ارسالها: 3525
#922
Posted: 3 Apr 2014 20:39
تاکوو تۆ نازێ ده‌که‌ی ئه‌و دڵه شووشه‌م ده‌شکێ
چـی کوڵ و داخی دڵم بێ گ له چاوم ده‌تکێ
نوێژه بارانه به‌سه ، تۆ بڵێ بابت وه حه‌سێ
چاوی من خۆش بێ که‌هه‌ر تینویی عه‌رزه و دشکێ
ئاوی مرواری ده‌ڕێژم به حه‌زی نازی ئه‌تۆ
وه‌ره بیبه ده هه‌مووی بو گوڵی سووخمه و لهچکێ
من له بازاڕی ژیان ئه‌و ته‌مه‌نه‌م کرده حه‌ڕاج
بایی ماچێکی ئه‌تۆ،حه‌یفێ که نه‌تدا ده‌نکێ!
ئیسته شاییته گوڵم،ره‌بی موباره‌ک بێ له‌تۆ!
خۆزگه به‌و خۆزگه که‌وا دێت‌و به دڵتا ده‌لکێ
چی چهمهرگێڕی منه هه‌ر هه‌موو هاتوونه سه‌ما
چاوه‌ڕێی چیته؟ وه‌ره! بمده له‌داری به‌لکێ . . .
میلاد ئهمانهڵڵاهی
ویرایش شده توسط: nisha2552
ارسالها: 3525
#923
Posted: 3 Apr 2014 20:40
ڕیگەی عیشق
له ڕێگه ی عیشقەکەت گیانه چەندان شیعر بەجێماون
له نیوەی ڕێ پەکەر بوون و گشت گیرودەی قومێک ئاون
دەورانێکه مەلی خەیاڵ به شوێنتەوه سەرگەردانه
خوا ئەزانێ چەندی دیکه بۆت گیرودەی بەندی داون
کازیوەیه و بەربەیانه هەموو نوقمه له بادەی خەو
لەم ساتەدا کەس دیار نییه بەس عاشقان لەبەر چاون
بیاوانی عیشق نەبڕاوەیه ڕۆح ئەبرژی تا تەی بکات
هەر عاشقی ڕاستینەیه ڕێ ئەبەن و ماندوو ناون
پاریز ڕەحمانی
ویرایش شده توسط: nisha2552