انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 94 از 103:  « پیشین  1  ...  93  94  95  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
تەنیایی هەتایی


چەقاندم چاوەکانم ڕوو به جادە
کە تابڵۆی ڕێنەماین: لێره لاده

که حوکمت دام به: تەنیایی هەتایی
لە سەر چی تۆ بە تاوانێکی ساده

مەگەر غەیری ئەوین چی بوو لە دڵما
کە من هەر کاکە بووم و ئێوه داده؟

خەمم زۆره نییە شێعرێک بە نۆێیی
بە ناچاری دەنووسم جامی باده

شکاوە قافیەم لە ژوانی هێمن
نەهاتی کیژی جوانی هەڵبژارده

لە- 4⁄1-پتر نێ تۆ دەناسم
بە دەر چوو خۆشەویستی تۆ لە ڕاده

ببووره و من لە تەنیایی دەرێنە
بە ئازادی دڵی من نەختێ شاده


زاھید حاجی زادە
     
  
مرد

 
رۆیشتی و ئێواره‌ به‌ ده‌م داڵغه‌ به‌ سه‌ر چوو
نه‌ت زانی که‌ سه‌ودازه‌ده‌ییم تا به‌ سه‌حه‌ر چوو

هه‌ودایی خه‌یاڵی دڵه‌که‌م داوه‌ته‌ ده‌ست با
ماڵانگه‌ری ئه‌م شاره‌یه‌ عومری به‌ هه‌ده‌ر چوو

نه‌ت دی که‌ دووچاوم پڕی رازێکی نه‌هانن؟
پێت وا نییه‌؟ ئه‌م نازه‌ له‌ پێی راده‌ به‌ ده‌ر چوو

لێو رێژی دوسه‌د قافیه‌م و کێشه‌مه‌ چوونکه‌
ئه‌م شیعره‌ ده‌ڵێن کۆنە ئیتر باوی به‌ سه‌ر چوو

ده‌ستت بخه‌ ناو ده‌ستم و با پێکه‌وه‌ ده‌رچین
دوایی مه‌ڵێ بۆچی به‌ ته‌نێ سه‌یر و سه‌فه‌ر چوو

سۆزی، نیه‌تم بوو له‌ له‌بت ماچێ بسێنم
سه‌د حه‌یف که‌ ئه‌و تیره‌ له‌ رێی شه‌رمه‌وه‌ ده‌رچوو

مه‌نعی دڵه‌که‌م بۆچی ده‌که‌ی ئێسته‌ که‌ خۆشه‌
عومرێکی درێژی به‌ غه‌م و ده‌ر دو که‌سه‌ر چوو



فه‌رهاد ساڵه‌حی فه‌ر(سەردەشت)
     
  
مرد

 
ئەوین



له‌‌و ئه‌وینه‌ی قه‌ڵبه‌زه‌ت بمشۆره‌وه‌

ده‌وچریکێنم به‌ به‌سته‌و هۆره‌وه‌


بۆت ئه‌بارم له‌ ته‌می هه‌وری هه‌ناو‌

له‌ زوڵاڵی کانیێ بمخۆره‌وه‌


کاتێ هه‌ڵدێی ده‌م به‌یانی مل‌که‌چه‌

ئاسمان به‌ تیشکی مانگ و خۆره‌وه‌


ڕه‌نگه‌ له‌ کوێستانی عه‌شقت دا گلێم

من به‌ باری ئه‌و ئه‌وینه‌ زۆره‌وه‌


داو ئه‌نم له‌ سووچی دڵ تاقی ته‌نێ

ڕیزی نێچیر کوانێ ئه‌چمه‌ نۆره‌وه‌


لام شه‌رابه‌ تێخی عه‌شقت مه‌ستی مه‌ست

هه‌ر بزه‌م دێ له‌ ده‌می ناسۆره‌وه‌


ئازاد سه‌یدئیبراهیمی
     
  
مرد

 
شه‌وەزه‌نگی قژت ڕوحمی نه‌ماوه
حه‌ز و هه‌ستم له‌ نێو به‌ندی چه‌قاوه‌

به‌لۆکه‌ی بسکی خاوی تۆ گوڵی خۆم
په‌تی سێداره‌که‌م بۆ هه‌ڵخراوه‌



پۆيلانه


په‌تی سێداره‌ ده‌نوێنن به‌ زووڵفت
که‌ ئاڵایه‌! قژت تاڤگه‌ و هه‌تاوه‌

به‌ وێنه‌ی ئاڕشی ویڵۆنه که‌زیی تۆ!‌
چریکه‌ی دێ دڵم به‌و تاڵه‌ خاوه



یادگار


     
  
مرد

 
به‌ ئه‌سرینی چه‌می کاڵت که‌ژاڵم
هه‌موو زامی دڵم ئه‌مشه‌و کولاوه‌

که‌ جارجاریش په‌پووله‌ی چاوت ئه‌فڕێ
شه‌مێکم من که‌ مۆمی لێ بڕاوه‌



پشکۆ




فریوی دام په‌پووله‌ی چاوه‌کانت
ئه‌وا باڵی فڕینیشم شکاوه‌‌

به‌خۆناو و بریقه‌ی کوڵمی سێوت!
قه‌پاڵ! ده‌گری له ‌هه‌ستم به‌و دوو چاوه‌!!


یادگار
     
  
مرد

 

چ ڕه‌مزێکه‌ له‌نێو چاوانی شینتا
که ‌یه‌ک زه‌ریا ئه‌وینی تێکراوه‌

بڵێ به‌و چاوه‌ بازه‌ی پڕ له‌نازت
نێگای بۆ گه‌رمی جارانی نه‌ماوه‌؟



پشکۆ



هه‌ناسه‌م چه‌شنی ته‌م ئاڵای خه‌مانه‌
به‌سهر دوندی چیای داخ و جه‌فاوه‌

که‌ ڕووی ئاوێنه‌تم دی تێگه‌ییشتم
دڵی رووناک و سڕبووم چه‌ن شکاوه‌

له‌به‌ر چاوم بووه‌ خه‌شخاشکی نیسان
که‌دیم کوڵمه‌ت به‌سه‌د ناز و حه‌یاوه



ئاسۆ
     
  
مرد

 

به‌ ئه‌شقت بانه،‌ بۆکان و سه‌قز وا
له‌نێو دونیای غه‌زه‌ڵدا بۆت دواوه‌‌

له‌ په‌نجه‌ی سوور و ناسک یادگاری
وڵامم زڵڵه‌ێکی پێ دراوه‌



ئه‌مین گه‌ردیگلانی




(ئه‌مین)و(ئه‌حمه‌د)و(ئاسۆش)له‌مه‌دحت
غه‌زه‌ڵیان خویند و هێستاش ناته‌واوه‌

به‌ کێ بێژم گوڵم به‌و ڕاده‌ پاکی
هه‌ناوی ((یادگار))ت بۆ بڕاوه‌! (ئاسۆ)



یادگار
     
  
مرد

 

دڵم هێناوه‌ بیهاوێمه‌ به‌ر پێت
به‌باری ئه‌شقی بێ ڕه‌نگ و ڕیاوه‌

نیگات ده‌بڕێ سه‌ری شه‌وگاری تارم
برۆت ئاسۆیه‌ چاوت خۆره‌تاوه‌

دڵم تۆقی له‌ دووریت و نه‌هاتی
له‌ تاوت تاکوو که‌ی بیکه‌م وڕاوه‌؟


پشکۆ



گوڵێکم کرده‌ پۆیلانه‌ت دڵی من
سه‌ری داخست به‌ ڕوو زه‌ر‌دی گه‌ڕاوه‌!؟


ئه‌مین گه‌ردیگلانی

     
  
مرد

 
چاوەڕوانی


گەر بزانم چاوەكەت بۆ كوشتنم پێشەنگ ئەبێ
پێكەنینیشم لەگەڵ نۆتەی ژیان هاودەنگ ئەبێ

گرژ و مۆنیش بێ ئەگەر روخساری ناڕێكی ژیان
یەك شنەی ئەشقی بەسەردا بێنی شۆخ و شەنگ ئەبێ

گەر هەموو جوانیی زەوی تێكەڵ بە مۆسیقا بكەن
جا لەگەڵ تۆزی بەری پێڵاوەكەت هاوسەنگ ئەبێ

چاوەكانیشم بەخیلیان دێ بە یەك بۆ دیتنت
هەر كەسێ تۆی خۆش بوێ، وەك ئێمە بەرچاوتەنگ ئەبێ

خاڵی لێوت قافیەی شێعری خودایە و من دەڵێم
بێت و دایپۆشی لە دنیا وەزنی عالەم لەنگ ئەبێ

با كەژ و كێوان بە ناڵەم نەبنە ئاو خێرا وەرە
چون لە ئامێزی ئەوینا ئەو دڵەم بێدەنگ ئەبێ

هەر نەهاتی تا رەدیفی شێعرەكەم شێوا كەچی
شێتە دڵ هەر چاوەڕێیە و پێم دەڵێ نا رەنگە بێ


ڕەسووڵ سوڵتانی
     
  
مرد

 

تۆرمه‌ی به‌شه‌ڕ!


ده‌چۆن نه‌ڕوا که‌وا ده‌ڕوا گلێنه و بیلبیله‌ی چاوم
له‌ چاو ئه‌سرم چڵۆن بسڕم که‌ ڕۆی تینی دڵی کاوم

که تاڵی زولفی کاڵت که‌وته‌ سه‌ر خاڵت ئه‌من ده‌بوا
بزانم وا له‌کام په‌ردا بزه‌ی به‌ختی به‌جێ ماوم

نه‌که‌ی بڕوا که‌وا بڕوا له ‌یادا ناوی شیرینت
له ‌قه‌ندیلی ئه‌ویندا من ده‌که م یادت هه‌تا ماوم

نه‌ماوم خۆ چه‌ماوم بۆ نه‌مام و به‌ژنی باڵاکه ت
که‌وا ناکام له ‌ئاکامدا بزرکا بنجە لاولاوم

که ‌سه‌رنه‌یبێت که‌سه‌ر یا ژان، به‌ژار و مه‌ینه‌تی ئینسان
ده‌بی بیژێت که‌من تۆرمه‌ی به‌شه‌ر نیم و به‌شه‌ڕ باوم

چه‌لێک ده‌ردی گه‌لێک ده‌مکاته ‌پشکۆ و گڕ،ده‌مێکیش تۆ
سه‌رم سوڕما له‌سوڕوتووری ئه‌م چه‌رخه‌ی که‌چۆن ماوم


ئه‌حمه‌د یاسینی ((ئه‌لف.ی پشکۆ))
     
  
صفحه  صفحه 94 از 103:  « پیشین  1  ...  93  94  95  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA