انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 89 از 103:  « پیشین  1  ...  88  89  90  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
گریانی هه‌ژارێ!!!!!!!


ده‌گرییه‌م،ده‌گرییه‌م
کزو بێده‌نگ
به‌ سه‌ر ته‌رمی ژیاندا!
خه‌فه‌ت ده‌ڵێی گڕی سووره
سووڕ لێده‌دا‌
له‌ نێو خه‌رمانی گیاندا
له‌ دوور دیارن بزه‌یان دێ
به‌ هه‌ژاریم پێده‌که‌نن
بزه‌یان دێ،بزه‌یان دێ
به‌ بزه‌وه‌
که‌زی بزه‌م هه‌ڵده‌که‌نن!
هێن له‌ مێژه‌ نه‌گریاون
دانیشتوانی سه‌ر کورسی ڕه‌ش!
پێده‌که‌نن به‌ زگی برسی
به‌ مه‌مکی سیس
به‌ پێستی ڕه‌ش!
ده‌ڕه‌ونه‌وه‌ له‌ دیمه‌نی
جه‌سته‌ی ڕووتی منی هه‌ژار
پێم لێده‌نێن
ژێر پێم ده‌نێن
هه‌ر پاییزم
قه‌ت ناهێڵن ببمه‌ به‌هار!
بارانی من ئه‌سرینمه‌
به‌ رێژنه‌ دێ
ته‌ڕم ئه‌کا
نه‌رمم ئه‌کا
وشک بووم قه‌ت ناڕوێمه‌وه‌!
کێ ئه‌و ڕازه‌ به‌ من ده‌ڵێ؟
بۆچی هاتووم؟
ئه‌من چیم و؟
بۆچیش ده‌بێ بتوێمه‌وه‌؟!


ئاسۆ خەبات
     
  
مرد

 
« ئه‌مشه‌و »


ئه‌مشه‌و یه‌خه‌ی کی بگرم
بو ده‌ردی خوم
تالی ژیان ، له تاری شه‌و
چون وون بکه‌م
که خوم ، له خومدا
خوم ده‌خوم
ئه‌مشه‌و چون خه‌و
له نیو چاوم دا میوان که‌م
که شورایه‌ک خه‌می گه‌وره
له به‌ندیتی له نیو دلمدا
جی‌ی هیشتووم
ئه‌مشه‌و په‌نا بو کی ببه‌م
بو ناله‌ی خوم
روو له کی نیم
که‌میک فرمیسکم بداتی
بو ده‌ردی خوم
ئازاری ژین ده‌ریایه‌که‌و
له دلی مندا خنکاوه
په‌ژاره‌و خه‌م بارانیکه‌و
له روحم دا په‌له‌ی داوه
     
  
مرد

 
سبه‌ى ئێواره‌ كاتژمێر ته‌نيايى
له‌ شه‌فامى خه‌ڵوه‌ت
كۆرِ ئاماده‌ ده‌كرێ بۆ باران
بۆ گۆرانييه‌كى ته‌رِ
بۆ ئاونگی‌ سه‌ر په‌رِه‌كانى كاغه‌زی مه‌غريب
بۆ كۆللاره‌يه‌ك، له‌ كاتى فرِيندا
له‌ ئاسمانى فه‌نتازيا و خه‌‌ياڵه‌كانى دايكم
بۆ گ‌مه‌ گ‌مى كۆترێكى ده‌م پرِ له‌ گ‌ۆرانيى
بۆ له‌زه‌تى زه‌يتون و
تامى دوو ده‌نكه‌ فه‌ره‌نگ‌يى،
نێو ده‌ستى كچێكى پاييزي.
بۆ كڵێسايه‌ك، له‌ نێو مزگه‌‌وتي پياوكوژاندا
بۆ دڵۆپێك خوێن، له‌ نێو په‌لكه‌ شه‌وزه‌كانى ده‌سته‌كانم
بۆ ونبوون،
تا باس له‌ سيماى يۆتۆپيا و
رِه‌نگی‌ فرمێسكى نێو كۆشى ژيان بكا
بۆ پێشبينييه‌كى قه‌ڵه‌م
تا باس له‌ وێنه‌ى نه‌كێشراوى باڵنده‌يه‌ك بكا
بۆ ماچێك،
تا، تامه‌كانى مژينى لێو بدۆزێته‌وه‌ و
(با)ي رِوومه‌تي تۆ ته‌فسير كا،
بۆ رِژانى شه‌رابي نێو كوپێكي به‌تاڵ
بۆ قومێك سيگارى سه‌ر لێوى ماچ
بۆ درزه‌كانى شيعر
بۆ گومانى رِاكردن و په‌له‌په‌ليى رِێحان
بۆ باخچه‌يه‌ك،
له‌ كاتى هه‌ڵوه‌رينى برژانگه‌‌كانى.

رِه‌نگه‌‌ خوشكه‌كه‌م ئاماده‌ بێ
فه‌توايه‌ك بۆ جووتبوونى خۆى
له‌گه‌ڵ كورِێكى موسافير ده‌ر بكا.
رِه‌نگه‌ باوكم ژاني سه‌ر بيگرێ و
(ده‌ڵێم) له‌ ماڵى (بێده‌نگی‌)
داوا له‌ (وسبه‌) بخوازێ، تا غه‌زه‌لێك بنووسێ
له‌به‌ر رِۆشناييي باراندا.
رِه‌نگه‌ به‌ تيرێك،
گله‌يى له‌ ده‌نووكى قاسيده‌كان به‌رده‌يته‌وه‌ و
گمه‌ گمی كۆتره‌كان پرِ كه‌يته‌وه‌ له‌ خه‌‌مى باڵگرتن
رِه‌نگه‌،
ئه‌م مه‌ستييه‌ (تا)يه‌كى سارد بگرێ
بيگرێ و
نه‌رم نه‌رم كه‌مه‌رى داڵغه‌مان بگ‌وشێ
ئاهـ،
ئه‌م (رِه‌نگ‌)انه‌
چه‌ند به‌دفه‌رِن
چه‌نده‌ نامۆن
چه‌ند خوێناوين،
چه‌نده‌ بێباك له‌ بن باڵياندا
گوناهه‌ پاكژه‌كانمان ده‌هێڵنه‌وه‌،
چه‌نده‌ هاورِێى ده‌سته‌مۆيين:
دوو ئه‌وه‌نده‌يش، دوژمنى تێفكرينى په‌نجه‌ره‌كان.
من دانيشتووم و له‌گه‌ڵ خۆمدا قسه‌ ده‌كه‌م
كچێك له‌ رِۆيشتندا به‌ هه‌ناسه‌ی شێداری
تۆز له‌ سه‌ر شاني تاريكی دڵم ده‌ته‌كێنێ و
ده‌لێ: رِه‌سمى (باران)م بۆ بگره‌
له‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى دواهه‌مين دڵۆپيدا
شلبوونه‌وه‌ى ئاوم بۆ ئيعراب كه‌، له‌ ده‌مى به‌فر
بمبه‌ره‌وه‌ لای منداڵترين ياده‌وه‌رى
كه‌ بۆ به‌ ساڵدا رِۆچوونى موعجيزه‌كان گريانى ناوه‌ستێ
ته‌نيايى ناخاته‌ سه‌ره‌تاى رِسته‌يه‌كى بێ فاريزه‌،
جه‌خار ئه‌ى گوناهم، جه‌خار
نايێي،
عه‌ره‌بانه‌ى به‌قاڵه‌كان خاڵى ده‌بنه‌وه‌ له‌ ميوه‌،
سه‌ررِێژ له‌ ته‌ماشا.
دايكم،
پرِ به‌ بالاَم شه‌رِئه‌نگێزيي ده‌نێته‌ نێو گيرفاني جانتاى سه‌فه‌ر
تۆش هه‌ر ديار ني
تا ده‌فرێكم بۆ پرِ بكه‌ی له‌ شيرى هه‌نجير
تا، به‌ (بارانه‌) دامپۆشی
كه‌ پرِه‌ له‌ پاكژی شه‌راب، له‌ كاتى رِژاندا
نايێي،
ئه‌نفالێكى تر له‌ بڵندگۆى نيشتماندا
به‌ ده‌نگێكى به‌رز،
به‌ ده‌نگێكى ته‌رِتر له‌ بۆڵه‌ ترێكانى حه‌وشه‌
هاوار ده‌كا: ئێوه‌م به‌خشى به‌ شه‌راب.
نازانم،
بۆچي نه‌مامی تاعوون له‌ په‌نجه‌كانم ده‌پشكوێ و
قاژێك سلاَوى فێنكى يار
به‌ ده‌نووكى قاسيده‌ گه‌‌رِيده‌كان نابينم.
ده‌زانم،
ئاونگ‌ هه‌رگيز نامخواته‌وه‌ و
رِۆژێك دێ: له‌ جه‌نگی‌ خۆشه‌ويستيى ئه‌تك ده‌كرێم
كيژێكى خه‌‌ياڵبلاَويش نايێ كۆمكاته‌وه‌
دواجار،
وێنه‌ى باوكم له‌ ده‌ستى ديوار به‌رده‌بێته‌وه‌
ئيتر له‌ حه‌ژمه‌ت ئه‌فسوونى يار
جانتاكه‌م ده‌به‌مه‌وه‌ سه‌ر رِه‌چه‌ڵه‌كى گوناهترين خه‌‌ونى كۆچه‌ريى.
ده‌مه‌وێ له‌ بێده‌نگيدا
ژوورێك له‌ خه‌‌و هه‌ڵبستێنم
ژوورێك، پرِ له‌ هاتوو هاوارى تينوويه‌تى ئينجانه‌كانی (با)
پرِ له‌ ده‌نگی‌ ته‌قينى گوڵه‌كابووس
پرِ له‌ سوێندى پشيله‌، به‌ سه‌رى كه‌روێشك
پرِ له‌ سلاَوى فێنكى به‌يانيانى شنه‌با
پرِ له‌ پوونگی‌ مه‌ستى حه‌وشه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كه‌ى
ماڵى سێبه‌ر
پرِ له‌ نائومێديى باخچه‌
پرِ له‌ زاكيره‌ى كۆلاَنه‌ جێماوه‌كانى منداڵيم
پرِ له‌ بۆنى قه‌نه‌فرى نێو له‌پى گوناهـ،
ئه‌م كۆرِگ‌ێرِه‌ هه‌ڵناستێ و به‌ تۆ ده‌ڵێم:
هاورِێ
پرِم له‌ فرِينى كۆتر
پرِم له‌ ته‌رِيى په‌نجه‌ شه‌رمنه‌كانى عه‌شق
پرِم له‌ خه‌ڵوه‌تى هه‌فتانه‌ی باران
پرِم له‌ نامه‌ى ئێواره‌كانى ته‌مه‌ننا
پرِم له‌ رِِه‌نگی‌ قه‌ترانيى چاوه‌كانى...
بۆڵه‌ ترێيه‌كى نه‌قرتێنراو، له‌ په‌نجه‌ي (سلاَو)
پرِم له‌ هه‌لاَتنى كۆلاَنێكى به‌ جێماو له‌ ئه‌سپه‌كاني ئايين
نه‌ ... نه‌ ،
به‌تاڵم له‌ كرانه‌وه‌ى په‌نجه‌ره‌ى پاڵتۆ
له‌ كزه‌ي (با)كاني وشه‌
له‌ دانيشتنى كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی سه‌فه‌ر
له‌ ته‌قينى خونچه‌به‌فرى بن ئه‌ژنۆى ئه‌م گه‌‌رمييه‌
سارده‌.
به‌تاڵم له‌ دوعاى دووگرده‌ كرِنووش بردووه‌كان
له‌ رِه‌نگی‌ په‌سيره‌ى قه‌ده‌ر
له‌ ترپه‌كانى دڵى عه‌ده‌م.
به‌تاڵم له‌ سوێندى ژيان، به‌ وه‌هم
له‌ شيعرى نه‌خوێندراوه‌ى هاورِێكانم.

به‌تاڵيى، گومانێكى شه‌رِانگێزه‌ و ده‌مخواته‌وه‌
پيريى: دڵۆپ... دڵۆپ
ئاوى ته‌مه‌نى رِژاوم له‌ كوپ ده‌كاته‌وه‌ و
رِژان: سروودى خۆيم پێ ئه‌زبه‌ر ده‌كا.
په‌نجه‌ره‌: گۆرانيى چه‌تره‌كان دهڵێته‌وه‌.
به‌لوعه‌كه‌ وشك ده‌بێ
ئه‌و به‌لوعه‌ى كه‌ رِۆژانه‌
دايكى شه‌لاَڵ له‌ رِه‌نگه‌‌كانى ته‌نياييم
پياڵه‌ى شيعرى غه‌ريبانى له‌به‌ر ده‌شوا.
سلاَو ئه‌ى وه‌رِسيى، سلاَو
كه‌ جورئه‌تت پێدام گوناهێك بكوژم
‌وناهێك، خه‌ڵتان له‌ سه‌وزيى ته‌مه‌نناكانى ئاونگ‌.
ده‌زانم مردن دێ
ته‌وێڵم به‌ قيژه‌ى جه‌فا ده‌ته‌قێنێ
چه‌قۆ،
دوايين ماچ له‌سه‌ر لێوي وێنه‌كانم جێ ده‌هێڵێ
جه‌نگه‌‌كانی دۆرِان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
ده‌نگی‌ ژيان كپ ده‌بێ
شه‌رابێكى خه‌‌ست له‌ تينوێتييان
پێ و پلى زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌‌رِێ.
كه‌ مردم،
سي‌ارێك له‌ سه‌ر لێوى سكێچه‌كه‌م دانێن
با له‌ دواهه‌مين قوميدا بلاَوم كاته‌وه‌،
له‌ فه‌زادا
له‌ ئاسمانى پرِ له‌ ته‌مى ونبووندا.
كه‌ مردم قاقاى مينا
قه‌دى ئێواره‌يه‌ك و گه‌‌لاَى بوغزه‌كان كاڵ ده‌كاته‌وه‌
دواجار،
رِه‌نگه‌‌ بۆنى سه‌وسه‌نى (باشم) نه‌كه‌م
نه‌چمه‌ پۆل و
له‌ سه‌ر ته‌خته‌ رِه‌ق و ته‌قه‌كه‌ نه‌نووسم: به‌ رِوخسه‌ت ئه‌ى هه‌وا
من ده‌مه‌وێ له‌ سه‌ر باسكى خه‌‌مى بێدارت هه‌ڵكورِمێم
وه‌ك چۆله‌كه‌يه‌كى به‌ جێماو له‌ باڵ و له‌ ته‌م و له‌ خوا.
ئاه،
چه‌ند رِۆژێكه‌ (تا)ى شه‌و به‌رم نادا
چه‌ند به‌يانييه‌كه‌ له‌ چنگ‌ مه‌غريب قورتار نابم
بڵته‌م دێ له‌ سه‌راب و
ته‌په‌م دێ له‌ دواهه‌مين په‌يژه‌ى ته‌مى ته‌نكي منداڵيى.
چ مردنێكى بێ ويقارِه‌، ژيان
چ كۆيلايه‌تييه‌كه‌ مانه‌وه‌ له‌ نێو كۆشى خه‌‌ياڵ،
كۆرِ بۆ من ئاماده‌ ده‌كرێ
له‌ باتي دانيشتووه‌كان ده‌ست هه‌ڵده‌برِم،
هێنده‌ توورِه‌ ده‌بم، له‌ خۆم هه‌ڵدێم؛
- به‌ره‌و كوێ رِابه‌ر، به‌ره‌و كوێ؟!
     
  
مرد

 
که شه و دادی
ته می خه مێک به سه روشه کانم ئه کشێت
به سه ر ته رمی خوزگه کانم
موته ی مه رگ دێت و
ساته کانم پرن له ئاونگی فرمێسکی گه ش
روحم وه کو ده زوی دوای کولاره یک
ئه روات
له هه مو ئیستگه چۆڵه کان تی ده په رم
ده روم و دوایین نمه فرمێسکی ژان
به سه ر دڵی شه و دا ده رێژم
......
که شه و دادی
یاخی ده بم،له خوم. له تو ،له ساته کان
له سه ردڵی ساته سه هوڵیه کان
ئه بم به دوا وشه ی وێڵی با
کاتی سێبه ری تو له سه ر دیواری هیواکانم
ئه که وێت
کات ژمیری ده ستم ئه وستێت
دلم ده بێت به دارسێوێک
که له شه وێکی زستانا
قژی ئه رنێتو خه ونی ئه رخوانی ده بینێت
له به رده می پرسیاره کانه وستاوم
به زمانی ئه و رێبواره شێته ئه دوێم
که خویی و خه و نه کانی به خشین به شه قامێکی روت
من تی ناگه م
کاتی په نجه ره کان سه فه ر ئه که ن
بوچی ئه ستیره کان له باوه شی شه و زیز ده بن
مانگ هه ناسه ی سارد بو دڵی تینویی من و
چاوه خه واڵوه کانی تو هه ڵ ئه کێشێت
.........
من ئیستگه کانم خوش ده وێت
پاسه کانم خوش ده وێت
ته نانت چرای سوری سه ر شه قامه کان
له بیرت دێت؟
پیاویکی ره ش و سپی
چیروکی خه ونه کانی تۆ بوم؟
له شه وێکی ره ش ئه سمه ردا
بونی هه مو حه رفه وون بوکانت کرد
له یکه م ئیستگه دا بویته گه نم
باڵات کرد و له ناو گلێنه ی چاوه کانما قوت بویته وه
بویت به دوا وشه ی سیسی باغچه
ده ستت کێشا به سه ر لارومه تی رنراوی باغ
پری کوشی ئاسمان
گوڵه ئه ستێره ت چنی
..........
ساڵ هات و چو
ئیستگه کان هه ر له جی خون
من به بارته قای ته مه نی پاسه کان پیر بووم
ئیستاش
هه مو شه وی که وشه کانم به نیازی سه فه ر جووت ده که م
له سه ر یه که م ئیستگه داده نیشم
دییت....ناییت....دییییت........ناییییت
دییت.
ناییت
دییت
دوایین په ره ی گوڵی یادگاری رابردوش ئه ورێت
ناییت
پری دڵم ئاخ و پری گه روم هه نیسک
سه فه ر دڵم ئه گوشێت
به سه ر دڵی شه و دا ئه کشێم
به ڵام سه د داخ
ئیتر نه من ئه ونده عاشقم
بوونی هه نا سه ی مانگ بکه م
نه تو ئه ونده دلنیایی
پرچه کانت نه زری کاروان کوژه ی
به یان بکه ێت


فرهاد صالحی فر- زستانی 84
     
  
مرد

 
میعراج


لای تۆ ئا رامشێکی لیێه

ڕوتم که ره وه ئه ی با

با وه ک خولخوله گێژی گێژاوی دێوانه گیت بم

ئه ی با

ئه م سه رگه ردانیه م بسپێره

به نیهایه تی زیقه زیقی شه وانی باخ

بمدوێنه

‌ئه ی که راموسانت

ئاگردانی ڕۆحم به سۆزه یه کی پیچاوپیچ

قۆڵبه ست ئه کا

بمدوینه

من له بێشه ڵانی نوزه نوزی ڕۆحی گوم بووم و

دڵه ڵه رزه ی عه قره به کانی بێ جه رگ

ته سلیم بووم

سڵاوێک له باوه شت و

تۆقه له گه ڵ چیمه نتۆی ده سته کانت

ئه و ده سانه ی که له قیرتاوترین جومعه ی ساڵ

پێکێکی پێ ناساندمو

به سلا مه تی هێشوی نیگاکانم

خۆشاوی نۆشی به ده گمه ن

له شه مه یه کی ئه رخه وانی

ملوانکه یه کی له ملم کرد

سۆفیله که ی له شینی شۆڕی چاوه کانی

نازانم

ره نگه له جومعه شه وێکی حه وت ڕۆح

له بانگین ترین هه یوانی شار

میعراجێکمان بر بێته سه ر

یان نا

شایه ت له سزاخانه یه کی نوقاو

تاپۆی به رده کانت

مینای ڕۆحی گووم بوومی پێکابێ

نازانم

ڕه نگه باوه شت بو چرکه ساتێ

بۆنی ڕۆحی نه باتی په پوله بداو

بۆ رۆحی په پوله ئیم

بێشه لا نێک بێ

له قاموسی ڕه شی کاره سات

جومعه له قوڵایی ترسێکی مه لکه مۆتیه وه هات و

له شه مه یه کی ته بایی عاشقمی کرد و

له ئێواره شه مه یه کی بێ ئه مان ڕوت بوومه وه

یه ک شه مه

له و دیوی ده لاقه به ئه گه مه کانه وه هات و

شێعرێکی پێ ناساندم

(لێره ئارامشێکی لیێه ئه به دی)

دوشه مه چومه سه رمه زار

سێ شه مه کفرێکم نوسی

تف له شه مه

جومعه ی نوقاو

شه مه ی مێروستانی جه سته ی په نه مگیت

چوارشه مه بۆنی نه بات

پێنج شه مه ڕۆحی گوڵ گوڵی په پوله ی باخ

جومعه سلاو له ده سته قه ترمه کانی شه و

شه مه سڵاو له کچێنی پێخه فه کان

یه ک شه مه

ئاخ بۆ کچێنی پنۆک پنۆکی پێخه فه کان


« شایسته وه لیه »
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
دوو هێڵی ته‌ریب


ڕه‌گه‌زی من ده‌گاته‌ خۆر
تۆ له‌ گه‌ڵ شه‌و
یان هه‌ر نه‌بێ
له‌ ته‌ک سێبه‌ر هاونه‌ژادی
وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب دوورین
که‌چی هێشتا هه‌ر به‌ته‌مام
به‌ یه‌ک بگه‌ین
ئه‌ی ئازادی!
ئه‌ی ئازادی!


سۆران حوسێنی
     
  
مرد

 
دایه گیان له دایک بووم


دایه گیان!
له دایک بووم!
ویستم شیعرێکت بۆ بلێم
دایه گیان!
بۆ کچ!!!
بۆ دارو به‌رد!
بۆ عاسمان! شیعرم وت!
که گه‌ییشته تۆ...
ته نا فرمێسکم ده‌س که‌وت
دایه گیان!
هه‌ستی و ژیانم!
به قه‌د هه‌ست و ژیان
بوون و نه‌بوون
خۆشم ئه‌وێی!



دلی هه‌ژار
     
  
مرد

 
ئێوارەی غەمگین


کام شەوقی جوانی رووی دنیایە
وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە.
کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ
کام ئاواتی دڵ قەشەنگە
کام دنیا پڕ لە خۆشییە
دوور لە ڕەنگی ڕەش پۆشییە
ئەبڕێتەوە،ئاوا ئەبێ
ڕۆژی لە ناو شەوا نەبێ
*
ئێوارەیە دنیای جوانیی
وەکو ساوایەکی دڵ پاک
بزەی مژدەی سەر لێوانی
ئارامە بۆ گیانی رووناک.
منیش تەنیام لە قەدپاڵێ
سەرنجم ونی ئاسۆیە
دڵی پڕم..وەک مناڵێ
خەیاڵی وا لە شوێن تۆیە.
دەروون بەئاخی ناکامیی
پەستە وەک سەیوانی ماتەم
سروشت باوەشی ئارامی
گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم.
ئەرخەوانی گیانی پەستم
دڵنیایی دڵم ئەکا
لەنێرگزی بیرو هەستم
هۆنراوە بۆ تۆ ڕێک ئەخا.
هەزاران یادی ڕابردوو
لە ناو بیرما یەن و ئەچن
وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو
لە هەوری خەمما ون ئەبن.
دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین!
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێنرگەی ماتەمین
لە خۆر بکە ماڵ ئاوایی!
منیش وەک تۆ لە ئاسمانی
نا ئۆمیدی دڵا وێڵم
وەک تۆ بەهاری ژیانی
تەمەن کورتیی جێ ئەهێڵم.

مامۆستا بێکەس
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
کاتێ


کاتێ پرشنگی سەرنجی نیگات

دنیای ئارامی لێ ورژانم

کاتێ کە لەنجەی پڕ لە موسیقات

تەزووی ئارەزووی خسیە سەر گیانم

زانیم کە ژینی دوێنێی بێ­تۆیی

تەمەنی لاوییم بێهوودە رۆیی

زانیم کە بێ تۆ ئا ئەم ژیانە

ئاخە،کسپەیە،ناسۆرە،ژانە.



مامۆستا بێکەس
     
  
مرد

 
جگەرە،دڵم باران


دۆستەکانم کێن؟
جگەرە؟!
دڵ؟!
باران؟!
شۆخ و شەنگم
کڵاوم لە هەوادایە
جگەرەکەم بە دەستەوەیە
پێ دەکەنێ
دڵی هەژارم لێ ئەدات!
تاکوو ڕۆژێ
خەمەکانم وەکوو باران
دێنە سەرێنی
لەوێشا لێ ئەدات!
جگەرەکەم بە سووتان و دووکەڵ و باوشی گەرمی
دڵی هەژارم ئەسرەوێنێ
تاوەکوو بارانی مەعسووم دێتوو
هەموویان دائەشۆرێ!!


دڵی هەژار
     
  
صفحه  صفحه 89 از 103:  « پیشین  1  ...  88  89  90  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA