انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 85 از 103:  « پیشین  1  ...  84  85  86  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
وێنه‌ی دڵێک له‌ سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم
سوێند ده‌خۆم، به‌ تۆ نا..
به‌ هه‌ور،
دێره‌دا مردووم.. ئێره‌ هه‌ندێجار هه‌ناره‌ ده‌ بن مه‌مکی تۆدا و
هه‌ندێجاریش خانه‌ی سه‌ودا..
هه‌ندێجار رێحانه‌ ده‌نێو له‌پتدا و
...هه‌ندێجاریش .. وای له‌ هه‌ندێجار...

* * * *
ده‌مبه‌ن.. که‌سه‌کان نا..
کۆترێک .. توله‌ رێیه‌ک.. تانۆکێک به‌ درێژی خۆی
ده‌مبات و نامهێنێته‌وه‌....
چاوم پڕی ته‌مه‌.. سه‌ر برژانگم په‌ڕی رووناکی
تۆش.. به‌ شێوه‌ی زه‌یتونێک ده‌ چاومدا ... چاره‌نووس

* * * *
ده‌ڕۆم ده‌گه‌ڵ کۆتره‌کان
ده‌گه‌ڵ ته‌م و ده‌گه‌ڵ خۆم
ده‌ڕۆم.. تا رێگه‌کان
تا خاکه‌کان
تا زارا

* * * *
بۆ تۆ نا، بۆ به‌خته‌وه‌ریم
وێنه‌ی دڵێک له‌سه‌ر ته‌مدا ده‌کێشم و ده‌چمه‌ نێوی
* * * *
بۆ تۆش وێنه‌ی هه‌نارێک ده‌کێشم و
له‌ جێی دڵی خۆمی داده‌نێم



هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
     
  
مرد

 
عه‌شقی منت له‌ دڵدایه

من هه‌وری به‌هارێکم له‌ ئاسمانی دڵتان ئه‌گڕمێنم
شعری شاعیرێکی دڵشکاوم هازاران چاو ئه‌گرێینم
دره‌ختێکی وشکی گه‌ڵاوه‌ریوی وه‌رزی خه‌زانم
که‌ی دێیت تا پڕ به‌ چاوانم له‌ جوانی شێوه‌ت بڕوانم
به‌سه‌ ئیتر به‌رگه‌ی ئێش و ناڵین ناگرم
خۆشمده‌وێی بۆ زستانی سه‌رما و سۆڵه‌ت من ئاگرم
ده‌تۆش ته‌نها جارێ به‌م لێوانه‌ت پێم بڵێ من
شه‌یداتم
چاک ده‌زانم عه‌شقی منت له‌ دڵدایه‌ ئازیز هیوا و ئاواتم


رێژنه قاسم
     
  
مرد

 
موڵکی خۆم فرۆشت


موڵکی خۆم فرۆشت به‌ قازانجی زۆرم دا
په‌پووله‌ و نارنج به‌ ماچی لێوانم دا
یارم وه‌ک مانگی چارده‌ شوعله‌ی ئه‌دا
ساقی ده‌سوڕا باده‌ به‌ده‌ست حه‌ی ئه‌دا
وه‌ک مه‌جنون بۆ له‌یلا شێت و شه‌یدای ئه‌دا
به‌هاره‌ وه‌قتی بولبول و گوڵاڵه‌‌ له‌ سمێل ئه‌دا
عاشقی وه‌ک شیرین و پێش جولان ئه‌دا
بولبول موغه‌نی په‌روانه‌ روح له‌ چرا ئه‌دا
عاشقی ترسی له‌ مردن نه‌ما مه‌جبوره‌ ده‌وره‌ ئه‌دا
وه‌ک په‌روانه‌ رۆحی خۆی له‌ چرا ئه‌دا
خۆم فیدای یار ئه‌که‌م دوشمن غه‌مبار ئه‌که‌م
ئه‌مین ترسی له‌ دڵدا نه‌ما ده‌ست له‌ خینی دوشمن ئه‌دا‌


مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین حوتان ( ئه‌مین )
     
  
مرد

 
تابه‌یان
من به‌ ده‌نگی سه‌مفۆنیای ئه‌م شه‌وانه‌
ئه‌نووسم که‌
تا به‌یان رازه‌کانمانی به‌ ده‌ماری
عاتیفه‌ بۆ یه‌ک ده‌نارد
تا به‌یان له‌ نێو حه‌زی بریسکه‌داری
تریفه‌ی مانگ مه‌له‌مان ئه‌کرد
تا به‌یان دنک دنک هه‌ناری
پێکه‌نینمان ئه‌خوارد
تا به‌یان له‌ نێو شه‌قامه‌کانی
باران پیاسه‌مان ئه‌کرد
تا به‌یان ده‌فته‌ری په‌ڵکه‌ زێرینه‌ی
یه‌کتر ناسینمان پڕ ئه‌کرده‌وه‌
به‌ وشه‌ سپییه‌کان که‌ به‌ قه‌له‌مێکی
ئه‌سمه‌ر ئه‌ماننووسی
تا ئه‌و کاته‌ی به‌یه‌که‌وه‌
هێدی هێدی
که‌ژاوه‌کانی ته‌نیاییمان
به‌ جێهێشت



سارێژ زیاد شێخ محه‌مه‌د
     
  
مرد

 
نووزه‌ی عه‌شق

وا دێ ببم به‌ منداڵێ
گریه‌ و نوکه‌ و نوزه‌ بمگرێ
شیری مه‌مکی عه‌شق نه‌بێ
ده‌مم هیچ شتێ نه‌گرێ




مه‌ستی

سێ شت زۆر مه‌ستم ئه‌که‌ن
شه‌راب
جوانی
چاوی ره‌شی خاتوو له‌یلا !




که‌وکه‌ب

وا خه‌ریکه‌ وه‌رگه‌ڕێ
سه‌د که‌وکه‌بی وه‌رگه‌ڕان !
چی له‌و چاو و برۆیه‌ بکه‌م ؟
وا له‌ دینمی وه‌رگه‌ڕاند !



سیروان ره‌سول
     
  
مرد

 

گوڵ له‌ به‌فر
گه‌ڵا له‌ ئاگر



با قه‌له‌مه‌ سه‌رشێته‌که‌م
له‌ روخساری تۆ بدوێ
یادگارییه‌کان
بوون به‌ ها‌وده‌می رۆژه‌ تاڵ و شیرنه‌کان
که‌ منداڵ بووم
چاوه‌ڕوانی رۆژێکی به‌فرینم ده‌کرد ..
تا بتوانم په‌یکه‌رێکت
له‌ به‌فر بۆ دروست‌که‌م ..
شێوه‌ی له‌ تۆ بچێ و
هه‌تا هه‌تایێ نه‌توێته‌وه‌.
هه‌ندێ جار یاری به‌فرینه‌مان ده‌کرد ..
تاکو جه‌سته‌مان به‌ر جه‌سته‌ی یه‌کتر که‌وێ.
هه‌ندێ جاریش ده‌ستمان سر ده‌بوو و
جێژوانێک نه‌بوو
بیکه‌ین به‌‌حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌رم ..
له‌وکاته‌دا په‌نامان بۆ ئآگر ده‌برد و
ده‌بووین به‌ هاوده‌می ئاگر،
له‌و کاته‌ رقمان له‌ به‌فر بوو
به‌فریش خۆشی ده‌ویستین..
که‌ گه‌وره‌ بووین و بووین به‌ دۆستی به‌فر..
له‌و کا‌ته‌ سڕ و گه‌رمه‌دا
بڕیارمدا چه‌پکێ گه‌ڵاوگوڵ
له‌ ئاگر و به‌فر چێ بکه‌م؛
گوڵ له‌ به‌فر..
گه‌ڵا له‌ ئاگر .
ده‌ستم بۆ گه‌ڵاوگوڵ ده‌برد
سڕ و گه‌رمیی ئه‌وکاتیان لێ به‌دیده‌کرا .
بریارم دا دڵیشم بکه‌م به‌ ئینجانه‌و
له‌ ژووره‌ ته‌نیایه‌که‌می دانێم..
چرا خامؤشه‌که‌م داگرسێنم..
به‌ دیاریه‌وه‌ شه‌ونخونیی بکێشم ،
پێنوسه‌که‌م هاورێم بێ ...
تا ئه‌و رۆژه‌
له‌گه‌ڵ گوڵی به‌فر و گه‌ڵای ئاگر
بتوانین ماچ له‌ ده‌می یه‌کتر بکه‌ین ..
سڕ و گه‌رمیی پێشوومان بیرچێته‌وه‌
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م بکه‌م به‌ وێستگه‌یێک‌
تا هه‌نا‌سه‌ گه‌رم و سارده‌کانمی تیا ده‌ربکه‌م
     
