوو دونیایه‌ هه‌ر ئه‌مــــــــــــــــڕۆیه‌ به‌ فه‌ردا

مه‌قسوودی له‌ سه‌ر کوشتنی عوششاقی زه‌عیفه‌
وه‌ختێ که‌ ده‌کا خه‌نـــــــــــجه‌ری تیژی به‌ که‌مه‌ردا

هه‌رچه‌نده‌ ده‌که‌م سه‌عی ، له‌ به‌ر خوێنی سریشکم
خاکێ نیه‌ بیکه‌م به‌ هــــــــــه‌وه‌س گاهێ به‌ سه‌ردا

ناحه‌ق نیه‌ ناوه‌ستـــێ ئه‌گه‌ر پردی ته‌حه‌مموڵ
سیروانی سریشـــکم که‌ ئه‌کا هاژه‌ له‌ سه‌ردا

دڵ رۆویوه‌ قوربان له‌ وجــــــــوودم به‌ خه‌یاڵات
دایم له‌ سه‌فه‌ردایه‌ ئه‌گه‌رچــــی له‌ حه‌زه‌ردا

مه‌یلت هه‌یه‌ ( تاهیر ) که‌ بپرسی له‌ برینم
بڕوانه‌ که‌ ئه‌و شـــــۆخه‌ چ تیری له‌ جگه‌ردا
     
  
مرد

 

شاعیرم، جوانیپه‌رستم، دڵته‌ڕم، شێـــــــــتم له‌ شۆق
کێوی بژوێن، دیمه‌نی جوان، ده‌شتی ڕه‌نگینم ده‌وێ

من به‌ فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد په‌روه‌رده‌ بووم
کوڵمی سوور و چاوی شین و سینگی به‌فرینــم ده‌وێ

خۆشه‌ویستی من کچه‌ کوردێـــــــــــکه‌ پاک و نازه‌نین
باغه‌وانه‌ پیره‌م و باغی به‌ په‌رژیـــــــــــــــــــــنم ده‌وێ

نایه‌ڵن قه‌ت چێــــــــــــــــــــــژی ئازادی بچێژم من ده‌نا
خوێنی شیرینم ده‌وێ، کوا ته‌رمی خوێــــــــــنینم ده‌وێ

نایه‌ڵن ئاسووده‌ دانیــــــــــــــــــــــــــ ــشم له‌ لاپاڵی چیام
قاسپه‌قاسپی خاسه‌که‌و بێ، گرمــــــــــــه‌ی مینم ده‌وێ؟

هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ســـــــــــــــتی ناسکم
کوا دڵی پڕ ئێش و ئۆف و جه‌رگی به‌ بریـــــنم ده‌وێ؟

جێی گه‌رم، پارووی نه‌رم خۆشه‌، به‌ڵام بۆ مافی خۆم
سێبه‌ری ئه‌شکه‌وتی سارد و نوێنی به‌ردیــــــــنم ده‌وێ


ماموستا هیمن


     
  
مرد

 
از كوي خود دواندي آخر به صد جفايم

در حضرت تو اين بود اي ماه وش سزايم؟

در خيل عشقبازان رسم من اين نباشد

با يار خويش عهدي، بربندم و نپايم

ما را مزن ز درگه، همچون غزال وحشي

بگريزم ار ز كويت، مشكل دگر بيايم

بي جرمي اي ستمگر، انداختي ز چشمم

يا زين غمم رها كن، يا بر شمر خطايم

ما را ز گلشن و گل، صد بار خوشتر آيد

خاري ز كوي جانان گر مي خلد به پايم

شب تا سحر بنالم، و آن سنگدل ندارد

گوشي ز روي رحمت، بر نوحه و نوايم

مستوره، از وفايش، سر بر لحد گذارم

تا قصه ها پس از من، گويند از وفايم


مستوره کردستانی
     
  
مرد

 

دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه‌
مێژوو ئه‌ڵێ له‌دایک بووین!.
دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه‌
زرپ‌و زیندووین!
به‌ڵام هێشتا، باوێشک ئه‌ده‌ین
هێشتا نووستووین
هێشتا ته‌واو، تێر خه‌و نه‌بووین
هیشتا ئه‌نووین.
دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه‌
له‌ خه‌ڵک بوردوین!
له‌ خۆمان هه‌رگیز نه‌بوردوین.
دووهه‌زارو پێنج‌سه‌د ساڵه‌
وه‌ک ئێسته‌ واین
یه‌ک نه‌گرتووین!.
له‌و کاته‌وه‌، چه‌ک هه‌ڵگرتووین
به‌ڵام هێشتا سه‌رنه‌که‌وتووین.
که‌چی ئه‌ڵێین: هه‌ر سه‌رکه‌وتووین.
ئه‌ڵێین: ئێمه‌ هه‌ر نه‌مردووین!.
هه‌ر لێره‌وه‌.. تا وڵاتی به‌رینی "چین"
به‌ نۆکه‌ریی، گه‌ڕاین رۆشتین
به‌ ئاواتی سه‌رکه‌وتنی بێگانه‌ گه‌لێ گه‌ییشتین:
له‌ خوێنی خۆمان بۆ ڕشتن..
له‌ ڕۆڵه‌ی خۆمان بۆ کوشتن
تا توانیمان قسه‌ی زۆری مه‌راییمان.. بۆ هه‌ڵبه‌ستن
سه‌مامان کرد، بۆمان رستن.
وتیان: ئاده‌ی دنیا بگرن، ئه‌وه‌ پاره!
وتمان: باشه‌‌!
وتیان: بمرن، ئه‌وه‌ پاره‌!
وتمان: باشه‌!
وتیان: ماڵی یه‌کتر ببڕن، له‌ناو یه‌کا، یه‌ک سه‌ربڕن
هاتین گه‌ڕاین..
که‌وتینه‌ دووی گزی‌و فزیی
له‌ قوژبنی مێژوونی کۆن دا
خوێنده‌وارمان.. که‌وتنه‌ دزی
دزی‌کردن.. له‌ شانازیی که‌سانی‌ تر
مایه‌و مووری گه‌لانی تر.
هه‌موو دنیایان کرد به‌ کورد!



شیرکوبی کس
     
  
مرد

 

هه ر کوردم


به ده ربه ده ری یان له مالی خۆم
له خاکی عه ره ب ، له ئیران و ڕۆم
کۆک و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم
کۆشکم ده قات بی، ویرانه ماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم، شادان و خه ندان
یان زنجیر له مل له سووچی زیندان
ساغ بم جحیل بم، بگرم گوێ سوانان
یان زار و نزار له نه خۆشخانان
دانیشم له سه ر ته ختی خونکاری
یان له کولا نان بکه م هه ژاری
کوردم و له ڕیی کورد و کوردستان
سه ر له پیناوم و گیان له سه ر ده ستان
به کوردی ده ژیم، به کوردی ده مرم
به کوردی ده یده م وه رامی قه برم
به کوردی دیسان زیندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ کورد تی هه لده چمه وه


ماموستا هه ژار
     
  
مرد

 
چوارینه



وڕێنەي نۆتي تاري ھەڵبڕاوم
تەزووي ئاھي گراوي خەوزڕاوم
لە بارانە بپرسە چۆنە حاڵم
وزەي ھەوري تەڕايي لێبڕاوم



شەواني بێ سرەوتي خۆرگە كانم
لە ئاوێنەي خەيا ڵي پڕل ژانم
سە ماولۆغاني ئەسرينم ببينە
لە سەردوندي سوانەي خەونەكانم
تەمي ئاھي پەشۆكاوم لەژينا
بزەي قرتاو لە بەزمي پێكەنينا
ھەناسە ي پيرە شمشاڵي دڵێكم
دەكسپێنێ بە سەر پۆلووي ئەوينا



وڕێنەي نۆتي تاري ھەڵبڕاوم
تەزووي ئا هي گراوي خەوزڕاوم
لە بارانە بپرسە چۆنە حاڵم
وزە ي ھەوري تەڕايي لێ بڕاوم
     
  
مرد

 
ئه مشه و له ديلاني حه زياكانمه وه
شه رمێوني مانگه شه وراده مووسم
په نجه م جريوه ي ئه ستێره ده بزوێنێ و
خۆزيام پڕبه باڵاي ئاڵاي خه ونه كانم سه وز
ئاوه داني رۆحم په ڕه وازه ي ئاوريشمي دووري
ده مێكه بازره ي لانه ي ئاخ وزێدي ھه ناسه ي ھه ڵوه ريو
جاوه ڕوان له چركه كاني بێهووده يي زه ين و
زرينگانه وه ي گوێچكه ي زه مان
دڵم پڕ به ئامێزي ڕاسته قينه سوور له فه لسه فه ي خه وتووي مرو ڨايه تي
عه يامێكه ھه وێرده يه گوێي ھه ستي مرۆ و شه واره يه چاوي ويژدان
سه ماي راسته قينه بێزوو به ھه ڵامه تي ئاڵزايمێڕ ده كاو
ته م ومژێكي خه ست
     
  
مرد

 

(برووسکە)

دڵم پڕە لە تەنیایی
ھەستم،
زۆر لە مێژە چاوەنۆڕی،
چەکەرەی برووسکەیەکە....



(داڵدە)

کوا لەنگەرێک
بمباتەوە بۆ سەرەتای،
چەکەرەی سپی ئاوێنە؟؟
کاتۆری ھەست ماندووترە،
لە چاوانی بێ سۆمایی.



(چاوەنۆڕ)

کە بەھار دێ،
چرۆ، چاو لە چاو دادەگرێ
وڵات ،
دەبێتە ئەسپێکی سەوز
لە گەڵ شریخەی ھەوردا،
رەنگە خولیایەکی منیش،
ھە
ڵ
بتۆ
قێ .



که ریم حیکمه تی
     
  
صفحه  صفحه 71 از 103:  « پیشین  1  ...  70  71  72  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA