انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 81 از 103:  « پیشین  1  ...  80  81  82  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 

که‌م بــــۊش بچم دیره ، له‌ی شــوڕ شــوڕ وارانه



که‌م بــــۊش بچم دیره ، له‌ی شــوڕ شــوڕ وارانه
یه‌ شـــو بمینه لامــان مـــــــه‌ر ئیــــــره بیــــاوانه

ئامــــان وه تۆ هـــاوردم ، دی باڵ و په‌ڕم نه‌شکن
چــــۊ کـــۆتر زه‌خمی­گم هــــامـــــــه‌ لێو ئی بانه

عـــۆمـــریگه‌ چــــه‌وه ریتم ، پامــــاڵ جــــــوانیتم
بیلا که ده‌مـــێ ته‌ڕ کــه‌م له‌و چک چک زوڵفــانه

که‌م بــــۊش بچم دیره ، ئه‌ر مـــردمه چۊ هیلــم
ئاخه شه‌ویه‌که‌ت خیســــه له‌ی وه‌خت زمستانه

ئه‌ی داد جوانیمان ، چـــــۊ نه‌قش ســـه‌راوی بی
خـــــاوێ بی و تاوێ بی ئی هـــــه‌ور وه‌هـــارانه

تا گیان نه‌که‌نی عۆمرێ راحه‌ت نیه‌گری ئه‌ی‌ دڵ
به‌ختت بسزێ سه‌د جـــار مـــردن مه‌گه‌ ئاسانه

دنیا ئه‌گه ویران بوو ، رخــم له چه چوو « په‌رته و »
ده‌رویشــــم و ئاواره‌ مــــاڵم وه ســــه‌ر شـــــانه



مامۆستا عه لی ئه شره ف(په رته و)
     
  
مرد

 
کۆمه‌ڵ


دیسانیش ئه‌شتێره‌کان ئێجگارن و
مه‌ هه‌ر ده‌ژمێرین
بوون و نه‌بوون و
هاتن وچوون.
ژیان ئه‌ستێره‌ناسین نه‌بوو و
مه‌ ئه‌ستتێره‌ ناس ژیاین.
ئه‌ستێره‌کان هه‌ر وه‌ها بێژمار مانه‌وه‌
مه‌یش هه‌رکام بووینه‌ ژماره‌یه‌ک
خۆمان به‌ ئه‌ستێره‌یه‌که‌وه‌ ‌حه‌وانه‌وه‌



"پرادیپ ئوماشانکار" pradip Umashankar
     
  
مرد

 
کفنی سووری حه‌زه‌ سه‌ربڕاوه‌کان


من زۆرت لێپاڕامه‌وه‌
تاوه‌کو خۆشه‌ویستیمان دوور به‌ دوور بێت
تۆ هه‌ر ده‌ست به‌رداری نه‌بوویت
تۆ ده‌ته‌ویست من بخه‌یته‌نه‌ ناو پێخه‌فی قرمزی و ئه‌رخه‌وانی
من ده‌ترسام

من ده‌مزانی حه‌زه‌کانت زۆر سه‌رشێتن
پرچی هه‌ور داده‌هێنن
تریفه‌ی مانگ له‌ قه‌فه‌سی ئاوی گوماندا دیل ده‌کات
من ده‌مزانی حه‌زه‌کانت زۆر سه‌رشێتن
کفنی سوورم بۆ ده‌دورن
پێت ده‌ووتم ، نا‌بێ سڵ که‌م ، نابێ خه و‌نی سه‌وزمان
به‌داری گوڵ ڕه‌شی گومانه‌وه‌ هه‌ڵبواسم
پێت ده‌ووتم، حه‌زی سوورو په‌مه‌ییمان
نابێ به‌ ڕه‌هێڵه‌ بارانی هه‌وری ئاسمانی گومان و
ئاسمانی دڵ ڕه‌شی سیما ڕه‌شه‌کان ته‌ڕ ببن و‌
بشۆرێنه‌وه‌
من زۆرت لێ پاڕامه‌وه‌
که‌ گه‌ردنی سه‌ر شێتم ‌
که‌ سنگی ئاگر و ئه‌فسسونم
نه‌بنه‌ کێڵگه‌ی ژێر گاسنی
حه‌زه خوێن ڕێژه‌کانت
من ده‌مزانی تۆ ده‌ست ده‌نێیته‌ بینی
حه‌زه‌ دڵساف و په‌پوله‌ ئامێزه‌کانی من
من ده‌مزانی تۆ ده‌ست ده‌نێیته بینی
حه‌زی شاراوه‌ی نێو گوڵدانی
مه‌مله‌که‌تی خۆرو مه‌مله‌که‌تی هه‌نگوینی منمن ده‌مزانی تۆ ده‌بیته‌ بایه‌قوش و
به‌سه‌ر دره‌ختی باخی خه‌ومه‌وه‌
پرچی به‌ شانه ‌داهاتووی من
ده‌ژاکێنیت و گۆڕی تاریکم بۆ هه‌ڵده‌که‌نیت
به‌ڵام هێشتا هه‌ر هاتم بۆ لات
که‌ هاتیشم هه‌ر زۆر خێرا
کفنه‌ سووره‌که‌ت به‌باڵام بڕی
به‌ ده‌ستی خۆت له‌ نێو گۆڕی حه‌زه‌کانتاداتنام
ئه‌وسا منیش هاوارم کرد
با هیچ نه‌بێ سوجده‌
بۆ په‌یکه‌ری دڵه‌ به‌ به‌رد بووه‌که‌ت ببه‌م
تا بۆ دوا جار نزا بکه‌م


نیگار عه‌لی.... ئه‌ڵمانیا ...
     
  
مرد

 

کۆنه‌ هه‌واران‌



ئا‌رۆ رام که‌وته‌کۆنه‌ هه‌واران
دماو باڵاکه‌ت وه‌شیمنه‌ویاران

ئارۆ لوانێ هه‌وار و مه‌رێ
سوچینی کوێکی گرێوینی نه‌رێ

به‌ره‌زا په‌خشان به‌ ڕوی تاشه‌دا
شه‌ماڵ تاش مه‌دۆ به‌ ڕوی تاشه‌دا

وه‌شڵێم به‌ داران مراو ژیواوه‌
گرد ساڵێ‌و جاریۆ گه‌ڵا که‌راوه

ئارۆ رام که‌وته‌ هه‌واره‌ کۆنه‌
نه‌ ده‌نگی بلبل نه‌ سه‌دای سۆنه
     
  
مرد

 
كه‌سمان


كه‌سمان له‌م سه‌ما شێتانه‌دا ده‌رباز نابين
كه‌سمان له‌م سارێژ بوو نه‌وه‌دا نابينه‌ هه‌ناسه‌ی كوريكه‌يك
نابينه‌ سێبه‌ری تريفه‌يه‌ك
نابينه‌ له‌ره‌ی قژی ئه‌سپێك


* * * * * *

مه‌گه‌ر ئه‌فيون بكه‌ين به‌ گه‌رووماندا
تا له‌ بێهۆ شيدا هه‌ندێ جوانی داگيرسێنێ


* * * * *
له‌م وه‌حشه‌ته‌ ئالۆزه‌دا زه‌حمه‌ته‌
په‌نچه‌كانت بناسمه‌وه‌
زه‌حمه‌ته‌ به‌ شعره‌كانته‌وه‌ به‌ هه‌ناسه‌ت ئاشت ببمه‌وه
سه‌خته‌ له‌و ديدارانه‌دا يه‌كدی ببينيه‌وه‌
     
  
مرد

 
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ‌ تۆ يان له‌گه‌ڵ كانياوێكدا تێكه‌ڵ بم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان په‌پووله‌يه‌ك بسوتێم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ با دا بمرم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ زه‌رگه‌ته‌يه‌كه‌وه‌ بنوم
من ئه‌مه‌ويست له‌گه‌ڵ تۆ يان له‌گه‌ڵ دونيا ته‌با بم


* * * * * *
من و تۆ و خه‌ياڵ و به‌هار هه‌ميشه‌ ته‌من كورتين
من و تۆ و ئازادی و هاوين هه‌ميشه‌ گه‌رمين
من و تۆ و كاغه‌ز و پا ييز هه‌ميشه‌ ئه‌نووسين
من و تۆ و خه‌ون زستان هه‌ميشه‌ ڵه‌بن هێرشين


* * * * * * *
ئێوارانه له‌گه‌ڵ تۆ و خوێندنه‌وه‌ هه‌ناسه‌ ئه‌ده‌م
شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ تۆ و كتێبه‌وه‌ ئه‌نووم
به‌يانييان له‌گه‌ڵ تۆ و خه‌ونێكه‌وه‌ به‌ ئاگا دێم
نيوه‌ڕۆيه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و خۆم به‌شه‌ڕ دێم
له‌دونيايه‌ك له‌گه‌ڵ تۆ و ژياندا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر سفری هه‌بوون
     
  
مرد

 
له‌گه‌ڵ مندا دڵره‌ق مه‌به‌
دڵره‌قی گيان له‌ تۆ نايه

بێ تۆ ژيان له‌ خۆڕايه‌
وا ته‌ نيایی له‌ رۆحمايه‌

وه‌ره‌ ئازيز..كزه‌ی جه‌رگم
له‌دووری تۆ وا له‌مه‌رگم

به‌سه‌ دووريت..ته‌نيای وا
كه‌ۆتۆته‌ سه‌ر روح و ره‌نگم

وه‌ره ‌ ئازيز ده‌ستم بگره‌
وه‌كو جاران ماچم بكه‌

‌له‌ باوه‌شتا تێر بمگوشه‌
خه‌م له‌ دڵ و گيانم ده‌ركه‌


هوشنگ شێخ محه‌مد
     
  
مرد

 
کــچ


ئـەم شـۆخـەى لـەگـەلـت دایـە لـە جـوانـى پـەرویـنـە کـچ
دلــى بـەعــەشـقـە مـەیـشـکـیـَنە وەک هـەنـگـویـنـە کچ

شـێـوەى هــەر لــەمــانــگ دەچـێ بـۆی رەنـگـیــنــە کـچ
ئــەگــەر عــەشــقــیـــان راســـت ئــــەوا زێـــــریـــنـــە کچ

ئـەگـەر لـەنــاو ســەهــۆل بــژى وەک هـــاویـــــنـــــــە کچ
تـەنـهـا جـارێ لـێـوى بـمژى دەزانـى چـەنـد شـیرینە کـچ

تـەمـاشـای بـالاى بـکـەى دەبـیـنـى چــەنـد جــوانـــە کچ
نـەکـەى دلـى بـشـکـیـێـنـــى چونـکە غـەمـگـیـنــــە کچ
     
  
مرد

 
چه‌ند پارچه‌ يه‌ك له‌چوار خشته‌كی

شيعرم بۆ ڕووت و برسی و هه‌ژاره‌
شيعرم بۆ كچی ژيان – ناله‌ باره‌
شيعرم - ڕه‌قيبی زرلم وزۆرداره‌
شيعرم – پێنووس ناگۆری به‌پاره‌

هه‌وای هه‌ناسه‌كه‌م – ڕه‌شه‌ بايه‌
ئاخی ڕشتنی خۆينی – برا – برايه‌
كزی و لاوازی بێ هێزی گيانم
له‌ داخی – مێشكی بڕ له‌ باوكايه‌..!

من بمرم نامه‌وێ – شيوه‌نی كه‌س
نامه‌وێ ڕه‌شبينی دلسۆزی كه‌س
ته‌نها – ناوم به‌پيتی كوردی پاك
له‌سه‌ركێلی قه‌برم بنووسن به‌س..!


كاسب كاری مه‌رده‌ تاكه‌ناسی
پياو دياره‌ به‌هۆش ئه‌وه‌ی بيناسی
بژه‌ به‌مه‌ردی له‌ نێوخه‌لك وگه‌ل
بێ لانه‌ و به‌رگ به‌ پێخواسی



جليل باپير ئاقوبانی
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
دوو پارچە شیعر


سوتاوم بۆت برژاوم بۆت ئاگرت بەردا لەدلم
بەیمانێکەو تازە داومە یان بۆتۆ یان بۆگلم
تۆش بەزەیت بێت ئەزیزم بە گریە و نالە نالم
گەر رەحمێ نەکەى بەحالم منیش پێت ئەلێم زالم

**********************

ئەی ئەو کەسەی بویتە خولیام
کەتۆ دورى منیش تەنیام
دوریەکەشت ناگرمە دل
بولبول ئاشق بێت هەردەگا بە گول
     
  
صفحه  صفحه 81 از 103:  « پیشین  1  ...  80  81  82  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA