انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 87 از 103:  « پیشین  1  ...  86  87  88  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
په‌شیمانی دادت نادا


شوينى گةرانو خؤشى و شاديم نةماوة جيزوانم بو بة مةيخانة
بةدةم بيك و دوكةل تاروين دةبيتةوة زةمين ناخم خةريكى كريانة
جؤن جةركت نةسوتا كؤربةى ئةشقى منت جيهيشت لةم جيهانة
مةست و بةستم خؤمرؤ ئةشق هةر بؤ لاوى سةرمايةو خانة دانة

مةم كة ئاشقى زين بو لة ژین بؤ ئاخيرةتيش بو نةك هةر بؤ ژ ي ا ن ة
ژيان كؤا بيخؤشةويستى ئةشقيش هةر بر لة خةم و ئازارة ژ ا ن ة
ژان بگرى سةرابا دل و جةستةم جاترة لة بيوةفايى بي ئ ي م ا ن ة
ئيمان هةر نؤيز و رؤزو نية ئةوةى ترسى لةدل نةبئ ناتقة ح ة ي و ا ن ة

حةيوان هةن وةفادار لةتؤ زياتر كة ئيستا تؤ خؤت بيحورى ئ ا س م ا ن ة
ئاسمان بةو هةموو هةورة رةشانةى هةر رازاوة و قةشةنگة ج و ا ن ة
جوان تؤش بةم هةموو جوانيةت ئيستا بةهارى عومرى لاويت خ ة ز ا ن ة
خةزان لايمن بةس تةنها لة بايزة بةلام لاى تو هةموو و ة ر ز ة ك ا ن ة


حالى
     
  
مرد

 
لــــێم مــــه‌پــرســـه


‌لــــێم مــــه‌پــرســـه ‌بـــۆچـــــــــی ئـــه‌مــرۆ ژووره‌كـــه‌م وا رازاوه‌یــــه‌
ئـــه‌مـــرۆ بــاخــچـه‌ی حه‌وشه‌كه‌شمان زۆر بۆن خــۆش و گـه‌شـاوه‌یـه‌

مـــــیوانـیـكی ئــازیـــــزم دێ وه‌ك گــیـانــــم خــــۆشــــم ویــســــتوه‌
ئـــه‌ی نــابـیـنـی فـــه‌رشـــی روحــم بـــۆ پــێــشـوازی راخـــــــستوه‌

ئــــــه‌و رۆژانـــه‌ی كـــه‌دێــــی بــــۆ لــام دیــده‌م روون پــر نوور ئه‌بێ
خـــۆشـــه‌ویـسـتـم نــه‌ك بــۆ تـــۆ بــۆ عـــالـــه‌م بـێ ســنور ئـه‌بــێ

ده‌زوو وه‌ره‌كــــزه‌ی جــــه‌رگـــــم بـــۆ حــه‌ز ئه‌كه‌یت بـێ تـاقه‌ت بــم
تـا گـفـتـی هـاتـنـت ئـه‌ده‌یت ئـه‌بـێـت ســـه‌د جـــار بــه‌ســاقه‌ت بم !!!!


باسط حه‌مه‌ غه‌ریب
     
  
مرد

 

گوڵی سه‌رما



چاوه‌کانت هه‌رێمی ده‌ریا
ئارامی وڵاتی دڵمت داگیر کردووه‌.
قژت دارستانی ئاشتییه‌
وه‌هماویترین باڵنده‌کان ده‌گرێته‌ خۆ.
ددانه‌کانت
گه‌شترین مرواری ئوقیانووسه‌کانه‌.
سه‌رما لووراندی به‌ له‌شما
هه‌ڵوه‌ری ئێسقانم
له‌ ناخمدا
ئاوه‌دان
تۆفانی ره‌ش.
ناترسم
که‌ شکۆفه‌ ده‌کا
گوڵی سه‌رما
له‌ ناخمدا.


ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
     
  
مرد

 
زنجیر


زنجیر فه‌رمووی ئاوه‌دانه‌ ئازاری رووناکی
زنجیر گێڕانه‌وه‌ی دارستانی دڕنده‌کانه‌
زنجیر جیڕه‌ جیڕی ده‌رگای بکووژه‌کانه‌
زنجیر ملوانکه‌ی په‌پووله‌کانی دوکه‌ڵه‌

زنجیر، خۆشم ده‌وێی.

به‌ پێی چ به‌ڵگه‌یه‌ک شاعیرێک دزه‌؟
به‌ پێی چ به‌ڵگه‌یه‌ک پیاوکوژێک شاعیره‌؟

مه‌مله‌که‌تی من دژی تاریکییه‌.
رووناکیش ده‌فه‌وتێنێ.
مه‌مله‌که‌تی من دژی شه‌ڕه‌.
ئاشتیش ده‌خنکێنێ.

زنجیر، ره‌گه‌زت ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر سروودی سه‌رگه‌ردانی.
به‌ پێی چ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌خشه‌نده‌یه‌ به‌ڵێنی رزگاری؟
لاجانگی زه‌رده‌گیای ده‌شتی بێده‌نگی ده‌لێسمه‌وه‌
سینگی به‌سته‌ڵه‌کی شارێک ده‌ڕنمه‌وه‌.
که‌لێنی گه‌نده‌ڵی گریان ده‌هۆنمه‌وه‌.

ئازادی فه‌رمووی:
زنجیر هاوڕێی هه‌رێمی ئاشتییه‌.
هاواری خۆشه‌ویسترین زۆرداره‌.
سه‌لماندنه‌، تێگه‌یشتنه‌، قووڵایی قیژه‌ی مردنه‌،
ره‌وتی رووداوی روونترین رووباری رووناکییه‌.



ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
     
  
مرد

 
نهێنییه‌ک


ده‌ڕووخێ بنمیچی ماڵێک
که‌ شه‌یداتر دایکێک ده‌نووسێته‌وه‌:
"چاوه‌ڕوانی"
"وان" په‌پووله‌ی شه‌مزاوی داوێنی نیشتمانمه‌
یه‌خه‌ی که‌س ناگرێ و
باڵنده‌ی هیچ وڵاتێک نافه‌وتێنێ.


ده‌ڕووخێ دڵی دووره‌ده‌ستی مناڵێك
که‌ خه‌ون به‌ خنکانی جه‌ڵلاد ده‌بێنێ و
خنکاوتر خه‌ونی باوکی
که‌ خه‌رمانی خه‌فه‌ت ده‌ی‌هاڕی.


له‌ "وان" چۆله‌که‌یه‌ک گڕی گرت...
ناخی دووکه‌ڵێک ئۆقره‌ی لێ له‌ت کرد
رۆچنه‌ی هه‌تاوی لێ په‌ت کرد
به‌ ده‌م بزه‌ی پێش گریانی مناڵه‌کانه‌وه‌،
ته‌پ و تۆزێک لێی هه‌ڵکرد.



ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
     
  
مرد

 

بێ جیاوازی


له‌ سوور گه‌ڕێ که‌ ره‌گی ناو له‌شت زه‌رده‌ی دێ له‌ ژان...
تۆ پیاویکی که‌ پارووی قه‌ڵا با ناده‌ی؛
به‌رۆکی خۆت ده‌گری و
حوکمی خۆت ده‌ده‌ی...

"ئازادی"
بیری پچڕاوی ئاسک له‌ چنگی شێردا...
"ئازادی"
هه‌رێمی ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵێک قالۆنچه‌...
"ئازادی"
شه‌ڕه‌ ئێسقانی دوو سه‌گ له‌ که‌لاوه‌یه‌کدا...


له‌ سوور تێپه‌ڕه‌ که‌ ره‌گی ناو له‌شت پچڕا
تۆ کچێکی که‌ ژان ده‌ناسی؛
سینگی خۆت ده‌دڕی و
مرۆڤ ده‌سه‌لمێنی.


ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
     
  
مرد

 
شەوی هیجران


چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ ، بولبولم با بێتەوە

وا وەعیدەی بەفرری زستانە و فیراقم کەوتە دڵ
مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە

میروەحەی زوڵفت لە دەوری ئاوری ڕووت بێ چلۆن
ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکوژێتەوە

سووچی زوڵفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت
ئاگری وەسڵی شـەم پەروانە شـەو دەکرێـتەوە

خەتتی میهر و زولفت و خاڵی ، حوججەتی موڵکی دڵە
نەقشی ئەو موهرە بە ئاوی (خوڕخوڕە)ناچێتەوە

دڵ لە ترسی چاوی بوو ، رووی کرد لە میحرابی برۆی
ئێستە بیستومە للە چینیی زوڵفی جێ نابێتەوە

کێوی هیجرت خستە سەر شان و دڵم پێی خستوە
تا نەگا دەستی بە زوڵفت زەحمەتە هەڵسێتەوە

سەد کەڕەت خستمتە گێژی مەهلەکەی بەحری فیراق
ئاخری قوللابی موژگانت دەرم دێـنـێـتەوە

مەزرەعەی میهر و موحیببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد
گوڵ بە شای دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە

خۆت دەزانی موددەتێکە سەر و پاماڵی جەفام
کەی وەکو نەقشی قەدەم سەر نێمە ژێر پێتەوە؟

دڵ ئەوا کەوتە زینــدانی غـەم قـوربانتم
تاێکی زوڵفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە

تۆ خودا تاکەی لە شەوی هیجرانی تۆ
دەستە و ئەژنۆ دابنیشم ، ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە

بێ ئیشارەی (حکمە العین)ی شیفات نایە شیفام
خۆت دەزانی زامی دووری خەستە خۆش نابێتەوە

فیکری من چونکە دەقیقی عاشقی قەددی ئەو
موو لە موو گیراوە چ بکەم، لێک جوێ نابێتەوە



وەفایی
     
  
مرد

 
دوو دڵ مەبە


هەموو جارێ پەیمان ئەدەم
هەرگیز نامەت بۆ نەنێرم
یان هەرچی یادگاریت هەیە
لە دڵ و گیانما دەربهێنم
بەڵام چیبکەم کە ناتوانم
تۆ لە هەستم جیا بکەمەوە
بروا بکە گەر ژەهریش بیت
حەزم لێ یە بو خۆمەوە
تۆ گەڵای هەمیشە سەوزی
خەم لە دڵما ئەتارێنی
سەدان تەرزەو رەشەباشبی
ناتوانێت تۆ هەڵوەرێنی
بۆیە گوڵم کاتێک بڵێم
کە ناتوانم تۆ بدوێنم
بزانە خۆم فریو ئەدەم
چاو و دڵم ئەخەڵەتێنم
جونکە گولم عشقی پاکت
وا پەیوەست بووەبە ناخمەوە
تا دوا چرکە ساتی عومرم
مێژوی عشقت ئەنوسمەوە
بۆیە هەرگیز دوو دڵ مەبە
من هەر عاشقەکەی جارانم
بروا بکە وەک نیشتمان
شیرین تری لە چاوانم..
     
  
مرد

 
ئه گه ر ویستیان


شێعره کانم
به تاوانی دراوسێتی
له گه ڵ باڵنده کانی دارستان
ده سبه سه ر که ن
رسته کانم
به تاوانی دۆسایه تی
له گه ڵ هاژه ی چه م و رووبا ر
بخنکێنن
وشه کانم بسووتێنن
له به ر ئه وه ی
له گه ڵ زایه ڵه ی ده نگی کوێستاندا
هاوپه یمانن ،
ده ربه ست نایه م
یه که یه که
پیته کانم دائه سپێرم
شوێن پێ بازه کاني كوێستان هه ڵبکه ن و
بگه ن به ئه و ناونیشانه ی
زه ریا به گوێ
دارستان و چه م و چیادا چرپاندی...


بيان عليرمايي
     
  
مرد

 
ئانا زمسان
کۆڵی‌ وه‌روینش پێچنان
به‌ڵام هیشته‌ی
چی که‌وێڵوو ته‌نیاییمنه‌
وازم چه‌نه‌ نمارا و
حه‌ر زیاڏ مه‌که‌را.....
جه قووڵی كام حه‌ساره‌و تاسه‌و وێم
په‌يت بنويسوون؟...
هه‌وارو دڵيم
بێ که‌وێڵۆ چه‌مه‌كات
چۆڵ و هۆڵ و
پێسه‌و يانه‌كه‌و مه‌وله‌وی
عاڏه‌تش به ته‌نيایی كه‌رده‌ن.
ئي وه‌هاره
ده وه‌ڵگێم
جه ده‌فته‌روو دووری تۆ سياو كه‌ردینی
ئي دڵه شێته مانيا
سياوچه‌مانه‌كه‌و وێش وانان و
هه‌ر چه‌مه‌ڕان
... جا بۆرێوه
با ئي دڵه ، ویانێ دووريت نه گێرۆ
با خه‌مه‌كا
چه‌نه‌م دوور گنا
با ئي فه‌سڵه قات و قڕوو جوانيه
بلۆ و گردیما
بياومێ وه‌هار.
...ئازيزه‌كه‌م تۆ ناماي و
ئي فه‌سڵه‌یچمه‌ جه ده‌س شي.


بيان عليرمايي
     
  
صفحه  صفحه 87 از 103:  « پیشین  1  ...  86  87  88  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA