انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 84 از 103:  « پیشین  1  ...  83  84  85  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
دیلی ئه‌وین


مانگم کردۆته‌ ئاوێنه‌
لێی ده‌ڕوانم هه‌موو شه‌وێ

به‌ ئومێدی ته‌نها جارێ
ڕوخساری تۆ تیا ده‌ر که‌وێ

# # #

به‌ڵام زوو مانگ ئاوا ده‌بێ و
دیسان شه‌به‌ق هه‌ڵ دێته‌وه‌

تۆ هه‌ر نایه‌ی کۆرپه‌ی دڵم
له‌ باوه‌شتا ژیر بێته‌وه‌

# # #

نه نیگایه‌کم پێ ماوه
به‌دوای تۆدا هه‌نگاو بنێم

نه‌ ئه‌جنوم هێزی پێماوه‌
تاکو له‌ ده‌ستی خه‌م هه‌ڵێم

# # #

تۆ به‌جۆرێ دێلت کردووم
‌له‌ سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مێنه‌

نه‌ ئه‌وه‌تا خه‌م بمکوژێ
نه‌ ده‌ستیشم به تۆ ده‌گه‌ت



‌ عمران خمبار
     
  
مرد

 
زه‌رده‌ لیمۆ


با هه‌زاران نرخی ڕۆژی که‌م به ‌قوربانی ده‌می
شلک‌‌و ‌بێگه‌‌رده‌ له ‌جوانیدا نییه‌ زه‌ڕه‌ێک که‌می

لێو شه‌ڕابی سوور ترێی سه‌رده‌شت له ‌لاپاڵی چیا
سێوی نه‌خشینی دووگۆنای به‌رگری ده‌ردوو خه‌می

کوڵمه‌ وه‌ک ده‌نکی هه‌ناری لێڕه‌واری پڕ به‌ چه‌نگ
لێوی ئاڵ‌‌و چاوی کال‌‌و زه‌رده‌ لیمۆ به‌رهه‌می

چوزه‌ ڕێواسی له‌شی تورت‌‌و شه‌قی وێنه‌ی که‌له‌م
شیرن‌‌و جندی‌‌و ڕه‌زاسووک‌‌و ده‌لالی ده‌یله‌می‌

سێوه‌ڕه‌ی سینگی له ‌ده‌وره‌ی عه‌وزه‌ جۆخینه‌ی گوڵان
پڕ له‌ شه‌ش په‌ڕ یاسه‌مه‌ن نه‌سرین به‌هاری سه‌رده‌می

گه‌رده‌نی مینای سپی بێ عه‌یبی ئاونگ وا له‌ سه‌ر
زه‌رده‌ لیمۆی هه‌ردوو لاجانگ وا به‌ زنگوڵ شه‌ونه‌می

به‌ژنه‌که‌ی گوێزی شنۆیی کاغه‌زی هه‌ڵپێچراو
ڕێک‌‌و پێکی ته‌رزوو به‌رزی شکڵ‌‌و بیچمی سه‌رجه‌می

هه‌رله ‌خواروو تاکوو به‌رزایی ترۆپی تۆقی سه‌ر
لێم ڕووانی تێرنه‌بووم لێی وا به ‌ئیستێک هاو ده‌می

به‌س نه‌بۆ ماچی له ‌سینگ‌‌و مه‌مکی چه‌نده‌ی تێخزام
لێکدا لێکدا هه‌رله‌ سه‌رپه‌نجه‌ هه‌تا کوو په‌رچه‌می

جار له‌کوێستانی سه‌هه‌ندی کورده‌واری پڕ ڕه‌نۆی
جار له ‌نزمایی ده‌پانکه‌ی به‌نده‌نی چاینی چه‌می

من خه‌یاڵ بووم‌‌و خه‌یاڵیش سێبه‌ری ده‌وروو به‌رم
بۆ ته‌وافی چوومه‌کابه‌ی گه‌یمه‌ نوخته‌ی ئه‌سته‌می



حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا از شاعران بزرگ اشنویه
     
  
مرد

 
به‌هار


به‌هاره‌ وه‌رزى ڕازاوه‌ى ژينم
هه‌وارى شادى باخى ئه‌وينم

لاولاوى مه‌يلم له‌ گوڵ ئاڵاوه‌
زمانى عيشقم لاى ئه‌و پژاوه‌

به‌ چاوى شه‌ماڵ دونيا ئه‌بينم
جوانترين جێَيه‌ هه‌وارى ژينم

پرشنگى عيشقى خۆر تا ئێَواره‌
ئه‌دا له‌ سينه‌ى سه‌وزى ئه‌م شاره‌

جريوه‌ى مه‌ل و ئاوازى كانى
دڵ ئه‌باته‌وه‌ بۆ دوورگه‌ى جوانى

گوڵاڵه‌ و شه‌وبۆ، نێرگز و چيمه‌ن
گه‌ردوون سه‌رسامه‌ له‌ جوانیی ديمه‌ن

ده‌ى ياران، وه‌رن با ئه‌م به‌هاره‌
بيكه‌ينه‌ ئاهه‌نگ له‌ ئه‌م هه‌واره‌

تا دڵ سپێده‌ى جوانى دايپۆشێ
باده‌ى شيرينى ئه‌وين بنۆشێ

چاو له‌ سه‌رچاوه‌ى كانیى بنار دێ
ئه‌ستێره‌ بچنێ هه‌تا خۆر هه‌ڵدێ

له‌ناو ئه‌وينا به‌پاكى بژين
بتوێنينه‌وه‌ به‌سته‌ڵه‌كى قين
     
  
مرد

 
یار


هه‌زاران جار به‌ تيرى تانه‌ پێكرام
له‌ سه‌د لاوه‌ به‌ خه‌نجه‌رى خه‌م كوژرام
ئه‌ڵێن به‌م حاڵه‌وه‌ چۆنه‌ كه‌ ماوى؟!
يار يارمه‌تیی دام، له‌يادم بوو ناوى

هه‌ستى بێتۆيى ئه‌موه‌رێنێ گوڵم
به‌رگه‌ى ژانى دوورى يار ناگرێ دڵم
حاڵی بووم، دونيا خاڵييه‌ له‌ خۆشى
بێ خۆشه‌ويستیی ئه‌و، شايسته‌ى گڵم

بێخه‌م نه‌ژياوه‌ عاشق تۆ به‌ قورئان
ئارامى بۆ دڵت بێنه‌ به‌قوربان
ئه‌گه‌ر هه‌تبوو، ئه‌گه‌ر نه‌تبوو به‌شادى
ژياى، مردى، كێ ئه‌ڵێ نامورادى؟!


ئاوات ئالانى
     
  
مرد

 
گریانه‌ بێ فرمێسکه‌کانمان


به‌بێ فرمێسك زۆر گریاین!
فرمێسکه‌کان له ‌ناخ و گیان
ساڵانێکه‌ ئه‌بارێ وه‌ك لێزمه‌ی باران
به‌ڵام دڵنیاین..
ڕۆژێ فرمێسکه‌کان ئه‌بن به‌ لافاو، ئه‌بنە بورکان!
ڕائه‌ماڵێ ته‌خت و کورسیی فیرعه‌ونه‌کان
زۆر دڵنیاین..
له‌دوای هەر شه‌وێکی تاریکدا
هه‌ڵدێ ڕۆژی ڕووناك به‌دوایدا
‌گز‌نگ و موژده‌ی ئه‌م ئیسلامه‌
به ‌موجاهیدێکی دڵ پڕ له ‌ئیمان
سیماجوان و تفه‌نگله‌شان
خه‌مڕه‌وێن و سه‌بووریمه‌
هۆ تاغووت و فیرعه‌ونه‌کان،
ئێمه‌ به‌درێژاییی مێژووی پاکمان
ڕاهاتووینه‌ له‌سه‌ر گریان
به ‌ماڵ، به‌ خوێن و گیان
بمانکوژن، به‌ندمان بکه‌ن!
به ‌ته‌وقی ئاسن له ‌زیندان
قه‌ت قه‌ت ناهێڵین
باوه‌ڕ و تکه‌ی فرمێسك و گریان
له‌سه‌ر کوڵمه‌مان هه‌ڵوه‌رێ
چونکه‌ ئێمه‌ به‌خوێن ئه‌گرین
گریانێكیش به‌خوێن بێ،
‌سه‌رکه‌وتن و شه‌هیدی چاکترین به‌رهه‌م ئه‌‌بێ
ده‌ستبه‌ده‌ست نوێژ تۆڵه ‌و گورزێ
مه‌چه‌کی هه‌زارهه‌زار
ئه‌بووله‌هه‌ب و قه‌میئه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌بڕێ
گریانه‌ بێفرمێسکه‌کانمان
هه‌ڵئه‌قوڵێ بێ ده‌نگ و ڕه‌نگ له‌ ناخمان
گریانه‌کان
کزه‌ی گڕی دڵی هه‌زاران دایکه‌ شه‌هیده‌
ده‌نگی کپکراوی قورئان و گرمه‌ی ته‌کبیر و ته‌وحیده‌
پشتێنه‌ خوێناوییه‌که‌ی عەبدوڵڵای قه‌سرێ و که‌یفی و مه‌غدیده‌‌
عه‌مامه‌ پاکه‌که‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان و عه‌لی عەبدو‌لعه‌زیزه‌
ده‌نگی حه‌ق وده‌مانچه‌که‌ی نێوقه‌دی ئه‌حمه‌د کاکه‌مه‌حموودی عه‌‌زیزه‌
تاقم و تفه‌نگی خوێناویی‌ شه‌هیدانی ڕابوونه‌
کاروانی مو‌جاهیدان و قه‌ڵای دین و ژین و بوونه‌
ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌که‌ی کۆساری و ناڵه‌ی (مستضعفين) و فه‌قیره‌
سه‌دای بوێریی کرێکار، خامه‌ی ڕه‌سه‌ن و پشوودرێژییه‌که‌ی عه‌لی باپیره
ئازایه‌تییه‌که‌ی!!
دڵشاد که‌لاری و پێنووسی ڕاستگۆی هێمن عەبدولعه‌زیز‌ی ژیره‌
وا مه‌زانن بێده‌نگیمان به‌زینه‌!
یان جیاوازیمان ڕووخانی په‌رژینی دینه!
به‌کوێراییی چاوتان برای دینی یه‌ك هێز و لاشه ‌و تینه‌
بێ گومانیش،‌ له ‌ئاسمانی فراوانی خودادا
هه‌وری ڕه‌شی ملهوڕان و تاغووتان
له‌ پاکبوونه‌وه‌ و بارینه
ئاسۆی ڕوونی ئه‌م ئیسلامه‌ش
شاخێکه‌ و ڕه‌گی له ‌ناخی زه‌مینە



عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌
١٤٣٣ی کۆچی به‌رامبه‌ر ١٣/٤/٢٠١٢ی زایینی
     
  
مرد

 
ناڵه‌ی بولبول


بولبول وه‌ره‌ تا ڕۆحی من و تۆیه‌ بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئه‌من داخی دڵانم
تابادی خه‌زان دایه‌ گوڵ و به‌رگی ڕه‌زانم
سه‌د جێ وه‌كو بولبول به‌ جگه‌ر داخی خه‌زانم

ئه‌ی مه‌عده‌نی شیر و شه‌كر ئه‌وی گوڵبه‌ر و دڵبه‌ر
ئه‌ی تازه‌ گوڵی داره‌ گوڵی باخی جێنانم
که‌س سیڕی ده‌م و عه‌شقی میانینه‌ ده‌زانین
ئه‌شکم بووه‌ خه‌مبزای هه‌موو ڕازی نیهانیانم
تۆ چونکه‌ له‌ له‌یلێ گه‌لێ شیرین تره‌ بۆیه‌
مه‌جنونی ده‌ر و ده‌شتم و فه‌رهادی زه‌مانم
ئیشم هه‌موو ناڵینه‌ له‌ئیشی دڵی ڕیشم
کارم هه‌موو گریانه‌ له‌به‌ر ده‌ردی گرانم
فه‌رموو که‌ له‌گه‌ڵ هاتم ئه‌تۆ ڕوح بده‌ چاوم
ساساقی ده‌سا جامێ که‌هه‌روه‌ها نیگه‌رانم
جزبه‌ی نیگه‌هت خۆشی نه‌هێشتم به‌برۆی تۆ
قیبله‌م چووه‌ تا مه‌ستی مه‌ی پیری موغانم



..::وه‌فایی::..
     
  
مرد

 
ده‌نگی ئاو بوو
ده‌نگی ڕوخانی تارمایی
ده‌نگی ده‌ست و ده‌نگ له‌رزینه‌کانی ساڵانی دوور که‌ له‌ یاده‌وه‌ری‌دا شه‌پۆل ده‌ده‌ن و بزر ده‌بن.
من هه‌موان فه‌رامۆش ده‌که‌م به‌ڵام تارمایی تۆ نا
ده‌ست و ده‌نگ له‌رزینه‌کانم خۆش ده‌وێت به‌ڵام عه‌شقی تۆ نا
ترپه‌ی دڵه‌کوته‌کانی ئه‌وسام دێته‌وه‌ گوێ به‌ڵام چپه‌ی تۆ نا.


که‌ به‌ ڕۆحێکی زامداره‌وه‌ ده‌که‌ویه‌ سه‌ر لێواری جاده‌ دڵته‌نگه‌کان...
په‌لکه‌ پاییزیه‌کان ده‌بنه‌ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌ی دڵم
من له‌ شوێن هه‌ساره‌ی سه‌فه‌رت په‌رۆشی ئه‌و گه‌ڵا و گوڵوکانه‌ ده‌مگرێ عه‌شق په‌رته‌وازه‌ی کتێبه‌کانی کردن
به‌ دیار خه‌رمانه‌ی خه‌یاڵته‌وه‌ خه‌مۆک داده‌گیرسێم...
به‌ڵکو بروسکه‌یه‌ک له‌ ئاسۆکانه‌وه‌ هه‌واڵ و نامه‌ی خه‌مه‌نگێزی باران بێنێ.

که‌ تارماییه‌کی زامدار ده‌که‌وێته‌ به‌ستێنی هه‌نیسکاوی جاده‌کان...
جاده‌ له‌ ته‌رمی په‌لکه‌زێـڕینه‌یه‌کی ڕاکشاو ده‌چێت ڕه‌نگی ڕوخساری په‌ڕیبێت
چما په‌لکه‌زێـڕینه‌ی زامداری زه‌ردباو، دیمه‌ن و ڕوخساری دڵبزوێن نیه‌
منیش به‌ دیار دیمه‌نی دڵته‌زێنی جاده‌کانه‌وه‌...
هه‌نیسکێ ده‌ده‌م بۆ ته‌نیایی بێگه‌ردی ئه‌و باویلکه‌ پۆسته‌به‌رانه‌ی هیچ په‌یامێکیان پێ نیه‌.


له‌ سه‌حراکاندا که‌ گوێمان هه‌ڵده‌خست به‌ستێنی با پـڕ بوو له‌ ئاه و بزه‌ و چپه‌ی خنکاو
هه‌موومان خاوه‌نداری بابرده‌ڵه‌ی گه‌رده‌لول بووین
به‌ هه‌ناوی وشکی سه‌حرادا ده‌سوڕاینه‌وه‌ و بۆنی تۆز نه‌یده‌بردینه‌وه‌ سه‌ر گه‌شته‌ بێ‌سنووره‌کانی باهۆز
له‌وێ نیشتمان ده‌سره‌ی گیرفان نه‌بوو له‌ ته‌نیاییدا بۆنی پێوه‌ که‌ین.

من ئه‌وده‌مه‌ کێڵگه‌داری به‌ره‌نگاری پاڵه‌وانانی بێ ‌شێر و سپه‌ر بووم
پیره‌ده‌شته‌وانی شه‌ڕگه‌ ته‌ماوییه‌کانی پێغه‌مبه‌رانی بێ‌موعجیزه‌ و شاڵ
ژمێریاری کۆڕژنی ئه‌و ئه‌سپه‌ بێ‌سوارانه‌ بووم سه‌حرا سه‌ری پێ هه‌ڵگرتبوون.

دڵته‌نگی له‌وێ خوێندنه‌وه‌ی خۆر بوو له‌ خه‌یاڵی خاوی ڕۆچنه‌یه‌کی خه‌مۆکه‌وه‌
عه‌شق چاوپۆشی له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ بوو که‌ پـڕ بوون له‌ گوڵی تۆ
به‌هه‌شت شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌موو خوێنه‌ ڕژاوه‌کانی سه‌ر زه‌وی بوو
په‌یژه‌ دارشه‌قی نوور بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان
مردن ته‌نیایی موتڵه‌ق بوو، ئه‌گه‌ر زیندوه‌کان لێگه‌ڕابان
له‌وێ دنیا تاریک و بێ‌ده‌نگ بوو
جیهان ئیتر بێ‌جه‌نگ بوو



منبع: کاروانکوژه
     
  
مرد

 
«دوا سرودی به‌له‌موانه‌کان»


به‌له‌موانه‌ دووره‌کان هاتن...
به‌ سه‌وڵێک و لۆتکه‌یه‌ک و دڵێکی شکاوه‌وه‌
هێند بێ‌وچان سه‌وڵیان داوه‌، بڵێسه‌ی ڕۆحیان به‌ هیچ شه‌پۆلێک دانامرکێت
له‌ دڵیاندا سه‌هۆڵبه‌ندانێکی دێرین و له‌ سه‌ریاندا دۆزه‌خێکی به‌رین.

به‌له‌موانه‌ دووره‌کان دێن به‌رده‌وام...
به‌ سینگێکی پـڕ له‌ ئاوازی دڵته‌نگه‌وه‌:
«ئێمه‌ هاوبه‌شی بچوکترین خه‌ونۆچکه‌ی ده‌ریا بووین
قامیشه‌ڵان زامی خه‌مڵیوی ئێمه‌ بوو ڕیشاژۆی ناو قووڵاییه‌کانی ده‌کرد
ئێمه‌ له‌ قووڵایی قووڵتر بووین
له‌و ژێرانه‌ ده‌ژیاین که‌ په‌روه‌ردگار هیچ هه‌واڵێکی لێی نه‌بوو.
ئیتر کڵۆم نادرێن ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی به‌ ڕووی ڕووناکیدا هه‌ڵوه‌رین
به‌ڵام زیندووین، سواری باویلکه‌یه‌ک ده‌بین و له‌ به‌ستێنی بادا بۆ نیشتمانێک ده‌گه‌ڕێین».



به‌ په‌رۆشه‌وه‌ له‌ یادما سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌یت...
وه‌ک شێوه‌ی ئه‌و شاباڵانه‌ی که‌ دوای منداڵی هه‌ڵوه‌رین
ئیدی به‌ کام ده‌ڤه‌ردا ڕێ به‌رمه‌وه‌ سه‌ر ته‌نیاییت...
ئه‌و کاته‌ی که‌ ده‌بیته‌ پڵینگێکی سڵ و به‌ گه‌نمه‌جاڕه‌کاندا سوێسکه‌ ده‌که‌ی؟!

شه‌وان شه‌ونشینی لـمه‌ فێنکه‌کانی هه‌موو که‌ناره‌کانی دونیام
به‌ ته‌مای له‌نگه‌ر خستنی به‌له‌مێکی دڵته‌نگه‌وه‌ که‌ هه‌ر ته‌نیا یه‌ک سه‌رنشین له‌ ناویدا چه‌هچه‌هه‌ی دێت
سپێدانیش له‌ ده‌م که‌لی ئاڕاسته‌ی هه‌موو باکانی جیهاندا هه‌ست هه‌ڵده‌خه‌م
به‌ نیازی بیستنی نرکه‌ی پڵینگێکی سڵ که‌ له‌ مێژه‌ له‌ ئه‌فسانه‌کاندا بزر بوه‌.


منبع: کاروانکوژه
     
  
مرد

 
«به‌رده‌کان وه‌ک ئێمه‌ نین ؛ جاویدانن!»


په‌نجه‌کانی خۆر به‌یانان ده‌ده‌ن له‌ ده‌رگای به‌رده‌کان
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له‌ بێ‌ده‌نگی
شه‌پۆله‌کان سه‌رشێتانه‌ به‌ به‌رده‌کانا هه‌ڵده‌زنێن
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له‌ بێ‌ده‌نگی
به‌فره‌کانی گشت ئاسمان به‌ سه‌ر به‌رده‌کانه‌وه‌ شه‌خته‌ ده‌که‌ن
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له‌ بێ‌ده‌نگی!

هیچ پیاوێک نیه‌ خۆی نه‌کات به‌ که‌ژاوه‌ی به‌رده‌کانا
هیچ په‌یکه‌رێک نیه‌ له‌ دڵی به‌رده‌کانه‌وه‌ سه‌ر ده‌رنه‌خات
هیچ خه‌نجه‌رێک نیه‌ به‌ دڵ و خوێنی به‌رده‌کان فێر نه‌بێت
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له‌ بێ‌ده‌نگی!

هه‌ر دوو لێواری خه‌نجه‌رێک بۆ من که‌ دوو جار پێیدا گوزه‌ر بکه‌م
تۆش به‌ به‌رده‌کانا سه‌رکه‌وه‌ ؛ با له‌ پاکیت فرمێسک بزێته‌ ڕوخساریان
به‌ڵام به‌رده‌کان هه‌روا په‌یکه‌رێکن له‌ بێ‌ده‌نگی!

که‌ دێن... به‌ عه‌شق و گریانه‌وه‌ نایه‌ن
وشکه‌ساڵێک به‌ ڕوخساریانه‌وه‌یه‌ ؛ دێرین!
کێڵگه‌کانیان پـڕه‌ له‌ گێژه‌نی غوبار و ته‌وژمی ته‌م
له‌و ساڵه‌ نه‌فامانه‌دا سینگیان بیابان و به‌هه‌شته‌
دووره‌په‌رێزان له‌و شێوه‌یه‌ن.

که‌ دێن... ڕۆچنه‌یه‌ک نامێنێ بۆ ده‌ربازبوونی دوکه‌ڵه‌کانی دووره‌په‌رێزی
ئه‌ڵقه‌ ئه‌ڵقه‌ سه‌ما ده‌که‌ن، سه‌رده‌که‌ون، ته‌نیایی به‌جێ دێڵن
ئاخر جۆره‌کانی دووره‌په‌رێزی گه‌لێکن.

که‌ دێن... گڕه‌پێچی عه‌شق ڕاوی نه‌ناون
ئه‌وان گه‌ڕیده‌ی با و بیابان و دوڕگه‌ و ده‌ریا نین
له‌ خاپووره‌ چـڕه‌کانی خۆیاندا نیشته‌جێن
له‌ ساته‌ ئه‌سته‌مه‌کانی خۆیاندا قه‌تیسن.

دووره‌په‌رێزان له‌ شوناسی ڕه‌نج به‌ئاگان ؛ ته‌حه‌مولی ده‌که‌ن!
ته‌فسیری ماناکانی هه‌ره‌س له‌ لایانه‌ ؛ نایدرکێنن!
نمه‌نمه‌ داده‌چۆڕێن، داده‌مرکێن، ده‌توێنه‌وه‌ ؛ بێ‌باکترینن!

با ئه‌م به‌یانیه‌ به‌ نه‌غمه‌کانی دوێشه‌وه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێرم
با ئه‌م سوبحه‌ له‌ کاکۆڵی قه‌ترانی نیوه‌شه‌وێکا په‌نا بده‌م
ڕۆچنه‌کان بکه‌مه‌وه‌ تاکو هه‌ندێک تاریکی وه‌ژوور که‌وێت
ده‌رگاکان ئاوه‌ڵا که‌م تا ڕێ که‌وم به‌ره‌و سه‌فه‌ری دیداری تارماییه‌کان
ئه‌م گشته‌ ڕۆشناییه‌ کوشنده‌یه‌...
تیشکه‌کانی خۆر شه‌رم ناکه‌ن له‌ حوزووری په‌رده‌کان و په‌نجه‌ره‌کان.

دواجار ئه‌م چیـڕۆکه‌ له‌ لینگێزه‌ی ڕمبازێنی وشه‌کان به‌ دوور بگرم
ئه‌وسا مستێک ڕۆشنایی فڕێ ده‌مه‌ ناو فڕکه‌فڕکی به‌ناوه‌ختی ئه‌ستێره‌کانی ده‌مه‌وبه‌یان.
ئه‌مه‌ پـڕه‌ له‌ حه‌رفـی مه‌ییو، له‌ پیتی کورک، له‌ وشه‌ی زگ‌پـڕ، له‌ گه‌رای شێعر.

منبع: کاروانکوژه
     
  
مرد

 
بێ پێکه‌نین .. حیت حیت

هه‌موو شته‌کان له‌ شیعر ده‌ستێنمه‌وه‌

وشه‌ نا، بێ برین، خوێن ده‌که‌مه‌ ژیان

گۆرانییه‌ک ده‌خۆمدا به‌ڕه‌ڵا ده‌که‌م

بێ ئاسمان باڵه‌کانم ده‌ده‌مه‌ فڕین

ده‌سه‌ر دڵی به‌خته‌وه‌ریدا ده‌دانیشم

رێبوارێک ته‌ماشای چاوم ده‌کات

بڕوا نا‌کات سه‌فه‌ر ده‌دڵی مندا دا‌ده‌نیشێت

وا ده‌زانێت ژیان ته‌نیا یه‌ک رووی خوشک حیزی هه‌یه‌!


هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
     
  
صفحه  صفحه 84 از 103:  « پیشین  1  ...  83  84  85  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA