انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 99 از 103:  « پیشین  1  ...  98  99  100  101  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
نه وت


له سه ر دێری رۆژنامه یه ک.....
کڕاسی دراویی حه قیقه ت
له باوه شی شه و دا
پینه ده کرێت
ده ریا ،له ئاسمان دڵگیر ده بێت
مانگ دان به عه شقی بیره نه وته کان ئه نێت
مانگ،
چه ند ته به ق دوور ئه خرێته وه
له سه ر هه ر بیرێک
داوه ڵێک ئه چه قێنن
...............
که من دز به دنیا دێم
دز پێ ده گرم
دز هه ڵ ئه چم به باڵای دزه کان
گه نم،
بۆنی نه وت ئه دات
نان
شار
شاخ
شه قام
باخ
خه یاڵ
ته نانه ت جیهان.
له ناوو نه وت مه له ده که ن
سمێڵم بۆنی نه وت ئه دات
ده هری ده بم
شه وێک به غدا له 40 دز ئه دزمه وه
ئه بم به .......
که من دز ده زێم به دزیی
40 ساڵی ره به ق
دز ده مێنمه وه
ئه مێنی هه موو دزه کان
دواتر ئه بم به شا دز
شه رعی هه موو دزیه کان
ئه که م به دز نامه
.......
که به دزیی خۆم ، خۆم ئه دزمه وه
دزێک،
وه ک داره به ن له لم ئه دات
له سه ر شانی ،
راست و چه پم
دوو دز قووت ئه بنه وه
سیم به سیم پێ ئه که نییت
سیم سیم بکرێوه
به دزیه وه شوێن پێ عه لی بابا
ئه دزرێت
سه روبنی هه موو دزه کان ئه دۆزنه وه
که من دز ئه مێنمه وه
شه هرزاد به دزی شا
دزێکی ئه بێت
چ دز دزێنێکه ئه مشه و له خه ونی شا
1000ساڵ تێپه ریوه
هێشتا مانگ،
به دزی ئاسمان ئه ی دزێتو.........
داوه ڵه کان به دزی
خه ریکی یاریی دز دزێنن
ئای
دز......


3/9/1390
فه رهاد ساڵه حی فه ڕ
     
  
مرد

 
ئه مه که ژاوه ی پڕله .......

ئه مه که ژاوه ی پڕله پوله که ی ره نگاو ره نگی خه یاڵی

بوکه شوشه یه کی بێ نازه

که چاوه کانی له خه ونی ره ش و سپی وه تنگ هاتون

ئه مه ئیواره ی خوێن تاڵی ته نیایی باغچه یه

که دێر زه مانێکه نه زۆک ماوه

ئه مه نهێنی زه رده خه نده ی وشه یکی وێڵه

که سێبه ری گومان به سه ر کۆڵانه کانی حه ز دا ده کێشێت

ئه مه دوایین وێستگه ی بیره وه ری مرۆڤێکه

بار ته قای ته مه نی دار سێوه کان

خه ونی قاوه یی ده بینێت

ده ڵێن وه رزێک به رێوه یه

که پیاوێکی ریش نورانی سپی پۆش

باڵی به سه ر دا کێشاوه

فوی کردۆته گه رووی خه یاڵی ئه م رێبواره شێتانه

ئه ڵێن که سێک گوناهی که بیره مه زات ده کات

که سیک که چاوه کانی له به فری تازه باریو سپی ترن

.....

له قوڵایی فنجانێکی قاوه دا

ئه م وه رزه م بینی

له سه ر ته ختی جمشید پیاوێک

ته سبیحی خورمایی له ناو مل دا

یاسه یکی نوی ده نوسێت

بریار ئه دا به ئا فتاوه ئاوی ده ست نوێژ

بۆ حیجازبنێرن

چاوه کانم شۆر ئه بنه وه به ناو فنجانه که دا

له شۆرابه ی گواره ی زێوینی ئه م بوکه شوشانه دا

نهێنی گریانی پیاوێکی چاو قاوه یم بینی

که له قوڵایی ده ریای مه دیترانه بێ ناز که وتوه

ته نانه ت با ش ناتوانێ جێ پی کانی بشواته وه

فنجانه که لار ئه که مه وه

سوور ئه خۆم

هوو هوو هوو

له ناو حه ڵقه ی زکری ئه م قه ره جه چاو شینانه

بڕی ده م له م یاسایه

ته نانه ت سێبه ری خۆشم ئه سرمه وه

ئه ڵێێن وه رزێک به رێوه یه

به ڵام ...لاشه ی ئه م گه ڵا پیرۆزانه

تور ئه ده مه پاییزێکی خۆڵه مێشی

ئه بمه هاوری شه یتانێکی .

ببوره فریشته یکی قاوه یی

بریاره بۆ پێشوازی ئه م وه رزه نوێه

چه ند لاپه ره بنوسێت

چه ند لاپه ره ی سپی. پر له ..............؟


فرهاد سالحی فر 28/2 /90
     
  
مرد

 
سه فه ر


سه‌فه‌رم کرد
له و خه وه دا سه‌فه‌رم کرد
ئه‌و خه‌وه‌
وه‌کوو گێژێ گێژی گۆمێ
منی خنکاند
بایه‌نی بوو
باران بارانی هیوا
شه‌قامه‌کان غه‌م بوون
میدانه‌کان غه‌مه‌کانیان تێکه‌ڵ ده‌کرد
ئیستگاکان ئازاری غه‌مه‌کان بوون
ئه‌م شاره‌ بێ ئاواز بوو
ئاوازی ئه‌و
سیسرک بوو
زور جارپرسیارم ده‌کرد
نه‌ قوتابییێه‌کوو
نه‌ سه‌ردێری روژنامه‌یه‌کوو
نه‌ هه‌واڵێکمان ده‌بیست
ته‌نها ئه‌یانزانی
که‌ ساڵی سێ هه‌زاره‌وو
ئیتر به‌س
زور سه‌یر بوو
شار ده‌بوو نه‌ بوو
کاتێ‌ ‌ویستم
به‌ره‌وو سه‌یرانگایێ بچم
من ده‌مهه‌ویست بچم و نچم
که‌ چوم
له‌ جیات ئه‌وه‌ی
گوێم له‌ ته‌قه‌ته‌قی دوومینه‌ و
غاره‌ی پیره‌ پیاوان بێ
گو‌ێم له‌ بێده‌نگییێکی زووربوو
زوور سه‌یر بوو.


« محمد افندی »
     
  
مرد

 
که شه و دادی
ته می خه مێک به سه روشه کانم ئه کشێت
به سه ر ته رمی خوزگه کانم
موته ی مه رگ دێت و
ساته کانم پرن له ئاونگی فرمێسکی گه ش
روحم وه کو ده زوی دوای کولاره یک
ئه روات
له هه مو ئیستگه چۆڵه کان تی ده په رم
ده روم و دوایین نمه فرمێسکی ژان
به سه ر دڵی شه و دا ده رێژم
......
که شه و دادی
یاخی ده بم،له خوم. له تو ،له ساته کان
له سه ردڵی ساته سه هوڵیه کان
ئه بم به دوا وشه ی وێڵی با
کاتی سێبه ری تو له سه ر دیواری هیواکانم
ئه که وێت
کات ژمیری ده ستم ئه وستێت
دلم ده بێت به دارسێوێک
که له شه وێکی زستانا
قژی ئه رنێتو خه ونی ئه رخوانی ده بینێت
له به رده می پرسیاره کانه وستاوم
به زمانی ئه و رێبواره شێته ئه دوێم
که خویی و خه و نه کانی به خشین به شه قامێکی روت
من تی ناگه م
کاتی په نجه ره کان سه فه ر ئه که ن
بوچی ئه ستیره کان له باوه شی شه و زیز ده بن
مانگ هه ناسه ی سارد بو دڵی تینویی من و
چاوه خه واڵوه کانی تو هه ڵ ئه کێشێت
.........
من ئیستگه کانم خوش ده وێت
پاسه کانم خوش ده وێت
ته نانت چرای سوری سه ر شه قامه کان
له بیرت دێت؟
پیاویکی ره ش و سپی
چیروکی خه ونه کانی تۆ بوم؟
له شه وێکی ره ش ئه سمه ردا
بونی هه مو حه رفه وون بوکانت کرد
له یکه م ئیستگه دا بویته گه نم
باڵات کرد و له ناو گلێنه ی چاوه کانما قوت بویته وه
بویت به دوا وشه ی سیسی باغچه
ده ستت کێشا به سه ر لارومه تی رنراوی باغ
پری کوشی ئاسمان
گوڵه ئه ستێره ت چنی
..........
ساڵ هات و چو
ئیستگه کان هه ر له جی خون
من به بارته قای ته مه نی پاسه کان پیر بووم
ئیستاش
هه مو شه وی که وشه کانم به نیازی سه فه ر جووت ده که م
له سه ر یه که م ئیستگه داده نیشم
دییت....ناییت....دییییت........ناییییت
دییت.
ناییت
دییت
دوایین په ره ی گوڵی یادگاری رابردوش ئه ورێت
ناییت
پری دڵم ئاخ و پری گه روم هه نیسک
سه فه ر دڵم ئه گوشێت
به سه ر دڵی شه و دا ئه کشێم
به ڵام سه د داخ
ئیتر نه من ئه ونده عاشقم
بوونی هه نا سه ی مانگ بکه م
نه تو ئه ونده دلنیایی
پرچه کانت نه زری کاروان کوژه ی
به یان بکه ێت
     
  
مرد

 
اپیزود...


اپیزود ۱
نیوه رویه کی قیرتاو
چایه کی قیری
سیگاریکی پته پت
پینووسیکی په مه یی
کوریکی قیت
قاقه زیکی رووت و قووت
کچیکی فیلم هه لگر


اپیزود ۲
نیوه رویه کی قیت
کچیکی پته پت
چایه کی په مه یی
سیگاریکی رووت
پینووسیکی قیری
قاقه زیکی قیرتاو
کوریکی فیلم هه لگر


ایپزود ۳

نیوه رویکی قیری
چایه کی قیرتاو
پینووسیکی پته پت
قاقه زیکی قیت
کوریکی روت
کچیکی په مه یی
سیگاریکی فیلم هه لگر...


«شایسته ولیه »
     
  
مرد

 
زامێک به‌ قووڵایی ده‌ریا


ساڵ له گه‌مارۆی ئاوێلکه‌یه‌‌
به‌ده‌ستی کیژۆڵه‌یه‌کی قژزه‌رد
له‌ساغه‌رێکی شین
شه‌ڕابی ئێواره‌یه‌کی دوازده‌ ده‌نۆشێ
تا‌رۆژپه‌ری ڕووبارێکی پڕله‌قه‌وزه‌
شنه‌له‌دیلانی ره‌شبه‌ڵه‌کی چیا
کۆتری هه‌تاو هه‌ڵده‌فرێنێ
تاشه‌رمه‌زاری بوکی سپی
به‌سه‌رشانی ئاشق دابڕژێ
‌سێبه‌ری دێمه‌نێکی ره‌نگینه‌‌
په‌رده‌یه‌ک له‌روخساری ئه‌م دووازده‌یه‌
‌کازێوه‌‌له‌ حیکمه‌تی ئه‌م حکایه‌ته‌ پڵژیانه‌
بم هێڵه‌ بارووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
ئه‌م سه‌فه‌ره‌ پڕه‌ له‌
‌پاپووچکه‌ی سه‌رسامی نه‌گه‌رانه‌وه‌
به ‌دیار نه‌هێنییه‌کانی چاوه‌روان
له‌ سه‌ر بێشکه‌یه‌کی ڕۆزه‌ڵه‌ی سه‌ماكه‌ر
له‌ لێواری گۆمێکی بێ زرووقه‌
ئه‌م دووازده‌یه‌ داپژانی ره‌نگه‌کانه‌
که‌ له ‌قژمپاڵی سه‌رکه‌وتن
خۆیان به ‌ره‌ش و سوور دۆڕاند
له‌چرکه ‌ساتێکدابه‌سه‌ر
پاپه‌نجه‌ی سینه‌ی پڕسۆزی ئاسمان هه‌ڵگه‌ڕان
له‌م دووازده‌یه،‌ممکه‌کانی دایکم
له‌ژانی ،مژانی دوولێوی سوور
‌ ته‌ڕ،ته‌ڕ به‌ نه‌پسانه‌وه‌ی ویشکایی دا فڕین
چ مه‌ودایه‌کی نادیاره‌ ئه‌م دووازده‌یه‌
شێعر له‌ ئۆڕگانیزمی ئه‌م مه‌ودایه‌ پێده‌گا
خۆشه‌ویستی له‌دوواهه‌ناسه‌ی مرۆڤ
ئه‌رێ برا......
تۆ له‌حیکمه‌تی ئه‌مدووازده‌یه‌دا مه‌مشاره‌وه‌
بم هێڵه‌ با رووت،رووت به‌قووڵایی ده‌ریادارۆچم
‌له‌ بزه‌ی برینی ماسی دا
سه‌بووریم به‌ماچێکی سوور ده‌به‌خشم
خه‌وم به‌چاوی جۆگه‌له‌یه‌ک
له سه‌مفۆنیای عشق
به‌دوو تای ناسینه‌وه‌دا هه‌ڵده‌گه‌رێم
تاروخساری ئاوێنه‌کانی پێنه‌گه‌یشتوو
کاتژمێرله‌‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیوه‌ گیانی زمان
خوولانه‌وه‌ تا روگه‌ی پێکه‌نین
چ مه‌ودایه‌که‌ ئه‌م دووازده‌یه‌
له هه‌نگاوی‌نێوان مه‌رگ هه‌ناسه‌دا

( پێشکه‌ش به‌ روحی په‌پوله ‌بێ تاوانه‌کانی سه‌رده‌شت )

شنۆ:فه‌تاح محه‌ممه‌د نیژاد (رێباز)
انجمن ادبي سردشت
     
  
مرد

 
حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه مه ڕه نگه شه هاده ت بێ که من کوشته ی ده ستی دڵدارم

گوتم: ئایا به زاری خۆت ده پرسی حاڵی زاری من
بڕۆی هێنایه یه ک وه ک شکڵی( لا) یه عنی که بێزارم

عه جه ب ئه ستێره شه و هه ڵ دێ له تاوی خوسره وی خاوه ر
به ڕووی تۆم دیده هه ڵ نایێ شه و و ڕۆژ ، ئه گه ر چی بێدارم

ته بیبی من ده بێ ده خڵی هه بێ ، ساحیب ئیشاره ت بێ
مه گه ر چاوت بزانێ من له به ر چی مه ستوو بیمارم !

به سه رووم وت که ڕاسته سه رکه شوو به رزی ، که چی له رزی :
که فه رقیشم بگاته ئاسمان به ندی قه دی یارم !

له شیرینی ئه تۆ ئه ی خوسره وی ته ختی زه مین ، ڕه نگه
بگاته ئاسمانی بێستوون فه رهادی هاوارم

برۆت باڵی هوما سایه ی سه ری سوڵتانی حوسنت بوو
خه تت هاتوو وتی : من ناسیخی توغرایی خونکارم

سه راپا هه ر وه کوو حه ڵقه ی زرێ په ره وێزه ی خوێنم
به یه ک یه ک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم

حه ماێێل که حه ده می تێغت له حه ڵقه ی گه ردنی ( نالی )
مه گه ر تێراو ببم به و ڕه نگه ، تینووی ساعیدی یارم


نالی
     
  
مرد

 
گولبه نی قه دت


گولبه نی قه دت له قوببه ی سینه غونچه ی کردووه
غونچه به م شیرینیه قه ت نه ی شه که ر نه ی کردووه

نه خلی بالات نه به ره تازه شکوفه ی کردووه
تو که بوی شیرت له ده م دی ئه م مه مه ت که ی کردووه

قامه تت نه خله به شیری فائیقه ی په ی کردووه
نه حلی بی نیشی مه مت شه هدی سپی قه ی کردووه

نه خل و روممان پیکه وه ن یا غه ب بان وه ی کردووه
سه روی هینا وه له سیوو به ی موتره به ی کردووه

بو مه مک نالی چ مندالانه وه یوه ی کردووه
گه رچی مووی وه ک شیره به و شیره شکوفه ی کردووه

خوش به هه ر دوو ده ستوو ده م گرتوویه ئوخه ی کردووه
کیزبوو توهمه ت ئیفترا و بوهتان که توبه ی کردووه


ماموستا نالی
     
  
مرد

 

له گورانیکانی عه دنان که ریم


بیکه به خاتر زه رده که ی خور ئاوه
سه ری بینه ده ر وه ی له توی که ژاوه

یاران له جه رگم ئاخ یاران له جه رگم
تیری شه م ئیمشه و وه ی درا له جه رگم

به و تیره گه ییوم تا ئاکامی مه رگم
شه هیدم کفن وه ی مه که ن به به رگم

سه دا ی لایه لایه که ت هات له دوو ره وه
سه ر به گیل گه له ئازیز زه ردوو سووره وه

چریکه ی سورناو ئا پریکه ی خه نده
په شیوی زولفان ئه ی ریشه ی دل که نده

ئیشاره ی وه نا ز ئه ی له بخه نده ی وه نه رم
نه مانا ی خالان ئه ی نه توی په رده ی شه م

سه دای لایه لایه که ت ....

سه رچوپی وه ناز ئه ی قول ورده ی ده سمال
بریقه ی شیشه و ئه ی له ره ی لیموی کال

چون به زم شیرین منیش که ن وه یاد
به زمتان جه م بو ئای دایم وه دل شاد
     
  
مرد

 
[b]ئێواره ی پاییز


له ئاسۆیه کی دووره ده ست ئاوا بوو زه رده یی پاییزی
ئه توت بووکێکی به نازه په رده جێ دێڵێ به زیزی
په ڵه هه ورێکی چڵکنه گرتی سوو چێکی ئاسمان
گه ڵای زه ردی دارێک وه ری زریان بردی به ره و نه مان
جوو تی کۆتری سه ر به کڵاوه هه ل کوڕ ماون له سوانه یه ک
دیاره له و ده وروو به ره پێیان شک دێت هێلانه یه ک
پاساری سه ر داری کۆڵان فڕه و جیکه یان لێ بڕا
قه ل فڕیی فڕیی تا وه ن بوو هه ر ڕوو ڕه شی خۆی پێ بڕا
شه پۆلێک مۆسیقای به سۆز هاتوو ڕابرد به بن گوێما
شوێنێکی بۆ خۆی کرده وه له نا خی دڵی توێ توێما
ئاخر کۆڵی بۆ برده ژوور بار به رێکی درێژی ڕووت
ده رکی دوو کانی گاڵه دا مام حاجیو به ره و ماڵ بزووت
نازدارێکی چارشێو به سه ر به ته نیشتم دا تێ په ڕی
به غار هاتوو توند قیژاندی رووته ڵه یه ک به به د فه ڕی
که مێک ڕا وه ستا جا ڕا برد ئه و لاوه ی جاده ی ئه پێوا
دیار بوو خێسێکی دابووێ ئه و شۆخه له بن چارشیوا
کیژیک خۆی له ژوور کوتاوه درگای حه وشه که ی پێوه دا
ئیتر شۆینه واری جوانی به دی ناکه م که م نێوه دا
تا تاریکان په یدا ئه بێ چۆڵوو چۆڵتر ئه بێ جاده
نه دێته ده ر کیژی له بار نه ڕاده برێ لاوی ساده
هه وا بوو لێڵه ئاو لێڵه گوڵ سیس بوه گه ڵا زه رده
ته نانه ت ڕه نگی گۆڕاوه ئه م دیواروو دارو به رده
ته ماشای هه ر شتێ ئه که م ڕه نگی پاییزی گرتووه
جوانی خۆی لێ شاردوومه وه دزێوی ڕیزی گرتووه
چاوم له ئاسمان بڕی دڵم هێنده ی دیکه گیرا
گه لێک بیره وه ری کۆنم له پڕ هاتنه وه به بیرا
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ ئه وا به ره و ماڵ بوو مه وه
نه که س له پێشم دا ئه ڕوا نه که س دیاره به دوو مه وه
نا نا ناڕۆم مه له ی ده که م له ناو ده ریای مه ندی خه یاڵ
دا هێزراو ڕوو گرژ تووڕه دڵ پڕ تاسه مێشک به تاڵ
ئاخ دیسان ڕوو په ڕێک دڕا له ڕۆژ ژمێری ته مه نم
ئاخ دیسان شه و داهاته وه و من هه ر وا دووره وه ته نم
ئاخ دیسان چوومه ژێر باڵی ڕه شی شه وگاری ته نیایی
ئاخ ده بێ دیسان بچێژم ژه راوی تاڵی جودایی
ئاخ دیسان ده بێ ڕابوێرم له ژوورێکی ساردوو سڕا
ده گه ڵ ئازار ده س له ملان بم تابه یان له .......... شڕا
ده ڕۆم ده ترسم ده له رزم له په لاماری مۆته ی شه و
داد له د ه س ئه م دڵه ی به خه م وای له د ه س ئه م چاوه ی بێ خه و
ڕۆم تاسه ر پێکه وه نێم له گه ڵ زاموو ده ردوو ئێشم
ده ڕۆم تا شه وێکی پاییزمن شه و نخونی بکێشم
دوور قا قا یه کم گۆی لێ بوو ده ت وت گوولله م پێوه ده نێ
چۆن به ئێواره ی پاییزیش هی وا هه یه پێ بکه نێ؟؟؟؟
خه یاڵم بوو بوو به وشه نه م زانی که س به دوامه وه
ده نگێکی له رزۆکو نه رم به ئه سپایی جوابی دامه وه
به ڵێ هه نوو ئێک جار زۆرن بازرگانی فرمێسکوو خۆین
به ڵی هه نوو پێ ده که نن به سه ر به هه ژ به ل به کۆێن
به ڵێ هه نوو پێ ده که نن به من به تۆ به هه ژارن
به داخی باوک کۆژراوان به هه نسکی هه تیو بارن
به زنجیر به ته ناف به داربه گرتوو خانه ی ته ڕو ته نگ
به بۆ کڕووزو چڕه دوو که ڵ به هاڵاو به گڕ به ئاگر
به ته م به مژ به غوڕڕه به دۆ به تۆفانی وڵات داگر
به بومه له رزه ڕه شه با به زگما؛وو زیانوو زه ڕ
به هه رچی خراپوو شوومه به گشت ده ست کردی خودای شه ڕ
به ناڵه به کوڵ به گریان به سینگ کوتان به ڕوو ڕنین
به به رگی ڕه ش به چاوی سوور به گؤڕ خانه به گۆڕی شین
به که لاوه به کونده بوو به دیواری هه ره س هێناو
به داوێنی تیتۆڵ تیتۆڵ به ئه نیچکی پینه کراو
به نوو که نوو کی بێوه ژن به هانه هانی ماندوان
به زیڕه زیڕی مناڵان به نووزه ی نیوه زیندوان
به نه ڕه نه ڕی جه لادان به قرمه قرمی شه ست تیران
به ویڕه ویڕی قامچیان به ئه شکه نجه ی ڕووناک بیران
به چڵکی یه خه ی کرێکار به که فی سه ر شانی جووتێر
به ۆه چه و ڕوو به ند به خنجێر به یه ک نه بوونی مێو نێر
به قه ڵه می به زییوی کول به زمانی له بنا بڕاو
به درگای داخراوی فێرگه به کتێبوو ده فته ری دڕاو
له قامووسی ئه وانه دا به زه ویی مانای نه ماوه
بێزیان له بزه هه ڵ ئه سێ وه ازیان له خۆینوو زوو خاوه
هه ر دڵۆپی خۆینی لاوێ بۆ ئه وان یاقووتێکی سووره
هه ر تکه ی فرمێسکی کیژێ بۆ ئه وان مرواریو به رمووره
هه ناسه ی ساردی ئاواران کۆشکی ئه وان گه رم ده کات
له شی ڕه قوو زگی برسی جێ پاروویان نه رم ده کات
سه رماییه ی وان له گه ڕ دا بێ با زۆر ده رک به قوڕ گیرێ
دۆلار له بره و نه که وێ با کۆڵه وار بێ داپیرێ
ده با خوێن بێو سه ران به رێ چه رخی کارگه یان بگه ڕێ
پێ ده که نن پێ دکه نن به بڵێسه ی ئاگری شه ڕێ
وتم : که وا بوو ئاشنا به شی ئێمه له ناو چوونه
وتی : نانا دوور بڕوانه ئاسۆ ڕوونه


مامۆستا هێمن مۆکریانی
. ناڵه یی جودایی
[/b]
     
  
صفحه  صفحه 99 از 103:  « پیشین  1  ...  98  99  100  101  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2024 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA