انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 93 از 103:  « پیشین  1  ...  92  93  94  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
ده‌رفه‌ت
گه‌لێک بێڕه‌حمانه‌ کورت و
کاره‌سات له‌ ناکاو.
چێژى ته‌ماشاى به‌هارمان نه‌کردبوو
که‌ قه‌فه‌س
هه‌موو باغى لێ ژاکاندین.

له‌ هه‌تاو و له‌ هه‌ناسه‌
به‌ چه‌شنێک داده‌بڕێین
له‌ چه‌شنى دابڕانى لێو، له‌ ماچى ناته‌واو.
به‌ ڕووتى
ده‌بڵێ به‌ڕووتى بمنێژن
سه‌راپا به‌ڕووتى
ئا به‌و چه‌شنه‌ که‌ سوجده‌ بۆ عیشق ده‌به‌ین
بێ په‌رده‌ى حیجابێک
له‌گه‌ڵ خاک
ده‌مه‌وێ
به‌ عه‌شق
له‌گه‌ڵ خاک تێکه‌ڵ بم.
     
  
مرد

 
تاکوو تۆ نازێ ده‌که‌ی ئه‌و دڵه شووشه‌م ده‌شکێ
چـی کوڵ و داخی دڵم بێ‌ گ ‌له چاوم ده‌تکێ

نوێژه بارانه به‌سه ، تۆ بڵێ بابت وه حه‌سێ
چاوی من خۆش بێ که‌هه‌ر تینویی عه‌رزه و د‌شکێ

ئاوی مرواری ده‌ڕێژم به حه‌زی نازی ئه‌تۆ
وه‌ره بیبه ده هه‌مووی بو گوڵی سووخمه و له‌چکێ

من له بازاڕی ژیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌م کرده حه‌ڕاج
بایی ماچێکی ئه‌تۆ،حه‌یفێ که نه‌تدا ده‌نکێ!

ئیسته شاییته گوڵم،ره‌بی موباره‌ک بێ‌ له‌تۆ!
خۆزگه به‌و خۆزگه که‌وا دێت‌و به دڵتا ده‌لکێ

چی چه‌مه‌رگێڕی منه هه‌ر هه‌موو هاتوونه سه‌ما
چاوه‌ڕێی چیته؟ وه‌ره! بمده له‌داری به‌لکێ . . .


میلاد ئه‌مانه‌ڵڵاهی
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
ڕیگەی عیشق


له ڕێگه ی عیشقەکەت گیانه چەندان شیعر بەجێماون
له نیوەی ڕێ پەکەر بوون و گشت گیرودەی قومێک ئاون

دەورانێکه مەلی خەیاڵ به شوێنتەوه سەرگەردانه
خوا ئەزانێ چەندی دیکه بۆت گیرودەی بەندی داون

کازیوەیه و بەربەیانه هەموو نوقمه له بادەی خەو
لەم ساتەدا کەس دیار نییه بەس عاشقان لەبەر چاون

بیاوانی عیشق نەبڕاوەیه ڕۆح ئەبرژی تا تەی بکات
هەر عاشقی ڕاستینەیه ڕێ ئەبەن و ماندوو ناون



پاریز ڕەحمانی
     
  ویرایش شده توسط: nisha2552   
مرد

 
به‌هار


نـه‌سـیـمـی بای سـه‌بـا دیـسـان له‌ گـه‌ڵ بۆنـی گـوڵـاڵـانـا
پـه‌یـامـی هـاتـنـی نـــه‌ورۆز ئــه‌دا بـه‌گــوێــی هـه‌واڵـانـا

ئـه‌ڵـێ مـوژده‌ جـه‌مـاوه‌ر وا بـه‌گـووڵ رازاوه‌ کـوێـسـتـانـان
ده‌هـه‌ستـن ئـه‌ی کوڕانی گه‌ڵ له‌گه‌ڵ گشت چاو کـه‌ژاڵـانـا

له‌گه‌ڵ بوڵبوڵ به‌گـۆرانی و به شـایـی و به‌زم و هـه‌ڵپه‌رکێ
بـگێــڕن جـه‌ژن و ئـاهـه‌نگـێ لـه‌ کـێو و ده‌شـت و یـاڵـانـا

لـه‌پـاش بـه‌فـر و کـڕێــوه‌ی پـیـره‌ زسـتان وا هـــه‌واری ڕۆژ
له‌گه‌ڵ نــه‌ورۆز وچـانـی گرت له ‌مـه‌ڵـبـه‌نـدی هـــه‌ڵـاڵـانـا

پیاسه‌و گه‌شت و سـه‌یـرانـی کـه‌ژ و کـێـو و نــزار و هــه‌رد
له‌ گه‌ڵ کــانـیــاو و رووبـارو خــوڕه‌و تـاڤــگــه‌ی نـــواڵـانـا

چریکه‌ی بوڵبولی شــه‌یـداو غه‌زه‌ڵ خوێنی و جـریـوه‌ی مه‌ڵ
له‌گه‌ڵ قاسپه‌ی که‌و و قومری و شنه‌و له‌نجه‌ی غــه‌زاڵـانــا

به ‌چـاوی تیژی تێبینی ســه‌یـرکـه‌ی ئـه‌و ده‌ر و ده‌شته
له‌باس ناێیتو ناگونجی له ‌نـێـــو خــه‌زنـه‌ی خـــه‌یـاڵـانـا

خـڕو دۆل و گــه‌وه‌و ڕژد و پـه‌ساره‌ و زه‌رد و هـــه‌ڵـدێری
بـه‌سـانــی بـووکــی رازاه‌ون لـه‌ کـۆری کوڵـمـه ئـاڵـانـا

شیـفاو ده‌رمانی ده‌ردانه ‌ هــه‌وای کوێـسـتـانی کوردستان
وزه ‌و بزوێـنه‌ری هـه‌سـتـه‌ له‌ رۆحی خه‌سته‌ حــاڵـانـا

له‌ گشت ئه‌و ڕه‌نگ و بۆ و نه‌خش و نگارو پــه‌ڵـکـه‌زێـریـنـه‌
هه‌زاران مـانـی سه‌رسامن! له‌ ریــزی بــیـر بـه‌تـاڵـانـا‌

به‌ دڵ خوازیاری ڕزگـاری گـه‌ڵ و سه‌ربه‌ستیه ((‌ئــارام ))
له‌ ماوه‌ی ژینی خۆی ئێستاو له‌سه‌رجه‌م مانگ و سـاڵـانـا


مه‌ڵا حه‌سه‌ن فه‌یزبه‌خش ((ئــــارام ))
     
  
مرد

 
ئەشقێکی تۆراو


دەبوو باشتر بزانم من بە بەختی ڕەش ئەتۆ شەو نی
لە نێو قامووسی دڵداری بە ئاواتی دنەی خەونی

تەرەی، کۆترێکی بێ لانەی، پەشۆکاوی شەوی ئەشقی
بە باز و کەو دەشوبھای تۆ، ئەگەر باز نی کەچی کەو نی

لە سەر چاو و لە سەر دڵ تۆ تۆ دەنیشی خەڵفی لاولاوی
بە تاڵی کردەوەت بەندی،تەڵێ ئیلمەی گوڵی تەونی

لە جێژوانی ئەوینتدا بزەم ماچی نەماون بۆت
لە ژێر چەترێکی نامۆدا دەگێڕم چاو مەگەر شەو نی؟

وەھا ئەسپی ئەوینداریت لە پێدەشتی ژیان زینە
بەرەو بەرزی سکاڵاتە بەڵام چبکەم؟ گەوەی کەونی

نیگای پاییزی بێ شەرتیت ئەوا شەرتی شەوێنی دا
شەو و شەرت و وشەی بەختت ھەموو سووتا ئەتۆ ھەو نی!


محەممەد حوسێن پوور
     
  
مرد

 
بۆ ئه‌وینت


ناتوانم وه‌سفی چاوت چاو که‌ژاڵی چاو خومار
دڵ ئه‌سیری چاوه‌کانته‌ و خۆم ئه‌سیری عه‌یب و عار

دڵ ئه‌سیری به‌یتی شیرین نامی شێعری دیده‌که‌ت
به‌یتی ئه‌برۆت مه‌تله‌عێ بوو بۆ غه‌زه‌ل یا بۆ وتار

کاتێ چاوت هه‌لده‌هێنیی جێ ده‌هێلێ خه‌م دڵم
بێ نیگای تۆ دڵ ئه‌بێته ژووری ژینی پڕ له‌ژار

جارێ تر سه‌رده له ماڵم بێ تۆ سه‌رده ماڵه‌که‌م
سه رده، سه ردی که‌ی ڕه‌وایه لای وه‌فا و گه‌رمی نیگار

ناسکی و نه‌رمی و له‌تافه‌ت دا ئه‌باری له‌وگوڵه
سێبه‌ری زوڵفی په‌ڕه‌نگی پڕ مه‌ترسی و پڕ له ژار

تا ئه‌وینم خه‌ونی مه‌رگی یادواری تۆی نه‌بی
خۆشه‌ویستی چۆن ده‌تاشی بۆدڵێک به‌ردی مه‌زار

ناتوانم تۆ له‌بیرکه‌م بۆیه‌ چاوت پێم ئه‌ڵێ
گه‌ر له‌بیرم که‌ی ئه‌بیته عاشقێکی بێقه‌رار

تاکوو سه‌ریاس دڵ نه‌خاته ڕاوی داوی چاوه‌که‌ت
بۆ ئه‌وینت که‌ی ده‌بێته‌ شاعێرێکی وه‌ک هه‌ژار


ئه‌کره‌م حه‌سه‌ن زاده(سه‌ریاس)
     
  
مرد

 

ئازاری دڵ


هه‌ر دڕک بووی بۆ هه‌ڵاڵه‌ی خه‌ونی گوڵزاری دڵم
ناخودای ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار! به‌سیه‌ ئازاری دڵم

تێک بڕووخێ با ته‌لار و باره‌گای پڕ ئه‌سته‌مت
وا‌ ده‌ڕووخێ ئاره‌زووی به‌رزه‌ قه‌ڵای شاری دڵم

تۆ ئه‌سووتێنی په‌ڕ و باڵی مه‌لی ئه‌شقم ! ئه‌نا
بۆ ئه‌وین و مامه‌ڵه‌ی حه‌ز گه‌رمه‌ بازاڕی دڵم

ڕۆژی په‌ل هاویشتنت دادێ له‌ گۆمی بێ که‌سی
با بگاته‌ خزمه‌تی حه‌ق شین و هاواری دڵم!

ئاره‌زوومه‌ندم له‌ شۆراخی دڵت بتوێته‌وه‌
ئه‌و هومێده‌ی تا نه‌مێنێ شوێن و ئاساری دڵم

ماته‌ زه‌ردی و زه‌رده‌ ماته‌م،شینه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێی خه‌زان
تا سه‌ما کات و گه‌ڵاکه‌ی پێکه‌نێ داری دڵم

ناحه‌زت ئاواته‌‌وازه شاخی عه‌شقت وشک هه‌ڵێ
تا بزه‌ی ژین مابێ به‌ خوا هه‌ر ئه‌ویناری دڵم!


ئازاد سەید ئیبراھیمی
     
  
مرد

 
شۆخی ھەورامان


کۆوە بوون ڕەنگی ئەوی دەریایە لەو چاوانەتا
خۆزگە مەل بایەم مەلەم کردایە لەو چاوانەتا

شۆخی ھەورامانی بەژنت بەرزە وەک نەخشەی وڵات
کورد دەبوو ئاڵای گەشی ھەڵدایە لەو چاوانەتا

تۆ گوڵی سووریت و کوڵمەت جێگە ماچی «مەولەوی»
ڕۆحی وێڵم خۆزگە بسرەوتایە لەو چاوانەتا

تۆ کناچەی ئەشقی ئاوێتەی چەم و قاسپەی کەوی
پڕ زرێبارێ ئەوین پەیدایە لەو چاوانەتا

تۆ شلێرەی سووری «شاھۆ»، من شنەی دوندی «بەیان»
خۆزگە ئاونگی دڵم بنوایە لەو چاوانەتا

بۆیە بۆ جوانی دەبەم کڕنۆش لە ڕازی تێدەگەم
جوانی نەختاڵێ لە ڕەنگی خوایە لەو چاوانەتا

بۆیە شەیدایانە ھاتووم من بەرەو ڕووگەی ئەوین
چونکە ئەشقم دیتووە دنیایە لەو چاوانەتا


ئەمین گەردیگلانی
     
  
مرد

 
ڕاوچێێکی ڕاو نه‌پێک



لاوه‌! تاوێ به‌ تاسه‌وه‌ خۆت بهاوێ له‌ باوه‌شم
هاکه‌ باڵی گرته‌وه‌ بۆ ماڵی خه‌یاڵاوی له‌شم

دادێ ساتێ من به‌ داری پڕ هه‌نارت دا هه‌ڵزنێم؟
مه‌مێ؟ده‌مێ؟له‌ دیتنی به‌ که‌مکه‌مێکی بێ به‌شم

له‌یلی! کێتم؟قه‌یسی ڕێتم له‌ پێده‌شتی ئه‌وینت‌دا
وێڵی شێتی دوور له‌ خێڵی خه‌رابات و که‌لاوه‌شم

سۆنه‌ی مل‌زه‌ردی بێگه‌ردی چیاو هه‌ردی له‌ چه‌مێکی‌
ڕاوچێێکی ڕاو نه‌پێکی ته‌مایه‌رم ئه‌ی داوه‌شم

ئه‌ڵێم بێم و پتر ئیتر که‌م له‌ کانی نه‌مان بزێم
دڵۆپ دڵۆپ له‌ خزمه‌تت ده‌تاوێم و که‌چی هه‌شم

دڵ به‌ گڕی نیگاسڕی ڕچا له‌ گلێنه‌ی سه‌ردت
نه‌یه‌ته‌ گه‌ردنی زه‌ردت ده‌ینی خوێنی سیاوه‌شم

بێ به‌ختی شه‌خته‌ کوتاوی‌‌ قاودراوی لادێ و شارم
لای خۆم ئه‌وینارم ئه‌رێ له‌ کیسم چوو ئه‌و ناوه‌شم



ئازاد سەید ئیبراھیمی
     
  
مرد

 
ناونیشانی ماڵی ئینتێڕنێتی تۆ ون بوو لەلام
ماڵپەڕی پێشکەوتنی سەردەم بە تێکڕایی گەڕام

سایتی خۆشبەختی بە ساڵانێکە بۆ من تێکچووە
بووینە ھاوڕێ، ھەر ئەوەندەم ھاتووچۆ کردووە شەقام

من لە کافینێتی دەرگا داخراوی شارەوە،
بۆ وزەی فیلتێر شکێنێک سەردەمێکە ھەڵوەدام

ھەڵسوکەوت و سیستەمی تێکستی بنکەی دڵ شکا
چنگی ویرووسی ئەدات ئەنگاوتمی و تێوەگلام

ھێڵی پێوەندی و ئیمەیل و زەنگ و SMS فشەن
من بە پەنجەی ھەڵتەکاوی «نا بڕۆ» ی تۆ بوو شکام

کام کورەت کردۆتە ژینگە؟ دژگر و دوورە منی
چاوەڕێی زانستی پوختی مانگی دەستکردی وەفام

بەو ھەموو زانستەوە واچوویە ھاردی دڵمەوە
کیژە شاری! زەحمەتە دەرچی لەبەر تیری نیگام

من دەق و نامە و وتار دەڕژێنمە ئارشیوی حەزت
چش، بەبێ مۆڵەت وەکوو وێبلاگی یاخی داخرام!


لوقمان پیربادینی
     
  
صفحه  صفحه 93 از 103:  « پیشین  1  ...  92  93  94  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA