انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 92 از 103:  « پیشین  1  ...  91  92  93  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
به‌سه‌ر چوو سه‌رده‌مى سه‌فه‌ره‌كان



سه‌فه‌ر مه‌كه‌
چیدى نابینى
سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه‌ى
به‌یاده‌وه‌رى تنۆكه‌ سوێره‌كانى
زه‌مه‌ن بارگاوى بوو
ئاسته‌مه‌ بینینه‌وه‌ى
سێبه‌رى یاده‌وه‌رى هه‌ڵوه‌رینى
خشۆكه‌ بێباڵه‌كانى ئاسمانىَ
له‌و حیكایه‌تانه‌ى
تنۆك تنۆك به‌ ئه‌سپایى
له‌سه‌ر لێوى زه‌مه‌ن هه‌ڵده‌خزان
ئه‌و حیكایه‌تانه‌ى به‌شێك بوون
له‌سولاله‌ى ئه‌فسانه‌كانى باو
سیحرو ته‌لیسمى
چاخه‌كانى تاعوون
ئاسته‌مه‌ بینینه‌وه‌ى
نیوه‌رِۆكانى ره‌نگپه‌رِینى میتاڵه‌كانى خوىَ
له‌نێو توانه‌وه‌و مه‌یینى
چاخه‌كانى هه‌ڵزنان و رۆچوون
بۆ نێو نهێنى كوولبوونى
میلى كاتژمێره‌كانى لم
په‌نهانى ره‌گداكوتینى
كانزا ژه‌نگاوییه‌كان
بۆنێو لوغزى سێگۆشه‌ بوونى
هه‌موو ئه‌و خه‌نجه‌رانه‌ى پاش كوژرانیان
له‌زه‌رده‌په‌رِى ئێواره‌یه‌كا
به‌خه‌یاڵ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ سه‌مه‌رقه‌ند
ئاسته‌مه‌ بینینه‌وه‌ى
چاخه‌كانى دۆزینه‌وه‌ى سه‌یرترین ئیكسیر
له‌ئێسكى ماسییه‌ مۆمیاكراوه‌كانى
سه‌رده‌مى فیرعه‌ونه‌كان
ئاسته‌مه‌ بینینه‌وه‌ى
سپێده‌ى دۆزینه‌وه‌ى ته‌ڵخترین مه‌رهه‌م
بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ى په‌نجه‌كان و
شێلانى ئه‌ندامه‌ شاراوه‌كانى شه‌یتان
بۆ گۆرِینى ره‌نگى پێست و چاوو
ئاوه‌ڵكراسى مه‌خلووقه‌ بێرِه‌نگه‌كان
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى دابارینى گه‌لاَو
گه‌مه‌ى گوڵ و چاوشاركێى خه‌یاڵ
به‌سه‌رچوو
ئه‌ندێشه‌كردنى چه‌ندین شه‌وانى
شینى وه‌ك ده‌ریا
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى ئه‌و ده‌روازانه‌ى
كه‌له‌به‌رده‌میا رۆحى كه‌شتیه‌ چارۆكه‌داره‌كان
بۆ هاتنى با
خه‌ونیان به‌شه‌پۆله‌كانه‌وه‌ ده‌بینى
به‌سه‌رچوو
سه‌رگوزشته‌ى ئه‌و شمشێرانه‌ى
بۆ خاترى بینینى خوێن
له‌قوولاَیى ماجه‌راكانى جه‌نگا ده‌خه‌وتن
ئێستا زه‌مه‌نى تێكشكانى خه‌ونى ئه‌و كه‌شتیانه‌یه‌
كه‌رۆحى ماجه‌راپه‌رستى قه‌راسنه‌كان
له‌خاڵێكى وه‌ستاوى زه‌مه‌نا
بۆ زانینى قه‌ده‌رى ئه‌ژدیهاكان خستیانه‌ رىَ
ئیدى تۆ ئه‌و ئه‌سپه‌ نادۆزیته‌وه‌
كه‌دوا میرى مه‌مله‌كه‌تى له‌سه‌ر گلا
هیچ رێگه‌یه‌ك ناتباته‌وه‌
بۆ سه‌ر ئه‌و گۆمه‌ نه‌بینراوه‌ى
میناتۆره‌ حه‌رامكراوه‌كانى تىَ فرِێدرا
هیچ ده‌لاقه‌یه‌ك
نارِوانێته‌ نێو ژووره‌ شووشه‌به‌نده‌كه‌ى میر
تابزانی چه‌ند مێینه‌ى سه‌یرتر
له‌ئاو و گوڵ
له‌وێدا رامكرا
ئیدى ئه‌و كچه‌ نابینیته‌وه‌
كه‌ بۆ بینینى رۆحى بیابان
دواى كاروانى ئه‌ندێشه‌ كه‌وت
ئه‌و كچه‌ى
به‌بىَ ئه‌وه‌ى پىَ بزانىَ
له‌نێو جه‌رگه‌ى ده‌ریاى لما
له‌ ساته‌وه‌ختى روانینى بۆ سه‌راب
بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ ونبوو
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى ره‌نگى موسافیر
له‌ رووكارت نیشتووه‌
سه‌فه‌ر مه‌كه‌
چاخى سه‌فه‌ره‌كان به‌سه‌رچوو
رێگه‌كانى ئێستا ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر هیچ
تۆ ئیتر نه‌سلى ئه‌و مشكانه‌ نادۆزیته‌وه‌
كه‌تاوانبارن به‌هێنانى چڵه‌ وشكه‌كانى حه‌قیقه‌ت
چیدى رێگه‌یه‌ك نییه‌
بچێته‌وه‌ سه‌ر رێگه‌ى ناشوێنێك
له‌قه‌لاَ دێرینه‌كانى ئاو
جه‌نگه‌ جوانه‌كانى خه‌ون
شارستانیه‌تى نه‌وه‌كانى قه‌ومى ڵووت
چیدى ئه‌و پیاوه‌ نادۆزیته‌وه‌
كه‌به‌ره‌به‌یان ره‌جمكرا ئێواره‌ له‌خاچدرا
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌یویست
له‌نێو كتێبخانه‌ په‌نهانه‌كه‌ى ئیبلیسا
ببێته‌ ئه‌فسانه‌ كتێبێكى نه‌نووسراو
به‌سه‌رچوو هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌بوو
ئێستا زه‌مه‌نێكه‌ له‌وێنه‌
بۆ ناوێنا كردنى ئیماژ ده‌گه‌رِىَ
نابیستىَ
هیچ میتافۆرى رووداوێك
تازمانى سه‌ردى بێته‌ گۆ
به‌و دێوه‌ ده‌چىَ
له‌چاوه‌رِوانى فرِینى به‌ردێكا توایه‌وه‌
هاوشێوه‌ى عیفریتێكه‌
نه‌زانرا بۆ له‌قوولاَیى خورافه‌یه‌كا خه‌وت
وه‌ك ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره‌یه‌
به‌رله‌مێژووى كوشتن و
به‌درامابوونى ژیانى كوژراوه‌كان
پێش له‌دایك بوونى یه‌كه‌مین بكوژ
بىَ ئه‌وه‌ى پىَ بزانن
یه‌كتریان كوشت
ئه‌مرِۆ رۆژێكه‌ بێده‌نگ
وه‌ك بێرِه‌نگى خوێن
لێوانلێو له‌بێهووده‌یى ده‌ماره‌كان
ئیدى سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه‌ نابینیته‌وه‌
باڵنده‌ كزۆڵه‌كان
پاییزانێك به‌سه‌ریا وه‌رین
له‌ساتێكا
تیشكى دوایه‌مین خۆره‌تاوێك
ده‌نگى ماسییه‌كانى له‌گه‌ل خۆى برد
دڵۆپه‌ ئاوه‌كانیش هه‌وره‌كان له‌خۆیانگرت
ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هێنده‌ى بالاَى موسافیرىَ
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ى سه‌فه‌را
سه‌ره‌تاتكێى رێگه‌ بێكۆتاكان ده‌كه‌ى
گوێرِادێره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ى
كه‌پێت ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر برِۆى
جارێكى تر نایه‌یته‌وه‌
نێو كۆلاَنه‌ دێرینه‌كانى حه‌قیقه‌ت
نابینیته‌وه‌ سه‌رو سه‌كوتى خۆلاَوى
میره‌كانى خه‌ون
كۆشكه‌ خه‌یاڵییه‌كانى مۆڵگه‌ى كه‌رِوو
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تاببینى چۆن
هه‌موو ئه‌و كچه‌ ئاوییانه‌ى
له‌گه‌ڵ باران دێنه‌ خوارىَ
به‌فه‌رمانى ئاسمان
له‌ ئامێزى موریده‌كانى بێهووده‌ییا
هه‌ر به‌رِووتى راده‌كشێن
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
به‌سه‌رچوو
ساته‌وه‌ختى له‌دایكبوونى ئه‌و حه‌رفانه‌ى
له‌پشت زه‌خره‌فه‌كانه‌وه‌ ده‌بوونه‌ ده‌نگ
رۆژگارى ئه‌و وشانه‌ى له‌ یاده‌وه‌ریا ده‌نووسران
ئه‌و دێرِانه‌ى ده‌بوونه‌ موسافیرو
شاره‌ و شار
به‌شوێن په‌ره‌گرافێكا ده‌گه‌رِان
به‌سه‌رچوو
ساته‌وه‌ختى فرِینى ئه‌و نه‌ورِه‌سانه‌ى
له‌ئاسمانێكى گه‌رما باڵه‌كانیان هه‌ڵپرِووكا
به‌سه‌رچوو
وه‌رزى ئه‌و ئاسكانه‌ى له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى
دارستانێك له‌ شه‌به‌نگ
تائه‌به‌د بوونه‌ په‌لكه‌زێرِینه‌ى
ئاسمانێك له‌ هیچێتى هه‌مووان
به‌سه‌رچوو
سه‌رگوزشته‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى كاروانى
ئه‌و مه‌خلووقانه‌ى
سه‌رده‌مانێك بۆ هێنانى خوىَ
به‌ رێگه‌یه‌كه‌ى نه‌زانراوا
گه‌یشتنه‌ سه‌ر پردى سیراد
به‌سه‌رچوو
شه‌وانى ئه‌و حیكایه‌تانه‌ى
به‌بىَ حیكایه‌تخوانیش هه‌ر هه‌بوون
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تۆ هانیباڵ نیت
به‌سوارى فیلێكى بێده‌نگه‌وه‌
به‌نێو چاخه‌كانى به‌فرا سه‌فه‌ر بكه‌ى
وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك له‌ته‌م
له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌متوومانێك بێیته‌ دنیا
تۆ ئه‌و نیت
تا له‌پێناو سرِینه‌وه‌ى ناوى رۆما
كارتاجه‌یه‌ك له‌حه‌رفى نه‌زانراو
له‌ده‌ره‌وه‌ى زانراوه‌كان چێبكه‌ى
تۆ خوێنى هیچ فینیقییه‌ك
به‌ده‌ماره‌كانتا ناگوزه‌رىَ
تا به‌رِێكه‌وت
توێژاڵه‌ لمى كه‌نار بكه‌یته‌ كریستاڵ و
ده‌ریایه‌كیش له‌وه‌همى شووشه‌
بنێریته‌ كارتاج
تۆ ناتوانى وه‌ك هۆمیرۆس
له‌پشت ته‌ڵخترین په‌نجه‌ره‌وه‌
برِوانیته‌ موعجیزه‌ى زیندووبوونه‌ه‌ى
ئه‌و كوژراوانه‌ى
حیكایه‌تى مه‌رگى رۆژه‌كان ده‌گێرِنه‌وه‌
ده‌ڵێن مه‌رِۆ
تۆ سێبه‌رى ئه‌و ده‌ریایه‌ نابینیته‌وه‌
كه‌هێشتاكه‌ خۆڵبارانى نه‌بینیبوو
به‌سه‌رچوو
سه‌رده‌مى سه‌فه‌ره‌كان
سه‌رده‌مى خه‌یاڵ
سه‌رده‌مى شیعر و جوانى ومه‌ستبوون
سه‌رده‌مى ئاوازه‌ رۆحییه‌كانى
سه‌دان قیساره‌ى نه‌رم
نه‌رمتر له‌لێوى شه‌هره‌زاد
ده‌لێن مه‌رِۆ
لێره‌به‌ بۆ بینینى نه‌وه‌كانى خۆڵ
بۆ خوێندنه‌وه‌ى مێژووى كێویبوونى ئه‌قڵ
لێره‌به‌ تا له‌ حیكمه‌تى هه‌موو تۆبه‌كان بگه‌ى
ئیدى به‌ هیچ رێگه‌یه‌كا نه‌رِۆى
هه‌رگیز نه‌بیته‌ موسافیر و
تا ئه‌به‌د سه‌فه‌ر نه‌كه‌ى
لێره‌به‌ له‌ گه‌ڵمان
له‌لاى یه‌كێك له‌ په‌یكه‌ره‌ جیوه‌ییه‌كانى
سه‌ركرده‌ى خۆڵ
له‌نێو مه‌عشه‌رى خۆڵ
له‌ خامۆشى باخچه‌هه‌ڵواسراوه‌كانى
بورجى ده‌نگ و سه‌دامان رابمێنه‌
بۆنى رێنووسى به‌رد بكه‌
برِوانه‌ میرى خۆلاَویمان
ببینه‌ چۆن هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژى بوونیه‌وه‌
زمانى هه‌موو ئه‌و خشۆكانه‌ى برِى
كه‌ده‌یانویست زمانه‌ ته‌رِه‌كانیان
له‌خۆڵى ئه‌و خاكه‌ وه‌رده‌ن
كه‌سه‌دان پشتى میرانى خۆڵ
له‌ ده‌ره‌وه‌ى دونیاى باران حوكمیان كرد
لێره‌به‌ له‌گه‌ڵمان
چاو بۆ هیچ هه‌ورىَ مه‌گێرِه‌
بیر له‌ هیچ بارانىَ مه‌كه‌ره‌وه‌
خه‌ون به‌هیچ دڵۆپه‌ ئاوێكه‌وه‌ مه‌بینه‌
له‌لاى یه‌كێك له‌ په‌یكه‌ره‌ جیوه‌ییه‌كانى
سه‌ركرده‌ى خۆڵ
هه‌روه‌ك وه‌ستانى سه‌دان ساڵى ئێمه‌
له‌حوزورى گه‌وره‌یى ئه‌وا
بێده‌نگتر له‌ خۆڵ رابوه‌سته‌.



یوسف عیزه‌دین
     
  
مرد

 
ده‌سته‌ لینجه‌كانت والاَكه‌، ده‌ستبده‌ له‌ نێو چاوانم
پله‌ى گه‌رمى ماندوێتیم بپێوه‌ ئه‌ى مه‌رگ
وه‌ك ده‌یناسۆرێكى ته‌مه‌ڵ له‌كۆتایی رِارِه‌وه‌كه‌ دامه‌نیشه‌
باوێشك مه‌ده‌، من ئه‌تبینم، وه‌ره‌، وه‌ره‌و بمخرۆشێنه‌...
گه‌ردنم بگه‌زه‌، لێمگه‌رِىَ مۆرى له‌پى ده‌ستم له‌سه‌ر پێسته‌ سارده‌كه‌ت جێبهێڵم
بزانن ئه‌وكاته‌ى كه‌ده‌مرم، بۆ هه‌تایی به‌ دڵته‌نگى ئه‌مێنمه‌وه‌ و
بیرتان ئه‌كه‌م
بیرى هه‌مووتان ئه‌كه‌م، خشۆكه‌كان، مراویه‌كان، ئه‌سپێكان
ئێوه‌ هه‌مووتان ده‌ڵێم بىَ لێده‌ركردن، ئه‌ى كارگه‌رانى ئاورگه‌
هۆرِه‌شه‌باكه‌ وه‌ره‌و بمشكێكنه‌، چیترمن ووشكهه‌لاَتووم....
شىَ له‌نێو ئێسكه‌كانمدا هه‌ڵكۆڵینى خۆى ته‌واوكرد، وه‌ره‌پێشه‌وه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌
ده‌پێمبڵىَ ئه‌ى مه‌رگ، به‌كامه‌ فێڵ دێیته‌ نێودڵم و لێدانه‌كه‌ى لێدائه‌ماڵى
پێتان ئه‌ڵێم من هه‌رگیز لێتان خۆشنابم،
جنێو به‌هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌تان ده‌ده‌م كه‌ به‌بىَ من تیایدا ده‌ژین...
ئه‌وه‌منم به‌ده‌نگى به‌رز نه‌فره‌ت له‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌له‌وێن، گوێتان لێمه‌؟
خۆشه‌ویستى، تۆ نانێكى سوتاوى نزیك بیرێكى ووشكى
ئه‌ى ووشه‌ بێماناكان، ببه‌ره‌ نانى مه‌رگ و ئه‌و بیره‌
وه‌ره‌، وه‌ره‌ ئه‌ى مرۆڤ، له‌ئامێزم بگره‌ به‌رله‌وه‌ى به‌رامه‌تم لێحه‌رامكه‌ن
هۆ مرۆڤ تۆ زۆر بۆگه‌نى، به‌لاَم من شێوه‌ى به‌سته‌گوڵى نه‌خۆشه‌كان بۆنت ده‌كه‌م
زمانت بخه‌نێو ده‌مم ده‌یناسۆر، تامى لیكه‌كه‌ت چۆنه‌ ئه‌ى باوكى شكۆمه‌ند
تا كۆتایی گوىَ رِادێرن بۆ وه‌سێته‌كه‌م ، مه‌گرین تا دوا ووشه‌ى خۆم ده‌ڵێم
لێگه‌رِێن با به‌ته‌نیا ده‌نگم هه‌موو هه‌وا قانگ بدات، لێیگه‌رِێن تا بۆدواجار به‌خۆى بنازێت
پاساریه‌كان، له‌برى كرم گه‌نمى جه‌سته‌ى من به‌رن
داواى به‌خشینتان لێده‌كه‌م، بمبه‌خشن له‌هه‌ر تفێك كه‌به‌سه‌رخواردنه‌كه‌تاندا گوتبێتم
داواى به‌خشین ده‌كه‌م له‌وه‌ى كه‌ مردم و نه‌متوانى له‌گه‌ڵ خۆم بتانبه‌م
وه‌ره‌ ئه‌ى خۆر، لێمبه‌ وه‌ك دایكێكى دڵرِه‌ق
هه‌مووتان وه‌رن و با قامچى له‌نێو ده‌سته‌كانتان بێت
وه‌رن تا له‌یادتان نه‌كه‌م، ئه‌ى سه‌گه‌ درِه‌كان
وه‌ره‌دایه‌ له‌سه‌رسه‌رم بگرى، به‌ته‌نها تۆى كه‌وه‌ك خودا ده‌گریت
وه‌رن برا سادییه‌كانم
ئێوه‌ش وه‌رن خوشكه‌ جادوگه‌ره‌كانم
له‌نزیك پێخه‌فه‌كه‌م كه‌رِه‌ناى گه‌وره‌ بژه‌نن
له‌ته‌پڵى ته‌نه‌كه‌ بده‌ن..
كلكت بجوڵێنه‌ ده‌یناسۆرى په‌رپوت
وه‌ره‌ پێشه‌وه‌ كه‌له‌ شێوه‌ى هیندیه‌كى سوور سه‌ما ئه‌كه‌ى
وه‌ره‌وئێَسكى ئه‌و كه‌روێشكه‌ بكرۆژه‌ كه‌ له‌ژێر گونما هه‌ڵده‌له‌رزێت
نه‌بارى ئه‌ى ئاسمان كه‌ ده‌یناسۆر دێته‌ ژورىَ
له‌ ژوره‌كه‌مدا جێگه‌یه‌ك بۆ خۆر چێكه‌
هه‌موو شته‌كانم بۆ خۆتان به‌رن، من هیچم نییه‌ جگه‌له‌ رِه‌شنووسى حیكایه‌ت و گۆرانیه‌ك
لۆمه‌ى هه‌موو مردووه‌كانى گۆرِستان ئه‌كه‌م.
له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌ فۆتۆگرافیانه‌ى كه‌ به‌ دیواره‌كانه‌وه‌ له‌بیریان چوو
به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌مم ووت وه‌ره‌و با یارى بكه‌ین
وه‌ره‌ با ئه‌و ئه‌هریمه‌نه‌ به‌ په‌نجه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ت ده‌ركه‌م
مه‌خوێنه‌ره‌وه‌، كه‌زیه‌ت شانه‌مه‌كه‌، به‌رچایی ئاماده‌مه‌كه‌،
ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆن مه‌كه‌، به‌ باخچه‌ى گووڵه‌كاندا میزبكه‌، هه‌روه‌ها پێم ووت
به‌ هاورِێكه‌شمم ووت: به‌خۆشیت
بۆ ئه‌هریمه‌نه‌كانیش قه‌سیده‌م نووسى
له‌ نێوماڵى دزو بكوژه‌كاندا بوم به‌ شاگرد
مه‌ته‌ڵیشم به‌ مناڵه‌كان ووت:
له‌ خوێن ده‌خواته‌وه‌ و به‌دوكه‌ڵ كوێر ده‌بێت
مێشووله‌یه‌، هاواریان ده‌كرد....
باپیره‌شم ده‌یگوت، مرۆڤ به‌رچاوته‌نگى كوێرى ده‌كات
من به‌ته‌نهائه‌وه‌نده‌م پێكرا ئه‌ى ده‌یناسۆر
وه‌ره‌ ئه‌ى چرپاكه‌
وه‌ره‌ ئه‌ى ئاگردان
وه‌ره‌ ئه‌ى چه‌رچه‌ف
وه‌ره‌ ئه‌ى باوكى شكۆمه‌ند
     
  
مرد

 
بنوو .. ئەى یار



بنوو .. ئەى یار ، یارى نازدار
بنوو .. بێ خەم ،
بێ ئاگا لە حاڵم ..ئەى یار .
من دەمەوێ ..
جیهانێکت بۆ رایەڵکەم
لە ( ئەسپایی) .
وڵاتێکت بۆ دروستکەم
لە ( ئاسایی ) .
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ خاکێک دەکەى ؟!
دەشتى بەرز ؟!
بیابانى سەخت ؟!
هەردەى نزم ؟!
یا شاخی تەخت ؟!
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ وەرزێک دەکەى ؟!
بەهارى تیژ ؟!
هاوینى زل ؟!
پاییزى خاو ؟!
یا زستانى شل ؟!
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ کاتێک دەکەى ؟!
بەیانیى تاڵ ؟!
نێوەڕۆى دڕ ؟!
ئێوارەى مۆن ؟!
یا شەوى کاڵ ؟!

* * *
بنوو .. ئەى یار
من دەمەوێ ..
باخێکت بۆ بەخێوکەم
لە ( رۆشنایی ) .
کەشێکت بۆ بسازێنم
لە ( سانایی ) .
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ باخێک دەکەى ؟!
سێوى سروە ؟!
بەڕووى باران ؟!
هەرمێی هەور ؟!
یا گوێزى گیان ؟!
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ کارێک دەکەى ؟!
چنینی مێژووى ژەنگ ؟!
رستنى هەڵپەڕکێ ؟!
رنینى میوەى دەنگ ؟!
یا دروونى دڵەڕاوکێ ؟!

* * *
بنوو .. ئەى یار
من دەمەوێ ..
ماڵێکت بۆ ئامادەکەم
لە (تەنکایی ) .
سازێکت بۆ بژەنم
لە ( دڵنیایی ) .
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ رەنگێک دەکەى ؟!
زەردی باریک ؟!
رەشی کەوان ؟!
سپیی تاریک ؟!
یا کەوەى پان ؟!
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ دەنگێک دەکەى ؟!
خەنینەى شین ؟!
گریانى بۆر ؟!
قاقاى سەوز ؟!
یا چەپڵەى مۆر ؟!

* * *
بنوو .. ئەى یار
من دەمەوێ ..
گەشتێکت بۆ سازدەم
لە ( فێنکایی ) .
سەیرانێکت بۆ رێکخەم
لە ( خۆبایی ) .
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ بارێک دەکەى ؟!
پیاسەى خڕ ؟!
وەستانى جووت ؟!
دانیشتنی پۆشتە ؟!
یا پاڵکەوتنى رووت ؟!
من نازانم ..
تۆ حەز لە چ ژەمێک دەکەى ؟!
برژاوى کاڵ ؟!
کوڵاوى کۆن ؟!
هێلکەى گەییو ؟!
یا شلەى بۆن ؟!

* * *
بنوو .. ئەى یار ، یارى نازدار
بنوو بێ خەم ،
بێ ئاگا لە حاڵم .. ئەى یار .
تۆ بنوو .. خەون ببینە ،
خەونی بۆنخۆش .
مەخورێنە ..
پێستى پشکۆى (توڕەیی ) .
فڕێی بدە ..
کاژى کرژى ( منەیی ) .
قووتى بدە ..
گرێی گرنجى ( گلەیی ) .
توڕى هەڵدە ..
گڵوڵەى زبرى (ئیرەیی ) .
تۆ بنوو .. خەون ببینە ،
خەونى تامخۆش .
بەسە ئیتر .. وڕک مەگرە ،
گوێ رادێرە ..
بۆ گڕ وگاڵى ( شێنەیی ) .
خۆت بشۆرە ..
بە گوڵاوى ( سادەیی ) .
بهۆنەوە ..
دەسرازەى ( پێکەوەیی ) .
خۆت واڵاکە ..
بۆ یەکبوونى ( کراوەیی ) .
لەمەودوا رازى نابم ،
لە خەونیشدا ..
حاڵى من بکەى فەرامۆش .


ته‌یب جه‌بار
     
  
مرد

 
گەر ئەبجەدییەت بە هانام بێ‌ ،
پێش ئەوەی مێژونوسان بێن ، من دەتنوسمەوە .
هەر تۆ براوەیت !
من لە پەنجەرەی زیندانی زمانەوە ،
لە باخچەی موعجیزەكانت دەڕوانم ،
تۆش درەختی لەززەتی و بنەچەت دەچێتەوە سەر مەجاز ،
تامێكی دیاری بۆ میوەیەكی نادیار و
بە غوباری گێڕانەوەم نالەرزیت .
چەند لە دنیا دەچیت ،
هەر پێشدەكەویت ، بەڵام ئاوڕ نادەیەتەوە !
چەند لە شێتییەوە نزیكم ،
پێمناخۆشە بچیتە سەربان و تانكی ئاوەكە پڕكەیت ،
بچیتە سەر ئەزمڕ و چای خەڵووز بخۆیتەوە ،
لەو بەرزاییە خودا جوانیت ببینێ‌ ، بۆ خۆیت دەباتەوە .
پێمخۆشە پێبكەنیت ،
تریقەت هەڵوەرێ و بفڕێ و
بەسەر باڵەخانەكاندا ببێتە ئاڵا .
تۆ هەبیت ئاژاوەی دنیا نامێنێ‌ :
بەندیخانەكان دەبنە دایەنگە ،
تاوانبارەكان ، بە دەنكە شقارتە ،
پیكابی بچووك بۆ منداڵە هەژارەكان دروست دەكەن .
جنێوەكان لە فەرهەنگی خاڵدا دەسڕێنەوە .
قەسابەكان تا ماون بۆ ئەوە دەگرین ،
لە بری چەقۆ ، گیتاریان هەڵنەگرتووە .
ئەوانەی ئێواران بە دەمڕێوە پاقلە دەخۆن ،
توێكڵەكە دەخەنە گیرفانیانەوە .
هەموو ئەوانەی ماسییان برژاندووە ، داوای لێبوردن دەكەن .
*
تۆ لەسەرتە رۆژانە جارێك پیاسە بكەیت :
پێڵاوەكانت داكەنە و بە پێخاوسی بگەڕێ‌ ،
رێگا قیرتاو كراوەكان ، دەبنە پسكویتی بە قاوە .
رێگا خۆڵەكان : بەوەوە دەنازن گوایە ئەسڵت قوڕە و
بە خزمایەتیەكی دوور پێت دەگەنەوە .
سڵاوت لە هەر كێ‌ كرد چاوەڕێی وەڵام مەبە
ئەوەی تۆ ببیبنێ‌ : باشە
بە غەمزەیەك ، عەمودەكانی سەرجادە كون كون كە ، دەبنە شمشاڵ .
بتڵە ئاوە مەعدەنیەكانی سەر شۆستە بە پۆزەوە خۆیان بە كانی دەزانن .
سەبوری ئەو شوتیە بەستەزمانانە بدەوە ،
بە هەنجەتی باشیەوە بە چەقۆ سكیان هەڵدەدەڕن .
دڵی ئەو درەختانە رابگرە ،
بە ناوی جوانكردنی شارەوە لە باخچە دایانبڕیون .
قاپ و تەشتی نایلۆنی سەر عەرەبانە گەڕۆكەكان ،
بگۆڕە بۆ پارچەی پیانۆ .
بە دوو سایدەكەی بەكرەجۆدا وەرە خوارێ‌ ،
با سایلۆ پڕ بێ‌ لە گەنم .
پڕ بێ‌ لە گوارە ، بۆ ئەو كچانەی لەمساڵدا گوێیان دەسمرێ‌ .
پڕی كە لە عەتر ، بۆ ئەو نامانەی هێشتا نەنێردراون .
دوو ماچ بۆ هاوین فڕێدە ، فێنك فێنك دەبێتەوە .
قژت لە دواوە ببەستە ، چیتر رەشەبا نامێنێ‌ و
ئەو خانووانە دەحەسێنەوە رووە و قیبلە نین .
لەبەر خاتری ئەو ساوایانەی دەیانەوێ‌ بەم نیوەڕۆیە بخەون ،
خۆت لەم خۆڵبارینە توڕەكە .
دوای نیوە شەو ، لەپێكت پڕكە لە تریفە ،
لەپێكت پڕكە لە حەرفەكانی ناوت ،
بچۆرە لای سینەماكان ،
با سواڵكەر و عەرەبە نووستوەكانی سەر كارتۆن و بەتانی عەسكەری ،
ئەلفی سەرەتای ناوت ، چەشنی چۆرەك بكرۆژن و
قومێك روناكی بخۆنەوە و متمانەیان بە دنیا بێتەوە .
*
تۆ لەسەرتە هەفتەی جارێك بچیتە چێشتخانەی یاقوت :
میوانەكان مینیۆی جەستەت ببینن و لە خۆیانەوە تێر بخۆن :
مەمكی مەحشی ، بە شیر و هەنگوین .
سینگی بە خاڵ ، وەك نانی بە كونجی .
پەنجەی پێچراو بە گەڵای مێو .
گەردنی تەڕ بە ئاوی شووتی .
تكەی تەنووریی تەماشا و
سووپی سووری سووراو و
شیلەی مەیلەو سوێری ئارەقی چاڵی چەناگەت بخۆنەوە .
تۆ لەسەرتە رۆژێ‌ جارێك بچیتە نەخۆشخانەی فێركاری ،
نەخۆشەكان ماچكە چاك دەبنەوە .
برۆت لە شێوەی ( لا ) گرژ كە ،
مردن لەو ناوە نامێنێ‌ .
سەرێكی ژێرپردەكە بدە و
پەتی پێی ئەو قازانە بپچڕێنە سپێتی باڵیان لە رۆحت و
خرپنیان لە قۆڵ و باسكت خواستووە .
دەرگای قەفەسی مریشكەكان بكەوە ، با بتبینن و
دوا نیازی بەر لە سەربڕینیان بێتەدی .
تۆ لەسەرتە ساڵی جارێك بچیتە گەرمیان ،
لە هەردەی زەنگەنە و چەم داوێ ، خۆت رووتكەوە و راكشێ‌ ،
با بەرخەكان لە گیای بەر و ژێر باڵت بخۆن و
لە تووكی نەرمی بناگوێت بلەوەڕن .
بەردێكی بچووك بخەرە درزی مەمكەكانت با ئارەق بكا و
وشكەساڵی نەمێنێ‌ .
*
بەیانیانی هەینی بە دزییەوە بچۆرە سەر قەبری باوكت ،
مردووەكان بتبینن بەو خەفەتە دەمرنەوە ،
لە زەمەنی تۆدا نەژیاون .
سەرەخەو مەشكێنە
تۆ بە خەبەر نەبیت ، نان تامی نامێنێ‌ .
منداڵەكان بەخەبەر نایەن بچنە قوتابخانە .
ترافیك قەت سەوز نابێ‌ .
كەس تاقەتی كڕینی میوەی نامێنێ‌ .
وەكو چوكلێت ، مانا بپێچەوە و
بیخەرە دەمی توخمەكانەوە .
بە هەناسەم بڵێ‌ كە هەردەم بە دواتەوەیە ،
ببێتە گسك و پیربوونە رژاوەكانی بەردەم مزگەوتەكان كۆكاتەوە .
كە نوستیت دەرگا جوان جوان قفڵدە ،
با ئاواز بەڕەڵا نەبێ‌ دراوسێكانت بشڵەژێن .
پەردەكان جوان جوان دادەوە ،
با ئەستێرە نەیەتە ژوورەوە نوری نێوچەوانت بدزێ‌ .
كە لەخەو هەڵسایت باوێشك نەدەیت ،
دەمت مەكەرەوە ، با ددانێكت نەبێتە ئیمامی تەسبیحی كرمان .
پێش ئەوەی بچیتە حەمام خۆت بپشكنە ،
بزانە هیچت لێ‌ نەدزراوە ؟
هێڵەكانی لەپت نەچۆتە شوێنی ئایەتە هەڵواسراوەكە ؟
لەتە نانە رەقەكانی ناو سەبەتەكە ،
نەرمایی گوێتیان نەدزیوە ؟
چاڵی ناوكت وەك خۆی ماوە و پڕ نەبووە لە هەنگ ؟
درەختێكی باخچەكەتان ،
سەوزیی ، وردە دەمارە سەوزەكانی روومەتی نەبردووی؟
بزانە خۆت ، خۆتی ؟
گێلاسی ناو رەسمی دیواری مەتبەخەكە ،
بۆیەی نینۆكەكانی تاڵان نەكردووی ؟
لەبەر چاوی مەركانەی گەڵاكانت ددانت نەشۆی ،
مەیانكە بە دوژمنی نەعنای ناو مەعجونەكە .
كە چات خواردەوە سەیری كوپەكە نەكەیت ، دەنا دەبێتە ئینجانە .
شەكری تێمەكە ، منی تێدام ، بە كەوچكەكە تێكمدە .
بە چەتاڵ پەنیر بخۆ ،
پەنجەت بەری كەوێ‌ دەتوێتەوە و دەچێتەوە دۆخی منداڵیی خۆی و
دەبێتەوە شیر .
سەمون كەرت نەكەی ، گەنممان لێ‌ مەڕەنجێنە .
بەزەییت بە شتەكاندا بێتەوە ،
سابونەكە حەز دەكا بە دەستت بیشۆیت و پاكبێتەوە .
خاولیەكەت حەز دەكا بە قژی وشكت تەڕی كەی .
ئاوێنەكەت حەز دەكا ببێتە ستراب ، تەنانەت نەعل و
شوێنێكی لەشت راموسێ‌ .
پێڵاوەكەت ئیرەیی بە سیسەمەكەت دەبا ، لەسەری دەخەوی .
سیسەمەكەت رقی لە پێڵاوەكەتە ، دەیبەیتە دەوام .
كتێبەكانت ئامادەن خۆیان بە دەفتەرە گەورە چڵكنەكەی دائیرە بگۆڕنەوە ،
كە هەموو بەیانیەك ، ئیمزایەكی لەسەر دەكەی زۆر لە سەری بولبول دەچێ‌ .
ئامان ، جلت هەڵخست ئاگاداربە ،
سەرچەفەكان نەبنە باڵ و بتكەنە فریشتە و بتفڕێننە ئاسمان .
زوو زوو دەرگای سەلاجەكە بكەرەوە :
ماستی ناو مەنجەڵەكە و نانە هەورامیەكە و
باینجانی ناو نایلۆن و شرووبی تا ، چاوەڕێتن و
هانا بۆ مەڵهەمی سووتانەكە دەبەن .
كەڵەشێری بەستووی ناو فرێزەر و
ماسی ناو قوتوەكەش ، بە خەبەرن و غەریبیت دەكەن .
*
بەیانیان رۆژنامە بخوێنەوە ،
تا تیرۆریستەكان ببنەوە دەروێش و
لەسەر دەستی تۆ لەو كاتەی بە كەفاوی جلشۆرینە : تۆبە بكەن .
با تانكەرەكانی نەوت بگەڕێنەوە و
شەربەتی ئەناناس و شەرابی ترێ‌ لە چاوتا باركەن .
لەبەردەم ماڵتاندا ریز ببەستن و
یەكە و 36 هەزار لیتر ، رەنگ بۆ دنیا ئاودیو بكەن .
لە جیاتی نەوتی رەش ، رەشێتی ماسكاراكەت ،
لەبری نەوتی سپی ، سپێتی رۆحت بگوازنەوە .
سەیرێكی هەواڵە ناوخۆییەكان بكە ،
با ژنەكان خۆیان نەسوتێنن و پرێمز بچێتە مۆزەخانەوە .
نا ، رۆژنامە مەخوێنەوە ،
جوانیت ناخرێتە بەر باس و لێكۆڵینەوە .
تەنیا سەیرم كە ،
جوانترین هەواڵ لە چاومدایە .
تكایە ، تا پێشت دەكرێ‌ پێڵوت دامەخە ،
دایمەخە با كارەبا نەكوژێتەوە .


تەڵعەت تاهیر
     
  
مرد

 
ده‌ترسم بمرم له‌م غه‌رییبیه‌
که‌س لاشه‌ی ماندووم نه‌دۆزێته‌وه‌
سه‌رابی گیانم بفڕێ بۆ ئاسمان
هیچ په‌ڵه‌ هه‌ورێ
سنگی غه‌ریبی بۆ نه‌گرێته‌وه‌
یان له‌م زه‌مینه‌ پانوبه‌رینه‌
بستێ خاک نه‌بێت بیشارێته‌وه
لووره‌ی شه‌وگاری خه‌م و ته‌نیاییم
ببێ به‌ ئاواز
سترانی مه‌رگ
له‌دوا هه‌ناسه‌ی هه‌نگاوی رێما
هیچ ده‌نگزوڵاڵێ نه‌یچڕێته‌وه‌...
     
  
مرد

 
به كه م كه م كه ردم به كه م كه م كه ردم
سه د مه رده م مه رده ن
سه د كوسم كه فته ن
هيچ كه س ئاخ و داخ
وه من نه شنه فته ن
ئاخ داخ و دل وه ي وه ي و رو رو
هه ر هه شت به غه زه ب
ليم بيه ن به كو
قيبله م جه دووريت يه نده داخ وه ردم
خــه يال داخمــاي خه مان شــاد كه ردم


له ماموستا بیسارانی
     
  
مرد

 
من دلنیام نه هێنییه كی گه وره
له لووتكه ی به رزی چیاكان
له ده ریادا چاوه روانمه.
ئه م رواڵه ته ی ئێستا هه مه وێرانی كه م
ببمه شمشاڵ به ده ست په نجه ی قاله مه ڕه
به كوڵ به سۆز
هه وراز و نشێوی هه موو حه یرانه كان
سه روبن كه م.
با قژه كانم به هانام بێن
به ره و سنووری بێ سنووری ئاسمان
هه ڵم كێشن
تا له وێرا بارانی خه ونه شینه كان
به ره و زه وی شۆڕ كه مه وه
له ئاكامدا
مه زرا مه زرا
په ل باوێم و بڕوێمه وه.


مریه م قازی
     
  
مرد

 
( ئه ی قه زات!)


بــــۆچـــی نـه‌گریــــم سه‌د كــه‌ڕه‌تم دڵ ده‌شــــكێنــــی
بـــۆ مـــه‌ی نـه‌ڕژێ شــوشــــه‌ له‌سه‌د لاوه‌ شــــــكاوه‌

هــــــه‌ر جــــۆگه‌ و جۆ بارێ كه‌ سـوور وســـوێربــــــێ
جـــــێی جــــۆشــشی گــــریانی مـــــنه‌و خۆێــنه‌ رژاوه‌

هــــــه‌رچه‌نده‌ كه‌ ڕووتــم به‌خــــودا مایلــی ڕووتــــــــم
بـــــــێ بـــــه‌رگیه‌ عیللـــه‌ت كـــه‌ هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه‌


نالی
     
  
مرد

 

ئاخ هیوا


کاتێ کە شەو دێ
بە پێکەنینەوە
مەڵهەم لە زامەکانم ئەدەم
دڵ،
پڕ لە هیوا
پڕ لە هیوای بینی خەونێک
بۆ بیستنی دەنگی گەش کەری جەرگەکەم
دەنگی شین کەری ئاسمانی ژیانم
پڕ لە هیوا
پڕ لە هیوای بینی کاتێ کە وا برژانگی چاوی لاوێنەری دڵی هەژارم
لێک باتو
زامانی جەستەی برینداری پڕ ئێشم بسرەوێنێ
بەڵام
کاتی چاولێکردنە!
کە تێدەگەم
خەڵەتاوم
ڕەفێقەکەی شەوانی بێکەسیم، "هیوا"
مزگێنی خەونێکی غەریبی دوورو درۆی پێداوم!



دڵی هەژار
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
به‌هارى دڵشکاو


به‌هار هات و گوڵ و نه‌سرینه‌که‌م نا
شنه‌ش هات بۆنى نه‌ورۆزى نه‌هێنا
مه‌لان هاتن، گوڵانى ده‌شت‌وده‌ر نین
ئه‌رێ بۆچى گوڵ و مه‌ل هاوسه‌فه‌ر نین؟
گوڵستان چى به‌ سه‌ر هات، چى به‌ سه‌ر هات؟
که‌ ئایینى به‌هاران نایه‌ته‌ یاد؟
هه‌ور بۆچى ده‌ناڵێنێ به‌یانى؟
ده‌ڵێ چى وا به‌ گرمه‌ى پڕ له‌ ژانى؟
له‌ به‌ر چى گوڵ دڵى پڕ له‌ برینه‌؟
چ قه‌وماوه‌ له‌ بولبول وا خه‌مینه‌؟
چ ژانێکه‌، چ ژانێکه‌ به‌ ناسۆر،
که‌ گوڵزارى وه‌ها خسته‌ شه‌ڕوشۆر؟
شنه‌ بۆچى هه‌مووى هه‌ر بۆنى خوێنه‌؟
وه‌نه‌وشه‌ چۆنه‌ ئاوا مل به‌ کوێنه‌؟
گوڵى نێرگز له‌ به‌ر چى سه‌رنه‌وى بوو؟
چ بوو قومرى غه‌ریب هات و غه‌ریب چوو؟
له‌ به‌ر چى باڵى په‌روانه‌ شکاوه‌؟
له‌ گشت لا بۆ غوبارى غه‌م پژاوه‌؟
له‌ به‌ر چى ده‌نگى خۆشخوان نایه‌ ئه‌مڕۆ؟
نه‌ما ده‌نگت، له‌ کوێى ساقى، له‌ کوێى تۆ؟
چ ده‌ردێک هات که‌ ئه‌م ده‌شته‌ى ته‌نیوه‌؟
چ ده‌شتێکه‌ که‌وا ڕه‌نگى په‌ڕیوه‌؟
له‌ به‌ر چى خۆر خه‌وى لێکه‌وت و نه‌بزووت؟
به‌هار هات و گوڵى نه‌ورۆز نه‌پشکووت؟
گوڵ و خۆر کام قسه‌ى تاڵیان له‌ کێ بیست؟
که‌ ئه‌م لێوى کرۆشت، ئه‌و مه‌رگى خۆى ویست؟
ده‌ڵێى گوڵ تازه‌بووکى نامراده‌،
که‌ زاوا ڕۆى و... په‌رده‌ش، پڕ له‌ یاده‌
ده‌یندارى زه‌وى بوو خۆر، دیاره‌
له‌ خوێنى هه‌ر شه‌هیدێک شه‌رمه‌زاره‌
به‌هارێ! سه‌رهه‌ڵێنه‌، بێره‌ بۆ لام
بزه‌ت بێتێ، له‌ خه‌م ده‌ربێنه‌ دنیام
به‌هارێ! هه‌سته‌، به‌و هه‌ورى قه‌ده‌م خۆش
بڵێ تێراو بکا ده‌شتى سه‌وزپۆش
له‌ ڕه‌نگ و بۆ زویرن، زه‌رد و بێبۆن،
که‌ سه‌رو و یاسه‌مه‌ن هه‌رچاوه‌ڕێى تۆن
نه‌وایى نوێى ده‌وێ باڵدارى بێجووت
له‌ ته‌نیایى وه‌ڕه‌ز بوو، وا دڵى سووت
له‌ قۆڵ ده‌ربێنه‌ ده‌ستى گوڵ پژێنت!
به‌ سه‌وزه‌ گوڵ ببه‌خشێ، پێ و شوێنت
له‌ تارا ده‌ربخه‌ نۆ بووکى سه‌رچڵ
که‌ نه‌شکێنێ خه‌فه‌ت ئه‌ستونده‌کى دڵ
نه‌سیمى به‌ربه‌یان با بێ به‌جارێ
خه‌وى به‌فرین له‌ چاوى گوڵ بتارێ
به‌هارێ! سه‌یرى که‌، خاکى به‌ڵاگر
که‌ چۆن که‌وتۆته‌ ژێر بارانی ئاگر
به‌هارێ! سه‌یرى که‌، خاکى خه‌فه‌تپێژ
که‌ چۆن هه‌ر پنجه‌دڕکێک بۆته‌ خوێنرێژ!
به‌هارێ! چاو بگێڕه‌، ده‌شتى غه‌مناک
له‌ هه‌رلا کوشته‌یه‌ک که‌وتۆته‌ سه‌ر خاک
به‌هارێ! سه‌یرى که‌، کێو و ده‌ر و دۆڵ
هه‌موو هه‌ر خوێنه‌، بێده‌نگ و کپ و چۆڵ
به‌هارێ! پڕ به‌ کۆشت لاله‌ بێنه‌
له‌ سه‌رى گۆڕى عه‌زیزان، بیوه‌رێنه‌!
دڵى شووشه‌ و قه‌دى سوورگوڵ شکاون
شه‌راب و سووره‌گوڵ وا تێکڕژاون
له‌ هه‌ر دووکیان گڕێک هه‌ستێنه‌ تاوێ
په‌ڵاسی ده‌رد و ژانى تێ‌بهاوێ
به‌هارێ! سۆزى عیشقم باوه‌شێن که‌
به‌ شیر و شه‌کرى ئه‌و عیشقه‌م هه‌وێن که‌!
سه‌رێ بمکه‌ به‌ هاژه‌ى جۆیباران
سه‌رێ بمکه‌ برووسکه‌ى روونى ئاسمان
وه‌ره‌ بمکه‌ به‌ هه‌ورێکى ڕق ئه‌ستوور
که‌ گرمه‌م، پڕ بکا خوار و سه‌ر و ژوور
به‌هارێ! هه‌ر بژى، بژوێنى ژینى
که‌ وه‌رزى خۆره‌تاو، کانى ئه‌وینى
ئه‌مێستاکه‌ش، جه‌وانى لێره‌ ماوه‌
نه‌فه‌س گه‌رمه‌ و، ئه‌وین جێگه‌ى هه‌راوه‌
مه‌ڵێ دارێک شکا و ئیتر وشک بوو
سبه‌ینێ هاکا دیتت خه‌ڵفى هه‌ڵچوو
مه‌ڵێ ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ شۆره‌کاته‌
سبه‌ى، کاتێ به‌هار هات، سووروساته‌
به‌هارێ! گه‌ر بمێنى له‌م دیاره‌
ده‌بینى خوێنى نێو خاک، ئه‌م به‌هاره‌...
هه‌تا پشتێن گوڵاڵه‌ى سوور ده‌هێنێ
وه‌کوو ئاگر له‌ دووکه‌ڵ سه‌ر ده‌رێنێ
گوڵى سوور دێته‌وه‌ به‌رده‌رکى ماڵێ
ئه‌گه‌رچى سه‌د خه‌زانیش ڕاى بماڵێ
به‌هارێ! خۆش بژى و هه‌ر خۆش بمێنى
خه‌ڵاتى گوڵ بکه‌یت و لێى بسێنى
ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا سه‌ر هه‌ڵده‌هێنین
دڵ و گیان لێک ده‌ئاڵێنین، ده‌مێنین
ئه‌گه‌ر ئاگر له‌ ڕێ بێت و ئه‌گه‌ر خوێن
شه‌پۆل بێ و گه‌رده‌لوول بێ، ئێمه‌ هه‌ر دێین
که‌ ئه‌مجار هاتى ژینت شادمان بێ
سه‌رت سه‌وز و دڵت هه‌ر ئاوه‌دان بێ
که‌ نه‌ورۆزێکى دی هاتیته‌ دیدار
به‌ ئایینێکی دی بتبینم ئه‌مجار


م : مردم سرا
     
  
صفحه  صفحه 92 از 103:  « پیشین  1  ...  91  92  93  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA