انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 75 از 103:  « پیشین  1  ...  74  75  76  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 

له‌ تاراوگه‌


له تاراوگه‌ی ژیانی بێ به‌هارم
له‌ ناو خورپه‌ی ده‌رونی پڕ زگارم

به‌ یادی تۆ ده‌ژی کانی دڵی من
ئه‌تۆی خوێنی چه‌مانی نێو ده‌مارم

ده‌م ئێواران که‌ تارای تار ده‌بێ شار
خه‌م و تاسه‌ی ئه‌وینم دێته‌ هاوار

له‌ گه‌ڵ سازم ده‌ڕێژم ئه‌شکی رازم
ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زار

وه‌ره‌ تۆ ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاگرینم
هه‌تا که‌ی ژوانی دیدارت نه‌بینم

وه‌ره‌ با ده‌ست له‌ مل ئاواتی تۆ بم
مه‌رگ خۆشه‌ له‌ سای داری ئه‌وینم


ڕه‌حیم لوقمانی
     
  
مرد

 
زه‌نگی بیر


ساڵگارێکی وشکارۆیه‌
له‌ گوڵخانه‌ی خه‌زانپۆشی فێرگه‌کاندا
بۆ شکۆفه‌ی دره‌ختی بیری منداڵان
سینگم کردوه‌ به ‌باخێک و
شێعرم به‌ خاک،
وشه‌م هه‌تاو، چاوم به‌ هه‌ور...
ساڵاوێکه‌ له‌م هه‌رێمه‌ بێ بزه‌دا
دڵۆپ دڵۆپ ده‌بارێم و
باخی ئاواتم چاوه‌ڕێ،
تا منداڵان له‌ مێشکی وه‌رزێکی وشکا،
شه‌تڵی ئه‌ندێشه‌ بچێنن.
که‌چی له‌ ده‌فته‌ری منداڵانی ڕۆژدا،
له ‌پۆلی پڕده‌نگی مانگدا و
له‌ فێرگه‌ی 365 که‌سی ساڵدا
وه‌رزی نمره،‌ هه‌موو بیستی درۆ ئه‌گرێ درۆ!
داری وانه‌، هه‌رزه‌ بیری دڕوو ئه‌گرێ دڕوو!
***
ئێستا هاتووم،
شه‌پۆلی ناو زه‌نگی بیرتان بشڵه‌قێنم
به‌سته‌ڵه‌کی زمانی ترستان داگرسێنم،
به ‌شێعره‌برووسکه‌ی بێده‌نگی.
هاتووم چه‌پکێ وانه‌ی تازه‌ بچنم
بیده‌م له‌به‌ر ئێخه‌ی هه‌رێمی پاوانی رێتان
به ‌باوه‌شێ به‌ڵێنه‌وه ‌هاتووم
گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دڵتان واکه‌ن
بۆ تیرێژی وانه‌ی تازه‌م
گه‌ر ئه‌مجاره‌ قژی شێواوی باوه‌ڕتان،
به‌ڕۆنی ئه‌م وانه‌ تازه‌م مشتوماڵ ده‌ن،
به‌ڵێن ئه‌ده‌م
ئه‌وه‌ی وانه‌ی موقه‌دده‌سه‌ ،
ئه‌وه‌ی تابۆ و
هه‌رچی وشه‌ی موقه‌دده‌سه ،
هه‌رچی ڕۆژ و هه‌رچی مانگ و
هه‌رچی ئایدیا و
ئه‌وه‌ی حیزبی موقه‌دده‌سه‌‌...
هه‌موو یه‌کجێ خڕکه‌مه‌وه‌،
بیکه‌م به‌ تۆپێکی حه‌وت ره‌نگیله‌ و
بیخه‌مه‌ ناو زه‌وی فووتباڵی منداڵان...



ڕه‌حیم لوقمانی
     
  
مرد

 
فستیواڵ


له‌ فستیواڵی دره‌خت و شێعر و باراندا
له‌ باخچه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گۆڤاراندا
ئامێزی هه‌ر گوڵێک و سه‌ر شانی هه‌ر دره‌ختێک،
هه‌وری خولیای شاعیرێکی له‌ سه‌ردایه‌ و
له‌ ناو برووسکه‌ی شێعره‌وه‌و
بۆ ناو خه‌ونی شه‌قامی بێده‌نگی ئازادی
بۆ زه‌ینی ژاکاوی باخچه‌کان و
وشکه‌ساتی لێوی جیهان
رێژنه‌ی چه‌پڵه ‌و خه‌نده‌ی شێعر و
ماچی شوعار ده‌بارێنن...
به‌ڵام کاتێ،
ته‌زووی ته‌رزه‌ و با شێتۆکه‌ی زستان بێت و
به‌ شه‌پڵاخه‌ ماچی سوورکات له‌ سه‌ر گۆنا و گوێی دارستان
چنگی زریان ئێخه‌ی پارکی ئازادی دابدڕێ،
ئیتر ئه‌وده‌م
رێژنه‌ی چه‌پڵه ‌و گرمه‌ی ئایدیا و
قاقای شێعری بن سێبه‌ران
یه‌که‌ یه‌که‌ هه‌ڵده‌وه‌رێ و فیڕۆ ده‌چێ
ئیتر ده‌می پڕهاواری میکرۆفۆن و
زرمه‌ی شێعر و گرمه‌ی شوعار له‌ گۆ ده‌چێ.


ڕه‌حیم لوقمانی
     
  
مرد

 
له‌ تاراوگه‌


له تاراوگه‌ی ژیانی بێ به‌هارم
له‌ ناو خورپه‌ی ده‌رونی پڕ زگارم

به‌ یادی تۆ ده‌ژی کانی دڵی من
ئه‌تۆی خوێنی چه‌مانی نێو ده‌مارم

ده‌م ئێواران که‌ تارای تار ده‌بێ شار
خه‌م و تاسه‌ی ئه‌وینم دێته‌ هاوار

له‌ گه‌ڵ سازم ده‌ڕێژم ئه‌شکی رازم
ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زار

وه‌ره‌ تۆ ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاگرینم
هه‌تا که‌ی ژوانی دیدارت نه‌بینم

وه‌ره‌ با ده‌ست له‌ مل ئاواتی تۆ بم
مه‌رگ خۆشه‌ له‌ سای داری ئه‌وینم


ڕه‌حیم لوقمانی
     
  
مرد

 
ده‌ریای خه‌یاڵ


چاوم هيج شتيك نابينئ جكه له چاوه كانى تؤ
دلم لاى هيج شتئ نيه جكه له خه مه كانى تؤ

هه موو شه وئ خه ياليشم له ده رياى عه شقت ون ده بئ
به نجه كانم قه له م ناگرن گه ر بؤ باسى عشقت نه بئ

زمانيشم هه موو كاتيك ورينه ده كات ناوت دينئ
خه وى له ليوان تال كردوم به دايمه ده يان جولينئ

هيچ هةنگاويك ريگا نابرم كه ر بؤ ريگاى زوانت نه بئ
هيچ شتيكم له ياد نه ماوه ته نيا يادگارى تؤ نه بئ


هیمن
     
  
مرد

 
به خیر بییت


به خیر بییت بو مالیک
که شه وه زه نگی راخستووه
ده رگای له سه ر ئاسوده یی و کامه رانی داخستووه
مالیک پر له شی
مالیک تفت تر له خوی
عه یا میکه هه رچاوه روانم که بییت
دلم ئه لی وا له رییت
ئه ی نازانی..من لیره له سه ر درک ئه نووم
خه ونیش به درنده وه ئه بینم
وه ره هیشوویه ک زه رده خه نه بده به زینم
من لیره:

به چه پک هه نسک له ئینجانه ی ماله که مدا ده روینم
تنوک تنوک روندکی چاوم به سه ریانا ئه بارینم
نه ده سر هه یه چاوی پی بسرم
نه چاو هه یه بروانیت له حالی شرم
چاوه روانم که بیی
ده رگاکه به بینینت ئه کریته وه
روناکی له گه لتدا دیته زووره وه
هه تاو له سه رسه رم قه د ئه که م
نامویی له چال ئه نیم
ئه گه ر تو بیی
کولان به کولان ئازار راو ئه نیم
به مال به مالی شار ئه لیم
هه ر که هاتی گویت له ده نگی گریانی ساوایه ک بوو
ئه وه منم جاریکی دی له دایک بوومه ته وه



ئه کره م قادر
     
  
مرد

 

گه‌ردن كه‌چم بۆ تۆ


ئه‌م شه‌و له‌ یادت كه‌مێ ویرد ئه‌كه‌م
بۆپاك و بێگه‌ردیت سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م
بۆ گه‌وره‌ی تۆ و شه‌رمه‌نده‌ی خۆم
سینه‌ی گڕاویم قوڵپی خه‌م ده‌كه‌م
له‌ ناوی پاكت ته‌مه‌نا ده‌كه‌م
بۆ ئه‌و ویردانه‌ گه‌ردن كه‌چی كه‌م
خۆ من ده‌زانم هه‌ر تۆ هه‌یت و به‌س
له‌ تۆ زیاتر شایسته‌ نی یه‌ كه‌س
ده‌پاڕێمه‌وه‌ له‌ ده‌رگای تۆ خودا
له‌ خودی خۆتا نزام بۆ تۆیه‌ ئه‌ی خودا
چونكه‌ ئه‌ی خودا هه‌ر تۆ به‌خشنده‌ی
له‌ ناوی جوانتا خۆت هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌ده‌ی
ده‌من ببه‌خشه‌ ئه‌ی خودا زۆر شه‌رمه‌زارم
ده‌سوم ڕووی شه‌رمه‌نده‌یم له‌ گۆڕی زگارم
تاوی فرمێسكم هه‌نسك هه‌ڵدێنێ
هه‌ناسه‌م خوێنی ئه‌شك و تاوانی خۆم ده‌بارێنێ
له‌ ڕوو ڕه‌شی خۆم فه‌راهه‌م دێنێ
من ته‌نها تۆم هه‌ی له‌ تۆش داوامه‌
له‌ ئاستی تۆ دا سه‌ر شه‌رمه‌زاره‌
بۆ گه‌ردن كه‌چی سه‌ر نه‌وی ئه‌كه‌م
له‌ تاو ڕیسوایم سه‌رم داده‌خه‌م
هه‌روه‌ك سواڵكه‌رێك ده‌ست بالاَده‌كه‌م
به‌ڵكو ببه‌خشی به‌م تاوانباره‌
ڕه‌حم و به‌زه‌یی بۆمن فریاڵه‌
دواكه‌وتووم له‌ به‌نده‌یم بۆ تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارا
به‌لاَم سنگی من قوڵپی خوێناوه‌
ئازار سه‌رزه‌نشت منی پێچاوه‌
منی لوول كردوه‌ وه‌ك ده‌می شاڵێ
مۆریانه‌ی تاوان خه‌ریكه‌ كون ده‌كات هه‌ستی ژیاری ناخێ
له‌ باره‌گای تۆ داوام ئه‌وه‌یه‌
كه‌ من ببه‌خشی تاوانم پڕ سه‌مه‌ره‌یه‌
شانازیم نی یه‌ به‌ هیچ له‌م دنیا
به‌نده‌ی لاوازم سه‌رم ڕسوایه‌
كوڵمی سورم بۆنی خوێنی شه‌رمه‌نده‌ییه‌
لێوم غه‌مباری تاوانی سه‌رتاسه‌رییه‌
كه‌ سه‌یری گۆڕم دێته‌وه‌ به‌رچاو
ئازار و خه‌م و دێوانه‌یه‌ حاڵ
منی كڵۆڵ ڕسوام له‌م دنیا
كه‌چی جارو بار هه‌ستم وه‌لایه‌
بێژی خودایه‌ تۆ لێم خۆش ببیت
به‌ ئاره‌زووی خۆم دڵخۆشم بكه‌یت
بیكه‌ به‌خاتری نه‌وه‌ و نۆ ناوت
به‌به‌خشنده‌یی و ڕێز و كه‌ماڵت
داوایه‌كی تر تۆ خودا خودایه‌
من تاوانبارم هه‌گبه‌م تاوانه‌
ڕوو ڕه‌شم ‌ له‌ ئاستی باره‌گای ته‌عالا تانا
به‌لاَم خوایه‌ وولاَتم كه‌چه‌
هه‌میشه‌ ڕووه‌كه‌ی به‌ره‌ و خه‌ڵوه‌ته‌
زوڵمی لێده‌كه‌ن له‌ هه‌ر چوار لاوه‌
داوای ئه‌م جاره‌م له‌ قاپی تۆدا
ڕزگاری بكه‌ی وولاَتی ته‌نها
وولاَتی جوانی پیاوانی دینه‌
ڕه‌حمێك به‌من و به‌ خاك و خۆڵم
منیش ببه‌خشه‌ و ئازادكه‌ ئه‌وم


هۆنراوه‌ی : ماکوان
فرمێسکی کۆچ
     
  
مرد

 
چوارینه‌

ووتیان ئەو ڕێیەى کەتۆى لەسەرى
ماناى ئەوەیە بەلاوى ئەمرى
منیش پێم ووتن: ئەم ڕێیە نەگرم
بەگەردن کەچى و کەساسى ئەمرم



شاکەلى

السلام ئەى ڕەوەزى خیر الانام
السلام ئەى مەسکەنى عالى مەقام
السلام ئەى بارەگاى مستەفا
السلام ئەى مەوقیعى فەیزو سەفا



کامەران موکرى
     
  
مرد

 
دوعا


ڕه‌نجی زه‌مانم بینی
له‌ژێر پێڵاوی سوننه‌ت
ڕه‌نجی باخه‌وانم دی
له‌نێـو ده‌ستی ئیشتیا
ڕه‌نجی گوڵه‌وانم دی
له‌سه‌ر سینگی ڕه‌شه‌با!

په‌نجه‌ره‌كه‌ی ڕووانگه‌ما ن
بڵغی ده‌روونی گرتــووه
با بیشۆینه‌وه‌ به‌تیشـك
بیكه‌ینـه‌وه‌ له‌ نه‌فـه‌س
تا چیدی له‌ نهێنـیدا
قه‌وزه‌ی باوه‌ڕی زه‌لاو
نه‌ڕژێته‌ فكری كانی
"شلوێ نه‌كا هه‌ستی ئاو "
با بیكه‌ینه‌وه‌ له‌ مشوور
بیشۆین به‌ تێـفكرین
تا ئه‌نگووتنی نییه‌ت
هه‌تا ڕوودانی هه‌ڵوێست
له‌ ئاسۆی گه‌شی عیشق !

عیشق،
ئه‌سیری ئه‌نده‌روونه
له‌مێژه‌ ده‌ست ده‌گێـڕێ
بۆ درزێ ڕووناكایـی!
پێبه‌پێ له‌گه‌ڵمان دێ؛
هه‌ر كه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ین:
ده‌بێ به‌ چه‌مكی مه‌را‌‌ق
چون ده‌زانێ
جێندێڵێ نه‌فه‌سی باخ
دێته‌وه‌هه‌وه‌سی شاخ،
هه‌ر ده‌مێ پێده‌كه‌نیـن:
ده‌بێ به‌ نیگه‌رانی
چون ده‌بینێ
قاقایه‌كی شه‌ڵاڵین
تلیساوین به‌ غفڵه‌ت،
له‌ كاتی گه‌رمه‌شیندا :
هه‌میشه‌ ڕاده‌چه‌نێ
زو و هه‌ست ده‌كا
بووله‌رزه‌ی عاتیفه‌مان
ده‌هه‌ژێنێ ماڵی هۆش،
كاتێ بیـرده‌كه‌ینـه‌و ه‌:
په‌راوێزی حه‌سره‌ته
چون په‌ی ده‌با
حه‌ل نابین له‌ گوماندا

نازانین ... نا ... ...
ده‌شێ باسی " په‌روانه‌"
به‌رینه‌ كۆنگره‌ی با؟
ده‌تووانین له‌ززه‌تی "سێو "
بده‌ین به‌ ئیحساسی به‌رد؟
ئاخۆ لافاوی "سوننه‌ت"
چه‌ن جا ر ده‌می هه‌وه‌سی
بر بێ بۆ خوێنی ڕه‌زبه‌ر؟
ئاخۆ... ئاخۆ ... ...،
له‌ وه‌ختی هه‌نگاوناندا :
ده‌حه‌به‌سێ ... به‌ند ده‌بێ
ده‌زانێ ... ده‌زانێ
ده‌تلاسێین له‌ جاده‌ی بیر
هه‌ڵده‌زنێین له‌"بزنه‌ڕێ"
سه‌خته‌... سه‌خت
هه‌تا هه‌نگاوێ داوێین:
سه‌فه‌ر پـڕ ده‌بـێ لـه‌مژ
خاڵی ده‌بێ له‌ڕێـگا
تۆ بڵـێی كه‌ی عاشق بین
تۆ بڵـێی كه‌ی ... ...
یا دوعا


سایتی به‌خته‌وه‌ری
     
  
مرد

 

سێ کوچکەی بابان


ســیـنـە پــــر چـاکـــە لـــەتــــیــــری غـــەمـــزەت
دڵ گـــرفــــتــــــارە لــــەچـــاھـــــی زەقــــەنــــت

بـــاغــەبــان ئــەمــــرۆ لـــەبـــاغــــا قـــەدی یـــار
پــەســتــی کــرد قـامـەتـی سـەروی چـەمەنـت

کـــاشــیــفــی کــوفــرە لــەروی کــافــری دیـــن
تــاری گــیــســویــی خــەمـی پــر شــکـەنــــت

ئــەی گــوڵاو جــێــگــەی تــۆ شــیــشـە نـیــیــە
عــاریــزی دلــــبــــەرە ئــەســــڵـــی وەتــەنـــت

ســەجـــدە بـەر تـــاقــی بـــــرۆی یــاربـەرە تــۆ
وەســـەنـــی بــی مـــەپـەرسـتـــە وەسـەنـــت

دادی شـــیـــریــن کـەدە (ســـالــم) بـەقـەڵــەم
نــییـە قــەنــدی قــەڵــەمــت وەک ســوخــەنـت
     
  
صفحه  صفحه 75 از 103:  « پیشین  1  ...  74  75  76  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA