ارسالها: 3525
#885
Posted: 3 Apr 2014 17:42
میعراج
لای تۆ ئا رامشێکی لیێه
ڕوتم که ره وه ئه ی با
با وه ک خولخوله گێژی گێژاوی دێوانه گیت بم
ئه ی با
ئه م سه رگه ردانیه م بسپێره
به نیهایه تی زیقه زیقی شه وانی باخ
بمدوێنه
ئه ی که راموسانت
ئاگردانی ڕۆحم به سۆزه یه کی پیچاوپیچ
قۆڵبه ست ئه کا
بمدوینه
من له بێشه ڵانی نوزه نوزی ڕۆحی گوم بووم و
دڵه ڵه رزه ی عه قره به کانی بێ جه رگ
ته سلیم بووم
سڵاوێک له باوه شت و
تۆقه له گه ڵ چیمه نتۆی ده سته کانت
ئه و ده سانه ی که له قیرتاوترین جومعه ی ساڵ
پێکێکی پێ ناساندمو
به سلا مه تی هێشوی نیگاکانم
خۆشاوی نۆشی به ده گمه ن
له شه مه یه کی ئه رخه وانی
ملوانکه یه کی له ملم کرد
سۆفیله که ی له شینی شۆڕی چاوه کانی
نازانم
ره نگه له جومعه شه وێکی حه وت ڕۆح
له بانگین ترین هه یوانی شار
میعراجێکمان بر بێته سه ر
یان نا
شایه ت له سزاخانه یه کی نوقاو
تاپۆی به رده کانت
مینای ڕۆحی گووم بوومی پێکابێ
نازانم
ڕه نگه باوه شت بو چرکه ساتێ
بۆنی ڕۆحی نه باتی په پوله بداو
بۆ رۆحی په پوله ئیم
بێشه لا نێک بێ
له قاموسی ڕه شی کاره سات
جومعه له قوڵایی ترسێکی مه لکه مۆتیه وه هات و
له شه مه یه کی ته بایی عاشقمی کرد و
له ئێواره شه مه یه کی بێ ئه مان ڕوت بوومه وه
یه ک شه مه
له و دیوی ده لاقه به ئه گه مه کانه وه هات و
شێعرێکی پێ ناساندم
(لێره ئارامشێکی لیێه ئه به دی)
دوشه مه چومه سه رمه زار
سێ شه مه کفرێکم نوسی
تف له شه مه
جومعه ی نوقاو
شه مه ی مێروستانی جه سته ی په نه مگیت
چوارشه مه بۆنی نه بات
پێنج شه مه ڕۆحی گوڵ گوڵی په پوله ی باخ
جومعه سلاو له ده سته قه ترمه کانی شه و
شه مه سڵاو له کچێنی پێخه فه کان
یه ک شه مه
ئاخ بۆ کچێنی پنۆک پنۆکی پێخه فه کان
« شایسته وه لیه »
ویرایش شده توسط: nisha2552
ارسالها: 3525
#888
Posted: 3 Apr 2014 17:45
ئێوارەی غەمگین
کام شەوقی جوانی رووی دنیایە
وەک هەناسەم ئەبڕێتەوە.
کام بەهار زۆر شۆخ و شەنگ
کام ئاواتی دڵ قەشەنگە
کام دنیا پڕ لە خۆشییە
دوور لە ڕەنگی ڕەش پۆشییە
ئەبڕێتەوە،ئاوا ئەبێ
ڕۆژی لە ناو شەوا نەبێ
*
ئێوارەیە دنیای جوانیی
وەکو ساوایەکی دڵ پاک
بزەی مژدەی سەر لێوانی
ئارامە بۆ گیانی رووناک.
منیش تەنیام لە قەدپاڵێ
سەرنجم ونی ئاسۆیە
دڵی پڕم..وەک مناڵێ
خەیاڵی وا لە شوێن تۆیە.
دەروون بەئاخی ناکامیی
پەستە وەک سەیوانی ماتەم
سروشت باوەشی ئارامی
گرتۆتەوە بۆ ئەم کاتەم.
ئەرخەوانی گیانی پەستم
دڵنیایی دڵم ئەکا
لەنێرگزی بیرو هەستم
هۆنراوە بۆ تۆ ڕێک ئەخا.
هەزاران یادی ڕابردوو
لە ناو بیرما یەن و ئەچن
وەک ئەستێرەی رێی ون کردوو
لە هەوری خەمما ون ئەبن.
دە ئەی ئێوارەی خۆرنشین!
مەڵبەندی تاسەی تەنیایی
ئەی جێنرگەی ماتەمین
لە خۆر بکە ماڵ ئاوایی!
منیش وەک تۆ لە ئاسمانی
نا ئۆمیدی دڵا وێڵم
وەک تۆ بەهاری ژیانی
تەمەن کورتیی جێ ئەهێڵم.
مامۆستا بێکەس
ویرایش شده توسط: nisha2552