  
مرد

 
ته‌نیام


ئه‌و کاتانه‌ی دووری لێم هه‌ست ئه‌که‌م

ته‌نیام

که‌ ته‌نیاش بم به‌بێ شک بۆ عه‌شقت شه‌یدام

بۆ ئه‌و ئه‌وینه‌ی تۆش هه‌موو ساتێ

چاو به‌ گریه‌م ... سارێژ نابێ

به‌م گریانه‌ به‌تینه‌ش سووتانی دڵـم

ئامێزی تۆش لانه‌ و گوڵزارێکه‌

بۆ مه‌ستبوونی دڵه‌ی ته‌نیام



ئه‌ژین ڕه‌سول ئه‌حمه‌د
     
  
مرد

 
تا ئه‌وێ


تا ئه‌وێ به‌ خته‌ وه‌رم که‌ تۆ له‌ گه‌ڵمای
تا ئه‌وێ ئه‌رۆم و ماچ بارانی ساته كان ئه‌که‌م
كه ده نگی هه ناسه ت له ڕۆحمه وه بێ
من تا ئه‌وێ وێزگه‌کانی به‌خته‌وه‌ری ناگۆڕم
که‌ عه‌شقی تۆم هه‌بێ
* * *
تا ئه‌وێ خامبار ئه‌بم.. به‌ توڕه‌ییت
کاتێ به فری خه مه كانت زستانی ڕۆحم دائه گرێ
تا ئه‌وێش خۆشبه ختم.. کاتێ بارانی بزه‌
ده‌رگا له‌ به‌هاری لێو ت ئه‌کاته‌وه‌.
* * *
تا ئه‌وێ سوپاسمه‌ندی چركه كانم که‌ وشه‌کانی تۆ هه ڵگرێ
لێ ی زویر ئه‌بم ، که‌به‌ تۆی ناساندم و
ئاشتی ئه‌که‌مه‌وه‌ کاتێ له‌گه‌ڵ جوانی و..به‌رزی تۆ باڵئه‌گرم
* * *
به‌ یه‌که‌وه‌ ئه‌ڕۆین
تا زستانێک.. به‌فر.. دا ئه‌بارێنته‌ باخچه‌ هێمنه‌ که‌مان و
شه‌خته‌یه‌ک له‌ گه‌ڵ خۆی ئه‌مانبا...
     
  
مرد

 
تۆ


تۆ.. له‌ پێش هه‌موو جوانیه‌ک
ئاوابوونت.. سه‌وزبوونه.. سه وزبوونی به فرستانێكی زۆر دره نگ
ئه زانی تۆ به ماڵئاوایی ون نابی؟!!
وشه گه لێك له ده روێشێك ..چه ند وشه یه ك له سۆفی نێو ون بوون و
وه هم و تێكه ڵاوی خوادا
چه ند ڕسته یه ك.. له به یارێكی باخۆس و
چه ند ئافراندن و جوانیه ك.. له كێڵگه ی ته لیسمی چاوت
چه ند ڕه شه بایه كی ئارام له لادێیه كی زۆر هێمن
هه موو ئه مانه ت پێیه
بۆیه کاتێ چاوه کانی تۆ ئه بارن من کوێر ئه بم
وشه‌کانت..له SMS ی به هار ێک دێن به ر له هاتن و ده رکه وتن
هه موو وه‌رزه‌کانی تر به ره و سڕینه وه ئه به ن
من فێربووم
له دیدارت.. ئاهورا مه زدا له‌چاوانم بدۆزمه‌وه‌
من فێربووم
گشت پلانه‌کان له زبڵدانێکدا ون که م
بۆتۆو.. پیاسه‌یه‌ک و..ماچێک
من فێربووم بینینت ڕۆناهی چاوانم ببات
به‌دیده ی ڕۆح به‌ره‌و لای تۆو.. ڕاکردن بێم
خۆم و تۆم بیرچێته‌وه ‌
خه‌نده‌ بمبات بۆزه‌مه‌نێک نامۆ به‌ ڕوباری سه رده م
که‌ پێناسه‌ی ئازاریش
له‌کۆڕی فه‌یله‌سوفه‌کان
ئه‌بیته‌ یه‌که‌م گرفت و سه‌دان پێناسه‌ هه‌ڵئه‌گرێ
تۆ له‌وێى
به‌ر له‌هه‌موو هه‌ڵاتنێک
به‌ر له‌ هه‌موو نیگاو وشه‌و دیدارێك
به‌ر له‌ هه‌موو جوانیه‌ک
به‌ر له‌ هه‌موو پێناسه‌یه‌ک....تۆ له‌ويَي
به‌ته‌نیا ..له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن..له گه ڵ من
له‌گه‌لَ هه‌موان.. له‌گه‌ڵ چاوه‌کان.. له‌گه‌ڵ جوانیه‌کان
تۆ له‌وێی.......تۆ له‌وێی....تۆ له....



کنێر حه‌سه‌ن خانم
     
  
مرد

 
ساڵانێکم ڕۆی ، بێ تۆ تێپه‌ڕ بوو

تازه‌ ژیانم هیچم بۆ ناکات

چاوه‌ڕێی شانسم

پێی بگه‌م به‌ ئاوات

سه‌رسه‌ختی ژیان کۆچی خسته‌ ڕێم

دوای دابڕان لێت

ئه‌و عاشق بوو پێم

خۆزگه‌م‌ به‌و ساته‌ی، پێش دابڕانت

به‌ سیمای جوان و

خه‌نده‌ی لێوانت

خۆزگه‌م دووباره‌ شاد بوومایه‌ پێت

هه‌رگیز نه‌ت ده‌هێشت‌‌

وام لێ به‌ سه‌ر بێت

خۆزگه‌م جارێ که‌ش بمبینیتایه‌

چاوه‌ جوانه‌که‌ت

وه‌ك چرۆی گووڵ گه‌ش

ئاوێنه‌م بوایه‌

ئه‌و کات ئاخه‌کانم ده‌بوون به‌ ئۆخه‌ی

له‌ گه‌ڵ سه‌دای ده‌نگی خۆشتا

گلێنه‌ی چاوم له‌ سه‌ر باڵات

ده‌خسته‌ سه‌ما

نه‌ك به‌ نامه‌یه‌ك دڵی تۆش ته‌نگ که‌م

به‌د به‌ختی و چاره‌ی

ڕه‌شمت بۆ باس که‌م

.......

هه‌ناسه‌که‌م

ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کت بۆ ده‌نوسم

پڕ بێ له‌ خه‌می دووری و

پڕ بێ له‌ ئاخ

پڕ بێ له‌ ئاخی ئه‌و ڕۆژانه‌ی

که‌ ئه‌مڕۆیان بۆم دروست کردووه‌

به‌ڵام گووڵم

گریان نایه‌ڵێت زۆر شت هه‌یه‌ بینوسمه‌وه‌

... ته‌نانه‌ت

کاغه‌زی ئه‌م نامه‌یه‌شمی ته‌ڕ کردووه‌

ده‌زانی گووڵم ؟

گریان باشترین هاوڕێی ته‌نهایی یه‌

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی

تۆو نیشتمانم جێ هێشتووه

له‌ گه‌ڵ فرمێسك

هاوڕێ یه‌تیم به‌ستووه

ئێستاش به‌ نووسینی ئه‌م نامه‌یه‌م‌

به‌ ته‌واوی دڵم پڕ بووه

خه‌می خۆمم نی یه‌ ئازیزه‌که‌م

دڵی پێنوسه‌که‌شمم پڕ کردووه

ئه‌ویش ده‌زانێ که‌ به‌ ئازار ئه‌تلێمه‌وه‌

... ده‌گری و

فرمێسك ده‌ڕژێ بۆم

تا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی پێ بنوسمه‌وه

.......

ده‌زانم گووڵم

ئه‌م دووریه‌ش من درووستم کردووه

به‌ڵام بڕوا بکه‌

په‌شیمانی هه‌ر له خۆیه‌وه‌

درووست بووه‌

هه‌ر ڕۆژێکیش بێ له‌ دووریت ده‌مرم و

ناوم ده‌چێته‌

چیرۆکی خۆشه‌ویستیه‌وه‌

ئه‌و کات گه‌ر مردم وه‌سیه‌ت بێ

له‌ سه‌ر لافیته‌و گۆڕه‌که‌م

بنووسن

به‌ خۆشه‌ویستی کۆچی دوایی کردووه‌

.... من دڵنیام

ئێستا تۆش بیر له‌ من ئه‌که‌یته‌وه

چونکه‌ من له‌ به‌ر گریان

نه‌مده‌توانی ته‌نانه‌ت چاویشم بکه‌مه‌وه‌

که‌چی

پێنووسه‌که‌ هاته‌ ناو ده‌ستم و

به‌ زۆر

ئه‌م شیعره‌ی پێ نوسیمه‌وه‌

یانه ی پرتقال
     
  
صفحه  صفحه 85 از 103:  « پیشین  1  ...  84  85  86  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA