انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 90 از 103:  « پیشین  1  ...  89  90  91  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
نەوا


به قرچەی ئاگری دەوران دەسوتێم و دەساچێنم
به نەيخانەی دڵی زارم هەوای خوێناو دەناڵێنم
وەكو بەفری ترۆپكی ديل به خۆر زووخاو له ناخم دێ
بەهاری شاد وناشادان بە ئەسريناو دەخەملێنم

گەلی گيله و نەيار تاجی زەڕو زۆری له سه رناوه
نەزان و بێ هونەر لێره به ڕيز و خاوەنی ناوه
بەڵام ژينی هونەرمەندم هەميشه سازی ناسازه
نەوای شادی چ لێی نايێ و گەڕووی ئازادی خنكاوه


کاک ڕەحیمی لوقمانی
     
  
مرد

 

پێچەوانە


خۆشەویستیت
بارانێکە
سەروەختێ کە من تینوومە
ڕائەکەم و ئەچمە بەری
ئەو لە پڕ خۆش ئەکاتەوە.
خۆشەویستیت
بارانێکە
کاتێکیش من تینووم نییەو
لە ژوورەوەم
ئەو لەپڕ دائەکاتەوە


شێرکۆ بێکەس
     
  
مرد

 
له‌ شه‌وگاری شه‌وی ژیانم ده‌نێم هه‌نگاوی کوێرانه

‌له‌ به‌دبه‌ختیو چاره‌ ره‌شی خۆم بومه‌ پیری مه‌یخانه

‌‌ نیه‌ شه‌وقێ نیه‌ که‌س ده‌رم بێنێ له‌ ناو ئه‌م گۆره‌ وێرانه‌

با بۆت بنوسم له‌ ناخم هه‌موی زامه

‌مه‌رامی دڵ ته‌واو نابێ به‌ نوسینی هه‌زار نامه

‌گه‌ر هه‌زار نامه‌ نوسرابێ له‌ په‌ری گوڵ

له‌ کاتێک بۆت ده‌ربرم هه‌ستی دڵ..


     
  
مرد

 
قه‌ده‌ر


كوا بێستانی پڕ شه‌مامه‌ی وه‌رزی عیشق ، عیشق كوانێ
كوا به‌رامه‌ی پڕ له‌عه‌تری ده‌می عیشق ، عیشق كوانێ

چیدی گوڵم ،من ئاوێنه‌ی ئه‌م به‌هاره‌ ، نانێمه‌ ڕوو
وه‌كو سێوی به‌ر كڕێوه‌ ، زوو هه‌ڵوه‌رین ناكه‌مه‌ خوو

هه‌رچه‌ند ئێسته‌ له‌ته‌ڵانی غوربه‌تێكدا ته‌واو ته‌نیام
وه‌كو سایه‌ی نازه‌نینێ كه‌ خه‌م بیگرێ چه‌شنی ده‌ریام

ته‌ماشا – با – سوژده‌به‌ری له‌شی ڕووتی ، چ گوڵێكه‌
وه‌كو عومری عیرفانی دڵ ، وێرانی ده‌س ، چ دڵێكه‌

من قه‌ده‌رم ده‌بوو وابێ ، فریشته‌یه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ
وه‌ك هه‌رێزی كانیله‌یه‌ك ، چاو كانیه‌ك ڕام نه‌ژه‌نێ

ده‌بوو ون بێ سه‌ری شووشه‌ی به‌خته‌وه‌ری ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌كو شوعله‌ له‌ دووكه‌ڵدا ، نه‌یدۆزنه‌وه‌ ئه‌م گوڵه‌ی من


ئیسماعیل خورماڵی
     
  
مرد

 
دڵنیابه باوانه‌كه‌م
ئه‌م جیهانه وا نامێنێ
هیچ كه‌س تاسه‌ر
له‌به‌ر ده‌رگای
به‌زه‌ییدا دانامێنێ
ڕۆژێ هه‌ر دێ
فریشته‌یه‌ك ده‌ستم بگرێ
له تاریكی ده‌رمبێنێ
ڕۆژێ هه‌ر دێ
دڵسۆزێ بێ
به وه‌فاوه بمدوێنێ
هاكا تیشكی ئاسۆیه‌كی
ڕاستی هه‌ڵهات
ته‌م و ته‌ڵخی
له‌سه‌ر مانگی ژینم لابات
شه‌وی تاری
ئازاره‌كان ئه‌بڕێته‌وه
خۆری شادی
بۆ ئاسۆی من هه‌ر دێته‌وه
ڕۆژێ هه‌ر دێ
شۆخ و شه‌نگێ
له ئه‌وینی ڕاستی تێبگات
ڕۆژێ هه‌ر دێ
داری ڕاستی چرۆ بكات
ڕاسته ئه‌ڵێن
قولی ڕه‌ش و سپی
ئاوی پاییز ده‌ری ئه‌خات[1]
ئه‌وساكه تۆش
په‌شیمانی دادت نادات
فرمێسكه‌كان له بێزاری
به ئه‌ولاوه چیت بۆ ناكات
په‌نات نادات
شادت ناكات
     
  
مرد

 
دوو هۆنراوه


1
ئه‌مشۆ ڕووبار هات بخنكێ
له وشه‌م ئاوی خوارده‌وه
كه تێر ئاوبوو ؛
وشه‌شمی له گه‌ڵ خۆیا برد .
ئینجا وشه‌م هاته هاوار
خنكام ...
خنكام ... .



2
چاو لێكه له ئه‌ستێره‌كه
چاو لێكه‌و ببینه كه چۆن
شكۆی شه‌وانه‌ی خۆی ده‌شكێنێ و
ده‌بێته ر‌ه‌فیقی چاوه‌كانت .



... * ئۆژه‌ن * ...
     
  
مرد

 
بۆتۆ ئه‌ژیم دایه‌ی شیرینم
سه‌رچاوه‌ی بونم و ئه‌شک وئه‌وینم
ڕۆژم دور خۆرو شه‌وم بێمانگه‌
به‌بێ سۆزی تۆ ناژیم چارم که‌
بڵێی جارێ دی وه‌ک مناڵه‌که‌ی جاران
له‌سه‌ر ڕانی تۆ بده‌م یه‌ک ووچان
فرمێسکی دوریم له‌چاو بۆ بسری
به‌رگی غه‌ریبیم له‌به‌ر دابدری
دایکی یه‌که‌مم شیرینترین که‌س
شاعیری نامۆو هه‌ژارو بێ که‌س
دوریت واشعر له‌ناخ ئه‌روێنێ
زامی یاده‌کان چرۆ ده‌ردێنێ
ووشه‌ له‌گیانما خه‌جاڵه‌ت بووه‌
دڵی غه‌ریبم بۆت له‌ت له‌ت بووه‌
ئه‌ی دایه‌ گیان ئه‌ی فریشته‌ی خۆزگه‌کانم
وانه‌زانی که‌دورم لێت گه‌وره‌بوم وله‌یاد ده‌چێت یاده‌کانت
له‌ناخمدا هه‌ر منداڵم
به‌هۆی به‌خشنده‌ی تۆیه‌ئه‌ژیم و له‌ژیندا ماوم
     
  
مرد

 
ئه‌ی په‌پوله‌ی باخی ژینم
چیت لێم ئه‌وێت، چیت لێم ئه‌وێت
له ڕۆح و گیان شیرینتر بێت
له دڵی دڵدار گرانتر بێت
ده تۆ خودا پێم بێژه
دێمه‌وه لات ده‌ستی
خۆت خوێنم ڕێژه
لاشه‌ی شه‌كه‌ت و بێ نازم
دڵی مه‌ستی بێ هاوڕازم
له‌ژێر پێی خۆتدا بنێژه
كزه‌ی جه‌رگم به‌ڵێن ئه‌ده‌م
به‌ڵێن ئه‌ده‌م هه‌تاكو هه‌م
چه‌شنی ڕووگا ڕووت تێ بكه‌م
بتپه‌رستم خۆشه‌ویستم
هه‌رچه‌ند گیانه تاوانه
له ڕێگای ژیان لادانه
به‌ڵام چی بكه‌م
ناڵه و نزام بۆ كێ ببه‌م
دڵی مه‌لی بێ شه‌ر و شوێن
ڕوو له تۆیه پێم نامۆیه
له‌لای تۆیه ده‌سته‌مۆیه
به‌بێ سایه بێ په‌نایه
بۆ هه‌میشه له زیندان و
كۆت و به‌ند و داوتدایه،
داوتدایه، داوتدایه.


     
  
مرد

 
کاڵێ


بەر چنە وشەی نەوازەی
ڕەزێکن قەت
دەنووکی کەو لێی نە داون!"
لەبیرمە کە بەر چنەکەم وەرئەگرت و
ئەمخستە سەر ڕەفەی چاوم
ئەویش ئەی وت:
"ئە مێنمەوە لەبەردەمتا ڕائەوەستم
هەتا نیگام ئەخەمە ناونیگاتەوە"
-ئەی کاڵێ گیان!
هەرگیز لەبەفری میوانی
درەنگ وەختی نازداری تۆ
من تێر نابم!
ئەی کاڵێ گیان!
وەرە لەگەڵ
دەستی خۆتا بەفر بێنە
من ‌حەز ئەکەم گەر تواشمەوە
لەگەڵ بەفرا بتوێمەوە
ئەی کاڵێ گیان!



مامۆستا بێکەس
     
  
مرد

 
هەور


له ئاسمانی ژیانم هەوره کان خەوتبون
کوتم نەکا هەورەکانی دڵم وەخەبه ر بێن
دەست بکەن به بارین لەو ساتەدا
شنه بایێک به پێکەنین هەوری هەڵساند
هه ور باری ،دڵم تەڕ بو گوڵی یادم خونچەی کرد
هەوره تریشقەی دیل داری بەرزی هەڵمەتی
سووتاند بەڵام ئێستاش که ئێستایه
داری پیری هەڵمەت گەڵای ئاواتمان بو
سه وز ئەکات
دەی ببارێن......ده ببارێن دڵم قەت
له بارینتان وەڕەز نابێ
     
  
صفحه  صفحه 90 از 103:  « پیشین  1  ...  89  90  91  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA