انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 95 از 103:  « پیشین  1  ...  94  95  96  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
«جوانی کورد»


پێم بڵێ کـامـە گـوڵە لەم خـاکە بولـبـول مەسـت نەکا؟
یاکوو کام بێ بەش لەهەسته، عەشقی چاوان هەست نەکا؟

پێم بڵێ کامـە شـەڕابـه، شـەرحـی غـەیـری چـاو ئەکا؟
شەونمی سەر کـام گـوڵە کاری شـەڕابی خـەسـت نەکا؟

پــێــم بـڵـێ بـۆ ئـێـرە ســوورە؟ لالـەزار ئـەو لا تره!
بێ خەبەر ! کامە دڵـە لەم ناوە دەسـتـا و دەسـت نەکا؟

مەنعی بولـبـول بۆ ئەکەن لەم خاکە سـەوداسـەر بدا؟
پێم بڵێن،کـام وشکەبیـرە مەشقـی تەڕ هەڵبەست نەکا

باخـەوان دەستـت دروسـت، بـیبینه!باخـت هاتـەبەر
ڕۆح لـە بەر بـێـنە کـە بێـت و لێـرە لـێـوی گـەسـت نەکا

ئەی خودا ! من لێـت دەپاڕێـم ،ئەم دوعـایەم بێـتەدی
یاڕەبـی ! هیچ نـۆ گوڵێ ڕیشەی لە مـاڵـی پـەست نەکا

ئـەی ڕەفیقـان ئاگـەدار بن قـەد نەکـەن پێ شێلی گوڵ
پاش ئەوەی ئەی هاوەڵانم نا رەفیق چەس چەست نەکا

دا ڕەفیـقـان! مۆڵـەتم دەن، بـێ بـەشـی دڵ نیـم ئەمن
«یادگار»یش، مەر بەمـردن، حەز لە دوو پـەیـوەسـت نەکا


میلاد ئەمانوڵڵاھی«یادگار»
     
  
مرد

 
کووچه


کووچەکانم لەبەرە هیندە گەڕاوم بۆ تۆ
کەمکەمە بوومەتە خۆڵێک و ڕژاوم بۆ تۆ

لە سوپێرمارکێتی کۆڵانەکەمان بووی هاتم
ڕووم لەوان بوو وەلی بۆ تۆ بوو سڵاوم، بۆ تۆ

من کڕینی جگەرەم کردە بەھانەی ھاتن
مژ بەمژ بوومە مژێکی کە بڵاوم بۆ تۆ

من کە گرتوومە لەکونکووری بزەت روتبەی مەم
هەر لەزانکۆی مەم و لێوانە بەزاوم بۆ تۆ

لەبۆ پاراستنی ئاڵای گەشی خاکی دڵی تۆ
بوومە سەربازی فیداکار و نەماوم بۆ تۆ.


زاھید حاجی زادە
     
  
مرد

 
له‌ گوێمدا زه‌مزه‌مه‌ی دێ خیزەڵ و چه‌و
که‌وا کانی چ جار نابێ جیا له‌و

له‌ ناخمدا شه‌وی مێعراجی ئه‌شقه‌
ده‌بزوێ ‌‌هه‌ست به‌ بیری ئه‌و برووسکه‌و

شه‌و و ڕۆژ هه‌ر یه‌کن لایان ئه‌ویندار
به‌ سۆمای دڵ ده‌پێوێ ڕێگه،‌ شه‌وڕه‌و

به‌ ڕۆحم گوت له‌ تاریکی نه‌ترسی
له‌ ناخا مه‌شخه‌ڵی هیوایه هه‌ڵکه‌و

ببه ڕێبواری ڕێگه‌ی ڕژدی دوندێ
که گڕکانی ئه‌وین کردی به‌ پێخه‌و

منی ئاشق بە دووتا وێڵ و شەیدام
ئه‌رێ ئاسک هه‌تا که‌ی لێم ده‌که‌ی ڕه‌و

ده‌که‌م ئاژین له‌ وه‌رزی سه‌وزی یادت
شه‌واوی چاوه‌کانم من هه‌موو شه‌و

له‌ ئاورێشمی خه‌یاڵی تۆی ده‌پێچم
به‌ ئه‌سپایی له‌ جێدا کۆرپه‌ڵه‌ی خه‌و

ده‌خوێنم من به‌ یادی کۆنە دەردان
له‌ سه‌ر دوندی چیای کوردان وه‌کوو که‌و

ده‌سا خوێنم حه‌ڵاڵت بێ بخوێنه‌
که‌ سه‌ربه‌ستیی له‌ دوو دێ سێبه‌ری ئه‌و

به‌ڵێ هه‌ر ئافره‌تێ شیرین نییه،‌ نا
نه‌ هه‌ر ئاشق وه‌کوو فه‌رهاد و خه‌سره‌و

به‌ چاوی نوێی ببینی ورده‌کاری
نییه‌ فه‌رقی ئه‌دی سابڵاغ و مه‌سکه‌و

مەکە زەوتی لە کۆزا بەرخی بیرت
دەبا ئازاد بئاژۆن پاشی هه‌ر زه‌و

وەرن با شێعری پڕ مانا وەھۆنین
نەوەک ئەو تاقمەی دژوازی دژڕەو

له‌ ئاکاریان ده‌بارێ تۆزی کۆنی
به‌ڕووداری به‌ شێعری خۆ ده‌ڵێن نه‌و

دەقێکی پێی نەبزوێ ھەست و ئاوەز
ئیتر جا چۆن دەنێن ناوی شیعر لەو

ئه‌مین،ئاسۆ،شه‌ماڵ، پشکۆ، بڕاسێن
دەبا دانەگرێ چاوی شێعری کورد خەو
     
  
مرد

 

«چۆمی چەم»


شەرتـە من تاکـوو بمێنم هـەر بـکەم وەسـفـی چەمێ
ئەو چەمەی چۆمێکی نازە و دێتە دەر لێی سەد چەمێ

ژینی خۆم پێشـکەش دەکەم بـۆ وەسفـی ئەو ناقابیله
عومری نووح تەرخانی ئەو کەم گەر بکەم وەسفی کەمێ

لافـی عاشـق بوون دەدەم چەن بێ نـەتـیجـە و حاسڵه
من کـە نەتوانم بسـووتێـم بۆ پـەپـوولەم وەک شەمێ

چـۆن بڵێـم عـەشـقـم هەیـه؟ ئەو بایە زۆر عاشقتره
بۆیە ڕاسـی کـردەوە لەو زوڵـفی یارەم چەن خەمێ

بەختەوەر نیم قەد ئەمن، نەم کـردووە ماچی دەمێ
بەختـەوەر ئەو نانـەیە ماچـی دەکا تەنیا ژەمێ

چەندە بێ بەش بووم ئەمن نەی دامێ بیکەم تامی ژین
عومری لاویـم وا بەسەر چوو تازە چی دی نایگەمێ

بولـبـولی نـێـوان قەفەس هـەر یادگاره«یادگار»
ئەو خودایەی لێ بەدەر بێ جوانی تەڕلان نایەمێ


میلاد ئەمانوڵڵاھی«یادگار»
     
  
مرد

 
پێنووسه‌ ته‌ڕده‌م


ئه‌نگوسته‌ چاوێ له‌م خاک و عه‌رده‌م
نـیـگــام لــه‌ نــازی کــام دیــده‌ وه‌رده‌م

تـــه‌زیـــوی زیــــوی کــــازێــوه ‌دیــــوی
یان ده‌سته‌و ئێخه‌ی کام که‌زیه‌ زه‌رده‌م

پــه‌لــکــێــشـــه‌یـێـکی پـــڕکـێـشـه‌یـێــکی
ئه‌م ژوانی شێعره‌ی هاوبیری سه‌رده‌م

لـــه‌م ژوانـــه‌ ده‌تـکـێ تــریـفـه‌ چـه‌پــکێ
هه‌ر‌ شه‌و ده‌ڕووشێ به‌ شه‌وقی هه‌رده‌م

شه‌ویش به‌ قه‌د خۆی هێزی گه‌مارۆی
هـێناوه‌ تـووشی ئـه‌م جـه‌نـگـه‌ سـه‌رده‌م

شـه‌و و ڕه‌شــایی شێـعـر و گــه‌شـایـی
هه‌روا له‌ ته‌شقی چه‌ک به‌رده‌ به‌رده‌م

ئـه‌نـگـوسـتــه‌ چــاوێ شــه‌وگــاره‌ بــاوێ
شـــێـعـریـنــه‌ تـــاوێ داوێــمــه‌ بــه‌رده‌م

گــۆرانـه‌ مــه‌شـقـێک سۆرانه‌ عه‌شقێک
ده‌ڕژێـته‌ پـێنـووس پـێنـووسـه‌ تــه‌ڕده‌م


سۆران حوسێنی – بانه‌
     
  
مرد

 

بێ‌سیمی خه‌یاڵ



مانگەشه‌و بشکێنه ڕێگه‌م تو له‌نێو شه‌وگاری تار
دێمه نێو باخ و ته‌لان و باوه‌شی ژوانی هه‌وار

ئه‌و دڵه‌م تینوویه بۆ ماچی چیا و دار و ده‌وه‌ن
لێره هه‌ر گریانه بۆ یادی گوڵ و کانی و به یار

شه‌نگه بێری بێته‌ران و بچته سه‌رکانی به ناز
پڕ به دڵ چاو که‌م له نازی پێکه‌نینی تازه یار

ئه‌و مه‌له‌ی ڕووخاوه لانی تێده‌گا چێ ده‌ردی دڵ
کوا ده‌مێنی تین و تاقه‌ت بۆ فڕینی ده‌رده‌دار

سووره بارانێ به سه‌ر ئێمه و چیا باریوه کۆن
چاوه‌نۆرین گه‌ر بگاتێ سه‌وزه ئاواتی به‌هار

دۆشه‌وێ ناردم په‌یامێ بۆت به بێ‌سیمی خه‌یاڵ
هه‌ر ده‌ڵێ گیراوه ڕێگه‌م ئاخ له‌ده‌س دێوی نه‌یار

وا به یادی تۆ ده‌ژی دڵ بۆته قوربانی خه‌مت
داگیساوم من ده‌سووتێم وا له نێو شه‌وگاری تار



جه‌عفه‌ر نه‌وبه‌هار
     
  
مرد

 
گۆڕی بێ کێل


گڕی مۆمی شەوی دەردم دەسووتێم
لەتاریکیی دڵی خەمبار و تەنگا

گەرووی نووساوی تۆز گرتووی ئەوینە
دەکا هاوار لە بەحری زەردی ژەنگا

لەسەر تەرمی کفن نەکراوی شیعرم
زمان پسکە لە دەم هاوار و دەنگا

لە ژیر چارشێوی شەوگاری سیاپوش
ئەوین تارە لە فەسڵی سەوزی ڕەنگا

منی چاو پڕ لە ئەسرینی دەمەو مەرگ
لە مەزرای زۆنگی دڕکی پڕ لە نەنگا

شەمی دەردی دڵی خۆمم دەسووتێم
لەئا میزی سڕی شەوگاری لەنگا

دەمێکە بێ سپەر سەرداری مەرگم
لەمەیدانی شەڕی بێ خۆم و جەنگا

دەسووتێم و کز و مات دادەنیشم
لەکن گۆڕی دڵی بێ کێل و سەنگا
     
  
مرد

 
«نیونیگا»


بۆ خەیاڵم کەسکە باڵی هەڵفڕینە نیونیگات
نەرمە پێلی بۆنی بارانی ئەوینە نیونیگات

سکڵی یادی دەنگی تۆیە بۆتە پێنووسی شێعر
وەک گڕی ئاهەنگی خەندەت ئاگرینە نیونیگات

شەو بە پەنجەی بۆنی تۆ سەنتووری ناخم لێدەدەم
پیتی شێعری هەرچی شاعیرە چڕینە نیونیگات

هەر ڕەهێڵەی چاوەکانت دای لە داری بەژنی من
دەنکە بارانی تژی گڕ بوون خزینە نیونیگات

وێنەکێشی دڵ دەکێشی نەقشی چاوانت بە ڕۆژ
شەو لەسەر تابڵۆی خەیاڵم نازەنینە نیونیگات



یاسین ئەمین پوور (بۆکان)
     
  
مرد

 
*بۆ پشووی سێحراویی قالە مەڕە*


بە هەناسەت کە سەمای مەستی نەوای شمشاڵە
دەنگی ڕووبار و شەپۆلی لە ئەوین دارماڵە

نۆتی خاکێکی لە نێو ناخی زمان ڕسکاوی
تۆ بەهاری هونەرت عومری هەزاران ساڵە

پەلکی پەنجەت وەکوو تیرێژی هەتاو داچۆڕا
لە چیای بوونەوە بۆ دەشتی ژیان عەوداڵە

عەڕەب و فارس و تورک بەو هونەرەت سەرسامن
ئەو چریکانە شیفای عاقڵ و شێتن، خاڵە

کۆچەکەت مەرگی بەبەر ڕۆحی خەمۆکم دا کرد
لە خەمت قامیشەڵان زەوقی نییە بێ حاڵە

کانی هێدی دەکوڵێ و نم نمە دەگری باران
سۆزی شمشاڵە بەدەم تاڤگەوەیە لەم یاڵە

تێی دەتووڕێنی هەوای خوایە«وەتەن ئاوا کەی»
دەنگی هەر نەغمەیەکی شیوەن و ڕۆیە و ناڵە

هەموو پێشکەوتنی ڕۆژێکی لەگەڵدا بێ هونەر
بێ سەمای پەنجەیەکت پێنەگەیشتوو و کاڵە


لوقمان پیربادینی
     
  
مرد

 
ئاوی چەم میچی خەیاڵ و ژوورەکەی شێعری تەنی
دەنگی بارانی خەمی بیست کۆرپەکەی خەم ڕاچەنی

هەرشکاندیان بەژنی ئاوێنەی دڵی تۆ ئەمشەویش
چاوی تیشکی خەم بە ڕووی نەنیووکی شێعرم پێکەنی

ئەی شەوی تار دەس لەسەر ئەوکی ژیانی لابەرە
کوا دەتوانی جلکی ڕووناکی لەبەر خۆر داکەنی

گشت بەیانان چاوەڕێی چەپکە گزینگی دەستی تۆم
کۆرپەی ئاواتم لە بێشکەی ساتەکانما ڕاژەنی

ئەم بەیانەش بوو بە جاران و نەهاتی بۆیە من
گۆڕی ئەم شێعرەم بە شەودا بۆ پشوودان هەڵکەنی


یاسین ئەمین پوور (بۆکان)
     
  
صفحه  صفحه 95 از 103:  « پیشین  1  ...  94  95  96  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA