انجمن لوتی: عکس سکسی جدید، فیلم سکسی جدید، داستان سکسی
شعر و ادبیات
  
صفحه  صفحه 49 از 103:  « پیشین  1  ...  48  49  50  ...  102  103  پسین »

اشعار کردی و لکی


مرد

 
سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە
هەر پێچشی تایێکی سەد ئاشـــوەبی تیایـە

بیدە بـــە دڵم، شیفتە بۆ شـــیفتە چــــاکـــە...
بیخە ملم،ئەو قـــــــــــەیدە بۆ دێوانە رەوایـــە...

ئەو خاکی دەرە مەسکەنی سەد ساڵەمە،شایەد
جارێ لە دەمی تۆ ببیەم:"سەگ بەوەفـــایە"

زوڵفت سەبەبە،دڵ بە عوزارت کە دەسووتێ
سووچی شەوە وا قاتیلی پەروانە چرایـــــــە

"نالی" کە ویقاری نییە،بێ باکە لە خەڵقی
سۆفی کە سلوکێکی هەیە،عوجب ریایە


نالی
     
  
مرد

 
ده‌مێکی بابێ ده‌عوای دلم کا
به‌ چاوی کالی نه‌ماوه‌ حالم

فه‌رمووت چلۆنی چۆن بم عه‌زیزم
دوور له‌ بالای تۆو کافر به‌ حالم

کوشته‌ی بالای تو سه‌ری گه‌ردانی تۆم
وه‌ک زولفی شه‌یدا بۆتۆ عه‌ب دالم

خۆش به‌و ده‌مانه‌ گول گول ده‌پشکووت
شه‌کر ده‌باری پرسی له‌ حالم

وه‌ک من به‌ چاوت ئه‌سیری زولفم
که‌س وا نه‌گری به‌ داوی زالم

(وه‌فایی)چی دیت له‌سه‌ر بگری
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه‌ سه‌ر نه‌ مالم



(وه‌فایی)
     
  
مرد

 
ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆنه‌ واماوی؟
چۆن شه‌پۆلی عه‌شق قوتی نه‌داوی؟
ئه‌م هه موو زووڵم و زۆره‌ ده‌بینی
باشه‌ كه‌ هێشتا به‌رپێت ده‌بینی
ئاهوو نزووله‌ی سته‌م دیده‌كان
قه‌تاریان به‌ستووه‌ ده‌ڕۆن بۆ ئاسمان
به‌لاتا ده‌ڕۆن ده‌كه‌ن سكاڵا
ده‌چن بۆ خزمه‌ت خواوه‌ندی باڵا
نامه‌ی سه‌ر زه‌وین به‌ عه‌شق نوسراون
پۆل پۆل بۆ لای خوا ڕه‌وان كراون
ئه‌ی مانگ عه‌جایه‌ب چۆن وه‌ڕس نابی؟
له‌م كوشتو بڕه‌ چۆنه‌ قه‌ڵس نابی؟
وه‌ڵامی داوه‌ مانگ به‌ ئه‌سپای:
فیداكاری مه‌رد له‌سه‌ر هه قی خۆی
به‌ژینم ده‌ده‌ن مایه‌ی ڕه‌نگو بۆی
     
  
مرد

 
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم

به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نـده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خـــــه‌یاڵم

فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عه‌زیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر به‌حاڵـــــم

سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ به‌خاڵــــــــــــــــــم

ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم

(وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه‌ مـــاڵم


حەزرەتی وەفایی
     
  
مرد

 
گوڵی خوێناوی

کور:
بروانە، شاییە، چۆپییە لەو ماڵە
گوێ بگرە، زوڕنایە، دەهۆڵە، شمشاڵە
زەرد و سوور تێکەڵ بوون، ژن و پیاو، هەرایە
لەوناوە هەر هاڕەی هەیاسەی تۆ نایە
سا تو خوا خێراکە، با بڕۆین دەس بگرین
بە کامی دڵداریی پێکەوە هەڵپەڕین
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
کوڕ:
کچ لەڕێی جوانیتا، کچ لەڕێی جوانیتا
کچ لەڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پایزە، گەڵای دار ڕژاوە، باخ ڕووتە
گوڵ کوانێ؟ گوڵ لێوی بە بزە پشکووتە
کچ:
گوڵ نەبێ بۆ سەرم، ئاڵ چەپکێ، زەرد چەپکێ
نایەم بۆ زەماوەند، نایەم بۆ هەڵپەڕکێ
بتدایە دڵ بە من، بە هەموو ماناوە
دوو چەپکت ئەهانی، لە باخچەی پاشاوە
کوڕ ئەڕوا و لەبەرخۆیەوە گۆرانیی ئەڵێ:
باخچەی پاشا لەوبەر ئاوە، خێڵی دوشمن دەورەی داوە
ئەڕۆم، رێگام لێ گیراوە، ناڕۆم، چاوکاڵ لێم تۆراوە
بەرەبەرە لە دێ دوور ئەکەوێتەوە.....
کوڕ:
بە باخچەی پاشادا ورد گەڕام، خوار و ژوور
زەرد هەبوو بۆم چنیت، چنگ نەکەوت گوڵی سوور
نازانم ئەمجا دێیت بۆ شایی و هەڵپەڕکێ؟!
کچ:
نایەم، گوڵ ماویەتی بۆسەرم، سوور چەپکێ
کوڕ یەخەی مراخانیی ترازاند:
ناتەوێ ئەم زامی سەر دڵەم لەباتیی؟!
کچ:
هەی هاوار، تفەنگی دوژمنیش پیکاتی؟!
راکشێ، تاوێ سەر بنێ سەر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ، بۆ گوڵی دۆڕانم


مامۆستا گۆران
     
  
مرد

 
مامۆستا هێمن لە شیعری "فرمێسکی گەش" دەڵێت:


قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەرڕەشم

سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، هەر توشی گێرە و قەرقشم

دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نیە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم، لێم زیزە یاری مەهوەشم؟

تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک، ئەنجنیویە سینەشم

کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهودە بە هیوای دوو شەشم

نابینی زەردە لە سەر لێوی کەسێ لەم شارە دا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم

خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم

نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم

شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی محەک نیم، زێڕی بێ غەلل وغەشم
     
  
مرد

 
یــار بـە مـاچـی لـێـوی خـۆی زامـی دڵان سـاڕێــژ ئـەکـا
تونـد تەماشـا کردنێکیشی شەخسـی عاقـڵ گێـژ ئەکـا

ئـەی خـودا تاکەی لە دەرهـەق من وەفـا و مەیلـی نیـە
بـۆچ گڵـۆڵەی بەختـی من هەر ڕوو لە جێگەی لێـژ ئەکـا

مــاڵــەکــەم وێــران ئـەکــا ڕۆژم ڕەش و تـاریــک ئــەبـــێ
یار بە سورمەی ناز کةە وەختێ چاوی خۆی کل ڕێژ ئەکا

وشکـە سۆفـی هاتبـوو ئەیـوت بەهەشـت هـەر بۆ منە
ڕیشی خۆی جوڵان وەک و سابرێن کە شەو کاوێژ ئەکا

کـەی خـوا تـوجـارە ؟ خـوا گـەورە و غـەفــور و عـادلــە
چـۆن لەگـەڵ عەبـدا حسابـی قەرزی ڕۆژوو نوێـژ ئەکـا

قافیە هەرچەندە تیکرارە بەڵام " ئەحمەد " هەر بە دڵ
هـەر بـە یـادی تـاقـی ئەبرۆی تۆیە جار جار نوێـژ ئـەکـا


احمد موحتار جاف
     
  
مرد

 
بە کچێکم وت خۆشم ئەوێی
ئەویش وتی ڕقم لێتە
وتم بۆچی ئەی خوێن شیرین
وتی لاچۆ ئەی ناشیرین
وتم هاتوم کە پێت بڵێم
وتی قسەت ناچێتە گوێم
وتم خۆشم ئەوێی وەڵا
وتی دورکەوە بەڕەڵا
وتم تۆم بینی سەفەرێ
وتی ئنجا چاوت دەرێ
وتم خۆت بە چی ئەزانی
وتی جاتۆ کەی ئینسانی
وتم بە خوا ئەتکەپڵێنم
وتی قەپۆزت ئەشکێنم
وتم کچێ با لێت نەدەم
وتی سەر زل تێکت ئەدەم
وتم من زۆر چەقاوەسوم
وتی منیش بێ چاوو ڕوم
وتم هەر ئەبی بۆمن بی
وتی یاخوا تۆ بۆ گڵ بی
وتم ئاخر حەزم لێتە
وتی ڕەفتارت وەك شێتە
وتم وا نابێ گیانەکەم
وتی جاچۆن سیقەت پێ بکەم
وتم بەسەری تۆ چاو ڕەش
وتی ماستاو چی قسە خۆش
وتم جاتۆ چیت بیستووە
وتی ئەوەندەم ویستووە
وتم دەی دەی وا نەرم بوی
وتی لە بەر چاوم جوان بوی
وتم قەدری جوان لای جوانە
وتی پەندی پێشینانە
وتم دەست بخە ناو دەستم
وتی باشە خۆشەویستم
وتم ئێستا دڵتم بەرێ
وتی وابۆت دێنمە دەرێ
     
  
مرد

 

دڵم
پیاوێكی دەوێت
نابینا بێت
نووسینی تایبەتی خۆیان بزانێت
تا وەرز لە دوای وەرز
جەستەم بخوێنێتەوە و
یارییە ئەدەبیەكانم ئاشكرا بكات.

دەستی بگرم و
هەنگاو بە هەنگاو
باسی دونیای بۆ بكەم
ببم بە چاو بۆی
ببم بە گاڵۆك بۆی
هەموو ناشیرینیەكانی دونیای
بۆ بگۆڕم..
     
  
مرد

 
ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
له‌ خۆم زيــاتر خۆشـــم ئــه‌وێ
به‌ دايــم له‌ خــه‌يـــــاڵــمايـــــه‌
لـــه‌ بيرم ناچێ هيچ شـــه‌وێ
ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
دڵ و ڕۆح و گـــيـــانـــى مـــنــه‌
كـــه‌ى ڕۆژێـــك بێت بيبينمه‌وه‌
ئه‌م شه‌و بيرى كه‌سێك ئه‌كه‌م
كـــه‌س نـــاتوانێ وه‌سفى بكا
وه‌ك حــۆريــيــه‌ وه‌ك پـــه‌ريــيــه‌
دڵــم بـــه‌س داواى ئـــه‌و ئــه‌كا
ئـــــازيزه‌كـــــه‌م ئــــه‌يڵێمـــــه‌وه‌
لـــه‌ دنيا مـــن به‌س تـۆم ئه‌وێ
بڕوا بكه‌ ســــــوێند بێ بــه‌ خوا
له‌ خۆم زيــاتر تۆم خۆشـدةوى
     
  
صفحه  صفحه 49 از 103:  « پیشین  1  ...  48  49  50  ...  102  103  پسین » 
شعر و ادبیات

اشعار کردی و لکی

رنگ ها List Insert YouTube video   

 ?

برای دسترسی به این قسمت میبایست عضو انجمن شوید. درصورتیکه هم اکنون عضو انجمن هستید با استفاده از نام کاربری و کلمه عبور وارد انجمن شوید. در صورتیکه عضو نیستید با استفاده از این قسمت عضو شوید.

 

 
DMCA/Report Abuse (گزارش)  |  News  |  Rules  |  How To  |  FAQ  |  Moderator List  |  Sexy Pictures Archive  |  Adult Forums  |  Advertise on Looti
↑ بالا
Copyright © 2009-2025 Looti.net. Looti Forums is not responsible for the content of external sites

RTA