انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 72 از 103:  « پیشین  1  ...  71  72  73  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
چاوەنۆڕ


لەگەڵ تۆمە هەوری دڵپڕ
بگری بە سەرجەستەی سڕما

دابارێ بە سەر هەناوی
شەقار شەقاری قاقڕما

دڕکی تیژی ئەم سارایە
لەمێژە هەست ئازار دەدا

گورگی چاو سووری رەشەبا
هەناسەی سپیم غار دەدا

هێلانەی حەزی چاوانم
چاوەنۆڕی دڵۆپێکە

لە نێو شەپۆلانی شەوا
هەستم تینووی گوڵۆپێکە...


که ریم حیکمه تی
     
  
مرد

 
بۆ روومانگ



کۆمه ‏ڵێ ماچ و په ‏پووله‏ که دە دوازدە نه ‏فه‏ رن !
جادەیه‏ و
مه ‏مک و هه ‏ناریش له گه ‏ڵم هاوسه ‏فه‏ رن !
بۆنی خاک ،
خاکی سه ‏فه ‏ر ،
کۆچ ،
غه‏ ریبی ،
تاسه ‏ت...
مینی بووسێک و هه ‏رایەک دەڵێ: ئادەی دە وەرن !
شاعیرێکیش که منم دەستی له سه ‏ر شانی هه ‏نار!
شێعرەکانی
خه ‏مه ‏کانیم
لە سه ‏تا سه ‏ت له ‏به ‏رن !
ئه‏ چمه مێعراجی مه ‏مک
- دەبمەوە بەر -
ڕادەچه ‏نم!!
وەکو ئه ‏و شاپه ‏ڕی ماچانه له گۆنات
ئه ‏وەرن !
غه ‏زەلێک رەنگه له دایک...!
کورە گازی دە بڕۆ !
خەڵکی ئه ‏م شارە له تاسه ‏ی دڵی من بێ‏ خه‏ به ‏رن !
خه ‏م چرۆی داوە لە ناو سینگ و هه ‏ناسه‏ م له ‏وەتا ...
مه ‏مکه ‏کانت که جگه ‏ر گۆشی منن ده ‏سبه ‏سه ‏رن!!*



جه‌لال نه‌جاری
89/05/19
     
  
مرد

 
شه‏ و


له پرچی لوولی ئاسمان چرۆی تیشک روا بو شه ‏و
سنووری سه ‏وزی شێعری ته ‏ڕ به جارێ تێک شکا بو شه ‏و

له پشت کراسی کون کون و ره ‏ش و شڕی به ‏ر ئاسمان
به‏ ڵێنی رۆژی روون و تیشکی خۆره‏ تاوی دابو شه‏ و

خه ‏ڵوزی ته‏ رمی په ‏رپه‏ رۆک له سووچی پیاڵه که ‏وتبو
بڵێسه‏ ی ئاگری شه ‏میش ئه‏ سیری ده‏ ستی با بو شه ‏و

له ژێر نیگای گوڵاڵه ‏کان و باوه ‏شێنی شۆره‏ بی
کوری گه ‏دا له خه ‏ونی دا له ‏سه ‏ر سه‏ رینی شا بو شه‏ و

له ناو ته ‏م و مژ و ته ‏وژمی دووکه ‏ڵی هه ‏ناسه‏ کان
له سه ‏ر جه‏ سه‏ ی کچێنی شاری مردو راکشابو شه ‏و

به‏ چاوی کوێر و پڕ له خوێن و خه ‏ون و تاسه پێکه ‏نی
که سه ‏یری کرد شه‏ قامی شاری بێ ‏به ‏ری نیگا بو شه ‏و

له سه ‏ر ته ‏وێڵی پڕ له تیشکی خۆره ‏تاو ئه ‏نوسمه ‏وه
که ژوانی چۆڵی بێ که‏ سی من و وشه‏ و خودا بو شه‏ و!


جه‌لال نه‌جاری
     
  
مرد

 


له‌وه‌تای باغه‌وان



چڵ وپۆپه‌ی داره‌کانی هه‌ڵپاچیوه‌
به‌ری سێوی باغه‌که‌م درشتن
که‌چی گه‌ڵای هه‌رمێکه‌ نه‌خۆش که‌وتن
هه‌ڵپڕووکان
له‌ ویه‌تنام گه‌ڵاڕێزانه‌
هه‌موو مناڵه‌کانم باشن
که‌چی بۆ کوڕی گچکه‌م دڵ له‌دوام
ئه‌و ڕانه‌هاتووه‌ هێشتا
له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ تازه‌که‌ی
له‌ ویه‌تنام مناڵ ده‌مرن
تازه‌م بانی ماڵه‌که‌م سواغداوه‌
هه‌ر چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ماوه‌
بیانکڕێنم وڕه‌نگیانکه‌م
مزه‌ی بیمه‌ی سووتمان
له‌به‌ر هه‌ڵچوونی نرخی خانوو
هاتۆته‌ سه‌ری
له‌ ویه‌تنام خانوو هه‌موو که‌لاوه‌ن


محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی
     
  
مرد

 
شار


گولم
دلم پره له ده رد وکول
ئه لیم بروم له شاره که ت
ئه لیم به جامی کانیاوی دییه که م
عیلاجی که م کولی دلی پرم،له ده ردی ئینتزاره که ت
وه ره ز بوو گیانی من له شار و هاره هاری ئه و
له روژی چلکنی نه خوش و تاویاوی شه و.
ئه لیم بروم له شاره که ت
له شاری چاو له به رچرای نیئون شه وا ره که ت
برومه دی که مانگه شه و بزیته ناو بزه م.
چلون بژیم له شاره که ت
که پرله دل دژی گزه م؟
له شاره که ت که ره مزی ئاسن و مناره یه
مه لی ئه وین غه واریه
ده لیی له ده وری ده ست و پیم
ئه وه ی که تیل و تان و رایه له :که له بچه یه
ئه وه ی که په یکه ره:میسالی داوه له
ئه وه ی کهداره تیله:هه ر ئه لیی قه ناره یه.
دوو که لی که دیته ده ر له مالی ده و له د مه ند
تیشکی بی گوناهی خوره تاو ئه خاته به ند.
من کوری عه شیره تم
هوگری به ئاسمانی شین و سافی سامره ند
له شاری تو له عه رشه قونده ره ی دراو
شاری بی به هاری تو
ته سکه بو ئه وین و بو خه فه ت هه راو.
گولم!هه ریمی زونگ و زه ل
چلون ئه بی به جاره گول؟
کی له شاری تو،
له شاری قاتلی هه ژار
گوی ئه داته په راوی دل



سواره ئیلخانی زاده
     
  
مرد

 

گووڵه‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی تۆیه‌ گووڵم هێنا
تا هه‌ناسه‌ی تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌ت کا
له‌مێژه‌ گووڵ تینوی تۆیه‌و ته‌نیا ئه‌گری
بیری ڕۆحی پاتسقه‌یی پاکت‌ ده‌کا
منیش گووڵه‌ شه‌و نه‌خه‌وتووم بیری تۆم کرد
بۆ چه‌ند ساتێ باپێکه‌وه‌ خه‌م به‌ین به‌با
تۆ ئه‌زانی له‌هه‌رکوێ بی بیرت ئه‌که‌م
ئۆقره‌م نی یه‌ خۆشم ده‌وێی پڕ به‌دنیا
تۆ شاگووڵی باخچه‌ی عه‌شق و دنیای جوانیت
تۆ ئاواتی په‌نجه‌ره‌ی سۆز به‌ڕوی منا
توخوا مه‌ڕۆ با تێر جوانیت ته‌ماشاکه‌م
گووڵه‌ ئه‌مڕۆ جوانی و گه‌نجی ته‌مه‌ن ئه‌یبا
ئه‌مڕۆ گه‌ش و جوان .. سبه‌ی سیس و پیر
کێ کاتی هه‌یه‌ نیگامان بکا
به‌لافاوی جه‌ورو سته‌م ته‌مه‌ن ئه‌ڕوا
جێی ده‌هێڵین ژین و بوون هه‌موو ده‌ڕۆین به‌ره‌و فه‌نا
توخوا گووڵه‌ ڕووت وه‌رگێڕه‌ بۆ ماچی لێو
دووای ئه‌و ماچه‌ ده‌رچێ ڕۆحم بۆتۆ قه‌ینا
گووڵم تاسام که‌تۆم بینی هۆشم نه‌ما
له‌ بیرم چوو که‌ من بۆتۆ گووڵم هێنا
     
  
مرد

 
ناتبینمه‌وه‌


له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لێك دابڕاین
گریان له‌ چاوما بوو به‌زریان

له‌و ساته‌ی دابڕانت درکاند
خه‌م و ژان لام بوون به‌میوان

وایه‌ هه‌ستی ژینم بێ تۆ نه‌مایه‌
تاکه‌ی نازانی چاوه‌کانم به‌بێ تۆ

غه‌ڕقه‌ له‌ فرمێسك و شه‌وانه‌
تۆ به‌جارێ دڵت گۆڕاوه‌

ئاخر من به‌چ شعرێك ئاشتی که‌مه‌وه‌
بێ به‌زه‌ییانه‌ ڕه‌فتار ده‌که‌ی
تازه‌ ڕۆیشتی ناتبینمه‌وه‌


محمد فایه‌ق
     
  
مرد

 
ئاسمانێکی خۆڵەمێشی


ئەی ئاسمان دەوەرە
فەڕشە قەدیفەکەی باخەڵی ژێر قەدەرم
بۆ بکەرەوە و
داوەکانی وشە یاخی بووەکانی
زەمەنم بۆ هەڵوەشێنە
تاکو منیش خەندە پچڕبوەکانم غەرقی گۆمە ئاوە نادیارەکەی وەرزی پایزت کەم

من ڕۆژانە جنۆکەی ڕەنگاوڕەنگ ئەبینم و هەستی پێ ناکەم !
بەڵام ئەوان وەک خائینێ
بەرۆکی دەسماڵە بچوکەکەی منیان گرتووە
فرمێسکی چاوەکانم هەموو ڕۆژێ
دەست لە ملی قەدەرێکی نەبینراون
ئەی زەوی تۆش ترپەی دڵم مەلەرزێنە
با قیژەی شەو
هاوارەکەی نەگات بە گوێ
گوڵە نێرگزەکی بۆنداروو
گەڵاکانیان بوەرێنێ


مه کو کانی گولیکی وه ریو
     
  
مرد

 
هاتووی لێت ببورم .....


له‌ پاش بێوه‌فاییت
تازه‌ هاتووی لێت ببورم

من له‌دوای ڕۆیشتنی تۆ
ته‌نانه‌ت له‌خۆشم نابورم

چۆن ئه‌ڵێی جارێکیتر
ئه‌م ئه‌شقه‌ نوێ بکه‌ینه‌وه‌

تاکه‌ی نایزانی ئه‌م ئه‌شقه‌
به‌هارێکی بێ بارانه‌

تازه‌ هاتووی دڵم به‌یته‌وه‌
هه‌موو وه‌رزه‌کان له‌لام خه‌زانه‌

هه‌ر له‌و ساته‌ی پێت ووتم
ئه‌مه‌ کۆتای ژوانی ئه‌شقمانه‌

منیش له‌و ساته‌وه‌ بڕیارمدا
نه‌بمه‌ نمه‌ باران بۆ باڵات

شاوه‌ڕوانی شعرم مه‌به‌
بنووسێ بۆ به‌ژن و باڵات



محمد فایه‌ق
     
  
مرد

 
بـه‌ سه‌ ئه‌ی دڵ


ئه‌ی دڵ بـه ‌سه‌ ئـاشق بـونــت
سودی نــیـه‌ هـــاتــو چـونــت

هـێـنـد لـه‌ خـۆڕا مه‌خـۆ ئـازار
لــه‌ هێلانه‌ی خـۆت مه‌بـه‌ تــار

یـاسای ڕۆژگـار ئه‌مڕۆ وایــه
سافـی و ڕونـی بــێ مـانــایــه‌‌

له‌گۆشه‌ی خه‌م خۆت مه‌که‌به‌ند
لــه‌ده‌ورو پـشت وه‌رگـره‌ پـه‌ند

خۆت سه‌رچاوه‌ی گریه‌وزاری
بـۆتـه‌نـیــای خـۆت هـۆکــاری

پـێچـه‌وانــه‌ی شه‌پــۆل بــڕۆی
بــه‌دیــداری کـه‌نـــار نــاگـه‌ی

تـــابــه‌م جـۆره‌ دڵ وه‌ مـێـنــی
پــه‌ڕاوی ژیـن وا وه‌ خـوێـنـی

لــه‌گـه‌ڵ ‌‌حـه‌زی خـۆتـــا دژی
بـــه‌ تــه‌نــیـــای ئـه‌بــێ بــژی
     
  
صفحه  صفحه 72 از 103:  « پیشین  1  ...  71  72  73  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA